هه‌ركاتێ ئاوى نیل كه‌مى ده‌كرد سه‌ربازه‌كانى فیرعه‌ن رایان ده‌كرد تاكو نیلیان رزگار ده‌كرد و ئاوه‌كه‌ى ئاستى خۆى وه‌رده‌گرته‌وه .له‌سه‌ر فیرعه‌ون پێویسته بۆ دلنیاى بوون له رووبار‌ى نیل هیكسۆس و حیسیه‌كان ته‌مبێ بكات و میلله‌تانى باكوریش ده‌ربكات . ئه‌مه نووسراوى سه‌ر تابلۆیه‌كى فیرعه‌ونی میصره بۆپێوانه‌ى رووبار‌ى نیل له ناوچه‌ى المنیل باشورى رۆژئاواى قاهیره .ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه‌وا نیل چه‌ند پیرۆز بووه لاى فیرعه‌ونیه‌كان و میصریه كۆنه‌كان .ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه ووته‌یه‌كى مێژووى كۆنى فیرعه‌ونه له‌سه‌ر گرنگى و بایه‌خى رووبار‌ى نیل بۆ میصر و دۆلى رووبار‌ى نیل و شارستانیه‌ته‌كه‌ى .نیل واته میصر میصریش واته نیل .هیچ شتێكى دووانه به‌قه‌د نیل و میصر هاوچاره‌نووس و ته‌واوكه‌رى یه‌كتر نین . بۆیه هه‌ركاتێ رووبار‌ى نیل نه‌ما میصریش نامینێ ,ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كى زانستیه و قسه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى نیه .
هۆكارى نووسینى ئه‌م بابه‌ته :
به‌هۆى ته‌واو بوونى به‌ربه‌ستى نه‌هزه له وڵاتى ئه‌سوبیا وڵاتى میصر كه‌وتۆته ئالۆزى و مه‌ترسیه‌وه .به‌هۆى له ده‌ست دانى رێژه‌یه‌كى زۆر له ئاوى ساڵانه‌ى رووبار‌ى نیل . له‌ده‌ست دانى ئاوى رووبار‌ى نیل بۆ میصر و سوودان واته له ده‌ست دانى به‌شێكى گرنگ له ئاوى خواردنه و ئاوى كشتوكاڵ و ئاوى پیشه‌سازى و ئاوى په‌روه‌رده‌كردنى ماسى . هه‌ر به‌م هۆیه‌وه به‌رهه‌مى كاره‌با كه‌م ده‌كات .رێژه‌یه‌كى زۆرى زه‌وى كشتوكالى وێران ده‌بێ .ژماره‌یه‌كى زۆرى مرۆڤ بێ كار و بێ ئاوى خواردنه‌وه ده‌بن . كه‌شتى گه‌لى رووبار زیانى به‌رده‌كه‌وێ .بۆیه میصر وا ئاسان بۆى قوت نادرێ و ده‌زانێ ئه‌سوبیا ده‌یه‌وێ به ئاسانى له تێنوێتیان فیرعه‌ون بخنكێنێ . له‌گه‌ل گه‌شه و بابه‌خى ئاو له ژیانى مرۆڤى سه‌رده‌م ئه‌م بابه‌ته شیكاریه‌مان نووسى .ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه به‌شێكى ئه‌م بابه‌ته ساڵى 2008 نووسراوه .بۆیه ئه‌و كات وڵاتى كۆمارى باشورى سودان هێشتا دروست نه‌بوو بوو ئه‌گه‌ر ناوى ئه‌م وڵاته نه‌هاتبوو یان هه‌ر سودان هاتبوو بۆ زانیاریتان.
