لیبرالیزم ئایدیۆلۆژیایه‌كى رۆژئاوایى ده‌ستكرده‌و چه‌مكه‌كانى لیبرالیزمیش به شێوه‌یه‌كى گشتى بهجیانهكراو له‌شارستانیه‌تى رۆژاوئایى داده‌نرێت. له شرۆڤه‌و بیرۆكه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى لایه‌نگیرانى لیبرالیزمیشدا، ته‌نیا به ئایدیۆلۆژیایه‌ك وێنایان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى له‌پشت ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه‌دا (Metraldeology ) بونى هه‌یه، كه بریتیه له كۆمه‌ڵێك رێسا، كه زه‌مینه خۆشده‌كات بۆ گفتوگۆى سیاسى‌و فیكرى، دواجاریش بۆمان روونده‌بێته‌وه، كه لیبرالیزم ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به‌وه‌ى كه به (مافى تاكگه‌رایى) وه‌سف ده‌كرێت، له‌سه‌ر هه‌مو شتانه‌ى به باش و به‌سود دانراون بۆ مرۆڤ .
واته هه‌وڵێكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانێكى ئاسوده بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵه‌كان به‌پێى ناساندنیان بۆ تاكگه‌رایى به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ خۆسه‌پاندنێك یان دانانى هه‌ر چه‌مكێك بۆ به سودیى یان باشى هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و رهخنانهشى ئاڕاسته‌ى لیبرالیزم ده‌كرێنه‌وه، كه ده‌ڵێن: لیبرالیزم بێ لایه‌نه لهرٍووى ڕه‌وشته‌وه، لایه‌نگیرانى جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه بیرۆكه‌و به‌هاكانى له‌هه‌موو جیهاندا بونه‌ته مایه‌ى سه‌ره‌نج راكێشان، بۆیه هیچ كه‌س له‌هاتنى لیبرالیزمیدا ناترسێت، چونكه به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسانانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لیبرالیزم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یڕه‌وى فه‌لسه‌فه‌ى (ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت بیكه) ناكات، هه‌رچه‌نده لیبرالیزم هانى كرانه‌وه‌و گفتوگۆ‌و ئازادى ئیراده دهكاتو بهئاراستهكردنى ره‌وشتى به‌هێز ناسراوه.
هه‌ڵوێستى ڕه‌وشتى لیبرالیزمیش له دیدى ئه‌واندا، به‌كۆمه‌ڵێك به‌هاو بنه‌مایه‌كى جیاجیا گه‌ڵاڵه ده‌بن. كه بریتین له:
1ـ تاك
2ـ ئازادى
3ـ ئه‌قڵ
4ـ یه‌كسانى
ناوهندیهتى تاك:
چه‌مكى تاك له‌جیهانى نوێ‌دا، به چه‌مكێكى جێگیر داده‌نرێت به پله یه‌ك كه گرنگیه سیاسییه‌كه‌ى هه‌ندێك جار به‌ڵگه نه‌ویسته، چونكه چه‌مكى لیبرالیزم په‌ره‌ى سه‌ندووه به‌راورد له‌گه‌لأ سه‌رده‌مى فیودالیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى تاك دركى به‌وه كردووه، كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى، یان ناسنامه‌یه‌كى یه‌ك لایه‌نى نییه. چونكه تێڕوانینى بۆ خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه‌كه، كه ئه‌وان ئه‌ندامن له‌و كۆمه‌ڵانه‌ى پێكهێنه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ن: وه‌ك خێزان‌و گوند‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى لۆكاڵى یان چینێكى كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ئینتیمایان بۆیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ژیان‌و ناسنامه‌یان به راده‌یه‌كى زۆر به پێى سیفه‌ته‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵانه دیارى ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش به پرۆسه‌یه‌كى گۆڕانكارى له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆنهوهیهكى تر به‌دى ده‌كرا. له‌وكاته‌ى كه رژێمى فیوداڵى كز و سست بوو، تاكه‌كان لهچوارچێوهیهكى فراوانتر لهههڵبژاردنو دهرخهستنى توانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خۆیان بینیه‌وه، بۆیه بۆیه‌كه‌مین جار هه‌لى بیركردنه‌وه‌ى تاك لایه‌نى ره‌ها به شێوه‌یه‌كى كه‌سیى په‌تى بۆ ره‌خسا. بۆ نمونه ئه‌و جوتیاره‌ى كه خۆى‌و خێزانه‌كه‌ى كاریان له‌هه‌مان پارچه زه‌ویدا ده‌كرد، ئێستا بۆته پیاوێكى ئازاد‌و تواناى هه‌ڵبژاردنى كار‌و خاوه‌نى كارى خۆى هه‌یه‌و ده‌توانێت ئه‌م زه‌ویه بهجێبهێڵتو كارێك بدۆزێته‌وه له‌شاره گه‌وره‌كاندا.
