كوردستان له‌ به‌رده‌م قه‌یرانێكی ئابوریدا

جەنگی نەوت.. سعودیە و ڕوسیا

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.12 04:13 PM
1376 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

پێشه‌وا عومه‌ر 

ئارامکۆی سعودی رایگەیاند کە بڕیارێکیان لە وەزارەتی وزەوە بۆ هاتوە کە فرۆشى نەوتی سعودییە بکەن بە ١٣ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کە تا پێری ١٢ ملیۆن بەرمیل بوو و پێش چەند رۆژێک ١٠ ملیۆن بەرمیل بوو، واتە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەفتە ٣ ملیۆن بەرمیلیان لە رۆژێکدا بەرزکردوەتەوە، وردەکاریەکانی ئەم جەنگە چییە و چۆن دەستی پێکرد ؟
١- دوای ٤ ساڵ هه‌ماهه‌نگی لە نێوان ئۆپێک بە سەرۆکایەتی سعودیە و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی دەرەوەی ئۆپێک بە سەرۆکایەتی روسیا، کە تیدا بە بەردەوامی کۆنترۆڵی خستنە بازاری نەوتیان دەکرد و خواست و بەرهەمهێنانیان لە یەک ئاستتدا هێشتبویەوە و نرخی نەوت بە بەرزی مابویەوە ( سعودییە ١٠ ملیۆن بەرمیلی دەخستە بازار و روسیا ١١ ملیۆن بەرمیل)، پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو روسیا رەتیکردەوە لە تەنسیق و رێکەوتنەکە بەردەوام بێت و مەرجی ئەوەی هەبوو نەوتی ئەمریکاش بێتە ناو رێکەوتنەکە و ئەمریکا بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین کەم بکاتەوە، رێکەوتنەکە دارما، سعودییە لە بریارێکى لەناکاودا رۆژى دووشەمه بڕیاریدا خستنە بازاری نەوت بۆ ١٣ ملیۆن بەرمیل بەرز بکاتەوە ( لە ئێستادا زیاد لە ٤ ملیۆن بەرمیل زیادە نەوت لە بازاردا هەیە) و نرخى نەوتەکەی بۆ ٣٣$ دابەزێنێ کە بە یەکەم دابەزاندنی خێرای نەوت دانرا لە پاش ساڵی ١٩٩١.
٢- دیوی ئاشکرای ئەم جەنگە، ئابورییە، بەڵام چەندین دیوی تری هەیە کە یاریکەری سەرەکی تێدا ئەمریکایە و سعوودیە بەکاردەهێنێت دژ به روسیا و كەمکردنەوەی هەژمونی روسیا، لەوانە گەورەبوونی هێز و دەستەڵاتى روسیا لە رۆژهەڵاتى ناوەراست و به تایبەت له سوریا ، ناکامی ئەو سزایانەی ئەمریکا و ئەوروپا بەسەر روسیادا لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە سەپاندویانە، گەورەبوونی مەترسی روسیا بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی به تایبەت ئۆکرانیا، هەموو ئەمانە بە هۆی بەهێز بوونی ئابووری روسیاوەیە.

ناكۆكی پۆتین و بن سه‌لمان هاڕه‌ی به‌ نرخی نه‌وت كرد

 

٣- بەپێى بۆچونی زۆرێک لە چاودێران، ئەم جەنگە لانی کەم ٣ بۆ ٦ مانگ بەردەوام ئەبێت، سعودییە داوای لە وەزارەتەکانى کردوە خەرجییەکانیان زۆر کەم بکەنەوە و چاوروانی ئەوەیان تێدا بێت نرخی نەوت لە نێوان ١٠ بو ١٨ $ بێت، روسیاش هەرچەندە دوێنێ رایگەیاند کە ئامادەی تێدایە دووبارە هاوکاری ئۆپێک بکات بۆ راگرتنی باڵانسی بازار، بەڵام واچاوەروان ناکرێت بە زووی خۆی بەدەستەوە بدات و بەلاواز تەماشا بکرێت.
٤- دیاریکردنی نرخی نەوت لە ناو بازاری جیهانی بەشێکى گەورەی بەدەست ئە مریکاوە بووە، لە ئێستادا بەهۆکارگەلێکى زۆر و لەوانە پاشەکشێی ئابوری جیهانی و کێشەی ڤایرۆسی کرۆنا، وا چاوەروان ئەكرێت نرخی نەوت لە نێوان ٣٥$ بۆ ٤٠$ بمێنێتەوە و یاريی بکات.

کوردستان لەبەردەم قەیرانێکى ئابوریدا ئەبێت، گەر چاکسازیی راستەقینە لە بودجە و موچە نەکرێت

٥- گەورەترین زەرەرمەندان وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتە، بەتایبەت ئەوانەی نەوت سەرچاوەی سەرەکی بودجەیانە، کورتهێنان لە بودجە و زیادبوونی قەرزاری و وەستانی جوڵەی ئابوری و نەمانی وەبەرهێنان دیارترین کێشەی ئەو وڵاتانە ئەبێت بە تایبەت عێراق.
٦- تێچووی دەرهێنانی نەوت تا فرۆشتنى لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى تر ئەگۆرێت، بۆ نمونە لە سعودییە ١٠$ بۆ هەر بەرمیلێک، لە عێراق ١٣$ و لە روسیا ١٧$ و لە کوردستانیش ٢٢$ ، کەمی تێچوون بە قازانجی سعودیە و پێناچێت روسیا تا کۆتایی لەم جەنگە بەردەوام بێت.
۷ـ کوردستان لەبەردەم قەیرانێکى ئابوریدا ئەبێت، گەر چاکسازیی راستەقینە لە بودجە و موچە نەکرێ، گەر چاکسازیی راستەقینە لە سیستەمی دارایی و بانکی نەکرێ، گەر کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر نەکرێت، گەر کەرتی تایبەت بەهێز و تۆکمە نەکرێت، گەر هاوردەو هەناردە باڵانس نەکرێت و هانی پیشەسازیی و کارگەی ناوخۆیی نەدرێت، گەر ئیعتماد لەسەر نەوت كەم نەکرێتەوە، ئەوا دور نییە حکومەت توشی تەنگەژەیەکی گەورەى ئابوری ببێتەوە و سیستەمی پاشەکەوت دووبارە نەکرێتەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