ئه‌و زانیاریانه‌ى پێویستن له باره‌ى ڕووبارى نیــل بیزانین:
ئه‌م ڕووباره درێژترین ڕووبارى جیهانه له ناوه‌ڕاستى ڕۆژهه‌لاتى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا هه‌لده‌قولێ به‌پێچه‌وانه‌ى ڕێڕه‌وى زۆرینه‌ى ڕووباره‌كانى جیهان ئه‌و له باشوره وه بۆ باكور ده‌كشێ,زۆرینه‌ى رووباره‌كانى تر‌ى جیهان له باكور بۆ باشورن یان له رۆژهه‌ڵات بۆ رۆژئاوان .له‌ده‌ریاچه‌ى ڤیكتۆریاوه كه‌سه‌رچاوه‌ى هه‌لقولانى یه‌كه‌میه‌تى تاكو ده‌ڕژێته ناو ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته (6650)كیلۆمه‌تر(4132 میل).هه‌موو ئه‌و ڕووبه‌ره خاكه‌ى كه‌وا ئه‌م ڕووباره ئاودێرى ده‌كات یاخود ئاوى ئه‌م ڕووباره‌ى ده‌چێته ژێریه‌وه پێى ده‌لێن حه‌وزى نیل خۆى ده‌دات له (3.400,000)كیلۆمه‌تر چوارگۆشه .ناوى نیل له ووشه‌یه‌كى كۆنى یۆنانیه‌وه هاتوه كاتێ له‌میسر حوكمیان كردوه ئه‌ویش له وشه‌ى Neilos .وه هاتوه به‌ماناى سه‌رچاوه‌ى هه‌لقولان. سنورى (11) یازده وڵات ده‌بڕێ ئه‌م وڵاتانه‌ش (كینیا ,ئۆغه‌ندا .ڕواندا .كۆنگۆى دیمۆكراتى,ته‌نزانیا ,بۆڕۆندى ,ئه‌سوبیا ,ئه‌ریتریا,باشورى سودان ,سودان, میصر). هه‌موویان به وڵاتانى حه‌وزى نیل ناسراون .ده‌ریاچه‌ى ڤیكتۆریا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوى ڕووباره‌كه‌یه كه‌وا ده‌كه‌وێته نێوان هه‌رسێ ولاتى كینیا و ئۆگه‌ندا و ته‌نزانیا.ئه‌م ده‌ریاچه‌یه دووه‌م گه‌وره ده‌ریاچه‌ى ئاوى شیرنى جیهانه ڕووبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته زیاتر له(68870)كیلۆمه‌تر چوارگۆشه .قولیه‌كه‌ى (82) مه‌تره,له‌ئاستى ده‌ریا (1135) مه‌تر به‌رزه.زیاتر له (3000) نیمچه دوورگه كه‌وتۆته ناو ئه‌م ده‌ریاچه‌وه. ناوى ئه‌م ده‌ریاچه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌ڕیده‌ى بریتانى (جون هانین سبیك (John Hanning Speke)كاتێ له‌ساڵى 1858زاینى ئه‌م ده‌ریاچه‌ى دۆزیه‌وه یه‌كه‌م گه‌ڕیده‌ى ئه‌وروپى بوو بۆیه ناوى مه‌لیكه‌ى ئه‌وكاته‌ى بریتانیاى لینا كه‌ناوى (ڤیكتۆریا ) بوو.ماسى سپى ئه‌م ده‌ریاچه‌یه زۆر به‌ناوبانگه و له‌ساڵانى په‌نجاكانى چه‌رخى ڕابردوه‌وه پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ئه‌م ماسیانه خراوه‌ته چوارچێوه‌ى پاراستنى ژینگه‌یى جیهانى له‌م ده‌ریاچه‌وه .ئه‌م لقه‌ى ڕووبارى نیل كه له ده‌ریاچه‌ى ڤیكتۆریا هه‌لده‌قولێ به سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى ڕووباره‌كه دانراوه و ناوى نیلى سپیه .له ڕێژه‌ى ئاوى ته‌واوى رووباره‌كه له (15%) له‌وێوه هه‌لده‌قولێت .
