زۆنى سه‌وز و به‌رپرسیارێتى

مه‌غزای بڕیاره‌كانی لاهور شێخ جه‌نگى له‌ گه‌رمیان

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.07.14 03:12 PM
2818 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هێمن غازی
دوای نەخۆش كەوتنی مام جەلال دواتر كۆچی دوایی ئەو كاریزما گەورەیە، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كەوتە ناو دۆخێكی هەستیار كە هێزی بڕیاردانی چیتر نەمابوو، ڕێك وەك جەستەیەكی بێسەر دەرئەكەوت، ئەمەش بە زیان بۆ ناوچەی سەوز و یەكێتی وەك حزب كەوتەوە و باجی زۆریش لەو پێناوە درا، چونكە شێرپەنجەی تاقم و دەستەگەریی كەڕوویان لەسەر جەستەی یەكێتی هەڵهێنا.
پارتی بە تەواوەتی لە رێگەی پڕۆ ـ پارتییەكانی ناو یەكێتی وەك ژمارەی گەورە خۆی سەپاند لەو ماوەیەدا ئەوەی ویستی بوو، تەواوی جومگە گرنگەكانی كۆنترۆڵ كرد واجیهەی سیاسی ناوخۆ و دەرەوە هەرپارتی بوو، زۆر سودی لە بێسەرەوبەری نەبوونی بڕیار لە ناو یەكێتی وەرگرت، هەر ئەوەش پارتی كردە حاكمی موتڵەق لە هەرێمی كوردستان، كە دواجار شارەكانی زۆنی سەوزی لە ڕووی ئابورییەوە ئیفلیج كرد و كردنی بە گوند.

لاهور شێخ جه‌نگی له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ سه‌رده‌مێكی تازه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك راگه‌یاند

پارتی دژایەتی زۆنی سەوزی دەكرد و خەڵكەكەی لە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت بێ بەش دەكرد، ئەمەش پێویستی بە ئەلتەرناتیڤێكی پڕۆژەی بەگژداچونەوەی ئەو ناعەدالەتی و پەراوێزخستنە هەبوو، كە دواجار و دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی چوار و هەڵبژاردنی هاوسەرۆكان، بەتایبەت هاوسەرۆك (لاهور شێخ جه‌نگى) كه‌ سور بوو لەسەر ئەوەی كە هاوسەنگی هێز بگەڕێتەوە و چیتر رێگە بەوە نەدا شارەكانی زۆنی سەوز و خەڵكەكەی لە كولەمەرگیدا بژین.
لاهور شێخ جه‌نگه‌ لەم ماوە كەمەدا دروشمی تەسلیم نابینین ـى بەرزكردەوە و توانی وەك كارەكتەرێكی گرنگی سیاسی ئاشتەوایی سیاسی لە ناوچەی زۆنی سەوز دروستبكات و كۆتایی بە فرە جەمسەری بهێنێت.
لە ناوخۆی یەكێتیش زۆر دەستی گەندەڵی دوورخستەوە و رۆڵی لێ سەندنەوە، سەردانەكانی لاهور شێخ جه‌نگی ئەوە دەرئەخەن كە بە كرداری سەرۆكی یەكێتی بەرپرس لەگەڵ دۆخی گشتی ناوچەكە مامەڵە ئەكات، چیتر چاویان نابێت لەوە بێت كە حكومەتەكەی هەولێر سەدەقەیان پێبكات.

لاهور شێخ جه‌نگی موچه‌ و هه‌موو پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانى بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان دابین كرد

دوێنێش لاهور شێخ جه‌نگی لە گەرمیان ئەوەی دووپاتكردەوە كە خزمەت بە خەڵك دەكەن، ئەو بۆشاییەی كە بەهۆی سیاسەتی ئابوریی حكومەت دروست بووە و رۆتینات ژیانی خەڵكی پەكخستووە، ئەوان وەك یەكێتی پڕی دەكەنەوە.
ئەو هەڵوێستە ئەوە دەردەخات كە لاهور شێخ جه‌نگی بەڕەهایی ئەڵتەرناتیڤی جێگیرە بۆ ئەم ناوچەیە، بەدوای كەون ئەو هاوسەرۆكە و دەیەوێت ئەم ناوچەیە لە ڕووی ئابوریی و بازرگانیەوە ببوژێتەوە.
بەدوای كەون ئەو چیتر نایەوێت كوڕی بەرپرس و سیاسییەكان و حكومەت و حزب و كۆمپانیاكانیان ئەم ووڵاتە وەك شۆفڵی نەوەتەكان ئاودیوو بكەن.
بە دوای كەون ئەو دژە گەندەڵییە و دەستێكی ئارام و بوژێنەرە بۆ ئەم ناوچەیە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