دكتۆر جەمال سوڵتان هاوسه‌ری حەلای كچی سەدام و بەرپرسی كاروباری عەشیرەتەكانی عێراق له حیزبی بەعسى پێشوو، دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ له زیندان ئازاد كرا.
ـ جەمال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان تكریتی لە لیستی ٥٥ داوەكراوەكەی ئەمەریكا ژماره 22 بوو لە ٢٠٠٣/٤/٢٠ دەستگیركرا.
ـ ساڵى 1955 له گوندیكی نزیك تكریت له دایكبووه و هاوسه‌ری حه‌لای كچی سه‌دامه.
ـ حه‌لا كچه بچوكی سه‌دامه و ساڵی 1973 له دایكبووه.
ـ خاوه‌نی دوو كچن.
ـ ساڵى 2003 پاش كه‌وتنی به‌عس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانیان هه‌ڵهاتن بۆ سوریا، به‌ڵام گه‌رێنرانه‌وه عێراق.
ـ له 20ى 4ی 2003 جه‌مال خۆی ته‌سلیمی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
ـ ساڵى 2006 بریاری ئازادكرنی بۆ ده‌رچوو به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا.
ـ رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2020 پاش 17 ساڵ مانه‌وه‌ی له زیندانی حوتى شاری ناسریه ئازاد كرا.
ـ پاش ئازادكردنى بە فڕۆكەیه‌كی تایبەت ره‌وانه‌ی ئوردن كرا.
ـ حه‌لای كچى سه‌دام ئێستا له‌گه‌ڵ دایكی ساجیده خه‌یروڵا تولفاح له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ژین.