ئه‌م ڕووباره تاكو ده‌گاته ده‌ریاچه‌ى (ئه‌لبێرت)كه به‌ده‌ریاچه‌ى (كییوجا) به نیلى ڤیكتۆریا ناسراوه و درێژیه‌كه‌ى (500)كیلۆمه‌تره. لقى دووه‌مى ڕووبارى نیل كه به‌نیلى شین ناسراوه له به‌رزایه‌كانى ولاتى ئه‌سوبیا هه‌لده‌قولێ به‌تایبه‌ت ده‌ریاچه‌ىِ (تانا)، له به‌رزى 6 هه‌زار پێ له ئاستى ده‌ریا هه‌لكه‌وتووه، كه‌وا ده‌كه‌وێته به‌رزایه‌كانى ڕۆژهه‌لاتى ئه‌م وڵاته له‌وێ ڕووباره‌كه به‌ناوى (ئه‌بباى) ناسراوه كه سنورى ئه‌سوبیا ده‌بڕێ و ده‌گاته ناو خاكى وڵاتى سودان ده‌بێته نیلى شین .له (85.8%) سه‌رجه‌مى ئاوى ڕوبارى نیل له ئه‌سوبیاوه دێت به‌چه‌ند لقێكه‌وه دێت به‌تایبه‌ت له وه‌رزى باران بارین كه ده‌كه‌وێته وه‌رزى هاوێن و به وه‌رزى لافاو ناسراوه .به‌لام له‌وه‌رزه‌كانى تر ڕێژه‌ى ئاوى ئه‌م لقانه زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه .نیلى شین درێژیه‌كه‌ى له شوێنى هه‌لقولانیوه تاكو ده‌گاته نیلى سپى زیاتر له (1400)كیلۆمه‌تره.دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو لقى سه‌ره‌كى ڕووباره‌كه له نزیك شارى خه‌رتومى پایته‌ختى سودان یه‌كتر ده‌گرن و نیلى گه‌وره پێك ده‌هێنن ته‌نها یه‌ك لقى تر ده‌ڕژێته ناو ڕووباره‌كه به‌رله‌وه‌ى بگاته ناو سنورى ولاتى میصر ئه‌ویش ڕووبارى(عتێره)یه ,له‌به‌رزایه‌كانى ئه‌سوبیا و له‌باكورى ده‌ریاچه‌ى تانا هه‌لده‌قولێ دواى بڕینى (800) كیلۆمه‌تر له‌دوورى (300)كیلۆمه‌ترى باكورى شارى خه‌رتوم له‌گه‌ل نیل یه‌كتر ده‌گرێته‌وه .ئه‌م ڕووباره گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى داهاتى ئاوى هه‌موو وڵاتانى حه‌وزه‌كه‌ى پێكده‌هێنێ به‌تایبه‌ت سودان و میصر .له هه‌ردوو وڵاتى باشورى سودان و سودان له‌چه‌ندین لاوه به‌لقى جیاوازه‌وه خاكى پان پۆڕى ئه‌م دوو وڵاته بڕده‌كات .زیاتر له شه‌ش به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر دروست كراوه .به‌مه‌ش ڕووبه‌رێكى یه‌كجار زۆرى زه‌وى ئاودێرى ده‌كات .كه‌واى كردوه هه‌میشه سودان به سه‌به‌ته‌ى نانى عه‌ره‌ب بژمێردرێ .چونكه گه‌وره‌ترین وڵاتى عه‌ره‌بیه له ڕووى داهاتى سامانى ئاژه‌ل و میوه و گه‌نم و خورماو په‌مۆ و چه‌وه‌نده‌رى شه‌كر و به‌رهه‌مه پاقله‌یه‌كان .چه‌ندین جۆر به‌رهه‌مى تر, ئه‌وه له‌كاتێكدا سودان به‌هۆى شه‌ڕو ئاژاوه و ناكۆكیه ناوخۆیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى نه‌یتوانیوه به‌باشى كۆنترۆلى ئه‌م سه‌رچاوه ئاویه و زه‌ویه باش و به پیته‌كانى خۆى بكات .هه‌روه‌ها ماسى ڕووبارى نیل زۆر به‌ناوبانگه و به خواردنه‌كى سه‌ره‌كى وڵاتانى حه‌وزى ڕووباره‌كه داده‌نرێ .ئه‌مه جگه له سود وه‌رگرتن له ڕووباره‌كه وه‌ك به‌شێك له كه‌رتى گه‌شت و گوزار .وڵاتى سودان ساڵانه زیاتر له (12) ملیار مه‌تر سێجا سود له ئاوى نیل ده‌بینێ به‌مه‌به‌ستى خواردنه‌وه و به‌كارهێنان و ئاودێرى .ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه بلێن به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆى وڵاته‌كه له‌گه‌ل پێكهاته جیاوازه‌كان ئه‌وانه‌ى عه‌ره‌ب نین .وڵاتى سودان نه‌ى توانیوه وه‌كو پێویست سود له ئاوى نیل ببینێ.
