توركیا ده‌توانێ پیلانه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات ؟

پیلانەكە گەورەیە.. به‌یاننامه‌ سێقۆڵییه‌كه‌

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.07.02 12:40 PM
1464 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

مه‌سعود عه‌بدولخالق

لە بەیانە 3 قۆڵیەكەی (توركیا و ئێران و ڕوسیا - 2020.7.1) دەركەوت پیلانەكە گەورەیە و دەیانەوێ فیدراڵی هەرێم و ئۆتۆنۆمی رۆژئاوا نەهێڵن، بە ڕوونی ئەدەبیاتی هەرلایەك (توركیا و ئێران و روسیا) دیارە، ئەوەی لە بارەی فه‌ڵه‌ستین هی ئێران بوو، ئەوەی بۆ سوریا هی روسیا بوو، ئەوەی سەبارەت بە كورد بوو ئەوە پێشنیاری توركیا بوو، توركیا توانی هەردوولای تر ڕازی بكات كە ئۆتۆنۆمیش بۆ كورد هەڕەشەی (ئەمنی قەومی ناوچەكەیە)، لەولاشه‌وه‌ ترامپی ئیقناع كردوە كە بە تەواوی پشت لە كورد بكەن بەڵام كۆنگریسی پێ ڕازی ناكرێت، پیلانەكە زۆر ڕوونە كێ پێى هەڵدەستێ، ئەوەی لەو دەمە ڕێگرە ئەو پیلانە جێبەجێ بكرێت دوو گرفتە بۆ توركیا: یەكیان، ئێران و دۆستەكانیتی نایەنە ژێربار، دووەمیان: تەوەری سعودیە و ئیماراتە ...لەبەرامبەریشدا كورد چەندە پەرتەوازە و لاواز و نەشارەزایە، بەشێكی زۆر سەرقاڵی تاڵان و ژمارنی دۆلارن جارجار دەڵی ئەو تەقەتەقە چییە.

دەیانەوێ فیدراڵی هەرێم و ئۆتۆنۆمی ڕۆژئاوا نەهێڵن


كاتی ئەوە هاتووە هەرێم بزانی ئەو جموجوڵە سەربازییەی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەكرێت دژی هەموو كوردستانە، بۆ ئەوە هاتوە نەك فیدرالی بەڵكو ئۆتۆنۆمیشی قەبوڵ نییە بۆ (ئیقلیمی شمال العراق)، داوا لە عێراق دەكات هێزەكانی بهێنێتەوە سنورەكان و كۆتایی بە هەریم بهێندرێ، كاتی ئەوە هاتووە سەركردایەتی هەریم بەخۆداچوونەوە لە هەموو سیاسەتە چەوتەكانی بكاتەوە یان تەسلیمی دڵسۆزان و شارەزایانی بكات، بۆ برایانیشمان لە پەكەكە دووبارەی دەكەینەوە و ڕووبەڕووش پێمان ووتن بە سیاسەت و ستراتیژتاندا بچنەوە بۆ واتان لێهاتووە، ئێوە مەزڵومن كەچی بەزاڵم پیشاندراون لە جیهان ؟
كەی ئەوە ڕاستە لە هەرێمی كوردستان ناوچەیەك بكەیەوە بە ناوی (هەرێمی میدیا) .. كاتی ئەوە هاتووە هەموومان بیر لە نەخشە ڕێگەیەكی عەقڵانی بكەینەوە لە سیاسەتی دەولی و یاسای دەولی، بەراوردمان هەبێت لە نێوان فاكتەرە ئیقلیمیەكان و فاكتەرە دەولییەكان، فاكتەرە دەولییەكان بۆ ئێمەی كورد باشترە لە ئیقلیمییەكان، هەر لەو سۆنگەوە كۆتایی هاتنی ترامپ و دەرنەچوونی لەو هەڵبژاردنە زۆر دەرگای ستراتیژیی نوێ دەكریتەوە و لەو تەنگەبەرییە دەردەچین .
مسعودعبدالخالق 2/7/2020ز


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