پاش كۆتایى هاتنى سیسته‌مى فیوداڵیش دیدێكى تر هاته ئاراوه. بۆیه راڤه‌كردنى ئهقڵانىو زانستى ورده ورده جێگه‌ى تیۆریه ئاینیهكانو ته‌قلیدیه‌كانى گرته‌وه‌و تێڕوانین‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لأ كۆمه‌ڵگه‌دا له‌لای تاكو سه‌ربه‌خۆبوونیه‌وه دروست بوو. نه‌ك له‌رێگه‌ى پاراستن لهیهكگرتنى كۆمه‌ڵه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
هه‌ربۆیه تیۆرى مافه سروشتیه‌كان له‌هه‌ردوو سه‌ده‌ى 17و18 بڵابۆوه، كه گوتارى ئاینى به شێوه‌یه‌كى ئیجابى كارى پێدهكردو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى دابڕانى نه‌ده‌كرد، باسى له‌وه ده‌كرد، كه خودا مافێكى سروشتى به‌خشیوه به‌تاكه‌كان، كه جۆن لۆك به (ئازادى‌و ژیان‌و خاوه‌نداریه‌تى) پێناسه‌ى ده‌كات، بۆیه له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى گرنگتره.
بۆیه هه‌ڵگرانى تیۆری مافه سروشتیه‌كان، پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى‌و پێداویستیه‌كانى تاك به ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه داده‌نێنن.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى ئیمانوێل كانت (1724ـ 1804) بۆچوونێكى هاوشێوه‌ى هه‌بوه ده‌رباره‌ى كه‌رامه‌ت‌و یه‌كسانى بۆ تاكه‌كان، چونكه ئه‌مانه مهبهستنو رێگایه‌ك نین بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى كه‌سانى تر.
هه‌روه‌ها بنه‌ماى ئهولویهت دان به تاك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه بههێڵێكى سه‌ره‌كى بۆ بیرى لیبرالیزمى داده‌نرێت. ئه‌مه‌ش واى له‌هه‌ندێك لهلیبرالیزمهكان كردووه، بۆ پێناسه‌كردنى كۆمه‌ڵگه بڵێن: (پێویسته تاكه‌كان له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا هه‌وڵى به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى‌و پێداویستیه‌كانى خۆى بدات). به‌م بیروڕایه‌ش ده‌وترێت مه‌زهه‌بى (ژرى ـ گه‌ردى) چونكه تاكه‌كان وه‌ك (گه‌ردى به‌ربڵاو) وان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى، كه كۆمه‌ڵگه خۆى به‌نه‌بوو داده‌نێت، به‌ڵكو خه‌یالأ و وه‌همێكه، چونكه ئه‌مان كۆمه‌ڵه‌یه‌كن له‌و تاكانه‌ى ئیكتفاى زاتیان هه‌یه.
ئه‌م بیره توندرٍهوهش له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه دروست ده‌بێت، كه تاك چڕده‌بێته‌وه ده‌رباره‌ى (من)، چونكه ئه‌و له‌بنچینه‌دا خۆپه‌رسته‌و به راده‌یه‌كى زۆر پشت به‌خۆ ده‌به‌ستێت.