هه‌روه‌ها ده‌بى ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین كه‌وا به‌شى باكورى سودان كه له خه‌رتومى پایته‌خته‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌شێكى گه‌وره و دانه‌بڕاوى بیابانى گه‌وره‌ى ئه‌فریقایه و ناوچه‌یه‌كى زۆر ووشك و گه‌رمه و زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌شى عه‌ره‌بى موسلمانه كه‌وا حوكمى وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ,دانیشتوانى سودان به‌رده‌وام له زیادبوونه و كار و پڕۆژه‌ش له ئاست پێویست نیه تاكو ئابوورى وڵات گه‌شه‌ى زیاتر بكات.هه‌میشه حكومه‌تى سودان له قه‌یراندایه .چونكه ناتوانێ ئابوورى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه به‌ڕێوه ببات .خه‌ڵكه‌كه‌ى پێویستى زیاتریان به‌خۆراك و به‌كارهێنانى ئاوه .هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین پڕۆژه‌ى ئاودێرى گه‌وره له‌به‌رنامه‌ى وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یه .هه‌روه‌ها سودان ڕووبه‌رێكى زۆر فراوانى له زه‌وى به‌پیت هه‌یه بۆ وه‌ده‌ست هێنانى به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان بۆیه ئێستا ڕووبه‌رێكى یه‌كجار زۆرى زه‌ویه‌كشتوكالیه‌كانى فرۆشتۆته وڵاتانى وه‌ك سعودیه و كوێت و ئیمارات و كۆمارى چینى میللى تاكو ئه‌وان به سه‌رمایه‌ى زۆر و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ بتوانن به‌كارى بهێنن و به‌رهه‌مى خۆراكى تێدا به‌رهه‌م بهێنن .ئه‌م كاره‌ش ئێستا به‌كردوه‌یه‌كى ئیستعمارى خۆمالى داده‌نرێت .چونكه خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كى كه‌م له ژێرده‌ستى ده‌رده‌هێنرێ و ناچار ده‌كرێت وه‌ك كرێكار كارى تێدا بكات .دواین پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى حكومه‌تى سودان بۆ ئاو دروستكردنى به‌ربه‌ستى (مه‌روه)یه له‌ناوچه‌ى مناصیر .ئه‌م به‌ربه‌سته به‌رزیه‌كه‌ى زیاتر له (62)مه‌تره تواناى ئاودێرى ناوچه‌یه‌كى زۆر فراوانى هه‌یه .جگه له به‌رهه‌م هێنانى (1250) میگاوات كاره‌با.ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن چینیه‌كانه‌وه دروستكراوه ده‌كرێت و له‌ساڵى 2010 ته‌واو بووه .به‌لام له‌ساڵى 2007 كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێ .حزب و گروپه سیاسیه‌كان زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه دوان و داواى قه‌ره‌بوى دانیشتوانى مه‌ناصیر یان كرد ,به‌لام ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بوێكى ئه‌وتۆى نه‌كردنه‌وه.له‌هه‌مان كاتدا به‌شێك له حزبه سیاسیه‌كان پێیان وایه ده‌وڵه‌تى سودان به ئه‌نقه‌ست ئه‌م به‌ربه‌سته‌ى دروستكردوه تاكو دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى مه‌ناصیر ئاواره ببن . ئه‌م به‌ربه‌سته به‌سه‌دان هه‌زار هێكتار زه‌وى ئاودێرى ده‌كات .ئه‌گه‌رچى ڕووبه‌رێكى زۆرى زه‌وى به پیت و باغى خورماى ژێر ئاو خستووه .به‌لام ئه‌م پڕۆژه‌یه وڵاتى سودان به كردار له ده‌سته‌واژه‌ى سه‌به‌ته‌ى نانى عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه نزیك خستۆته‌وه .
