كه‌یوان نوری
نرخی نه‌وت بۆچی دابه‌زی؟ چۆن دابه‌زی؟ چی هۆکاری دابه‌زینی نرخی نه‌وته؟ تا که‌ی ئه‌و نرخه نزیک به ٣٠ دۆلار ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا نرخی ئه‌مڕۆ نه‌وت له بازاڕدا نزیک به به‌های واقیعی نه‌وته یاخود زۆر که‌متر یا زۆر زیاتره له به‌های واقیعی؟ با به جۆرێکی تر بڵێین؛ به قه‌ولی ئابووریناسانی بۆرژوازی تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاره له نرخی فرۆشتن، ئه‌گه‌ر تێچوی زیاتره بۆچی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشنی نه‌وت ناوه‌ستێن؟
به قه‌ولی ئاده‌م سمیت ئه‌گه‌ر نرخی بازاڕ که‌متره له نرخی سروشتی نه‌وت بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئاڵتونی ڕه‌ش حه‌ز به زیانی خۆیان ده‌که‌ن!؟ بۆچی لایه‌نگرانی ئابووری بازاڕ هه‌میشه به‌سه‌ر باشیه‌کانی (بازاڕ و کێبڕکێ)دا هه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام کاتێک کێبڕکێ له زیانی ئه‌وان ده‌بێت خێرا هاوار و ناڵه‌یان لێ به‌رزده‌بێته‌وه؟ ئایا ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت له زیانی کێیه و له قازانجی کێ؟ ئایا ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت ته‌نها یه‌ک هۆکاری هه‌یه و ئه‌ویش ده‌رئه‌نجامی ململانێی ڕوسیا و سعودیه‌یه، یاخود ململانێی ڕوسیا و ئه‌مریکا؟
ئایا دابه‌زینی نرخی نه‌وت هۆکاری دروستبوونی کێبڕکێی به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌کانی نه‌وته، یاخود به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه کێبڕکێی نێوان به‌رهه‌مهێنه‌رانه هۆکاری دروست بوونی دابه‌زینی نه‌وته؟ ئایا ده ساڵی ڕابردوو بۆچی ڕانتخۆرانی نه‌وت یاخود ڕێبه‌رانی نرخی نه‌وت نه‌یانتوانی نرخی نه‌وت جێگیر بکه‌ن؟ هاوپه‌یمانێتی ئۆپیک و ڕوسیا بۆ تێکچوو؟ ئایا کۆرۆنا وه‌ک هۆکارێکی خاریجی به‌رپرسه بۆ ئه‌و داڕمانه‌ی نه‌وت؟ ئایا ماتۆڕی ئابووری سه‌رمایه‌یه که توشی گرفت بووه به‌و هۆیه‌شه‌وه جیهانی سه‌رمایه‌داری له لێواری هه‌ڵدێردایه؟ ئایا ماتۆری ئابووری سه‌رمایه ده‌توانرێت چاکبکرێته‌وه یاخود ته‌عدیلاتی تێدا بکرێت یاخود بۆ ڕزگاربوونی یه‌کجاره‌کی جیهان له قه‌یرانه خولیه‌کانی سه‌رمایه ده‌بێت ئه‌و ماتۆڕه بگۆڕدرێت؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه له ئێستادا نزیک له نامومکینه، به‌تایبه‌ت که هێشتا له نێوه‌ندی قه‌یرانه‌که‌داین(قه‌یرانی خولی ئابووری شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری). پرسیاره‌کانی ئێمه ڕاسته پرسیاری جزئین، به‌ڵام به بێ تێگه‌یشتن له گشت تێگه‌یشتن له به‌ش نامومکینه. ئێمه باس له دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌که‌ین له بازاڕی جیهانیدا، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌پرسین نه‌وت خۆی چیه؟ نه‌وت وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی دیکه کاڵایه، وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێویستی به ماوه‌یه‌کی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. ئه‌م ماوه‌ی کاره‌ش به‌پێی دوور و نزیکی نه‌وت له‌سه‌ر زه‌وی و هێزه به‌رهێنه‌ره‌کانی کار گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت. بۆیه ناتوانین بڵێین نه‌وتی کێڵگه نه‌وتیه‌کانی عێراق و ئێران و ڕوسیا و نه‌یجیریا و ڤه‌نزوێلا.... یه‌ک به‌هایان هه‌یه. که‌وایه به‌هایان جیاوازه. ناچار به‌های نه‌وت ده‌گۆڕین به نرخی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات به‌شێک له به‌رهه‌مهێنه‌ران بتوانن قازانجێکی زیاد بکه‌ن که سه‌رچاوه‌که‌ی قازانجه‌که بازاڕه. به‌ڵام ئابوریزانانی بۆرژوازی به نه‌زانی خۆیان یاخود به فێڵ و ته‌ڵه‌که نرخی به‌رهه‌مهێنان ده‌گۆڕن به تێچووی به‌رهه‌مهێنان، که ئه‌مه له قازانجی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌رمایه‌یه. گوتمان نه‌وت کاڵایه، به‌ڵام چ کاڵایه‌ک، نه‌وت جێگره‌وه‌یه‌کی مێژووی (خه‌ڵوزی به‌ردین و ئه‌ویش جێگره‌وه‌ی داری دارستانه‌کانه که له قۆناغه جیاوازه‌کانی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا به‌کارهاتوون)، نه‌وت وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه به‌کارده‌هێنرێت بۆ خستنه جوڵه‌ی ماشێنی سه‌رمایه‌داری، به بێ نه‌وت ماتۆڕی ئابووری به‌هۆی نه‌بوونی جێگره‌وه (له ئێستادا) له‌کار ده‌که‌وێت. بۆیه ته‌واوی جوڵه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی ئه‌مڕۆی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت وه‌ستاوه. که‌وایه به‌بێ نه‌وت چالاکی به‌رهه‌مهێنان ده‌وه‌ستێت به خودی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیشه‌وه. به‌ڵام دیسان به بێ بوونی به‌رده‌وامی چالاکی به‌رهه‌مهێنان که نه‌وتی تیادا به‌کار دێت ئه‌وا نه‌وت به‌که‌ڵکی هیچ نایه‌ت.
