داره‌وان حاجى حامید ـ فه‌ره‌نسا
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له پاریس و له ناوچه‌ی ئۆبێرڤیلیێ، له ڕێگه‌ی هه‌فتاو هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆیه‌وه پارتی سۆسیالیست كۆنگره‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆی به‌ست، ئه‌و پارته‌ی مێژووی دێرینی هه‌یه و هه‌میشه ڕابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی چه‌پی كردوه و چه‌ندین ساڵ سیسته‌می حوكمرانی پیاده كردووه.
دوایینجار له ساڵی ٢٠١٢ به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسۆ هۆڵند توانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان به‌رێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پشتگیری فه‌ره‌نسا له جه‌نگی دژی تیرۆر و شه‌ڕی داعش، فه‌ره‌نسا كه‌وته به‌ر چه‌ندین هێرشی تیرۆرستی گروپه ئیسلامییه‌كان جگه له كێشه ئابورییه‌كانیش كه ڕووبه‌روی وڵات بوویه‌وه.
ئه‌مه‌ش وای كرد كه هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٧ى سه‌رۆكایه‌تی به‌هۆی كێشه ناوخۆیه‌كان و جیاوازی باڵه‌كانیانه‌وه پارته‌كه توشی شكستێكی گه‌وره بكات و له په‌رله‌مانیش رێژه‌یكی كه‌می كورسی به ده‌ست هێنا.
له‌و بارودۆخه‌دا بوو پارتی سۆسیالیست كۆنگره‌ی خۆی سازكرد به مه‌به‌ستی هه‌ستانه‌وه‌ی حزبه‌كه وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی چه‌پ و گه‌رانه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی و یه‌كگرتوویی بۆ ناو شانۆی سیاسی فه‌ره‌نسا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه وه‌ك كادرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی پارتی سۆسیالیست بانگێشت كرابووم له نزیكه‌وه بینیم كه چۆن پارته‌كه ده‌یه‌وێت گۆرانكاریی بكات و خوێ نوێ بكاته‌وه.
ئه‌وه بوو به‌ڕابه‌رایه‌تی سكرتێری نوێی پارته‌كه ئۆلیڤیێ فۆر بڕیاریاندا كه به یه‌كگرتووی بمێننه‌وه و به‌وه‌فا بن بۆ باوه‌ڕی سۆشیالیزم و به هێزێكی پته‌وه‌وه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی فه‌ره‌نسا.
دواى دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا، رۆژى ٢٨ ی ٦ ی ٢٠٢٠ پارتی سۆسیالسیتی فه‌ره‌نسا له به‌رده‌م یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا.
له سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسا خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیه‌كان ئه‌نجام درا، سۆسیالسیته‌كان به به‌رهه‌می ئه‌و كۆنگره‌ی ڕابردوویان و بڕیاری یه‌كگرتووی سه‌ركرده‌كانی پارته‌كه وای كرد، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن، به جۆرێك بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی فه‌ره‌نسا هه‌رچوار شاره گه‌وره و گرنگه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كه پاریس و لیۆن ومارسیلیا ولیل بكه‌وێته ده‌ستی پارتی چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان.
به تایبه‌تی بۆ شاری پاریس كه پایته‌خت و گرنگترین شاری فه‌ره‌نسایه و تیایدا خاتوو ئان ئه‌یدالگوی كاندیدی پارتی سوشیالیست و مێری واته سه‌رۆك شاره‌وانی ئێستا توانی جاریكی تر سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر كاندیدی ڕاستره‌وه‌كان و كۆماریه‌كان ره‌شیده داتی به ده‌ستبهێنێ، بێ گومان هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان گرنگترین هه‌ڵبژاردنه چونكه ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانییه‌كان به‌پێی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی فراوان و گرنگه.
له باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی سۆسیالیست بانگێشت كرابووم كاتێك ئۆلیفیی فور سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستم بێنی، پشتگیری یه‌كێتیم وه‌ك ده‌سته خوشكی سۆسیالیست فه‌ره‌نسام بۆ دووپات كرده‌وه و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانم لێ‌كردن، دواتر ئۆلیفیی فۆر دڵ خۆشی خۆی ده‌ربڕی كه وه‌ك كوردێك و خوێندكارێكی ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ سۆسیالسته‌كانم و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربری كه پشتگیری ته‌واوی كورده‌كانی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لای هه‌یه له فه‌ره‌نسا.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان كه ٢٨ ی ٦ ی ٢٠٢٠ كۆتای هات، نزیكه‌ی له سه‌دا ٣٥ ی سه‌ركه‌وتنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی پارته چه‌په‌كانی فه‌ره‌نسادا بوون له پێشیانه‌وه پارته‌كانی سۆسیالیست و ژینگه پارێزه‌كان، پارتی سۆسیالیست توانی له زۆربه‌ی شاره گرنگه‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت و به‌مه‌ش هیوای دووباره گه‌رانه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیست نیشاندا وه‌كو هێزێكی سیاسی گه‌وره بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی فه‌ره‌نسا.
ئێستا كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان توانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌توو ئه‌نجام بدات و تیایدا له‌لاێكه‌وه توانی گرفتی سه‌ره‌كی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكات، كه زۆری باڵ و فره هێزبوو تیایدا و یه‌كێتی گه‌یاندبووه ئه‌ستێك كه توانای یه‌ك بریاری و یه‌ك هه‌ڵوێستی نه‌بوو به‌تایبه‌تی له بریاره نه‌ته‌وهی‌ی و چاره‌نوسسازه‌كاندا، وای كردبوو كه یه‌كێتی له به‌رده‌م ئه‌ندام و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ر و دۆست و دوژمنیدا وه‌ك و حزبێكی بێ كاریگه‌ر ده‌ركه‌وێت.
كۆنگره كۆتای به‌و لاوازی و ته‌كه‌تولاته هێناو یه‌كێتی وه‌ك و هێز خسته‌وه سه‌ر شانۆ وه له لایه‌كی تره‌وه یه‌كێتی نه‌وه‌یه‌كی نوێ و گه‌نجی خسته‌وه ئاستی سه‌ركردایه‌تی و ده‌ستی به پرۆسه‌ی نوێبونه‌وه و چاكسازی ناوخۆیی كرد كه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو ئه‌بێت ببێته ئامراز‌و هاوكاری ده‌رخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك و هێزه سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كه‌ی كوردستان كه ئه‌مه‌ش به خۆسازدانی یه‌كێتی وه‌ك و ڕێكخستن و جه‌ماوه‌ر ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو تا ئه‌و توانا و نوێ ییه‌ی یه‌كێتی له پرۆسه‌ی دیموكراتی و بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رجه‌سته بكرێت.
هاوكات ده‌كرێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دوای كۆنگره‌ی چواره‌م ، هه‌ر له ئێستاوه هاوپه‌یمانه‌تی ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ حزبه سیاسیه چه‌په‌كانی كوردستان و بۆ مسۆگه‌ركردن و سه‌ركه‌وتن گه‌رانه‌وه بۆ یه‌كه‌م حزبی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.