ڕووبارى نیل له میصر
میصر ئه‌و وڵاته‌ى كه‌وا ڕووبه‌رى خاكه‌كه‌ى (1,002,450)كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و به‌شى زۆرى ده‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌لاتى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا و به‌شێكى كه‌مى كه به‌دوورگه‌ى سینا ناسراوه ده‌كه‌وێته باكورى ڕۆژئاواى كیشوه‌رى ئاسیا .سنورى باكورى ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست .ڕۆژهه‌لاتى ده‌كه‌وێته سه‌رده‌ریاى سور و وڵاتى ئیسرائیل و كه‌رتى غه‌زه .باشورى ده‌كه‌وێته سه‌ر سنورى وڵاتى سودان .ڕۆژئاواى ده‌كه‌وێته سه‌ر سنورى وڵاتى لیبیا.له‌سیسته‌م كۆماریه و له‌ڕووى یه‌كه‌ى كارگێڕیه‌وه به‌سه‌ر (29) پارێزگادا دابه‌ش كراوه .شارى قاهیره زۆرینه‌ى دانیشتوانى گرتۆته خۆى .ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر له (90)ملیۆن كه‌سه .له‌ڕووى ئابوریه‌وه دووه‌م وڵاتى عه‌ره‌بیه له‌دواى سعودیه له كۆبه‌رهه‌مدا ,هه‌روه‌ها دووه‌مى كیشوه‌رى ئه‌فریقایه له دواى وڵاتى كۆمارى باشورى ئه‌فریقا .به‌لام یه‌كه‌مى عه‌ره‌ب و ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاسته كه‌وا پشتى به ئابوورى دوور له پترۆل(نه‌وت)به‌ستوه .ژماره‌ى دانیشتوانى زۆر به‌خێرایى گه‌شه ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانه نزیك به یه‌ك ملیۆن و نیو كه‌س زیاد ده‌بێ .هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه ئه‌م وڵاته مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك بۆ دروست ببێ. ئه‌وه‌ى بابه‌تى سه‌ره‌كى ئێمه‌یه كێشه‌ى ئاوه ,دیاره ئاوى ڕووبارى نیل كاتێ ده‌ڕژێته خاكى ئه‌م وڵاته هه‌مووى به‌یه‌ك ڕووباره ئه‌وه‌ندى وڵاتى میصر و نیل به‌یه‌كه‌وه ناسراون هیچ یه‌كێ له نۆ وڵاته‌كه‌ى تر‌ى حه‌وزى ڕووبارى نیل به‌قه‌د وڵاتى میصر و رووبار‌ى نیل به‌یه‌كه‌وه نه‌ناسراون و وڵاتانى تریش به‌قه‌د ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ش لێى سودمه‌ند نین .
له كۆنه‌وه گوتراوه ڕووبارى نیل دیارى خوایه بۆ خاك و گه‌لى میصر .چونكه ئه‌م وڵاته له‌بنه‌ڕه‌تدا نزیكه‌ى (95%) بیابانه .دانیشتوانى میصر بۆ خواردنه‌وه و به‌كارهێنان و كشت‌وكال له (97%) سوودله ئاوى نیل وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌نده كشتوكاله‌ى هه‌یانه له (99%)پشت به‌ئاوى ڕووبارى نیل ده‌به‌ستێ .ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى باران ساڵانه له باكورى ئه‌م وڵاته ده‌بارێ كه‌ناوه‌ندى ساڵانه خۆى ده‌دات له (200)ملیم .سوود له‌به‌شى هه‌ره‌زۆرى ئه‌م ئاوه ده‌بینرێ به‌هۆى دروستكردنى عه‌مبارى گلدانه‌وه .هه‌ركاتێ ڕوبارى نیل چكى كرد واته میلله‌تێكیش له وڵاتى میصر قڕده‌كات.له‌كۆنه‌وه ئه‌م ڕووباره بۆته هۆى سه‌رهه‌لدانى شارستانیه‌تێكى زۆر گه‌وره‌ى مرۆیى له دۆلى نیل به‌تایبه‌ت ئه‌و خاكه‌ى ده‌كه‌وێته میصر و سودان .ڕوبارى نیل له ناوچه‌ى ئه‌سوان نزیك به‌ربه‌ستى (سد العالى) سنورى وڵاتى میصر ده‌بڕێ له‌وێشه‌وه تاكو ده‌گاته قاهیره‌ى پایته‌خت نزیكه‌ى (850)كیلۆمه‌تر ده‌بڕێ .له‌ته‌واوى خاكى میصر زیاتر له (1400)كیلۆمه‌تر ده‌بڕێ .
