وڵاتى ئێران به جددى و بێ ووچان كار له سه‌ر پرۆژه ئاوییه‌كان و به‌نداوه‌كان ده‌كات كه له‌سه‌ر رووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (سیروان و زێى بچووك و لقه‌كانیان) دروستى كردوون و خه‌ریكى دروستكردنى به‌نداوى زیاتره. چونكه ئه‌مه چانسێكى زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئێران و هیچ كات وه‌كو ئێستا حكومه‌تى عیراق لاواز نه‌بووه به‌رانبه‌ر به ئێران.
ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كى دیكه‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوێى لێ خه‌واندووه و خۆى نه‌كردوه‌ته خاوه‌ن ماف و خاون خاك و ئاوى ئه‌م وڵاته و ته‌نها چاوى له‌سه‌ر داهاتى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كانه.
بۆیه ئێران تا له تواناى هه‌بێت زیاتر خێرایى ده‌كات له ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان و رۆژ له دواى رۆژ زانیاریى تازه بڵاوده‌كرێته‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژانه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێران هیچ زانیارییه‌كى فه‌رمى نادات له‌سه‌ر پرۆژه ئاوییه‌كانى.
یه‌كێك له‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ى كه ئێران خه‌ریكى دروستكردنیهتى و به‌شێكى زۆرى له ته‌واوبووندایه (پرۆژه‌ى ئاوى گه‌رمه‌سێر TWP)ه كه ئه‌توانین بڵێین هاوشێوه‌ى پرۆژه‌ى (GAP)ى توركییه.
ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژییه و زیاتر مه‌به‌ست لێى فراوانكردنى زه‌وى كشتوكاڵییه و گۆڕینى زه‌وییه ده‌یمه‌كان بۆ زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌راو، ئه‌مه و جگه له ئامانجى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه و پیشه‌سازیى.
ئه‌م پرۆژه‌یه له دوو به‌ش پێكهاتووه، یه‌كه‌م به‌شی كاره‌كانى له ته‌واوبووندایه كه ئاو له روبارى سیروان و لقه‌كانى كۆده‌كاته‌وه به (تونێڵی نه‌وسود) كه به‌نداوى (داریان، هێرۆ، ئه‌زگه‌ڵه و چه‌ند به‌نداوێك و تونێلێكى لاوه‌كى تر) له ئاوهزێڵى سیروان و زمكان ده‌به‌سێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌نداوى (شه‌ره‌ف شاه و چه‌مى جامیشان) له ده‌ره‌وه‌ى ئاوهزێڵى سیروان. ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه له پرۆژه‌ى (TWP) ئاودانى زیاتر له (180) هه‌زار هیكتاره له زه‌وی كشتو‌كاڵى. هه‌ر له رێى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه زیاتر له (یه‌ك) ملیار مه‌تر سێ‌جار ئاو له ئاوهزێڵى سیروان و زمكانهوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌ى گه‌رمه‌سێر له ئێران.
به‌شى دووه‌مى پرۆژه‌كه له به‌نداوى ئهزگهڵهوه (كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ سهرتهكى به‌مۆ) ده‌ست پێده‌كات تا پارێزگاكانى ئیلام و ئه‌هواز. ئه‌م به‌شه ئاوى زیاده له به‌شی یه‌كه‌مه‌وه ده‌گوازێته‌وه به تونێڵ و كه‌ناڵى ئاوى بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له ئیلام و به‌شێك له پارێزگاى ئه‌هواز و زیاتر بۆ مه‌به‌ستى فراوانكردنى زه‌وییه كشتوكاڵییهكانه.
پرۆژه‌ی (TWP) جگه له تونێڵى (نه‌وسود) وچه‌ند تونێڵێكى تر‌ى لاوه‌كى پێكهاتووه له (13) به‌نداو، كه بریتین له (گاوشان، سلێمان شاه، ئازادى، گاران، ژاوه، زێویه، ئازاد، داریان، زمكان، هێرۆى، ئه‌زگه‌ڵه، ئه‌میر ئاباد و به‌نداوى رهمشات).
به ته‌واوبوونى به‌شی دوومى ئه‌م پرۆژه‌یه روبارى سیروان (70%)ى داهاتى له ده‌ستده‌دات و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه نێودهوڵهتییهكهشی نامێنێ، ته‌نها (30%) روبارى سیروان ده‌مێنێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێمه‌وه دابینده‌كرێت.
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین ده‌بێت و ناوچه‌ى گه‌رمیان توشى گرفتى به بیابانبوونێكى توند ده‌بێته‌وه كه زۆر ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ربكرێت.
پرۆژه‌ى (TWP) پێكهاتووه له‌م به‌نداوانه‌ى لاى خواره‌وه:
1- به‌نداوه لاوهكێیهكان: ئه‌م به‌نداوانه به شێوه‌ى به‌نداوى رێكخهرن و له ڕێى تونێڵ و كه‌ناڵه‌وه ئاو ده‌گوازنه‌وه بۆ تونێڵى (نه‌وسوود) وه‌كو (مرهخێڵ و لێڵه و گردى قاسمان).
