ئاودێر لوقمان لاله
خوێندكاری ماسته‌ر ـ جوگرافیا
بنه‌ماڵه‌یه‌ك یاخود خێزانێك یان ده‌سته‌یه‌كی ئاینی وه‌ك جوو یان مه‌سیح، یاخود بودیی و هیندۆسی و هه‌ر ئاینێك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ك ماسۆنی و هتد.
ئه‌مانه ته‌نها كۆمه‌ڵه شتێكن بۆ سه‌رلێشیواندنی ئێمه و له ڕاستیدا به‌و شێوه‌یه نییه كه ئێمه ده‌یبینین، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێك به نهێنی حوكمی جیهان ده‌كات، بازرگانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ورپا و ئه‌مه‌ریكا جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه و پلانه‌كانیان و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، كه زیانێكی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوچه و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پلانه‌كانی تیادا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بێڵده‌ربێرگ ئه‌و ده‌وڵه‌ته نهێنێیه كه له ساڵی (1954) له لایه‌ن (ده‌یڤید ڕاكفله‌ر) دامه‌زرا، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌شی له میوانخانه‌ی (بێڵده‌ربێرگ) له شاری (ئۆستێربیگ) له هۆڵندا ئه‌نجامدرا.
ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له نێوان 120 بۆ 150 كه‌سه و هیچ یه‌كێك له به‌شداربووان ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیه سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به نهێنی ماوه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ، كۆتا كۆبوونه‌وه‌شی له ساڵی 2019 ئه‌نجامدا.
ئه‌وان 95%ى داهاته‌كانیان هه‌یه و جه‌نگ به‌رپا ده‌كه‌ن ته‌نها له‌سه‌ر 5% داهات
ساڵانه به‌شێك له بازرگانه جیهانییه‌كان و سه‌رۆك وڵاتان كۆده‌بنه‌وه، به‌رنامه و پلانه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رجه‌م داهاتی جیهان كێش بكه‌ن بۆ خۆیان، ئه‌وان 95%ى داهاته‌كانیان هه‌یه و جه‌نگ به‌رپا ده‌كه‌ن ته‌نها له‌سه‌ر 5% داهات و گره‌و به ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه، ئه‌مه‌ش جه‌نگێكی مه‌ترسیداره و وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به ته‌واوی ده‌گرێته‌وه.
له‌م جه‌نگه‌دا جۆره چه‌كێك به‌كاردێت كه له چه‌كی له‌یزه‌ر و بۆمبی هایدرۆجین و چه‌كی ئه‌تۆم به‌هێزتره، ئه‌ویش قه‌رزی ده‌ره‌كییه
له‌م جه‌نگه‌دا جۆره چه‌كێك به‌كاردێت كه له چه‌كی له‌یزه‌ر و بۆمبی هایدرۆجین و چه‌كی ئه‌تۆم به‌هێزتره، ئه‌ویش قه‌رزی ده‌ره‌كییه و ناچاركردنی ئه‌و وڵاتانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناببه‌ن بۆ ئه‌و جۆره قه‌رزه.