ماكفیرسۆن (macdherson ) لیبرالیزمى یه‌كه‌م به (تاكگه‌رایى خاوه‌نداریه‌تى) وه‌سف ده‌كات، چونكه تاك بهخاوهندارى خودى خۆى‌و توانا تایبه‌تیه‌كانى بهموڵكى خۆى دهزانێتو خۆى به قه‌رزدارى كۆمه‌ڵگه دانانێت. ئه‌و روئیایه پێشكه‌وتو لیبرالیزمهكان دیدێكى تریان لا دروست بوو، كه گه‌شبین تره، ئه‌ویش ده‌رباره‌ى سروشتى مرۆڤه. چونكه باوه‌ڕى به‌وه هه‌یه. كه تاكه‌كان ئه‌ركێكى كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌رشانه به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، به‌تایبه‌تى ئه‌و تاكانه‌ى كه تواناى چاودێرى كردنى خۆیانیان نییه، وه‌ك (په‌ككه‌وته‌و لاوازهكانو كه‌م ئه‌ندامه‌كان). جا چ لیبرالیزمهكان به خۆپه‌رست یان خۆنه‌په‌رست دابنێت.
هه‌ر بۆیه لیبرالیزمهكان له‌سه‌ر خواستى دروست كردنى كۆمه‌ڵگایه‌ك كۆكن، كه تیایدا تاك بتوانێت پێشبكهوێتو په‌ره به‌تواناكانى خۆى بدات. تا بگاته ئه‌و په‌رى پله‌ى توانایى.
له‌په‌یڕه‌وى مه‌زهه‌بى لیبرالزمیدا تاك ناوه‌ندى تیۆرى سیاسى و راڤه‌كردنى كۆمهڵایهتیيه
ئازاديى:
شتێكى سروشتیه كه گرنكى دان به‌تاك ببێته ئه‌ركێك به‌رامبه‌ر به ئازادییه‌كه‌ى، لیبرالیزمهكان ئازادى تاك به به‌هایه‌كى سیاسى باڵا داده‌نێن، چونكه بنه‌مایه‌كى یه‌كانگیره له‌بیرى لیبرالیزمى ئازاد دا، ئازادیش له لیبرالیزمه سه‌ره‌تاكانه‌وه مافێكى سروشتى پێویست بووه بۆ هه‌بوونى مرۆڤ. چونكه مافى هه‌ل ده‌ره‌خسێنێ بۆ تاكه‌كان بۆ به‌دیهێنانى بهرژهوهندیهكانیانو پیاده‌كردنى مافى هه‌ڵبژاردن وه‌ك: یه‌كه‌ى نیشتهجێبوونو كاركردن‌و ... هتد. له‌دوایدا لیبرالیزمهكان ئازادیان به‌تاكه مه‌رج دانا، كه تێیدا ده‌بێت تاكه‌كان په‌ره به تواناكانیان بده‌ن.
سه‌ربارى ئه‌مه زۆرێك لهلیبرالیزمهكان ئازادى ره‌ها ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئازادى له‌چه‌ند شتێك دیارى نه‌كرا، ئه‌وا بێ كه‌ڵك دهبێتو رێگه به‌خراپه ده‌دات به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانى تر، لهكتێبهكهى له‌سه‌ر ئازادى (orliberty) : جۆن ستیوارت میل ده‌ڵێت: تاكه به‌هانه بۆ پیاده‌كردنى هێز به فۆرمێكى راست به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نوێ‌دا، كه ره‌نگه دژى ئیراده‌ى بێت، ئه‌وا رێگه گرتنه له زهرهرپێگهیاندن به كه‌سانى تر.
میل یه‌كێك بوو لهلایهنگیرانى مه‌زهه‌بى سه‌ربه‌خۆیى بوون‌و دانانى كۆت و پێوه‌ند له‌سه‌ر ئازادى تاك.