کاتێک دوو گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان( ئه‌مریکا و چین) جه‌نگی بازرگانی دژ به یه‌کتر ده‌ست پێ ده‌که‌ن، چین ناچار به که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت، که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به مانای که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانه (که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی هێزی کار و موادی خاو و موادی یارمه‌تیده‌ر). چین وه‌ک گه‌وره‌ترین کڕیاری نه‌وت له جیهاندا له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه کڕینی نه‌وت که‌مده‌کاته‌وه، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت یان ده‌بێت به‌رهه‌مهێنانی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه و که‌متر بخه‌نه بازاڕه‌وه، چونکه خواست که‌متره یاخود جه‌نگی نرخه‌کان ده‌ستپێ بکه‌ن و هه‌رکه‌س هه‌وڵ بدات پارێزگاری له پشکی خۆی بکات له بازاڕی نه‌وتدا، به‌و حاڵه‌شه‌وه هێشتا زیاده‌یه‌کی نه‌وت هه‌رده‌مێنێته‌وه که هێنده‌ی دیکه جه‌نگی نرخ و کێبڕکێ له‌سه‌ر فرۆشتن توندتر ده‌کات، ئه‌وه ئه‌و کاته‌یه که کڕیاره‌کانی نه‌وت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له بازاڕدا ده‌سه‌پێنن. ئه‌م زیاده‌یه‌ی نه‌وت قه‌یرانه‌که‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت سه‌ختتر و بۆ کڕیاران خۆشتر کردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شێک له ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کانی وه‌ک ئه‌مریکا و هیندستان ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌ته‌که بقۆزنه‌وه و له‌و ماوه‌یه ته‌واوی غه‌زانه‌ی ستراتیژی نه‌وتی خۆیان پڕ له نه‌وتی هه‌رزان بکه‌ن. ئه‌مریکا دوێنی که ده‌کاته ١٩ مانگ ڕایگه‌یاند که ٧٧ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌کڕێت، به‌مه‌ش پاشه‌که‌وتێکی گه‌وره‌ی نه‌وت ده‌کات له‌م کاتی هه‌رزانیه‌دا، که ئه‌مه یه‌که‌م: قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته. دووه‌م: ده‌یه‌وێت نرخی نه‌وت که‌مێک به‌رزبکاته‌وه. سێیه‌م: ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه پاره بخاته‌وه بازاڕی جیهانی
ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کانی وه‌ک ئه‌مریکا و هیندستان ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌ته‌که بقۆزنه‌وه و له‌و ماوه‌یه ته‌واوی غه‌زانه‌ی ستراتیژی نه‌وتی خۆیان پڕ له نه‌وتی هه‌رزان بکه
ئه‌گه‌ر گریمان شتێکی وا ڕوو بدات و ئه‌وروپا ئیدی به‌شی گه‌وره‌ی پێداویستیه‌کانی له ئه‌مریکا بکڕێت، ئه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پێشتر هاوبه‌شی بازرگانی بوون چیان به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌وان له کوێ بازاڕ بۆ کاڵاکانیان بدۆزنه‌وه؟
با واز له ئه‌ورپا بێنین. ڕێککه‌وتنی چین و ئه‌مریکا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئیدی چین زیاتر له ئه‌مریکا بکڕێت تا هاوسه‌نگیه‌که ڕابگرێت. به‌ڵام له کاتێکی وادا ئیدی چین که‌متر له ئه‌وروپا ده‌کڕێت، به‌مه‌ش ئه‌ورپا ده‌که‌وێته قه‌یرانه‌وه. بۆیه ئه‌مه ئه‌و گرفته‌یه که ئابووری جیهان بۆی چاره‌سه‌ر ناکرێت. سیسته‌مه‌که وه‌ک لاشه‌یه‌کی مردوی بۆگه‌نکردووی پتورکاوه (پتورکاو به‌مانای ڕزینیش دێت)ده‌ست بۆ هه‌ر کوێی ده‌به‌یت به‌ده‌سته‌وه لێ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ نه‌وت له بازاڕ و له بۆرسه‌ی جیهانیدا نزیک به (٦٠٪)ی نرخی خۆی له‌ده‌ست داوه. له ماوه‌ی نزیک به دوو مانگدا نرخی نه‌وت له ٦٨ دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ ٢٧ دۆلار که دابه‌زینێکی له‌و شێوه‌یه له سی ساڵی ڕابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه. زۆر