روبارى زێى بچووك كه له ڕۆژئاواى ئێران (له به‌رزاییه‌كانى لاجان)ه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به گرنگترین و درێژترین لقه‌كانى روبارى دیجله داده‌نرێت، درێژى ئه‌م روباره زیاتره له (400 كم) كه نزیكه‌ى (80%)ى ده‌كه‌وێته نێو خاكى عێراقه‌وه.
به سه‌رچاوه‌یه‌كى زۆر گرنگه هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ناوچه‌كانى باكورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى (كه‌ركوك) و به‌شێك له پارێزگاى(سه‌ڵاحه‌دین) و هه‌روه‌ها به‌نداوى (دوكان)ى له‌سه‌ر دروست كراوه.
ئێران ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ئاوى ئه‌م زێیه ئه‌دات بۆ ناوچه‌كانى تر‌ى ئێران له ڕێى جێبه‌جێكردنى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه‌وه.
گرنگترین پرۆژه‌كانى ئێران (پرۆژه‌ى گه‌شپێدانى ده‌ریاچه‌ى ورمێ)یه كه چه‌ند ساڵێكه تووشی گرفتى ووشك بوون بوه‌ته‌وه. ئێران ده‌یه‌وێ ئاو له ڕێى چه‌ند به‌نداو و تونێڵ و كه‌ناڵێكه‌وه بگوازێته‌وه بۆ نێو ده‌ریاچه‌كه به مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه‌ى كه له ده‌ستى داوه و له (20) ساڵى ڕابردوو و به نزیكه‌ى 70% ئه‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ئێران به نیازه وه‌به‌رهێنان بكات له (1,3 ملیار م3) ئاوى (زێى بچووك و سیروان) بۆ ئاودێریكردنى زیاتر له (136,380) هێكتار و دروستكردنى چه‌ند به‌نداوێك و چه‌ند وێستگه‌یه‌ك بۆ زامنكردنى ئاوى خواردنه‌وه له‌و ناوچانه.
پێكهاته‌ى پرۆژه‌كه:
یه‌كه‌م- به‌نداوى سیلڤه: له‌سه‌ر لقى لاڤا درووستكراوه كه لقێكى سه‌ره‌كى رووبار‌ى زێى بچووكه و تواناى گلدانه‌وه‌ى (84 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه. مه‌به‌ست له درووستكردنى ئاودێرى زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه به روبه‌رى زیاتر له (9650) هێكتار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵانه (70 ملیۆن م3) ته‌رخانكراوه. ساڵانه (18 ملیۆن م3) بۆ مه‌به‌ستى خواردنه‌وه ته‌رخانكراوه بۆ ناوچه‌ى پیرانشار. نزیكه‌ى (80 ملیۆن م3) ته‌رخانكراوه بۆ ئاودێریكردن (17280 هێكتار) له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى نێوان ئه‌م به‌نداوه و به‌نداوى (ئهشنۆیه)، پاشكۆى ئه‌م به‌نداوه پێكهاتووه له:
1- كه‌ناڵى جلدیان: درێژى ئه‌م كه‌ناڵه ئاوییه (35 كم)ه مه‌به‌ست لێى گواستنه‌وه‌ى (150-190 ملیۆن م3/ساڵ) بۆ ده‌ریاچه‌ى ورمێ، واتا به تێكڕایى (16,6 م3/چركه)، ئه‌م كه‌ناڵه به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌نداوى (ئهشنۆیه/چپر ئاباد)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (6) ترۆمپاى گه‌وره ته‌رخانكراوه.
2- به‌نداوى چپر ئاباد (ئۆشنویه): ئه‌مه به‌نداوێكى رێكخه‌ره (ناڤم) كه به مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و بڕه ئاوه‌ى كه رۆژانه له به‌نداوى (سیلڤه) وه له ڕێى كه‌ناڵى (جلدیان)ه‌وه ده‌چێت بۆ ده‌ریاچه‌ى (ورمێ)، تواناى گلدانه‌وه‌ى (46 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه كه بڕى (12,3 ملیۆن م3) ئاو ته‌رخانكراوه بۆ خواردنه‌وه و به سیستمێك ده‌برێته ناوچه‌ى ئهشنۆیه، نالوس، محمدار، نه‌غه‌ده. هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنى ئاوى پێویست بۆ ئاودێكریكردنى نزیكه‌ى (1100) هێكتار له زه‌وى كشتو‌كاڵى وباخ ودارستان.