هه‌روه‌ها ئه‌م جیاوازیه‌ى له‌نێوان (گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندى كهسىو گرنگیدان به كه‌سێكى تر)، ئه‌مه‌ش سنورێك بۆ ئازادى كه‌سانى تر یان زهرهرپێگهیاندنیان داده‌نێت. میل له‌به‌رگرى كردنى له‌ئازادی ده‌گاته پله‌ى ره‌ت كردنه‌وه‌ى ههركۆت و پێوه‌ندێك له‌سه‌ر تاك، كه ره‌نگه له‌سه‌ر تاك دابنرێت به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له‌هه‌ر وێرانكردنێكى جه‌سته‌یى یان ئه‌خلاقى. بۆیه ئه‌م شێوازه‌ى بیركردنه‌وه، ئه‌و یاسایه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه وا لهشوفێرى گالیسكه بكات ملكه‌چى به‌ستنى پشتێنى خۆپاراستن یان شوفێرى مانتۆرسكیل بۆ به‌كارهێنانى كڵاوه‌كه‌ى بكات. به‌مه‌ش به‌و چاودێریه به‌راوردى ده‌كات، كه رێگه له‌تاكه‌كان ده‌گرێت بۆ خوێندنه‌وه یان گوێگرتن لهبیرورایهك. به‌ڵكو خاوه‌ن بیرۆكه ئازاده توندڕه‌وه‌كان به‌رگرى له‌مافى تاك ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانى هه‌ركارێك كه بیه‌وێت هه‌تا گه‌ر خواردنى ماده بێ هۆشكهرهكانیش بێت!
له‌كاتێكدا كه ده‌بینین لیبرالیزمهكان له‌سه‌ر به‌هاى ئازادى كۆكن، كه‌چى به‌رێگه نیشاندانی ئه‌و ئازادیه بۆ وشیار كردنه‌وه‌ى تاك جیاوازییان هه‌یه. بۆیه لیسیا بیرلین (Isaiah Berlin) لهكتێبهكهى به‌ناوى (دوو چه‌مك بۆ ئازادى) جیاوازى كردووه له‌نێوان تیۆرى سهلبىو تیۆرى ئیجابى بۆ ئازادى، چونكه لیبرالیزمه كلاسیكه‌كان باوه‌ڕیان وابووه كه ئازادى تواناى ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌خات له‌مامه‌ڵه‌كردن به‌و شێوه‌یه‌ى كه هه‌ڵى ده‌بژێرێت.
ئه‌م چه‌مكه بۆ ئازادى چه‌مكێكى سه‌لبى بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌نام بوونى پێوه‌نده ده‌ركیه‌كان له‌سه‌ر تاك دروست بووه. له‌به‌رامبه‌ریشدا لیبرالیزمه تازه‌كان هه‌وڵى چه‌مكێكى ئیجابیان ده‌دا بۆ ئازادى، هه‌روه‌ها به‌پێى پێناسه بیرلین: ئه‌و توانایه‌یه كه تێیدا تاك ده‌توانێت سه‌ردارى خۆى بێت‌و سه‌ربه‌خۆى خودى هه‌بێت. ئه‌گه‌ر تاكیش بیه‌وێت سهرداریهتى خودى خۆى بكات، ده‌بێت تاك تواناى گه‌شه‌پێدانى به‌هره‌و لێهاتویى خۆى بێت‌و تێگهیشتنو پێگه‌یاندنى خۆى فراوان بكات‌و بتوانێت بگاته ده‌ستكه‌وتێك.
له‌هزرو بیرى جۆن ستیوارت دا، ئازادى ته‌نیا خواستێك نییه بۆ ئازادبوون لهپێوهنده ده‌ره‌كیه‌كان، چونكه ئه‌مه تواناى تاكه‌كانه بۆ پێشكه‌وتن‌و له‌كۆتایشدا به‌دێهێنانى خوده به‌و شێوه‌ى كه له‌گه‌لأ ئاره‌زووه‌كانى بگونجێت. ئه‌م چه‌مكانه‌ش جیاوازن، به‌ڵكو دژبه‌یه‌كن، بۆ ئازادى مشتومرێكى ئه‌كادیمى له‌ناو مه‌زهه‌بى لیبرالیزمیدا لێكهوتهوه، بۆیه لیبرالیزمهكان چه‌ند بیروڕایهكى جیاوازیان تهبنى كرد‌و له‌دواییشدا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندیه داواكراوهكهى نێوان تاكو ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌قڵ:
ئازادى له بیرى لیبرالیزمیدا به ئه‌قلأ ده‌به‌سترێته‌وه، چونكه مه‌زهه‌بى لیبرالیزمى به به‌شێك له‌پرۆژه‌ى رۆشنگه‌رى داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه بیرۆكه‌ى ناوهندیو سه‌ره‌كى له‌تێڕوانینى رۆشنگه‌ریدا، ئازادكردنى مرۆڤایه‌تیه لهپێوهندهكانى (خورافیاتو نه‌زانین)و به‌ردانى جڵه‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئه‌قڵ.
