مێژووی سەرهەڵدانی ویلایه‌تى فه‌قیهـ

شیعه‌ و سیاسه‌ت.. تێگه‌یشتن له‌ ئێرانى نوێ

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر 2020.06.11 04:52 PM
1407 جار خوێندراوەتەوە

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

توێژه‌ر له‌ (ناوه‌ندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی)

لە ساڵی ١٩١٤ لە سەرەتای جەنگی جیهانی یەكەمدا، بەریتانیا ئێرانی وڵاتی فارس داگیركرد و ئەم داگیركاریە تا ساڵی ١٩٢١ بەردەوام بوو، دواتر ڕەزەشای پەهلەوی وەك حكومداری وڵاتی فارسى هێنایە سەر دەسەڵات.
لە ساڵی ١٩٣٤ بۆیە كەمینجار ناوی وڵاتی فارس گۆڕا بۆ ناوی ئێران، وەك ئاماژەیەك بۆ فارس لە ڕەچەڵەكی ئارین كە لەو سەردەمەدا نازییەت دروشمی سەردەستەی ڕەچەڵەكی ئاری بەرزكردبوه‌وه‌.
لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەمدا ڕەزاشا پشتیوانی هیتلەری كرد، بۆیە ساڵی ١٩٤١ بەریتانیا ڕەزاشای لادا و محه‌مه‌دی كوڕی لە جێگای دانا، لێرەوە قۆناغی هەیمەنەی ئەمریكا بەسەر ئێراندا دەستیپێكرد.
ساڵی ١٩٥٠ محه‌مه‌د موسەدەق سەرۆكی پارتی بەرەی نیشتیمانی پرۆژەی خۆماڵیكردنی نەوتی ئێرانی گەڵاڵە كرد و، ساڵی ١٩٥١ ئەو كاتەی سەرۆك وەزیران بوو نەوتی خۆماڵی كرد، ئەمەش ناكۆكی خستە نیَِوان موسەدەق و محه‌مه‌د ڕەزاشا بۆیە لە مانگی ئابی ١٩٥٣ شا هەڵهات بۆ كەربەلا و لەوێشەوە بۆ ئیتاڵیا.
موسەدەق محمد ڕەزا شای لە دەسەڵات دوور خستەوە، بەڵام دەستبەجێ ئەمەریكا و بەریتانیا ( ئیزن هاوەر و ونستۆن چەرچڵ) هاتنە سەر خەت و MI6 CIA لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە ( ئەجاكس) موسەدەقیان لە دەسەڵات دوورخستەوە و فەزڵوڵا زاهیدیان. لە جێگەی دانا و شاه گەڕایەوە.

محه‌مه‌د ره‌زاشا و فه‌ره‌حی هاوسه‌ری و ره‌زای كوڕیان

بەڵام ئەمجارە ئه‌مریكا بە تەواوی دەستی بەسەر ئێراندا گرت و ئیسرائیل وەك هاوپەیمانی نوێی ئەمەریكا جێگای بەریتانیای گرتەوە، ئەم دۆخە تا ساڵى ١٩٧٧ بەردەوام بوو بەڵام لە كۆتای ساڵی ١٩٧٧ محه‌مه‌د ڕەزاشا پشتی لە ئەمریكا كرد و چووە بەرەی سۆڤیەت.
دواتر ساڵی ١٩٧٨ شۆڕی ئیسلامی دەستیپێكرد و ساڵی ١٩٧٩ شا لە دەسەڵات دووخرایەوە و هەڵهات، خومەینی لە فەرەنساوە بە پاسەوانی سی ئای ئەی گەڕێنرایەوە تاران، بەڵام مانگی هەنگوینی خومەینی و ئەمریكا زۆری نەخایاند چونكە ئەمریكا كۆتای ساڵی ١٩٧٩ پێشوازی لە شا كرد بە بیانوی نەخۆشی و ئامادە نەبوو ڕادەستی خومەینی بكاتەوە، بۆیە ساڵی١٩٨٠ بڕیاری دەركردنی ئەمەریكایدا و باڵوێزخانەكەی له‌ تاران گەمارۆدرا.

