رێكه‌وتى 22ى مانگى ئازارى هه‌موو ساڵێك به رۆژى جیهانى ئاو داده‌نرێت، له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه و په‌ره‌سه‌ندن (UNCED) كه له (ریۆ دی جانیرۆ)ى پایته‌ختى پێشووی به‌رازیل ئه‌نجامدرا له ساڵى 1992 بریار له سه‌ر دیاریكردنى ئه‌م رۆژه درا، له‌م رۆژه و له ساڵى دواتر واتا 1993 بۆ یه‌كه‌مجار ئاهه‌نگ گێڕدرا.
ئامانج له دیاریكردنى ڕۆژێكى تایبه‌ت به ئاو مه‌به‌ست لێى وه‌بیرخستنه‌وه‌ى جیهانه له گرنگى ئاوى سازگار و به‌رده‌ست و كاركردن بۆ پاراستنى و به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى زانستى، هه‌روه‌ها ناساندنى كێشه و گرفته‌كانى ئاو له هه‌موو جیهاندا و كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه یا كۆنترۆڵكردنى ئه‌و گرفتانه.
له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان ئێستا گه‌وره‌ترین گرفتى ئاو له كه‌مبوونه‌وه و پیسبوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاودا خۆى ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سێ هۆكارى سه‌ره‌كى كه یه‌كه‌میان: زیادبوونى رێژه‌ى دانیشتووانه له هه‌موو وڵاتان، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان له ساڵى 1950 ته‌نها (3) ملیار كه‌س بووه، له ساڵى 2000 بوه‌ته (5) ملیار و پێشبینى ده‌كرێت له ساڵى 2030 ببێته (10) ملیار كه‌س.
دووه‌م: فراوانبوونى شاره‌كان كه په‌یوه‌سته به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ به هۆكارى یه‌كه‌مه‌وه.
سێیه‌م: زیادبوونى ژماره‌ى كارگه‌كان له جیهاندا، هه‌ر سێ هۆكاره‌كه‌ش له ئه‌نجامدا خواست له‌سه‌ر ئاو زیاد ده‌كه‌ن و ڕێژه‌ى پاشماوه و پاشه‌ڕۆكانیش زیاد ده‌كات كه دواتر رێژه‌یه‌كى زۆرى تێكه‌ڵى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌كرێت، جۆر و كواڵیتى ئاوى سازگار تێكده‌چێت.
به‌پێى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕاپۆرتى رێكخراوه جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردن و پاراستنى ئاو نزیكه‌ى (700) ملیۆن كه‌س له جیهاندا ئاوى پاك و سازگاریان ده‌ست ناكه‌وێ، ڕۆژانه پێویستییان به چه‌ندین كاتژمێر ڕێكردن و سه‌ره‌گرتن هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌ند لیترێك له ئاوى پاك به‌هۆى دووریان له سه‌رچاوه‌ى ئاوى سازگاره‌وه..
به‌شێكى زۆر له‌و (700) ملیۆن كه‌سه گیرۆده‌ى نه‌خۆشى و گرفتى ته‌ندروستى بوون به‌هۆى پیسبوونى سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یانه‌وه، بۆیه مافى هه‌موو تاكێكه له جیهان به‌بێ جیاوازیكردن ئاوى سازگارى ده‌ستكه‌وێت به رێژه‌یه‌كى دیاریكراو كه به‌شى هه‌موو بواره‌كانى بكات له خواردنه‌وه و دروستكردنى ژه‌مه‌كان، پاككردنه‌وه .. هتد.
یه‌كێكى تر له كێشه و گرفته‌كانى ئاو له جیهاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بونیاتنانى به‌نداو و پرۆژه‌ى ئاودێربى گه‌وره له‌سه‌ر ڕوباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گۆڕینى ڕه‌ێڕه‌وى ئه‌و ڕووبارانه به تایبه‌تى له وڵاتانى سه‌رچاوه (المنبع) وه‌كو ئه‌و به‌نداوانه‌ى كه له وڵاتانى توركیا و ئێران و ئه‌سیوپییا دروست ده‌كرێت، له ئاینده‌دا كاریگه‌ریى زۆر ترسناك و خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، ئاسایشى ئاو و ئاسایشى خۆراك له وڵاتانى ڕێژگه (المصب) وه‌كو عێراق و میسر و سودان و چه‌ند وڵاتێكى تر له جیهاندا، ئه‌مه‌ش له ئاینده‌دا جه‌نگى ئاوى لێ ده‌وه‌شێته‌وه كه جیهان هه‌مووى به‌ره‌و ئاقارێكى تر ده‌بات.
ئه‌م رۆژه له جیهاندا دیارىكراوه زیاتر به مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و گرنگیدانه به كواڵیتى ئاو، دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆكان دواى چاره‌سه‌ركردنیان به‌شێوه‌ى زانستى به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ستان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاو.
له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان له‌م رۆژه‌دا كۆنگره و كۆنفرانسی زانستى ۆركشۆپ و سیمینارى تایبه‌ت به گرفته‌كانى ئاو ده‌به‌سترێ، تێیدا پلانى تۆكمه و بڕیارى كاریگه‌ر په‌سه‌ند ده‌كرێت به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌شێوه‌یه‌كى زانستى كه كاریگه‌ریى پۆزه‌تیڤى هه‌بێت له‌سه‌ر دانیشتوان.
گرنگى ئاو له‌وه خۆى ده‌بینێته‌وه كه سه‌رچاوه‌یه‌كه به شێوه‌یه‌كى یه‌كسان له هه‌موو جیهاندا دابه‌ش نه‌كراوه، به هه‌مان شێوه رێژه‌ى دابارین به یه‌كسانى دابه‌شنه‌كراوه، بۆیه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ناوچه‌كانى جیهان به ده‌ست كه‌م ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌مه جگه له گرفتى پیسبوون و وشكه‌ساڵى و به‌بیابانبوون و گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا كه هه‌موویان به بوونى ئاوى سازگار كۆنترۆڵ ده‌كرێن.
گرنگیدان به‌م رۆژه له كوردستاندا ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێت له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ده‌سته‌ى ژینگه. ونه‌ك ته‌نها گرنگیدان به‌م رۆژه به شێوه‌ى ڕوكه‌ش به‌ڵكو پێویسته پلانى زانستى بۆ به‌رێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو دابرێژرێت و په‌یڕه‌بكرێت به‌كرداریى، ساڵانه له‌م ڕۆژه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى پێشووتر بكرێت و پلانى نوێ و تۆكمه‌تر دابرێژرێت.