له گرنگترین بیرمه‌نده‌كانى سه‌رده‌مى رۆشنگه‌ریش (جان جاك رۆسۆ له‌فه‌ره‌نساو ئیمانوێل كانت لهئهڵهمانیاو ئاده‌م سهمیسو جێرمى بانسام له‌ئینگلته‌را. هه‌ربۆیه ئه‌قڵانیه‌تى سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رى كاریگه‌رى لهمهزههبى لیبرالزیمیدا له‌زۆرێك له‌بابه‌ته‌كان كرد. چونكه لهپایهى یه‌كه‌مدا پشتیوانى كرد لهناوهندیهتى تاكو ئازادیهكهى، بۆیه به‌قه‌د ئه‌قڵانیه‌تى مرۆڤ، وه‌ك زیندهورێكى تێگه‌یشتوو تواناى له‌سه‌ر دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندى‌و هه‌وڵدان بۆ سودمه‌ندى كه‌سى هه‌یه، لیبرالیزمهكان باوه‌ڕیان به بێ سوچى مرۆڤ نییه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا پشتگیرییه‌كى به‌هێزى له‌تاك كردووه بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ى (پهتریاكى)دا، ئه‌مه به‌تاكه رێگر دانانێت له‌به‌رده‌م تاكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى كه‌سى ئازاد، به‌ڵكو یارمه‌تیشیان نادات بۆ فێربوون له‌هه‌ڵه‌كانیان.
هه‌روه‌ها هه‌ل ده‌ره‌خسێنێ بۆ ده‌سه‌ڵاتى پهتریاكى له خراپ به‌كارهێنانى پێگه‌یان بۆ به‌دى هێنانى مهرامهكانییان. له‌هه‌مانكاتدا لیبرالیزمهكان لهئهقڵانیهتى رۆشنگه‌ریدا باوه‌رێكى به‌هێزیان به بیرۆكه‌ى پێشكه‌وتن بۆ ماوه‌ته‌وه، كه لایان ماناى فراوانكردنى زانیارییه، چونكه خه‌ڵك به‌رێگه‌ى شۆڕشى زانستى نه‌ك ته‌نیا تێگهیشتنو راڤهكردنییان بۆ جیهان فراوان ده‌بێت، به‌ڵكو دروستبونیشى به‌شێوه‌یه‌كى باشتره. به‌كورتى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌قل توانا ده‌داته مرۆڤ بۆ به‌رگه‌گرتنى به‌رپرسیاریه‌تى بوونى مرۆڤ به‌رامبه‌ر خود‌و ژیان‌و بڕیارى چاره‌نووسى خۆى. به‌مه‌ش ئه‌قڵانیه‌تى تاك ئازاد ده‌بێت له‌چنگى (رابوردوو)و قورسایى دابونهریتهكان، هه‌ر نه‌وه‌یه‌كیش به پێش نه‌وه‌ى پێشوترى دهكهوێتو به‌مه‌ش میراتى زانین به‌ره‌و ئاستێكى به‌رز ده‌ڕوات كهلیبرالیزمهكان جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه بۆ فێربوون، به‌مه‌ش خه‌ڵك تواناى باشتركردنى كاروبارى هه‌یه له‌میانه‌ى پێگه‌یشتن به زانین‌و دووركه‌وتنه‌وه لهخورافیاتو خۆپه‌رستى، چونكه فێربوون خۆى له‌خۆیدا چاكه‌یه‌كه، جا ئه‌گه‌ر فێربوون له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كى فراوانبوو، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتێكى مێژوویى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ده‌ست دێنێت.