نالۆژیکیه پێمان وابێت نرخی نه‌وت له ده‌رئه‌نجامی کێبڕکێی نرخه‌کانه‌وه هێنده دابه‌زیوه، له‌وه نالۆژیکی تر ئه‌وه پێمان وابێت گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگی نرخه ده‌ڕوخێن یان دواده‌که‌ون له به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ڕه‌نگه ده‌وڵه‌ته بچوکه‌کان یاخود کۆمپانیا گچکه‌کان ئابووریان دابڕمێت، به‌ڵام گه‌وره‌کان دیسان وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌مێننه‌وه، له‌و دوانه نالۆژیکی تر ئه‌وه‌یه پێمان وابێت ته‌نها ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری ئه‌و دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وته. له ئێستادا جه‌نگی نرخه‌کان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها وه‌ک ده‌رئه‌نجامی قه‌یرانێکی ئابووری گه‌وره‌ی جیهانی که ده‌بێته هۆی ڕاوه‌ستان یاخود خاوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و سوڕانی سه‌رمایه له هه‌ر سێ شێوازه‌که‌یدا [که به دوو پۆست ماوه‌یه‌ک له ڕۆژانی پێشوو شتێکم له‌سه‌ر نووسی] به‌مه‌ش به‌کارهێنانی نه‌وت که‌م ده‌بێته‌وه که ئه‌وه‌ش به واتای که‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر وزه، به‌مه‌ش فرۆشیارانی وزه تووشی گرفتی گه‌وره دێن. ده‌شزانین له‌کاتی گه‌شه‌ی ئابووری یان له‌وکاتانه‌ی که قازانج زۆره به‌رهه‌مهێنه‌ران یان سه‌رمایه‌داران ئاماده‌ن قازانجه زۆره‌که به‌بێ جه‌نگ له نێو خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام له‌کاتی قه‌یرانه‌کان یان له‌کاتی زیانه‌کاندا هاوپه‌یمانێتی و ڕێککه‌وتنه‌کان هه‌موو بێ ئیعتیبار ده‌بن و هه‌موان ده‌یانه‌وێت زیانه‌که له‌خۆیان به‌دوور بگرن و بیکه‌نه ملی هاوپه‌یمانه‌که‌ی دوێنێیان.
تێزی ڕێبه‌رایه‌تی نرخی برنز (Arthur R. Burns)که ده‌ڵێت: (ڕێبه‌رایه‌تی نرخ کاتێک واقیعیه‌تی ده‌بێت که زۆرینه‌ی ناوه‌نده‌کانی یه‌ک پیشه‌سازی ئاماده‌بن کاڵاکانی خۆیان به نرخێک بفرۆشن که له‌لایه‌ن یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه). ئۆپیک و ڕوسیا یان (ئۆپیک پلاس) یاخود باشتره بڵێین سعود و ڕوسیا وه‌ک دوو گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێن و فرۆشیاری نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌ک توانیان وه‌ک هاوسه‌رۆکایه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی نرخ بکه‌ن و ڕێگه له زیاتر دابه‌زینی نرخ بگرن، به‌ڵام قه‌یرانی ئابووری ئه‌م جاره له‌وه گه‌وره‌تر بوو که ئه‌وان بتوانن کۆنترۆڵی نرخ بکه‌ن، بۆیه هیچکام له‌وان ئیدی توانای ئه‌و ڕێبه‌رایه‌تیه‌ی نرخی نیه، ناچار له ده‌رئه‌نجامی قه‌یرانی ئابووری جیهان ده‌ستیان دایه جه‌نگی نرخه‌کان، بینیمان نرخی نه‌وت به خێرای دابه‌زی به‌ڵام ده‌شزانین ئابووری سه‌رمایه‌داری وا به‌ئاسانی ئه‌و قه‌یرانه تێناپه‌ڕێنێت بۆیه نرخی نه‌وتیش به هه‌مان شێوه کاتی ده‌وێت بۆ به‌رزبوونه‌وه. له کۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم جه‌نگی نرخه‌کان و دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وتی ئه‌م ڕۆژانه ده‌رئه‌نجامی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ن که ساڵانێکی زۆره نیشانه یان ئاماژه‌مان بۆ ده‌نێرن......
ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌یادی نه‌که‌ین مه‌کینه‌ی ئابووری یاخود ماتۆڕی ئابووری ئه‌و که‌شتییه‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌م جاره‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی به‌ری ده‌که‌وێت خۆی ته‌عمیر ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له غیابی هێزێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا تا مه‌کینه‌ی ئابووری ئه‌و سیسته‌مه بگۆڕێت.