دیوه‌ شاراوه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ چییه‌ ؟

لاهور شێخ جه‌نگی و مه‌سرور بارزانی.. كێ براوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ بوو ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.03.22 02:24 AM
9931 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

دلێر عه‌بدوڵا ـ رۆژنامه‌نووس
دوێنێ شەڕە دەنوکی نێوان لاهور تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، بە پێنج بەیان و ڕوونکردنەوە دەستیپێکردو بەدوو بەیانی فەرمیش کۆتایی هات.
شەڕە دەنوکی ئەمجارە، تەواو جیاواز بوو. پارتی (مەسرور بارزانی) وەک هێزێکی سەرەکی گۆڕەپانەکە، زیرەکانە دەستی بەشەڕەکە کرد، بەڵام یەکێتی (لاهور تاڵەبانی) لە کۆتاییدا براوەبوو.
لەبنەڕەتدا ئەم شەڕه چەند دیوێکی هەبوو، بەڵام بەلای منەوە دیوە سەرەکییەکەی ئەمەیه:
لەدوای کۆنگرەی یەکێتیەوە، پارتی لەهەلێک دەگەڕێت یەکێتیە تازەکە تاقیبکاتەوەو بەجۆرێک لەجۆرەکان هەڵیبسەنگێنێت. ئاخۆ سەرکردایەتی و ئەنجومەنە باڵاکەی تاچەند کۆکن و ئەو پەرتەوازەیی و خۆخۆرییەی ڕابردویان ماوە یان نا؟ یەکێتی ئێستا دەستەمۆ دەکرێت یانیش لاهور تا چ ڕادەیەک کۆنتڕۆڵی یەکێتی کردووە.

لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌كات

 

مەسرور بارزانی بەحوکمی ئەوەی پێشتر لەپاراستن بووەو بەو پێیەش ئەزموونێکی زۆری هەیەو لەو ڕووەوە بلیمەتە. لەو ڕێگەیەوە یەکێتی خستە بەر تاقیکردنەوە. دەنا دەنگۆی گرتنی جاسوس و سیخوڕی وڵاتێکی بیانی کە مەبەستیان ئێران بوو، پاساوێکی بێ بنەمابوو. قابیلە نەزانرێت لەم وڵاتەدا ئیتڵاعات و میت جرت و فڕتیانەو هەر ئەوانیش هەرێم و بگرە عێراقیش بەڕێوەدەبەن.

پارتی ده‌یه‌وێت بزانێت ئاخۆ یه‌كێتییه‌ تازه‌كه‌ خۆخۆربی ڕابردوویان ماوە یان نا

من کاتی خۆی لەبەشێکی یاداشتەکانی خۆما بڵاومکردەوە کە بەرپرسێک پێی ڕاگەیاندم سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکەمان ڕاپۆرتی مانگانەی ئەدا بە ئێران و دواتریش نوسخەیەکی ئەدا بە مەکتەبی سیاسی.

مه‌سرور بارزانی هه‌وڵیدا یه‌كێتی تاقیبكاته‌وه‌ و هه‌ڵیبسه‌نگێنێ

 

بەهەرحاڵ، بە بڵاوبوونەوەی بەیانە فەرمییەکەی وتەبێژی یەکێتی دەربارەی کۆی بەیان و ڕوونکردنەوەکانی پێشووی پارتی دەربارەی لاهور تاڵەبانی. یەکێتی لەتاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناو دواجار لاهور تاڵەبانی گرەوەکەی بردەوە.
یەکێتی لەو بەیانەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ لاهور تاڵەبانی دەربڕی و هەڕەشەی جدیان لەپارتی کرد. هەربۆیە پارتیش دەستبەجێ بە بەیانێکی نوسینگەکەی مەسرور بارزانی کۆتایی بەگرژیەکان هێناو شەڕە دەنوک ڕاگیرا.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