سه‌رئێشه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ؟

کەی کاتی نێنۆککردنی تورکیایە ؟

هێرش عه‌بدولره‌حمان 2020.07.23 06:41 PM
995 جار خوێندراوەتەوە

سەرکێشیەکانی توركیا بەردەوامە بۆ تێكدانی یٔاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، كە بووەتە جێگای نیگەرانی واشنتۆن.
 یٔەو  ھەڵپەیەی تورکیا سەرقاڵی یٔەمریکایە بە ھەڵبژاردنەکانەوە، ئەردۆغان بۆ داپۆشینی قەیران و پەرتەوازیەیی ناو تورکیا دەیەوێت لە ماوەیەکی کەمدا کۆمەڵی جوڵەی کاتی بکات، چونکە دەزانێت دوای ھەڵبژاردنەکانی یٔەمریکا ناتوانێت بەردەوامی پێ بدات، لە ھەردوو یٔەنجومەنی پیران و کۆنگرس سزاکانی تورکیا وەک خۆی ماوە و دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام ترامپ بە دەسەڵاتەکانی خۆی رایگرتوە و نایەوێت لە یٔەنجومەنی پیران بخرێتە دەنگدانەوە.
بە ھاتنی بایدن یان کۆنترۆڵکردنی یٔەنجومەنی پیران لە ھەڵبژاردنەکانی یٔەمساڵی یٔەمریکدا مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا و یٔەردۆغان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە تورکیا تا بۆی بکرێت بەردەوام دەبێت لەو ھەڵسوکەوتانەی، تا کاتی ھەڵبژاردنەکان، ڕۆیشتنی ترامپ واتا خۆریٔاوابونی تورکیا لەو سەرکێشیانە.
تورکیا بە گشتی ھاوسۆزی کەمەو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تەواو لێی بێزارو تورەن لە واشنتنیش جگە لە ترامپ ھیچ پشتگیریکی بەھێزی نەماوە، ساڵانێکە تەواوی دامودەزگاکانی یٔەمریکا داوای سزادانی توركیا دەكەن.

سه‌ركێشییه‌كانی ئه‌ردۆغان ئه‌وروپا و ئه‌مریكای بێزار كردووه‌


ئه‌وان بۆیان ڕوون بۆتەوە لە سەردەمی شەری ساردەوە یاری دەکات لە نێوان ئەمریکاو روسیادا ئەگەر جاران وەک ھاوپەیمان سەیری تورکیا کرابێت ئێستا جگە لە سەرئێشەیه‌ک بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە ھیچی تر نییە، لە رابردو ئێستاشدا یٔەو ڕۆڵەى تورکیا لەخۆرهەڵاتدا دەیگێڕێت لەسایەى دەسەڵاتى یٔەمەریکاوەیەو، لەبەرامبەردا، یٔەمەریکاش بەرژەوەندییەکانى خۆى لەناوچەکە بە تورکیا بەڕێ دەکات، بەڵام دەلێن پێویستە یٔەمەش نەمێنێت.
 هەڵسوکەوتی تورکیا بۆ بەزاندنی سنوورەکانی دەوروبەری خۆی و بەردەوام بوونی لە کڕینی مووشەکی ( ئێس ٤٠٠ ) ڕەفتارەکانی تری، واشنتنی ماندو کردوەو کۆ دەنگیەک ھەیە کە یٔیتر قەبووڵ نەکرێت و سنورێکی بۆ دابنرێت، ھاوشێوەی ڕژێمەکانی ناوچەکە کە ئێستا تورکیا شوێن پێیەکانی ئەوانی ھەلگرتوە بۆ خراپەکاری بۆیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەوروپا دەیانەوێت دوا ھەل بدەن بە تورکیا کە سنوری خۆی بزانێت چاوەری بریاری واشنتنن تا بەرەی نەیارەکانی تورکیا دروست بکرێت.
لە بەردەوامبونی ئەردۆغان ئامادەکاری پلان ھەیە بۆ وەستاندنی، ئەوکات پشتگیری و گۆڕانکاری لەناو تورکیا دەکەن و کۆتایی بەم شێوازی سەرکێشیانەی ئەردۆغان دێنن ھاوشێوەی ئێران بە کۆمەڵێک سزای گەورە دەیخنکێنن.!


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