شیعه‌ مه‌زهه‌بێك به‌ پاسپۆرتی ئه‌مریكییه‌وه‌

عه‌دنان زورفى.. چاره‌نووسی عه‌بادیی یان عه‌لاویى

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.18 03:17 PM
1293 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

پێشه‌وا عومه‌ر
• بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە پشت بەستن بەو دەستەڵاتانەی کە دەستور لە مادەی ٧٦ پێی داوە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر ئەو ٧ ناوەی لەبەردەستی بوون ، عەدنان زورفیی کردە بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق.
• زورفی هەڵگری پاسپۆرتی ئەمریکیە، کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە، باگراوندی ئیداری و ئاینی و ئەمنیشی هەیە، تا ساڵی ٢٠١٣ کادیری حیزبی دەعوە بوەو پاشتر لە نوری مالکی جیا بوەتەوە و پارتێکی دامەزراندوە و ٨ کورسی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەفى برد کە گرنگترین پارێزگای عێراقە بە هۆی پێگە ئاینیەکەی .
• پێدەچێت هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنی عەبادی دووبارە ببێتەوە و بتوانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانی وەربگرێت و حکومەت پێکبهێنێت، پێدەچێت بەربژێرێکى پەسەندکراوی ئەمریکا و ئێرانیش بێت بۆ ئەم قۆناغە سەختەی عێراق، واتە پێناچێت وەک محمد عەلاوی لێ بێت و ئاڵای سپی هەڵبکات و شکست بهێنی لە پێکهێنانی حکومەت.

 

عه‌دنان زورفی خاوه‌ن باگراوندێكی ئه‌منییه‌

 

• لە کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانێتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی دروست کرد کە ئەویش کادیری حیزبی دەعوە بوە و پاشتر بوە سەرۆکى فراکسیۆنی نەسرى عەبادی .
• هاوپەیمانی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتی ئەکات لە بەیانامەیەکدا ئەمرۆ رایانگەیاند کە ئەم کارەی سەرۆک کۆمار نایاسایی و نادەستورییە (بەربژێركردنى عەدنان زورفى بەبێ گەرانەوه بۆ گەورەترین فراكسیۆنى پەرلەمانی)و دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی پێشوە و بەڵێنیان داوە کە لێپێچینەوە بکەن لەو کارە نایاساییە.
• ئەوەی تا ئیستا روونە هاوپەیمانی فەتح( هاوپەیمانی میلیشیا شیعەکان) و دەوڵەتی یاسا دژی بەربژێرکرنین، موقتەدا سەدر و حیدەر عەبادی و ئەیاد عەلاوی لەگەڵ بەربژێرکردنین، زۆرینەی سوننەش لەگەڵ بەربژێکردنی زورفین و پێیان وایە رازیان دەکات و کەسێکى زۆر مەزهەبگەرایش نیە.

راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ـ 2020.3.17

• بۆ کورد قۆناغەکە سەختە، هەتا باروودۆخ ئاوا بروات و حکومەت پێک نەیەت لە قازانجی هەرێمە، هەرچۆنێک بێت مانگانە پارەیەک لە بەغدادوە یەت و حکومەت کاربەرێکەرە و وەزیری دارایی کوردە و سەرۆک وەزیران دەوام ناکات، بە دروست بوونی حکومەتی نوێ، پارەی بەغداد رادەوەستێ و کوردستان توشی گەورەترین تەنگەژەی ئابوری ئەبێت.
• هەڵوێستی بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەمان هەڵویستەکانی حەیدەر عەبادیە و کەسایەتیەکى براگماتیگی هەیە و ئەگەر لە ئێستاشدا نەرمی بەرامبەر کورد بنوێنێ ، بەرای من بۆ ئایندەى کوردستان خراپە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