ئه‌قڵانیه‌ت رۆڵێكى گرنكى لهووردبوونهوه له گرنگى گفتوگۆ‌و وتووێژكردنو مشتوكڕكردن گێراوه. له‌كاتێكدا لیبرالیزمهكان به‌گشتى تێروانینێكى گه‌ش بینانهیان ده‌رباره‌ى سروشتى مرۆڤ هه‌ڵگرتووه‌و مرۆڤیش به زینده‌وه‌رێكى ئاقلأ ده‌بینین، به‌ڵام تا ئه‌و راده‌یه‌ى كه مرۆڤ به نمونه‌و بێ كه‌موكوڕى وه‌سف بكات نه‌رۆیشتوون، چونكه ئه‌وان هه‌ستیان به كاریگه‌رى به‌رژه‌وه‌ندى كهسىو خه‌سڵه‌ته خۆپهرستیهكانى كردووه، ئه‌نجامى یه‌كلای كهرهوهش، ئه‌و ململانێ‌و كێشمهكێشانهیه كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، بۆیه تاكه‌كان له‌پێناو كه‌ره‌سته و سارچاوه ده‌گمه‌نه‌كان دهجهنگنو كاره‌كانیش له‌پێناو زیاتركردنى ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌كه‌ن. نه‌ته‌وه‌كانیش خه‌بات ده‌كه‌ن له‌پێناو ئارامى‌و گه‌یشتن به میتۆدێكى ستراتیژى، به‌ڵام لیبرالیزمهكان چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌یان به‌رێگه‌ى گفتوگۆ‌و دانوستاندن پێ باشتره، یه‌كێكى تر له خه‌سڵه‌ته بنچینه‌یى ئه‌قلأ ئه‌وه‌یه كه بونیاتێكى باش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و داواكاریانه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر لۆژیكى بوون.
ده‌توانین بلێین كه ئه‌قڵانیه‌ت باوهرێكه بریتیه له: جیهان پێكهاته‌یه‌كى لۆژیكیهو ده‌توانین به‌رێگه‌ى پیاده‌كردنى ئه‌قڵیه‌ت بۆ تاكو لێكۆلێنهوهیهكى ره‌خنه‌گرانه بكه‌ین. له‌ڕوانگه‌ى زانیارییدا، ئه‌قڵانیه‌ت هه‌ڵقوڵینی زانیارییه‌و لهئهقڵهوه به‌ئاڕاسته‌ى جیهان نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌زمونیش ته‌نیا كه‌رسته‌یه‌كه، له‌دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌سه‌ر ئهقلأو زانیارى نووسیویه‌تى (كانت)ه.
له‌ڕووى بنه‌ماى گشتیشه‌وه ئه‌قڵانیه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر تواناى تاك ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر تێگهیشتنو راڤه‌كردنى دیارده‌كان‌و له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. به‌ڵام ئه‌قڵانیه‌ت حاڵى كردنى ئامانجه‌كانى ره‌فتارى مرۆڤ ناكات، به‌ڵكو پێشنیارى شێوازه‌كانى گه‌یشتن به‌و ئامانجانه به‌بێ ئه‌وه‌ى پشت ببه‌ستێ بهدابونهریت یان شوێن كه‌وتنى ئاره‌زووه‌كان.
یه‌كسانى ــ دادپه‌روه‌ريى
دادپه‌روه‌رى ئاماژه‌یه‌كه به جۆرێكى تایبه‌ت لهحوكمى ڕه‌وشت بۆ چاكه‌و خراپه، بۆیه دادپه‌روه‌رى بریتیه له پێدانى ماف به‌هه‌ر تاكێك، دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیش ماناى دابه‌شكردنى ده‌ستكه‌وته دارایهكانه له‌كۆمه‌ڵگه وه‌ك: كرێى دهستكهوتهكانو دهستهبهركردنێكى دادپه‌روه‌رانه بۆ پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان له‌هه‌ریه‌ك له‌یه‌كه‌ى نیشتهجێبونو چاودێرى پزیشكىو.. هتد.
