نێچیرڤان بارزانى لە رۆژئاوای كوردستانیش كێشه‌ى بۆ دروست دەكرێت

ناكۆكی باڵەكانی پارتی.. به‌ربه‌ستى به‌رده‌م ڕێكه‌وتنى ئاشتبوونه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر 2020.05.16 04:41 AM
808 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر

نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

9ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2019 مەزلوم عەبدێ (كۆبانی) سەردانی سلێمانی كردو دوای كۆبونەوەو دیداری لاهور شێخ جەنگی سەردانی هەولێری كردو نێچیرڤان ئیدریس بارزانی بینی. 
بە راوێژ لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان ئیدریس بارزانی دەستپێشخەرییەكی لە بارەی ئاشتەوایی نێوماڵی كورد لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند بەو مەرجەی هەردوولا هاوكاریی بكەن.
ئەو دەستپێشخەرییەی مەزلوم دەنگدانەوەیەكی زۆرباشی لە رۆژئاوای كوردستان هەبوو، لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتیی پێشوازییەكی گەرمی لێكرا. لەو ماوەیەدا مەسرور بارزانی سەردانی توركیای كرد و لە 28 نۆڤەمبەر مەولود چاویش ئۆغلۆی بینی.
دواتر لە وه‌ڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی مەزلوم لە سەرەتای مانگی یەكەمی 2020 ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد (ئەنەكەسە) سەردانی توركیایان كردو زنجیرەیەك دیداریان بۆ رێكخرا، دەزگای میتی تورك كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ئیئتیلافی موعارەزەی سوریا (موعارەزەی سەر بەتوركیا) بۆ رێكخست و لە راگەیانەكان رێككەوتنێكیان لە 14/1/2020 بڵاوكردەوە، بەپێی رێككەوتنەكە دەبوو ژمارەیەكی زۆر ئاوارەكانی ئەو سنورانەی بەهۆی داگیركاری توركیاوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتبوو بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەك دانیشتوانی شارەكانی سەرێكانی و گرێ سپی و چەند شوێنێكی دیكە. 

ژه‌نراڵ مه‌زڵوم كۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌

ئەو ڕێككەوتنە بە هەوڵێكی باڵێكی ناو پارتی بۆ لەباربردنی هەوڵەكەی نێچیرڤان بارزانی لێكدرایەوە، هەروەك لێپرسراوانی رۆژئاوای كوردستان لە نێوانیاندا مەزلوم كۆبانیی بە ناڕاستەوخۆ ئەو راستیەیان خستەڕوو.
دوابەدوای هەوڵی لە باربردنی ئاشتەوایی رۆژئاوای كوردستان، جارێكی دیكە هەوڵی لێكنزیكبوونەوەی هەردوولا (تەڤدەم و ئەنەكەسە و چەند حزبێكی دەرەوەی ئەو دوو هاوپەیمانێتییە) لە لایەن لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان بارزانی درا، لایەنەكان گەیشتنە لێكتێگەیشتنێكی سەرەتایی لە 7/5/2020 و لەسەر چەند خاڵێك بیروڕای جیاواز هەبوو بڕیاربوو ئەوانیش چارەسەر بكرێت، بەڵام لە 9/5/2020 ئەنەكەسە لەژێر گوشار لە رۆژێكدا دوو بەیاننامەیان لەسەر لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان بارزانی دەركرد.
لەبەیاننامەی یەكەم زۆر نەشیاو و دوور ئەخلاق و ئەدەبیاتی سیاسی، هەوڵی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانیان رەتكردەوەو ئاماژەیان بە دوو خاڵ كردبوو كە خاڵی یەكەم ناكۆك بوو لەگەڵ خاڵی دووەم. 
بەیاننامەی دووەمیشیان هەمان رۆژ واتە 9/5/2020 بەیاننامەیەكی دیكەیان لە دژی هەواڵێكی رووداو دەركرد كە لە بنەڕەتدا ناڕاستەوخۆ لە دژی نێچیرڤان بارزانیی بوو لە بارەی كشانەوەی ئەنەكەسە لە ئیئتیلافیی موعارەزەی سوریا، ئەو موعارەزەیەی توركیا پشتیوانیان دەكات و بوونەتە كەواسوری بەرلەشكری سوپای تورك بۆ داگیركردنی بەشێكی خاكی رۆژئاوای كوردستان. تائێستا دەیان شار و گوندیان وێرانكردووەو جگە لە شەهیدكردنی هەزاران كورد، سەدان هەزار كورد ئاوارە سەرگەردان بوون.