2- به‌نداوى كاوشان: ئامانج له درووست كردنى گواستنه‌وه‌ى (550 ملیۆن م3) ئاوه له ڕووبارى سیروانه‌وه له ئێران بۆ ئاوهزێڵى ڕووبارى (كه‌رخه) به مه‌به‌ستى ئاودێریكردنى زیاتر له (30) هه‌زار هیكتار له ده‌وروپشتى ئاوهزێڵى كه‌رخه.
3- به‌نداوى گاران: ئه‌م به‌نداوه ئه‌كه‌وێته دوورى (20 كم) له شارى مه‌ریوان له كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات و له‌سه‌ر زێى (گاران)ى سه‌ر به ڕووبارى سیروان دروست كراوه. تواناى خه‌زنكردنى زیاتر له (110 ملیۆن م3) ئاوى ده‌بێت و تواناى ئاودێریكردنى زیاتر له (10) هه‌زار هیكتار زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاو خواردنه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ شارى مه‌ریوان و ده‌وروپشتى.
ئه‌م به‌نداوه كاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌بێت له سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به تایبه‌تى له سه‌ر ناوچه‌ى (گه‌رمیان) چونكه ئه‌بێته هۆى دابه‌زینى ئاستى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به رێژه‌یه‌كى زۆر و كاریگه‌رى ده‌بێت له سه‌ر به‌نداوى (حه‌مرین). له ئه‌نجامدا ئه‌بێته هۆى تێكچوونى هاوسه‌نگى ئاووهه‌وا له‌و ناوچانه‌ى كه رووبار‌ى سیروانى تێدا تێپه‌ڕده‌بێت وره‌نگه كێشه له نێوان ناوچه‌كانیش سه‌رهه‌ڵبدات له‌سه‌ر به‌شه ئاو.
ئێستا كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م به‌نداوه سه‌ریهه‌ڵداوه به‌ڵام به‌هۆى زۆرى باران بارین له ساڵانى ڕابردوودا به توندى ده‌رنه‌كه‌وت.
4- به‌نداوى داریان پاوه: ئه‌م پرۆژه‌یه تواناى خهنزنكردنى ئه‌گاته نزیكه‌ى (907 ملیۆن م3) و پێكهاتووه له دوو تونێڵى سه‌ره‌كى.
تونێڵى لاى ڕاست به درێژى (989 م) و ئه‌وى لاى چه‌پ (1034 م). ئامانج له دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه دابینكردنی (316,3 ملیۆن م3) بۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى ناوچه‌كه و به‌رهه‌مهێنانى (210 مێگاوات) له وزه‌ى كاره‌با.
ئه‌م به‌نداوه كاریگه‌رى زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر روبارى سیروان و ئه‌بێته هۆى تێكچوونى سیستمى ئه‌م رووباره و دواتر كاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى ئاو له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌روه‌ها كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى ئه‌م ڕووباره (سیروان)ى تێدا تێپه‌ڕده‌بێت وه‌كو هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و پارێزگاى دیاله.
5- تونێڵى نه‌وسوود: ئه‌م تونێڵه به گه‌وره‌ترین تونێڵه ئاوییه‌كانى جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت كه درێژییهكى ئه‌گاته (48,7 كم) و به تیره‌ى (6,125 م). ئامانج له‌م تونێڵه گواستنه‌وه‌ى (70 م3/چ) ئاوه له به‌نداوى (داریان، زمكان، لێڵه، مرهخێڵ، گردى قاسمان و هێرۆى)ه‌وه بۆ به‌نداوى (ئه‌زگه‌ڵه) و دواتر بۆ ناوچه‌ى (سه‌رپێڵ زه‌هاو). ئه‌م پرۆژه‌یه كاریگه‌رى زۆر خراپی ده‌بێت له سه‌ر ناوچه‌ى گه‌رمیان وپاریزگاى دیاله.
6- به‌نداوى ئه‌زگه‌ڵه (شه‌هیدانى ئه‌زگه‌ڵه): ئه‌م به‌نداوه ئه‌كه‌وێته ناوچه‌ى (سه‌رته‌ك) له دیوى ئێرانه‌وه. تواناى خه‌زنكردنى زیاتر له (30 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه.
7- به‌نداوى هێرۆى: له‌سه‌ر روبارى سیروان دروستكراوه به دوورى (30)كم له به‌نداوى داریانه‌وه. تواناى خه‌زنكردنى (12 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه.
