به‌شێوه‌یه‌كى مه‌بده‌ئى شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر راده‌ستكردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ و گومرگه‌كان به به‌غدا، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى هه‌رێم داواى كردوه مانگانه (600) ملیار دیناریان بۆ بنێردرێت، به‌ڵام به‌غدا ره‌زامه‌ندیداوه ته‌نها ( 454) ملیار دینار بنێرێت.
له‌سه‌ر ناوه‌رۆِكى ئه‌و رێككه‌وتنه موسته‌فا كازمى وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ( 600) ملیار دینارى پێ زۆربوه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه مادام له‌یه‌كه‌وه نزیكن، هه‌رچۆنێك بێت ده‌توانن رێكبكه‌ون له‌سه‌ر بڕێكى كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ى هه‌رێم داواى ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا رێكبكه‌ون، له مانگى حوزه‌یران ( مانگى شه‌ش) ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن و رێككه‌وتنه‌كه‌ش مانگانه‌یه، به‌و پێیه‌ى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵ مانگانه ده‌بێت.
له‌سه‌ر ناردنى پاڕه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، حكومه‌تى نوێى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى ره‌زامه‌ندیانداوه و شانده‌كه‌ى هه‌رێمیش گه‌شبینه به‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و مانگه له چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌نێردرێت.
له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ ئه‌و شه‌ش مانگه‌ى كۆتایى ئه‌مساڵ ده‌نێردرێت له لایه‌ن به‌غداوه، به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات، چونكه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێویستى به ( 890) ملیار دیناره، بۆیه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ئه‌گه‌رێكى له پێشه له‌وانه :
1. دابه‌ش كردنى موچه‌ى له‌ماوه‌ى (45 بۆ 60) رۆژ ئه‌ویش له رێگه‌ى پاره‌كه‌ى به‌غدا و ئه‌و داهاته ناوخۆیانه‌ى ده‌ستى ده‌كه‌وێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه مه‌بده‌ئیه‌ى كراوه به‌شێكى كه‌مه له‌و پرسانه‌ى كه پێویسته له نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن
ئه‌و رێككه‌وتنه مه‌بده‌ئیه‌ى كراوه به‌شێكى كه‌مه له‌و پرسانه‌ى كه پێویسته له نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن، به تایبه‌ت له ڕووى شێوازى گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێم و پاره‌ى شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكانى نه‌وتى هه‌رێم و كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمه.
پێناچێت كێشه‌ى پاره‌ى جوتیاران و پێشمه‌رگه و زیندانیانى سیاسى به‌م زوانه چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌و رێككه‌وتنه مه‌بده‌ئیه ئه‌گه‌ر بچێته بوارى جێبه‌جێكردن بۆ كاتێكى كه‌م و دیاریكراوه.