هه‌روه‌ها كاتێ ده‌ڕژێته ناوخاكى میصر له‌هه‌رچركه‌یه‌كدا نزیك به (2835)مه‌تر سێجا ئاو ده‌ڕژێنێ .به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى نزیكه‌ى (89)ملیار مه‌ترسێجا ئاو ده‌بێ.له كۆنه‌وه لافاوى ئاوى نیل ڕۆلى گرنگى هه‌بووه له ژیانى میصریه‌كان و دامه‌زراندنى شارستانیه‌ته‌كه‌یان .ساڵانه لافاوى نیل ده‌هات زه‌وى ئاوده‌دا و به‌پیتى ده‌كرد خه‌لكى ئه‌م ولاته‌ش له‌به‌ریدا كشتوكالیان ده‌كرد.له‌كتێبه‌ئاسمانیه‌كان(ئینجیل و قورئان)چیڕۆكى حه‌زره‌تى یوسفمان بیستوه له‌گه‌ل یه‌كى له فیرعه‌ونه‌كانى میصربه‌ناوى _عه‌زیز_كاتێ خه‌ون ده‌بینێ و حه‌زره‌تى یوسف بۆى لێك ده‌داته‌وه كه‌وا حه‌وت ساڵ هات ده‌بێ و حه‌وت ساڵ نه‌هات .ده‌بێ ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ى دووه‌میان حه‌وت ساڵه‌كه‌ى یه‌كه‌میان بخوات.له‌چه‌رخى نوێشماندا له‌ساڵانى 1980به‌دواوه ووشكه ساڵێََكى چه‌ند ساڵى ڕووى له ناوچه‌ى وڵاتانى حه‌وزى نیل كرد .به‌هۆى ئه‌م ووشكه ساڵیانه‌وه كاره‌ساتى مرۆیى زۆر گه‌وره له وڵاتانى وه‌ك ئه‌سوبیا و سودان ڕوویدا .به‌لام له میصر ئه‌و كاریگه‌ریه‌ى نه‌بوو به‌هۆى ئیحتیاتى ئاوى میصر له دواوه‌ى به‌ربه‌ستى (سدالعالى) .هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه باسمان كرد وڵاتى میصر ژیانى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر ڕووبارى نیله. به‌ماناى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ى كه‌ده‌لێ –نیل شاده‌مارى ژیانى جه‌سته‌ى میصره _بۆیه هه‌رله‌كۆنه‌وه حوكمدارانى ئه‌م وڵاته بیریان له ئاوى نیل كردۆته‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ك ڕووپێوكردنى ئاستى ئاوه‌كه‌ى و چاودێرى كردنى سه‌رچاوه‌كانى له دوورى وڵاته‌كه‌یان و دروستكردنى به‌ربه‌ست و ده‌ریاچه بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاوى زیاده كه‌له وه‌رزى لافاودا دێت ,كه‌وه‌رزى هاوینى ئێمه ده‌كات ,چونكه له‌ناوچه‌كانى سه‌رچاوه‌ى هه‌لقولانى ئاوى نیل بارانێكى یه‌كجار زۆر ده‌بارێ. تاكو ئه‌م ئاوه له‌وه‌رزه‌كانى پێویستى تردا به‌كارى بهێننه‌وه .له مێژووى رووبار‌ى نیلدا له وڵاتى میصر یه‌كه‌م به‌ربه‌ست له‌سه‌ر سنورى سودان دروستكرا به‌ناوى به‌ربه‌ستى (ئه‌سوان) ئه‌م به‌ربه‌سته له‌ساڵى 1897 تاكو 1902ته‌واو كرا درێژیه‌كه‌ى زیاتر له (2141)مه‌تره و پانى (9)مه‌ترده‌بێت .دووجارى تر دواى ته‌واو بوونى ده‌ستكارى كراوه له‌ساڵى 1912جارێك و له‌ساڵى 1934 به‌رزتركراوه‌ته‌وه. مه‌به‌ست له‌م به‌ربه‌سته گلدانه‌وه‌ى ئاوى لافاو بووه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر له وه‌رزى كه‌م ئاوى به‌كار بهێنرێته‌وه بۆ ئاودێرى كشت‌وكال .(180)ده‌رگاى ئاو فڕێدانى هه‌یه.ئه‌مه جگه له‌دانانى چه‌ند وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با. له دواى ئه‌م به‌ربه‌ستى گه‌وره (سد العالى) دێت.