تیۆرى لیبرالیزمى بۆ دادپه‌روه‌رى له‌سه‌ر پابهندبوونێكى پڕندى یهكسانانهیه فۆرمێكى نوێـتر دروست بووه، جا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لأ خه‌ڵك به‌پله‌ى یه‌كه‌م به گوزارشت كردن له‌تاك بێت ، ئه‌وا مافیان هه‌یه له‌هه‌مان ماف‌و له هه‌مان رێزگرتن لێیان. هه‌روه‌ها لیبرالیزمهكان باوه‌ڕیان به جیهانگه‌رى هه‌یه (Universalism)، واته هه‌موو خه‌ڵك له‌چه‌ند شتێك‌دا هاوبه‌شن، چونكه ئه‌وان له‌به‌هاى ئه‌خلاقیدا یه‌كسانن. هه‌موو تاكه‌كانیش سوود له‌مافه یه‌كسانه‌كانیان وه‌رده‌گرن به پێى مرۆڤایه‌تى بوونیان، چونكه مافى سروشتىو مرۆڤایه‌تیان هه‌یه. بۆیه ده‌بێت مافه‌كان ته‌نیا چینێك یان ره‌گه‌زێكى دیارى كرا‌و نهگرێـتهوه، به‌مه‌ش لیبرالیزمهكان هه‌ر جیاكردنه‌وه‌یه‌ك لهكۆمهڵهیهك بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تر له‌سه‌ر بنچینه‌ى ره‌گه‌ز یان ره‌نگ یان مه‌زهه‌ب یان هه‌ر پایهكى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌توندى ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بێت هه‌موو كه‌س یه‌كسان بێت له‌به‌رده‌م یاسا‌و سوود له‌مافه سیاسیهكانو مه‌ده‌نیه‌كان وه‌كو یه‌ك وه‌ربگرێت.
لیبرالیزمهكان بانگه‌شه بۆ یه‌كسانى هه‌ل رهخساندیش ده‌كه‌ن، واته هه‌ر تاكێك هه‌ڵێكى هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێشچوونى كۆمهڵایهتىو باشتركردنى بارودۆخه‌كه‌ى بهههولأو ماندوبونى خۆى، كه‌چى ئه‌مه مانایى ئه‌وه نییه، كه یه‌كسان بونێكى ره‌ها هه‌بێت له ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى لهسۆسیالیزمدا هه‌یه، چونكه خه‌ڵك به‌یه‌كسانى له‌دایك نابن. به‌ڵكو بهزیرهكىو به‌هره‌مه‌ندى جیاده‌كرێنه‌وه‌و هه‌ندێكیان تواناى زیاتریان لهههندێكى تر هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت گوزه‌رانى ژیان‌و بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیه بنچینهیهكانى دونیایان وه‌ك یه‌ك بێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته پاداشتى ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه خۆى ماندووتر ده‌كات، چونكه هاندان یارمه‌تى تاكه‌كان ده‌دات له‌سه‌ر بهردهمابوونو به‌دیهێنانى خود‌و گه‌شه‌پێدانى به‌هره‌كان، هه‌ربۆیه یه‌كسانى له‌تێڕوانینى لیبرالیزمهكاندا ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر تاكێك مافى ره‌خساندنى هه‌لى هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانى تواناكانىو به‌هره هاوتاكانى.