ئه‌م به‌نداوه مه‌ترسیترین به‌نداوه له‌سه‌ر روبارى سیروان چونكه رێگرى ده‌كات له چوونى ئاوى ڕوباره‌كه و ئه‌و بڕه ئاوه زیادانه كه له ئاوهزێڵى سیروانه‌وه ده‌چێته نێو خاكى هه‌رێمه‌وه و ئه‌یگوازێته‌وه بۆ نێو تونێڵى نه‌وسوود.
8- به‌نداوى زمكان: له‌سه‌ر لقی زمكان دروستكراوه كه یه‌كێكه له لقه سه‌ره‌كییه‌كانى روبارى سیروان، تواناى خه‌زنكردنى زیاتر له (23 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه و ئامانجى سه‌ره‌كى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه ئاودێریكردنى (531) هیكتار زه‌وى كشتوكاڵییه و گۆڕینى (1700) هكتار له دهیمیهوه بۆ زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌راو.
9- به‌نداوى ئازاد: له‌سه‌ر لقى (گوره) دروستكراوه كه لقێكه له لقهكهنانى روبارى سیروان و تواناى گلدانه‌وه‌ى (300 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه كه ئامانجى خواردنه‌وه و كشتوكاڵكردن و به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاربایه.
10- به‌نداوى زێویه: له دورى (26)كم له شارى كامیاران، تواناى گلدانه‌وه‌ى (17 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه كه بۆ مه‌به‌ستى ئاودێریكردنى (2500) هێكتار له زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌كارده‌هێنرێت.
11- به‌نداوى ژاوه: تواناى گلدانه‌وه‌ى (172 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه كه بۆ مه‌به‌ستى پیشه‌سازیى و ئاودێریكردنى (17000) هێكتار زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌كارده‌هێنرێت.
12- به‌نداوى ئازادى: تواناى گلدانه‌وه‌ى زیاتر له (70 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه كه بۆ مه‌به‌ستى خواردنه‌وه و پیشه‌سازیى و هه‌روه‌ها ئاودێریكردنى (4200) هیكتار زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌یه.
13- به‌نداوى سلێمان شاه: تواناى گلدانه‌وه‌ى زیاتر له (48 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه كه بۆ مه‌به‌ستى خواردنه‌وه و پیشه‌سازیى و هه‌روه‌ها ئاودێریكردنى (2600) هیكتار زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌یه.
14- به‌نداوى ئه‌میر ئاباد: له كامیاران دروست كراوه و تواناى گلدانه‌وه‌ى زیاتر له (6 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه.
15- به‌نداوى رهمشهت: تواناى گلدانه‌وه‌ى زیاتر له (6 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه، ئه‌م به‌نداوه له گه‌ڵ به‌نداوى (ئه‌میر ئاباد) تواناى ئاودێریكردنى (1140) هیكتار زه‌وى كشتوكاڵیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین پرۆژه‌ى تر هه‌یه، كه زانیاریى به‌رده‌ست نییه له‌سه‌ریان و ئێران به‌رده‌وامه له كاركردن تێیاندا.
دواى ته‌واوبوونى ئه‌و پرۆژه گه‌ورانه، ئاستى ڕووبارى سیروان داده‌به‌زێت و به ڕێژه‌یه‌كى زۆر و كاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌ى گه‌رمیان و دواتر ناوچه‌كانى پارێزگاى دیاله له ناوه‌ڕاستى عێراق.
تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ناڕه‌زاییه‌كیان به‌شێوه‌یه‌كى جددى ده‌رنه‌بڕیووه (ئه‌گه‌ریش هه‌بێت ڕه‌نگه ته‌نها لێدوانى میدیاییه) سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه زانیاریى ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌یه.
دابه‌زینى ئاستى ئاوى ڕووبارى سیروان ئه‌بێته هۆى پیسبوونى ئه‌م ڕووباره (زیادبوونى ڕێژه‌ى پیسی Pollutants) به‌هۆى تێكه‌ڵبوونى پاشه‌ڕۆى شار و ناوچه پیشه‌سازییه‌كان و پاشماوه كشتوكاڵییه‌كان به‌م ڕووباره، هه‌روه‌ها دابه‌زینى ئاستى ئاوه‌كه ده‌بێته هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى سوێرى (EC) كه كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر كشتوكاڵكردن و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان
-كۆمپانیاى ئه‌ندازیارى ڕاوێژكار (مهاب قدس)، تونێڵى باشورى نه‌وسوود و گواستنه‌وه‌ى سامانى ئاو (به زمانى فارسی).
-نوسینگه‌ى ئه‌ندازیارى ڕاوێژكار، كۆمپانیایى گه‌شه‌كردنى وزه و سهراوهكانى ئاوى ئێرانى، پلانى گواستنه‌وه‌ى ئاو بۆ ناوچه‌ى گه‌رمه‌سێر (به زمانى فارسی).
-عبدالمطلب رفعت سرحت، كتێبی (كورد وعیراق له سیاسه‌تى ئاوى وڵاتانى سه‌رچاوه)، لاپه‌ڕه (61-64).