3- روبارى كانى ڕه‌ش: ئه‌م روباره ده‌ستكارییه‌كى زۆر كراوه له ڕووى ئه‌ندازه‌ییه‌وه به مه‌به‌ستى زیادكرنى تواناى له گواستنه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوى (چپر ئاباد)ه‌وه بۆ كه‌ناڵى (جلدیان)، دواتر به‌م روباره (كانى ڕه‌ش) ده‌گوازرێته‌وه بۆ (گدار) و دواتر ده‌ریاچه‌ى ورمێ، ئه‌م روباره درێژییه‌كه‌ى زیاتره له (11,7 كم)ه.
4- روبارو كه‌ناڵى گدار: به‌هه‌مان شێوه ئه‌م روباره كارى ئه‌ندازه‌یی زۆرى تێدا ئه‌نجامدرا، به مه‌به‌ستى فراوانكردنى و زیادكردنى تواناى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاو له روبارى (كانى ڕه‌ش)ه‌وه بۆ ده‌ریاچه‌ى (ورمێ).
دووه‌م- به‌نداوى كانى سیب و كه‌ناڵه‌كه‌ى:
1- به‌نداوى كانى سیب: ئه‌م به‌نداوه له سه‌ر لقى (كه‌لاس) دروستكراوه و تواناى گلدانه‌وه‌ى (327 ملیۆن م3) ئاوى هه‌یه.
2- تونێڵى بادین ئاباد: كه له‌گه‌ڵ به‌نداوى (كانى سیب) دروستكراوه به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى (650 ملیۆن م3/ساڵ) بۆ ده‌ریاچه‌ى ورمێ، له‌ڕێى كه‌ناڵ و روبارى (گدار)ه‌وه كه ده‌به‌سترێن پێكه‌وه، درێژى تونێڵه‌كه (36,2 كم)ه وبه تیره‌ى (5,5 م)، به‌م پرۆژه‌یه ڕێڕه‌وى روبارى زێى بچوك ده‌گۆڕدرێت بۆ ناوخۆى ئێران.
بڕیاره ئه‌م پرۆژه‌یه له ساڵى 2021 ته‌واو ببێت، هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستى عێراق توشی كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ژینگه‌یى، كشتو‌كاڵى و ئابورى ئه‌كات، چونكه له‌سه‌ر حیسابى مافى عێراق و باشورى كوردستان له ئاوى زێى بچووك دروست ده‌كرێت. بۆیه هه‌موو ئه‌و ناوچانه چاوه‌ڕوانى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ن له دواى ساڵى 2021ه‌وه كه زۆربه‌ى ئه‌و پرۆژانه ته‌واو ده‌بن.
پێشبینى ده‌كرێت ده‌یان هه‌زار دۆنم له زه‌وى كشتو‌كاڵى له ده‌ست بدرێت له هه‌رێمى كوردستان، زۆربه‌ى پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان و پرۆژه‌كانى به‌خێوكردنى ماسى هه‌ره‌س ده‌هێنن.
ئه‌مه جگه له تێكچوونى كواڵیتى ئاوى ڕوباره‌كه به‌هۆى دابه‌زینى ئاسته‌كه‌یه‌وه، له ئایندهیكى نزیكدا مه‌ترسی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى دروست ده‌بێت و كاره‌ساتێكى ژینگه‌یى گه‌وره توشی هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌بێت كه زێى بچووكى تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
به داخه‌وه نه حكومه‌تى هه‌رێم ونه حكومه‌تى عێراق هیچ رێگرییه‌كیان له‌و جۆره پرۆژانه نه‌كردووه تائێستا، سه‌ره‌ڕاى بوونى یاساى نێوده‌وڵه‌تى كه مافى وڵاتان و هاوڵاتیان ده‌پارێزێ له روباره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.