یه‌كێتی و گۆران ده‌كه‌ونه‌ داوه‌كه‌وه‌ ؟

په‌رله‌مان پیلانێكی له‌ژێر سه‌ردایه‌ دژی په‌كه‌كه‌

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.07.27 02:43 PM
962 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

سەلاح خدر
لە ئەساسدا ئامانج لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ و دوو ڕۆژی داهاتووی پەرلەمانی هەرێم هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە لە هەرێمی کوردستان کە تیایدا هەوڵ دەدرێت بڕیارێک لە بەرژەوەندی تورکیا دەربکەن، بابەتەکانی دیکە لاوەکین و دۆخی ئابووری و تەندروستی خەڵک بۆ ئەوان هەرگیز گرنگ نییە.
پیلانەکە بەم شێوەیەیە کە پارتی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕانیشی ڕازی کردووە لەوەی داوابکەن پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بچێتە دەرەوە و دەنگی پێبدەن، پەکەکە وەک هۆکار نیشان دەدەن لەوەی تورکیا هێرش دەکات و بووەتە هۆی کوژرانی خەڵک و چۆڵ کردنی گوندەکان.
لەبەر ئەوەش بوو پارتی زۆر هەوڵی دا یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بکات و بایکۆتی نەکات تا ڕەوایەتی بدات بە بڕیارەکەی و نیشان بدات کە یەکێتی و گۆڕانیش هاوڕان و دەنگیان پێداوە.
هەوڵ دەدەن بەدەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە لە پەرلەمانەوە شەرعیەتێک دروست بکەن و پشتگیری عێراق و هەرێمی و نێودەوڵەتی وەربگرن بۆ شەڕی دژ بەپەکەکە کە ئەوەش پیلانێکی لە مێژینەی تورکیایە و لەڕێی پارتیەوە بەردەوام کاری بۆ کردووە.

په‌رله‌مان كراوه‌ته‌ ده‌زگایه‌كی كارتۆنی به‌ ده‌ست پارتییه‌وه‌

بەپێی زانیارییەکان پیلانەکە بەو شێوەیەیە کە داوا لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بکەن ناوچەکان چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەش ڕێکەوتن لەگەڵ چەند حزبێکی ڕۆژهەڵات کراوە کە نمایشێکی میدیای بکە بە کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانیان لەسنورەکان و وا نیشان بدەن کە پەیوەستی بڕیارەکەی هەرێمن تا فشارەکانیان لەسەر پەکەکە زیاتر بکەن.
ئەمەش وەک بڕیارەکەی ٢٥ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٨ی قوباد تاڵەبانی دەبێت بۆ داخستنی بارەگای ئەو حزب و ڕێکخراوانەی مۆڵەتی فەرمیان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نیە کەلە ڕاستیدا بۆ داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی بوون و تەنها بارەگای ئەوانیش داخران.
بەم شێوەیە هەوڵێکی جدی لە ئارادایە هەمان سیناریۆیی ساڵێ ١٩٩٢و بڕیاری پەرلەمانی هەرێم بۆ شەڕی پەکەکە کە لەسەر داخوازی تورکیا لەلایەن پارتی و یەكیتیەوە درا دووبارە بکرێتەوە.

په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ هه‌مان سیناریۆی 1992 دژی په‌كه‌كه‌ زیندوو بكاته‌وه‌

هەرلەو چوارچێوەیەشدا تورکیا و پارتی ماوەیەکە ئامادەکاری دەکەن لە سنورەکانی بادینان تا برادۆست و سۆران فەوجی جاش لە عەشیرەتەکان دروست بکەن بۆ شەڕی پەکەکە، وەک ئەوەی تورکیا لە سوریا و لیبیا لەڕێی مورتەزەقەکانیەوە دەیکات ئێستا پارتیش هەمان هەوڵ دەدات عەشیرەتەکان بخاتە شەڕی پەکەکەوە. لەماوەکانی ڕابردووشدا پارتی هێزێکی زۆری زێرەڤانی ناردە زینی وەرتێ، ناوچەکانی حەفتەنین و حاجی ئۆمەران و چەند دەڤەری تر بۆ داخستنی ڕێگاکانی هاتن و چوونی گەریلا.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