شیعەی سیاسیی
زاراوەی شیعەی سیاسیی هاوواتای زایۆنیزمی یەهودی و ئیسلامی سیاسیی ئەهلی سونەیە ( مەسیحیەت جیاواز لە یەهودیەت و ئیسلام دینێكی ڕۆحیە).
یەكەم پارتی شیعیەی سیاسی ساڵی ١٩٥٧ لەسەر دەستی محه‌مه‌د باقر سەدر دامەزراوە  كە ئەویش حیزبی دەعوەیە كە ئێستا نوری مالیكی سەركردایەتی دەكات و هێزێكی سیاسی شیعەیە و نوێنەرایەتی باڵی میانڕەوی شیعەیە دەكات.

سیاسەت لە مەزهەبی شیعە
لە ڕووی مێژووییەوە ناكۆكی هەیە لەسەر سەرهەڵدانی مێژووی جودابوونەوەی شیعە لە سوننە و هەندێك دەیگێڕنەوە بۆ سەرەتای كێشەكەی ئیمامی عه‌لی و ئەبوبەكر لە دوای كۆچی دوای پەیامبەر (د.خ)، هەندێكی تر دەیگێڕنەوە بۆ سەردەمی ئیمام جەعفەر سادق كە ئەمە پرسی باسەكەی ئێمە نییە.
بەڵكو دەچمە سەر سەرەتای دابەشبوونی شیعە و بیرۆكەی ویلایەتی فەقیهـ و مەڕجەعیەت و تێڕوانینی شیعە بۆ دەسەڵات.

سەرەتای دابەشبوونی شیعە
تا ساڵی ٢٦٢ كۆچی، شیعە تائیفەیەكی یەكگرتوو بوون و بنەمای دەسەڵات خیلافەت بوو كە ئیمام عه‌لی ئیمامی یەكەمە و دواتر ئەو شوێنگرەوەكەی دیاری دەكات كە حسێن و حه‌سه‌ن، هەتا كۆتای كە پێویستە ئیمام لە نەوەی پەیامبەر بێت و كەسێكی بێ تاوان و بەخشراوە لە لایەن خوداوە و تا ڕۆژی دوای حكومی مسوڵمان دەكەن.

خۆپیشاندانه‌كانی دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران ـ 1979

ئەم دۆخە بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٦٠ كۆچی كە ئیمامی حەسەن عەسكەری كۆچی دوایكرد ( ئیستا مەزارگەكەی لە سامەڕایە) و هیچ نەوەیەكی نەبوو و هیچ كەسێكیشی بۆ جێنشینی خۆی دیاری نەكردبوو، كە ئەمەش شیعەی دابەشكرد بۆ ١٤ گروپ كە دیارترینیان گروپی ١٢ ئیمامییە كە زۆرینەن و ئێران لەسەر ئەو مەزهەبەیە.

ویلایەتی فەقیهـ و مێژووی سەرهەڵدانی
لە دوای مردنی ئیمام حەسه‌ن عەسكەری كە جێنشینی نەبوو، دوازدە ئیمامییەكان پێیان وابوو كە ئیمامی حه‌سه‌ن كوڕێكی هەبووە ناوی محه‌مه‌د بووە و شاردوویەتیەوە، كە ئیمامی مەهدییە و دواتر دەردەكەوێت ئەمەیان ناونا ( ونبوونی بچوك). كە ئەم محه‌مه‌دی مەهدییە خۆی نیشانی خەڵك نادات و لە ڕێگەی چوار ئایەتوڵاوە ( كەپێیان دەوترێت چوار دەرگاكە) پەیامەكانی بە خەڵك دەگەێنێت، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ٦٧ ساڵ و تا ٣٢٩ كۆچی كۆتا ئاتوڵای (چوار ئایەتوڵا كە)، محه‌مه‌دی مەهدی كە (محه‌مه‌دی كوڕی حه‌سه‌ن عەسكەریە) هەر دەرنەكەوت و قۆناغی بۆشایی ئیمامەت دروست بوو ئەمە ناونرا( وونبونی گەورە) كە ئیمامی مەهدی ناگەڕێتەوە تا كۆتای دنیا و ڕۆژی ئاخیرەت دێتەوە كۆتای بە شەڕ و شەڕخوازن دێنێت.
بۆ پڕكردنەوەی بۆشی ئیمامەتیش ئەم مەزهەبی دوازدە ئیمامیە بیرۆكەی ویلایەت یان جێگرەوەیان داهێنا كە كەسێك لە زانایانی شیعە لە جێگەی ئیمامی مەهدی كاری ئیمامەتی بەڕێوە دەبات و تا ڕۆژی دوای و گەڕانەوەی ئیمامی مەهدی لێرەوە و زاراوەی ویلایەت سەری هەڵدا
كە وەلی جێگرەوەی ئیمامی مەهدیە و لە جێگای ئەو حوكم دەكات لە ڕووی ئاینیەوە بێ دەستێوەردان لە حكوم و دەسەڵاتداری و كاروباری سیاسی، ئەم دۆخە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٧٩ شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

