ئاسۆ عه‌بدولـله‌تیف
ئه‌م عێراقه، ده‌توانین، وێنای بكه‌ین به سه‌رده‌مێك، كه ئێران و ئه‌مریكا، ئاسانتر له جاران حوكمی ناڕاسته‌وخۆی تێدا بكه‌ن، تاڕاده‌یه‌كیش، كۆتایی ده‌ستێوه‌ردانه له دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق، ره‌نگه ئه‌مریكا بۆ ئه‌مه، زۆر سه‌خڵه‌ت نه‌بێت، پێشتریش گفتوگۆی له‌باره‌وه كردبێت و وه‌ك زانراوه هێزه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه و پاشه‌كشه‌یان كردووه له زۆر مۆڵگای به‌رچاو.
ئه‌مریكا له رێگه‌ی كازمییه‌وه قوربانی به خۆی ده‌دات ته‌نها له‌به‌ر ئێرانی ركابه‌ری خۆی، تا ئه‌ویش ده‌ستی خۆی شل بكات و هه‌مان رێگه بۆ سواقدانی هه‌یوانه‌كه بگرێته‌به‌ر، به‌تایبه‌تی، كزكردن و دورخستنه‌وه‌ی میلیشیا و فیرقه و سه‌راكانی حه‌شدی خولگه‌ی ئیسلامشیعی، كه عێراقیان نزیك كرده‌وه له كۆدێتای سه‌ربازیی.
له راستیدا ئاڵۆزه تێگه‌یشتن له ئه‌جێندای كازمیی، كازمیی وه‌ك كاراكته‌رێكی لیبراڵ و مه‌ده‌نی و لامه‌زهه‌بی، هه‌رچۆن بیربكاته‌وه و نه‌خشه‌ی چاككردنی دۆخی عێراقی هه‌بێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و ئه‌مه‌ریكا نایكات، كه‌واته بۆ كوردیش هاوكێشه‌كه راسته‌وانه‌یه، هه‌م خۆ چاككردنی ناوخۆیی و ماڵی كوردیی گرنگه، هه‌م خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئه‌جێنداو ستراتیژیی دوورمه‌ودوای ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته.
راستیه‌ك هه‌یه بوترێت باشتره، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستایه‌تی و مێژوویی سه‌ركردایه‌تی كورد‌و سه‌ركرده شیعه‌كان له رابردوو، مه‌به‌ستم خواردنی كهمپوت و په‌تاته‌ی ناو خێمهكانه له رابردوو، ده‌ركه‌وت نه‌یانتوانی هیچ به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، بۆیه باشتره دۆستایه‌تی و ره‌فاقه‌تی كازمی و زه‌رده‌خه‌نه‌كانی زۆر هیوای له‌سه‌ر دانه‌نێن و ئه‌وه‌نده‌ش به‌هه‌ندی نه‌گرن.
كازمیی، وه‌ك سیاسی و میدیاكارێك ده‌زانێ چی بكات و دڵی بلۆكه به‌هێزه‌كان رازی بكات، سێ قۆناغی له‌پێش خۆی داناوه: ئه‌وانیش" باوه‌ڕو پلان و بڕیار"ن، چۆن؟ ئیتر ده‌بێت كورد ئه‌م سێ پلان و قۆناغه له‌به‌رچاو بگرێت.
یه‌كه‌م: ته‌واوی هێزی میدیایی و ریاكاریانهی خۆی وه‌ك نمایش و سه‌ما به‌كارده‌هێنێت بۆ دروستكردنی باوه‌رو نیشاندانی نیه‌تباشی لای خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نمایشی گسكدان بێت له مه‌رقه‌دی ئیمام ئه‌عزه‌م و ئیمام عه‌لی و فه‌لافل فرۆشتن بێت له شارع فه‌له‌ستین و مه‌یدانی رهشۆك و خۆپیشانده‌ران و ناردنی یه‌ك دوو موچه‌ی كوردستان.
به‌شی دوه‌م، ده‌شێت جێبه‌جێكردنی به‌شێكی سه‌ره‌كی پلانه‌كانی بێت بۆ رهنگرێژكردنهوه و كۆنترۆڵی زۆرینه‌و كه‌مینه‌كان و ره‌نگه قورسترینیان هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی و تۆخكردنه‌وه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و كاڵكردنه‌وه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی بێت و به‌مه‌ش كورد زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت تیایدا، ره‌نگه له‌م پلانه‌یدا سه‌رۆك كۆمار به‌ته‌واوی هاوكاری بكات تا رۆڵی په‌رله‌مان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و فۆكه‌س بخه‌نه سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به تۆپزیی عێراق دوور بخه‌نه‌وه له فه‌زای دیموكراسی، چونكه به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت بڵێت سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌شریفاتی نییه‌و ئه‌گه‌ر واش بێت كار بۆ گۆڕینی ده‌كات.
سێهه‌م: ره‌نگه بڕیاره قورسه‌كان بێت، وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدو سیاغه‌كردنه‌وه‌ی سێكته‌ری نه‌وت و گاز‌و په‌سه‌ندكردنی بودجه به‌و شێوه‌یه‌ی كه قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كان بده‌نه‌وه‌و پاشان ته‌رشیقی ئیداریی و كوردیش ته‌نگاو بكه‌ن به ناردنی داهاتی نه‌وتی و پاره‌ی گومرگ و خاڵه سنوریه‌كان.
