شه‌قامی 100 مه‌تریى دوور له‌ ده‌ستی بێگانه‌يه

شاڕێی بابان.. شادەماری ئابوریی سلێمانی

رێبین عومه‌ر 2020.07.19 11:48 PM
1732 جار خوێندراوەتەوە

رێبین عومه‌ر

نوسه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانی

پرۆژەی رێگەو بانی مۆدێرن رووی  شارستانیەت و پێشكەوتنی هەر وڵاتێكە كە پێ‌ دەناسرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی پرۆژەیەكی ئاڵۆز نییە. بەڵام لە هەرێمی كوردستان تائێستا بەهەند وەرنەگیراوە و كاری جددی بۆ نەكراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە كۆمپانیای نیشتمانی بەهێز لەو بوارە دا بەتەواوی گەشەی نەكردووە، ئەگەر ئاوڕێك بدەینەوە لە مێژووی پرۆژەكان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لە شاری سلێمانی كەموكوڕی زۆر لەو پرۆژانە لە ئەنجامدانیدا بەدی كراوە و كاتێكی زۆریان خایاندوە تا ئەو پڕۆژانە گەیەنراونەتە كۆتایی، بە نمونە جوت سایدی دوكان سلێمانی كە ماوەیەكی زۆری پێچوو تا دروستكرا.
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، كە جێ پەنجەیان بە پرۆژەكانی شاری سلێمانیەوە دیارە و رۆڵیان هەبووە لە پێشخستنی شار لە رێگەی دەیان و سەدان پرۆژەی جۆراو جۆری بیناسازی و پەروەردە و پرۆژەكانی تر، خۆشبەختانە ئێستا ئەركی بەجێ‌ گەیاندنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانیان  گرتۆتە ئەستۆی خۆیان كە پرۆژەیەكی ستراتیژی گرنگە بۆ شار و بە دەیان و سەدان دۆنم زەوی دەكاتە بواری وەبەرهێنان و سەدان پرۆژەی جیاواز لە دوای خۆی دروست دەكات. 
بەمەش بە هەزاران كەس دەرفەتی كاریان بۆ دەرەخسێت و شا دەماری ئابوری سلێمانیش لە ڕێگەی ئەم پڕۆژە گرنگەوە لەدەستپێك و كۆتایی  دەبوژێنیتەوە.

قۆناغی یەکەم 32 کم و لە پردی تاسڵوجە دەستپێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت


راستە پرۆژەكە لە لایەن حكومەتەوە رادەسپێردراوە و بەڵام بونی قەیوان گروپ لەم پرۆژەیەدا ئەگەری تەواوكردن و بەجێ‌ گەیاندنی دەخاتە ئاستی % 100، بەمەش مەترسی وەستانی پڕۆژەكە دەڕەوێتەوە، خەڵكی ئەم شارە تاڕادەیەك بەدەست داوكەوتووی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە رابردوو دا ناڵاندویانە. 
بە نمونەش نەخۆشخانەی 400 قەرەوێڵەیی سلێمانی كە ببووە حیكایەتی مێشەكە و وەك نوكتە سەیر دەكرا، كە چەندین كۆمپانیای جێبەجێكار‌ی وەك (كۆری و توركی) نەیانتوانی بە ئەنجامی بگەیەنن.
بەڵام لە شاڕێی باباندا ئەو ئەزموونە تاقە پڕوكێنانەی رابردوو دووبارە نابنەوە، چونكە ئەوەی جێ‌ دڵخۆشیە بۆ ئەنجامدانی شەقامی 100 مەتری، ئەوەیە كە (قەیوان گروپ) لە سەختترین كاتدا و لەم سەردەمی قەیرانی ئابوری و كۆڕۆنایەدا ئەنجامدانی ئەم شادەمارە ئابورییەی بۆ سلێمانی گرتۆتە ئەستۆی خۆی و بودجەی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە كە خۆی دەبینێتەوە لە 100 ملیار دینار دیاری كراوە، كە ئەم پڕۆژەییەی بەسەركەوتوی پێ ئەنجامبدرێت، قەیوان وەك كۆمپانیایەكی قازانج ویست هەر بەدوای بودجە و پارەی سلێمانیەوە نیە، بەڵكو دەیەوێت جێ‌ پەنجەی لە پرۆژەكانی سلێمانی گەشاوە بێت و دەستی هەبێت لە پێشخستی ئەم شارە كە لەرابردوو بەهۆی دۆخی سیاسی و ئابورییەوە تائەندازەیەكی زۆر  پشتگوێ‌ خراوە .

قه‌یوان گروپ پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات و به‌ڵێنی داوه‌ هیچ كه‌موكوڕییه‌كی تیا نه‌بێت


لایەنێكی تری ئەرێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، ئەوەیە كە پێشتر بە تەواوەتی پشت بەسەرچاوەی دەرەكی و بیانی بەسترابوو بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت.
سێ كۆمپانیای توركی دەبوو پڕۆژەكە جێبەجێ‌ بكەن، بەڵام دوای گرێبەست كۆمپانیاكان كوردستانیان جهێشت ئامادەی ئەوە نەبوون پارەی خۆیان بۆ ئەم پڕۆژەیە بخەنە گەڕ و بە قەرزی درێژمەودا پڕۆژەكە تەواو بكەن، بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا بە تەواوەتی پشت بەسەرچاوەی ناوخۆی بەستراوە واتە دوور لە دەستی بێگانە، بە ووزەی ناوخۆی و دەستی كاری ناوخۆی ئەم پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە لایەن كۆمپانیایەكی نیشتمانیەوە بۆ خزمەتی رووی گەشی ئەم شارەجێ‌ بەجێ‌ دەكرێت .


 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