ئایه‌توڵا خومه‌ینى به‌رگی سیاسیى كرد به‌ مه‌زهه‌بى شیعه‌دا

لێرەوە خومەینی زاراوەی ویلاتی فەقیهی داهێنا، كە وەلی تەنها بەرپرسی كاروباری مسوڵمان نییە بەڵكو حوكمڕان و دەسەڵاتداریشە لە ڕووی ئاینیەوە واتە وەلی لە هەمانكاتدا سەرۆك و حوكمڕانە.
ئەمەش ڕووبەڕووی ڕەخنەی حەوزەی نەجەف بوویەوە، كە تا ئەوكات مەڕجەعی كاروباری ئاینی شیعە بوو، بۆیە خومەینی حەوزەی قومی بەهێز كرد وەك جێگرەوەی حەوزەی نەجەف و مەرجەعی ویلایەتی فەقیهی شیعە.
بەڵام زۆرینەی شیعەی عێراق سەر بە حەوزەی نەجەفن و دژی بیرۆكەی ویلایەتی فەقیهی ئێرانن، پێیانوایه‌ مەڕجەع دەستەڵات ناگرێتە دەست و تەنها مەرجەعی ئاینییە كە ئەزمونی ڕووخانی سەدام و ئەزموونی سیستانیی نمونەی ئەم مەرجعیەتەن، ئەمەش وایكردووە ئێران هەوڵی لاوازكردنی مەرجەعی شیعەی عێراق بدات كە حەوزەی نەجەفە.

پەیوەندیی ویلایەتی فەقیهی شیعە و زایۆنیزم الصهیونیه
لە ئاینی یەهودیدا تا ساڵی ١٨٩٧-١٨٩٨ كۆنگرەی بازلی سەركردەكانی یەهود لە سویسرا، یەهودییەكان باوەڕیان بە دروستكردنی دەوڵەت نییە و هاوشێوەی شیعە چاوەڕێی موسان كە لە ڕۆژی دوایدا بگەڕێتەوە و دەوڵەتی مەزنی یەهودیان بۆ دروست بكات، كە ئەمەش بەپێی تەوراته‌.
بەڵام هرتزل بیرۆكەی زایۆنیزمی دامەزراند كە بریتیە له‌ ( نابێت چاوەڕێی هاتنی موسا بكەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەت بەڵكو دەبێت ئێستا بگەڕێینەوە ئیسرائیل بۆ ئەوەی بناغەی دەوڵەتەكە دابنێین، كەسێك جێگرەوەی موسا دەبێت تا ئەوكاتەی موسای ڕزگاركەر دەگەڕێتەوە و دەوڵەتە مەزنە دروست دەكات، بەوەش زۆرینەی یەهودییەكان باوەڕیان بە بیرۆكەكە هێنا جگە لە كەمینیەك ئەوانیش ( تائیفەی یەهودیە ئەڕسەدۆكس و ئەحریدەكانن) كە تا ئێستا باوەڕ بە دەوڵەتی ئیسرائیل ناكەن.
سەرچاوەی ئەم بیری زایۆنیزم ( الصهیونیة‌) ی هرتزل لە شیعەوە سەرچاوەی گرتووە، كە كەسێك ڕادەسپێردرێت بۆ جێگرەوەی ڕزگاركەر ( كە لە یەهودیەتا موسایە و لە لای شیعە ئیمامی محه‌مه‌دی حه‌سه‌ن مەهدی عەسكەرییە) تا ئەوكاتەی كە ڕزگاركەر لە ئاخیری زەماندا دەردەكەوێت و دنیا ڕزگار دەكات.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