بۆچی عێراق قورسه بۆ كازمی؟
عێراق تا ئێستا نه‌یویستوه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت پیاوی گه‌وره و كاریزمی هه‌بێت، ئێران خۆشی به‌هه‌مان رێكاردا رۆشتوه، یه‌ك خومه‌ینی هه‌بوو، دواتریش یه‌ك سێبه‌ریشی هه‌بوو كه ئایهتوڵایهكی و گه‌وره‌ی بێنه‌زیر بوو، كه ره‌هبه‌ری رۆحی شۆرش بوو، له‌ده‌ره‌وه‌ی رههبهرو مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا‌و حه‌وزی قوم، كهخامنهئیه پیاوی گه‌وره دروست ناكه‌ن و ناشبێت دروست بێت، بۆ نمونه وه‌ك قاسمی سوله‌یمانی، به‌ڵام دامه‌زراوه‌ی داخراو‌و گرنگ و ستراتیجی دروست ده‌كه‌ن، ئه‌م كه‌لتوری سولتهگهریی و سولالهیه، له ئیمامی حه‌سه‌ن و حوسه‌ینه‌وه، درێژبۆته‌وه‌و كه‌لتوریی ده‌سه‌ڵاتگه‌ریی فارس و شیعه‌یه‌و له عێراق و یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنانیش كاری بۆكراوه، بۆیه كازمی ناتوانێت بێته كاریزمای ئاینده‌و ره‌نگه بۆ خولێكی سه‌رۆكایه‌تی كاتی پێویستیان پێی هه‌بێت تاوه‌كو سه‌رو سه‌وداو مامه‌ڵه‌كانی تاران و واشنتۆن ته‌واو ده‌بن و ئه‌وكات هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئهمریكاو عێراقیش، دۆخی تازه دێنێت پێش.
له وڵاتی دیموكراسی و كه‌لتوری باڵای دوای رێنیسانس و شۆرشی فه‌ره‌نسیدا، ره‌مزه رۆحی و كاریزمیهكان ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن و وه‌ك كارخانه‌یه‌ك به‌كاری ده‌هێنن بۆ دروستكردنی كاراكته‌ری داهێنه‌رو كراوه‌و مۆدێرن، جۆرج واشنتۆن چی كرد بۆ ئه‌مریكا، تیۆردۆ هێرتزل بۆ ئیسرائیل، ته‌نانه‌ت گاندی رێك ئه‌وه‌ی كرد بۆ هیندستان، به‌ڵام له ده‌وڵه‌تی داخراوی مۆدێلی نزمی مه‌زهه‌بی وه‌ك عێراق، ده‌زگا هه‌یه، وه‌لێ ده‌زگای مه‌زهه‌بی و داخراو‌و حیزبی و ئایدۆلۆژیی و ته‌نانه‌ت حه‌وزه‌ی زانستی ئاینی و مزگه‌وت و مهرقهدخانهو حسهینیهشیان كردوه به ده‌زگای ئایدۆلۆژیی، كه ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی رێسا‌و یاساكانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنن، كازمی له‌به‌رده‌م ئه‌م ئاریشه و پێشهاتانهدایه، كه نه‌ده‌توانێت بیانگۆرێت نه ده‌توانێت ریفۆرمیان تێدا بكات.
با په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش ئه‌وه باش بزانن، كورسی ناو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌رزشێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌و نایمێنێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها بۆ روپۆشكردن و لێدوانی میدیایی و دڵخۆشكردنی هه‌ندێك گروپ كارده‌كه‌ن و ئیعتیباری سیاسی و ده‌ستورییان نابێت، بۆیه با له‌بری هه‌واڵی ناخۆش و دڵته‌نگ، به‌ربگرن له بچووكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ته‌وافوقاتی سیاسی بلۆكه شیعه گه‌وره‌كانیان بهسهرداتێپهر نه‌بێت، ئه‌م ماوه‌یه ده‌توانن گفتوگۆیه‌كی جددی به‌رنه ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌و بێ موچه‌یی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی وه‌ك فیدرالیزم و شایسته داراییه‌كان بكه‌ن به رۆژه‌ڤ، ئه‌وه‌ی حوكم ده‌كات ئهقتابه گه‌وره‌كانی نه‌وتن، له‌و په‌رله‌مانه‌ی عێراق ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی حیزبی و ئایدۆلۆژی نه‌بێت یه‌ك یاسا تێپه‌ڕنابێت، هیچ قه‌واره‌یه‌ك 165 كورسی نییه وه‌ك نیسابی قانونی كه رێژه‌یه‌كه بۆ تێپه‌راندنی یاسا، كورسی لیست و قه‌واره‌كان له 19 كورسیه‌كه‌ی "حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم" تا 54 كورسیه‌كه‌ی" موقته‌دا سه‌در" رێژه‌ی گه‌وره نین، ئه‌گه‌ر كورد وه‌ك ئیئتیلافێكی یه‌كگرتووی كوردستانی به‌شداری بكردایه ئه‌وا ده‌بووه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی كه رێژه‌كه‌ی سه‌رو 60 كورسی بوو، كازمی سوودی له‌م په‌رتبوونه وه‌رگرت و له داهاتوو بچوكتریشیان ده‌كاته‌وه.