نێچیرڤان بارزانی نیگه‌رانه‌ له‌و كێشانه‌ی له‌ ناوخۆی حزبه‌كه‌یه‌وه‌ بۆی دروست ده‌كرێت

 

ماوەی 10 رۆژێكیشە تەله‌ڤزیۆنی (ARK)ی كەتەله‌ڤزیۆنی ئەنەكەسەیە و دەوترێت لە لایەن باڵێكی پارتی پشتیوانیی دارایی دەكرێت، بە توندی هێرش دەكاتە سەر تەله‌ڤزیۆنی رووداو و گومان دەخاتە سەر هەواڵ و راپۆرتەكانی ئەو تەله‌ڤزیۆنە كە لەبارەی ئەنەكەسە دەخرێتەڕوو.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژئاوای كوردستان گرفتی بەردەم رێككەوتنی تەڤدەم و ئەنەكەسە خۆی لە چەند خاڵێكی سەرەكی دەبینێتەوە.
یەكەمیان ئەنەكەسە ئامادەنییە لە رێككەوتنیاندا لەگەڵ تەڤدەم (تەڤگەری دیموكرات) ئاماژە بە توركیا بدرێت وەك داگیركەر. دووەم: لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان/عێراق ناڕازی بوون لە بەشداریكردنی چەند حزبێكی سەرەكی رۆژئاوای كوردستان لە پرۆسەی ئاشتەوایی رۆژئاوای كوردستان لەوانە؛ پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد ل ەسوریا یان حزبەكەی رەوانشاد حەمید دەروێش بەوپێیەی لە یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان نزیكە، هەروەها حزبی یەكێتی (یكیتی) یان حزبەكەی (محی الدین شێخ ئالی) كە لەدیمەشق نزیكە.
لە كۆتایی ئەم شیكردنەوەی سەرەوە، بۆمان دەردەكەوێت هەوڵی زۆر دەدرێت بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە ناكۆكەكانی رۆژئاوای كوردستان، بە بەشداری و زەمانەتی ئەمریكییەكان لە رۆژئاوای كوردستان، واتە ئەنەكەسە و تەڤدەم و حزبەكانی دەرەوەی ئەم دوو چوارچێوەیە، بەڵام پێدەچێت ناكۆكییەكانی ناوخۆ لە هەولێر و دەستێوەردانی توركیا لەبری نزیكبوونەوەی لایەنەكان، هەوڵەكان لەبار ببات.
ئەم گرفت دروستكردنە بۆ نێچیرڤان تەنها لە رۆژئاوای كوردستان نییە، بەڵكو لە ناوخۆی هەرێمیش چەند جارێك هەوڵیداوە، كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی رێكبخات، بەڵام گرێی بۆ دروست دەكرێت و هەوڵەكان شكست دێنێت و تائێستا سەركەوتوو نەبووە.

