دوو کـۆشکە ناوازەکەی مەسڕور بارزانی
ســاڵی کڕین :2019
شوێن:
ناوچەی هـێـڵـس بـێـڤـری ـ ویلایەتی کالیفۆرنیا ـ ئەمریکا.
ڕووبەر:
(کۆشکی مایسۆن 613 Maison) ـ 20 هەزار و 298 پێ چوارگۆشەیه.
(کـۆشکی ڤـۆتهـێل مانەر Foothill Manor) ـ 11 هەزار و 838 پـێ چوارگۆشەیه.
نـــرخ:
(کۆشکی مایسۆن 613 Maison) ـ 27 ملیۆن دۆلار.
(کـۆشکی ڤـۆتهـێل مانەر Foothill Manor) ـ 20 ملیۆن دۆلار.
تـاپـۆ:
تاپۆی هەردوو کۆشکەکە بەناوی (هـەڤـاڵ دۆسکی)ە، هاوڕێی نزیکی مەسرور بارزانی و مەنسور بارزانی.
شێوازی پارەدانەکەی:
بەشێوەی نەختی ـ پارەکە بەشێوەی حازر دراوە.
کێ لەناو کۆشکەکان دەژی ؟
لە دوای ئاشکرابوونی کۆشکەکان لە لایەن گۆڤاره ئهمریكییهكهوه، ئێستا هیچ کەسێک لە کۆشکەکاندا ناژی.
پارێزەکان، ئەم مامەڵەیان ئەنجام داوە چی دەڵێن ؟
دوو لەو پارێزەرانەی کە کارە یاساییەکانی ئەم کۆشکانەیان ئەنجام داوە به گۆڤارهكهیان راگهیاندووه: ئاگادارکراوینەتەوە کە ناوی هیچ بەرپرسێک نەبەین، تەنیا دەتوانین پێتان بڵێین ئەم کۆشکانە کۆشکی بەرپرسێکی پایەبەرز و ملیاردێری هەرێمی کوردستانە.
کــێ توانای کڕینی ئەم جۆرە کۆشکانەی هەیە؟
بەپێی ڕاپۆڕتى گۆڤاره ئهمریكییهكه، ئەو ناوچەیەی کە کۆشکەکانی لێکڕاوە ئەوەندە ناوازە و قەشەنگ و سەرنج ڕاکێشن، ڕۆژنامەنووس تامارا ئێلێکسۆن بە شوێنی جیاکراوەی سەر زەوی ناویان دەبات و دەڵێت: تەنیا ملیاردێرە سەرمایەدارەکان و ئەکتەرەکانی هۆڵیوود و وەزشوانانی پیشەگەر توانای کڕینی ئەم جۆرە کۆشکانەیان هەیە.
وێنهی دهرهوه و ناوهوهی كۆشكهكان:
سهرچاوه..
گۆڤاری دێــت ـ Dirt ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆشک و موڵک و خانوبەرەکان
https://www.dirt.com/more-dirt/politicians/barzani-family-house-beverly-hills-1203302025/?fbclid=IwAR3raMTrwh3joy1JjJRAFQ_FyfJEc3omZ1dc5MgxcCaE48kRibZXDmCgtZk