لیبرالیزمهكان باوه‌ڕیان به جیهانگه‌رى هه‌یه واته هه‌موو خه‌ڵك له چه‌ند شتێك‌دا هاوبه‌شن چونكه ئه‌وان له به‌هاى ئه‌خلاقیدا یه‌كسانن
بیرمه‌نده لیبرالیزمهكان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوڕانین، بۆیه جۆن رۆلز لهكتێبهكهى به‌ناوى (تیۆرى لهدادپهروهیدا) ده‌ڵێت: خه‌ڵك پێویستى به پاداشت كردنه له‌و كارانه‌ى ئه‌نجامیان داوه. بۆیه هه‌ندێك شێوازى ئابوورى روون پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى هانده‌رێك بێت بۆ تاكه‌كان). به‌ڵام ئه‌و، واده‌بینێ كه ئه‌مه ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى چینى هه‌ژار جیاكهرهوهكانه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێ. به بڕواى ئه‌و، دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ك هاو واتایه‌ك وایه بۆ چه‌مكى (دادپه‌روه‌رى) و به‌ئاڕاسته‌ى یه‌كسانى بوون، بۆیه سامان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى یه‌كساندا پێویسته دووباره دابه‌ش بكرێته‌وه له‌رێگه‌ى سیسته‌مێك بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سانى كه‌م ده‌رامه‌ته، له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ش رۆبێرت نوزیك دێت لهكتێبهكهى به‌ناوى (نادهسهڵاتخوازو دهوڵهتو یوتوبیا) تا ببێته ده‌نگێك له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى ئازادى كه جۆن لۆك تهبهناى كردووه له‌سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مدا. نوزیك ده‌ڵێت: هه‌ر دابهشبونێكى سامان هه‌تا ئه‌گه‌ر نایهكسانیش بوو، ئه‌وا به كۆمهڵایهتیهكى دادپه‌روه‌رانه داده‌نرێت، چونكه رێسا دیاریكراوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن بۆ پاراستنى دادپه‌روه‌رى) كه مه‌رجى پێگه‌یشتنى به رێگه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه لهپایهى یه‌كه‌مدا به‌بێ دزیكردن یان پێشێل كردنى مافى كه‌سانى تره‌وه بێت‌و خاوه‌نداریه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان له‌كه‌سێكى ئاقڵه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكى تر‌ى ئاقڵ.
به‌پێى ئه‌م بنه‌مایه نوزیك جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى پێشێل نه‌كردنى مافى خاوه‌نداریه‌تى ده‌كاته‌وه به‌ناوى دادپه‌روه‌رى كۆمهڵایهتىو ره‌ت كردنه‌وه‌ى هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كى دووباره‌بوونه‌وه‌ى دابه‌ش كردنى سامان به‌شێوه‌یه‌كى توند ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌و بیروڕا روونانه ده‌رباره‌ى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى دژبه‌یه‌كه له‌ناو بیرى لیبرالیزمی ئاشكرا ده‌كات. ده‌رباره‌ى باشتركردنى بارودۆخه‌كه به هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگایه‌كى دادپه‌روه‌رانه، لیبرالیزمه كلاسیكیه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه گۆڕینه‌وه‌ى سیسته‌مى فیوداڵى به‌بازاڕى سهرمایهدارىو كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رمایه‌دارى یارمه‌تى دۆزینه‌وه‌ى كه‌شێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌دات، كه ره‌نگه تاك تێیدا گه‌شه بكات‌و په‌ره به تواناكانى بدات. چونكه هه‌موو خه‌ڵك له‌به‌رده‌م یاسا وه‌ك یه‌ك وایه‌و وه‌ك یه‌ك سود لهههلهكان وه‌رده‌گرن بۆ به‌رزبونه‌وه‌یان تا ئاستى كۆمه‌ڵگه، هه‌ر بۆیه لیبرالیزمه تازه‌كان واده‌بینین كه سه‌رمایه‌داره ناپێوهندهكان بوونه‌ته هۆى بهدیاركهوتنى فۆرمى تازه له‌دیارنه‌مانى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌مه‌ش به‌جیاوازى كردنى هه‌ندێك كه‌س له‌سه‌ر ئه‌ستۆى كه‌سێكى تر! بۆیه پێیان باشه حكومه‌ت ده‌ستتێوه‌ردان بكات له‌ژیانى كۆمهڵایهتىو ئابوورى له‌پێناو گرهنتىو پاراستنى هه‌لى یه‌كسان بۆ هه‌مووان. له‌دوایشدا هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه.