تەکتیکى گەریلا سوپای توركیای شپرزه‌ كردووه‌

په‌كه‌كه‌ چۆن شه‌ڕی هێزه‌كانی توركیا ده‌كات ؟

كه‌مال ره‌ئوف 2020.06.29 11:28 AM
1046 جار خوێندراوەتەوە

كه‌مال ره‌ئوف

 نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

هێزەکانى تورکیا لەچەند قۆڵەوە بەشێوازى جیاواز سنورى هەرێمیان بەزاندوە، هێزە شەرکەرەکانى کۆماندۆی لە رێگەى کۆپتەرەوە لە چەند شوێنێکى ستراتیژیى دابەزاندوە بە مەبەستى هەڵکوتانە سەرى بنکە و پێگەکانى گەریلا تا دیلیان بکەن یان بیانکوژن.
پێشتر پەکەکە زانیاریى هەبووە لەسەر هێرشەکە، بۆیە لە چەند ناوچەیەک لەبن زەوى و شوێنى نادیار هێزى بچوکیان دابەش کردووه‌ و چەکى میلان و قەناسیان پێبووە. لە دەستپێک لە هەفتانین، لەگەڵ دابەزینى هێزەکانى کۆماندۆ، توشى بەرەو رووبونەوە بونەتەوە و زیانى قورسیان بەهێزەکە گەیاندووە، تا ئستى ئەوەى هێزەکانى ئۆپۆزیسۆن لە میدیاکانى تورکیاوە رەخنەى ئەوەیان گرت، کە ئەردۆگان بەشێک لە هێزەکانى کۆماندۆى بەکوشتداوە.
لە هەندێک شوێن هێزە پیادەکانى تورکیا لە نزیکى ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەترى سنورى توشى بەرگریى بووە، کە چاوەرێى ئەوەى نەکردوە، هێزەکانى گەریلا لەبەر توندى شەرەکە، بەردەوام لە جوڵەدان تا نەکرێنە ئامانجى فرۆکەى بێ فرۆکەوان، ئەوەش وایکردوە تورکیا کوێرانە چەند ناوچە و گوندێک بکاتە ئامانجى تۆپخانەکانى و بەردەوام بە فرۆکە بەسەر ناوچەکەدا بسورێتەوە. 

هێزەکانى تورکیا توشى شۆک بوون لە تەکتیکى شەرى گەریلا و خۆراگریان


زانیاریەکان باس لەوە دەکەن هێزەکانى تورکیا توشى شۆک بوون، لە تەکتیکى شەرى گەریلا و خۆراگریان، چونکە تا ئێستا تەرمى هیچ شەهیدێک نەکەوتۆتە دەستیان تا لە میدیاکانەوە بۆ بەرزکردنەوەى مەعنەویەتى خۆیان نیشانى بدەن، بەڵام لە بەرامبەردا هێزەکانى خۆیان بەدەیان تەرمیان براونەتەوە بۆ تورکیا و له‌ چەند بۆسەیەکدا ئەفسەرى پلەباڵاى سوپا کوژراون.
تورکیا لە شەرەکەدا سەربارى هێزە شەرکەرەکانى چەکى قورس و فرۆکەى ئیف ١٦ى بەکاردەهێنێت، گەریلاکانیش بە شێوازى پارتیزانى و لێدانى کتوپر هێرش دەکەن و چەکى میلان و دۆشکا و قەناس بەکاردەهێنن.
هەندێک لە خەڵکى ناوچەکە باس لەوە دەکەن، کە خەڵکى ناوچەکانى سندیان هیچ هاوکارییەکى سوپاى تورکیایان نەکردوە، ئەوەش وایکردوە سوپاى تورکیا زانیاریى وردى لەسەر جوڵەى گەریلا نەبێت و زۆرجار پشت بە زانیاریى ناراست ببەستێت.
هەر بۆیە ئەمرۆ هێزەکانى تورکیا لەژێر گوشارى شەردا لە گردى خامتور کە شوێنێکى ستراتیژییە بۆ ناوچەکە، کشانەوە، پێشتر لە رێگەى کۆپتەرەوە هێزێکى کۆماندۆى تێدا دابه‌زێنرا بوو.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