- دەستپێشخەریەكەی مەزلوم عەبدێ گرفتی بۆ دروست دەكرێت
- ناكۆكی باڵەكانی پارتی، رێگرە لەبەردەم سەركەوتنی دەستپێشخەریەكە مەزلوم
- نێچیرڤان لەرۆژئاوای كوردستانیش گرفتی بۆ دروستدەكرێت
- ئەنەكەسە بەیانێك لەدژی نێچیرڤان دەردەكات
.
.
9ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2019 مەزلوم عەبدێ (كۆبانی) سەردانی سلێمانی كردو دوای كۆبونەوەو دیداری لاهور شێخ جەنگی سەردانی هەولێری كردو نێچیرڤان ئیدریس بارزانی بینی. بە راوێژ لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان ئیدریس بارزانی دەستپێشخەرییەكی لەبارەی ئاشتەوایی نێوماڵی كورد لەرۆژئاوای كوردستان راگەیاند بەو مەرجەی هەردوولا هاوكاریی بكەن.
ئەو دەستپێشخەرییەی مەزلوم دەنگدانەوەیەكی زۆرباشی لەرۆژئاوای كوردستان هەبوو، لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتیی پێشوازییەكی گەرمی لێكرا. لەو ماوەیەدا مەسرور بارزانی سەردانی توركیای كرد و لە 28 نۆڤەمبەر مەولود چاویش ئۆغلۆی بینی. دواتر لەوڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی مەزلوم لەسەرەتای مانگی یەكەمی 2020 ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد (ئەنەكەسە) سەردانی توركیایان كردو زنجیرەیەك دیداریان بۆ رێكخرا، دەزگای میتی تورك كۆبونەوەیەكی بۆ لەگەڵ ئیئتیلافی موعارەزەی سوریا (موعارەزەی سەر بەتوركیا) رێكخست و لە راگەیانەكان رێككەوتنێكیان لە 14/1/2020 بڵاوكردەوە، بەپێی رێككەوتنەكە دەبوو ژمارەیەكی زۆر ئاوارەكانی ئەو سنورانەی بەهۆی داگیركاری توركیاوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتبوو بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەك دانیشتوانی شارەكانی سەرێكانی و گرێ سپی و چەند شوێنێكی دیكە. ئەو رێككەوتنە بەهەوڵێكی باڵێكی ناو پارتی بۆ لەباربردنی هەوڵەكەی نێچیرڤان بارزانی لێكدرایەوە، هەروەك لێپرسراوانی رۆژئاوای كوردستان لەنێوانیاندا مەزلوم كۆبانیی بەناڕاستەوخۆ ئەو راستیەیان خستەڕوو.
دوا بەدوای هەوڵی لەباربردنی ئاشتەوایی رۆژئاوای كوردستان، جارێكی دیكە هەوڵی لێكنزیكبونەوەی هەردوولا (تەڤدەم و ئەنەكەسە و چەند حزبێكی دەرەوەی ئەو دوو هاوپەیمانێتییە) لەلایەن لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان بارزانی درا، لایەنەكان گەیشتنە لێكتێگەیشتنێكی سەرەتایی لە 7/5/2020 و لەسەر چەند خاڵێك بیروڕای جیاواز هەبوو بڕیاربوو ئەوانیش چارەسەر بكرێت، بەڵام لە 9/5/2020 ئەنەكەسە لەژێر گوشار لەرۆژێكدا دوو بەیاننامەیان لەسەر لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان بارزانی دەركرد.
لەبەیاننامەی یەكەم زۆر نەشیاو و دوور ئەخلاق و ئەدەبیاتی سیاسی، هەوڵی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانیان رەتكردەوەو ئاماژەیان بەدوو خاڵ كردبوو كە خاڵی یەكەم ناكۆك بوو لەگەڵ خاڵی دووەم. بەیاننامەی دووەمیشیان هەمان رۆژ واتە 9/5/2020 بەیاننامەیەكی دیكەیان لەدژی هەواڵێكی روداو دەركرد كە لەبنەڕەتدا ناڕاستەوخۆ لەدژی نێچیرڤان بارزانیی بوو لەبارەی كشانەوەی ئەنەكەسە لە ئیئتیلافیی موعارەزەی سوریا ئەو موعارەزەیەی توركیا پشتیوانیان دەكات و بوونەتە كەواسوری بەرلەشكری سوپای تورك بۆ داگیركردنی بەشێكی خاكی رۆژئاوای كوردستان. تائێستا دەیان شارو گوندیان وێرانكردووەو جگە لەشەهیدكردنی هەزاران كورد، سەدان هەزار كورد ئاوارە سەرگەردان بوون.
ماوەی 10 رۆژێكیشە تەلفزیۆنی (ARK)ی كەتەلفزیۆنی ئەنەكەسەیەو دەوترێت لەلایەن باڵێكی پارتی پشتیوانیی دارایی دەكرێت، بەتوندی هێرش دەكاتە سەر تەلفزیۆنی روداو و گومان دەخاتە سەر هەواڵ و راپۆرتەكانی ئەو تەلفزیۆنە كە لەبارەی ئەنەكەسە دەخرێتەڕوو.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژئاوای كوردستان گرفتی بەردەم رێككەوتنی تەڤدەم و ئەنەكەسە خۆی لەچەند خاڵێكی سەرەكی دەبینێتەوە. یەكەمیان ئەنەكەسە ئامادەنییە لەرێككەوتنیاندا لەگەڵ تەڤدەم (تەڤگەری دیموكرات) ئاماژە بەتوركیا بدرێت وەك داگیركەر. دووەم: لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان/عیراق ناڕازی بوون لەبەشداریكردنی چەند حزبێكی سەرەكی رۆژئاوای كوردستان لەپرۆسەی ئاشتەوایی رۆژئاوای كوردستان لەوانە؛ پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا یان حزبەكەی رەوانشاد حەمید دەروێش بەوپێیەی لە یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان نزیكە، هەروەها حزبی یەكێتی (یكیتی) یان حزبەكەی (محی الدین شێخ ئالی) كە لەدیمەشق نزیكە.
لەكۆتایی ئەم شیكردنەوەی سەرەوە، بۆمان دەردەكەوێت هەوڵی زۆر دەدرێت بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە ناكۆكەكانی رۆژئاوای كوردستان بەبەشداری و زەمانەتی ئەمریكیەكان لەرۆژئاوای كوردستان، واتە ئەنەكەسەو تەڤدەم و حزبەكانی دەرەوەی ئەم دوو چوارچێوەیە، بەڵام پێدەچێت ناكۆكییەكانی ناوخۆ لەهەولێرو دەستێوەردانی توركیا لەبری نزیكبونەوەی لایەنەكان، هەوڵەكان لەبار ببات.
ئەم گرفت دروستكردنە بۆ نێچیرڤان تەنها لەرۆژئاوای كوردستان نییە، بەڵكو لەناوخۆی هەرێمیش چەند جارێك هەوڵیداوە كۆبونەوەی نێوان یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی رێكبخات، بەڵام گرێی بۆ دروستدەكرێت و هەوڵەكان شكست دێنێت و تائێستا سەركەوتوو نەبووە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