ئه‌م به‌ربه‌سته بیرۆكه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمارى كۆچكردووى میصر جه‌مال عبدالناصر .له‌ساڵى 1958 ده‌ست به‌دروستكردنى كرا به‌چه‌ند قۆناغێك له‌ساڵى 1971 ته‌واو بوو ,ئه‌م به‌ربه‌سته به‌هاوكارى حكومه‌تى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بنیادنرا به‌گوژمه‌ى زیاتر له‌یه‌ك ملیار دۆلارى ئه‌وكاته‌ى ئه‌مه‌ریكى كه‌وا سێ له‌سه‌ر چوارى تێچونه‌كه سۆڤیه‌ت گرتیه ئه‌ستۆى خۆى .ئه‌م به‌ربه‌سته كه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستى ئه‌ندازه‌یى دروستكراوى جیهانه له‌سه‌ده‌ى ڕابردوو ,گرنگیه‌كى زۆر گه‌وره‌ى ئابورى بۆ وڵاتى میصرهه‌بووه و هه‌یه .ده‌بێ بگوترى ئه‌م به‌ربه‌سته درێژیه‌كه‌ى(3600)مه‌تره .به‌رینیه‌كه‌ى له بناغه‌وه (980)مه‌تره و له لوتكه‌ى سه‌ره‌وه ده‌گاته (40)مه‌تر..به‌رزیه‌كه‌ى (111)مه‌تره.ده‌توانێ له‌یه‌ك چركه له ده‌رگاكانیه‌وه (11000)مه‌تر سێجا ئاو فڕێبدات.ده‌توانێ له‌سالێكدا (10)ملیار كیلۆ وات (سه‌عات) كاره‌با بدات.له‌ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى پشت ئه‌م به‌ربه‌سته له‌ماوه‌ى ساڵانى دروستكردنى (سد العالى)گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ى ده‌ستكرد له جیهان دروست بوو كه ئه‌ویش ده‌ریاچه‌ى (ناصر)ه ئه‌م ناوه‌ش بۆ ڕێزلێنان له ماندووبونى سه‌رۆكى كۆچكردوى میصر جه‌مال عه‌بدولناصره كه به دروستكه‌رى (سد العالى)داده‌نرێ .ئه‌م ده‌ریاچه‌یه (500)كیلۆمه‌تر درێژه .به‌رینایى له‌ناوه‌ندا ده‌گاته (12)كیلۆمه‌تر.به‌رینترین شوێنى ده‌گاته 35كیلۆمه‌تر.له‌نزیك (مدار السرگان) .ئاستى عه‌مباركردنى (160)ملیار مه‌تر سێجایه .ئاستى عه‌مباركردنى مردوى (35)ملیار مه‌تر سێجایه .ئاستى قولى (180)مه‌تره.ئه‌م ده‌ریاچه‌یه (83%)ده‌كه‌وێته ناو خاكى میصر باقیه‌كه‌ى تر‌ى ده‌كه‌وێته ناو خاكى وڵاتى سودان و ناوچه‌ى (نۆبه)ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ئه‌وه‌نده ڕووبه‌ره‌كه‌ى فراوانه به‌ناوچه‌یه‌كى گه‌رمدا ساڵانه به‌قه‌د به‌شى ئاوى عێراق له ڕووبارى فورات ده‌بێته هه‌لم.
هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنه‌وارى زۆر دێرینى شارستانیه‌تى دۆلى نیل ژێر ئاوى ئه‌م ده‌ریاچه‌یه كه‌وتن .یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندیه خراپه‌كانى ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌وا به‌پیتكردنى زه‌ویه‌كانى درێژایى كه‌نارى ڕووبارى نیل ناتوانرێ بكات .چونكه له‌كاتى خۆیدا كاتێ لافاوى ڕووبارى نیل ده‌هات هه‌میشه ئه‌و قوڕ و لیته‌ى كه‌وا له‌گه‌ل خۆى ده‌یهێنا زه‌ویه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌نار ڕووباره‌كه‌ى نوێ ده‌كرده‌وه ,ده‌بوه به‌پیت ترین زه‌وى بۆ كشت‌وكال كردن.
خاوه‌نداریه‌تى میصر به‌سه‌ر ئاوى رووبار‌ى نیلدا
رووبار‌ى نیل شاده‌مارى ژیانى میصره .هه‌ر ئه‌م پێگه گرنگه‌ى رووبار‌ى نیلیشه وایكردووه شارستانیه‌تێكى گه‌وره له دۆلى نیل سه‌ر هه‌لبدات ,ئه‌و شارستانیه‌ته‌ى نمووونه‌ى ئه‌هرامه‌كانى له دواى خۆى جێهێشتووه . هه‌ر بۆیه‌ش به میصر ده‌لێن دایكى دونیا ,واته شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى له‌وێوه سه‌رى هه‌لداوه و گه‌شه‌ى كردووه و به جیهاندا بلاو بۆته‌وه.بۆیه هه‌میشه رووبار‌ى نیل سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایى ژیانى میصریه‌كان بووه .هه‌میشه میصریه‌كان تاكو پێیان كرابێ به‌رگریان له رووبار‌ى نیل كردووه و ده‌یان چیڕۆكى ئه‌فسانه له باره‌یه‌وه هه‌یه . له مێژووى نوێش كه ده‌وڵه‌ت گه‌شه‌ى كرد و خاوه‌نداریه‌تى له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتیه‌كان په‌یدا بوو .میصر زوو په‌ناى بۆ كۆمه‌لێك رێكه‌وتن بردووه تاكو خاوه‌نداریه‌تى بسه‌ر ئاوى نیلدا هه‌بێت له پێناو مانه‌وه له ژیاندا .
1_ ساڵى 1891 پڕۆتۆكۆلێك له نێوان بریتانیا و ئیتالیا له رۆما مۆركرا كه‌وا ئیتالیا هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووبار‌ى نیل نه‌كات .
2_ ساڵى 1902 له ئه‌دیس ئه‌باباى پایته‌ختى ئه‌سوبیا رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر سنورى نێوان ئه‌سوبیا و سودان كرا له نێوان حكومه‌تى بریتانیا و ئه‌سوبیا به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه نابێ هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووبار‌ى نیلى شین و ده‌ریاچه‌ى تانا و رووبار‌ى سۆبات بكرێ .هه‌رجۆره كارێك پێشوه‌خته ده‌بێ ئاگاداركردنه‌وه هه‌بێت.
3_ ساڵى 1906 رێكه‌وتنێك له نێوان پاشاى بریتانیا و به‌لجیكا كرا نابێ هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووباره‌كانى سملیكى و سانجۆ دروست بكرێت ,نه‌وه‌ك مه‌ترسى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى نیل بكات.
4_ له ساڵى 1906 رێكه‌وتنێك له نێوان بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتالیا كرا له‌سه‌ر پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له ئه‌سوبیا كه ئاو یه‌ك له‌بابه‌ته‌كان بوو.
5_ ساڵى 1925 كۆمه‌له لێك تێگه‌یشتنێك بوو له نێوان بریتانیا و ئیتالیا تاكو هیچ جۆره مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر رووبار‌ى نیلى شین دروست نه‌كرێ .
6_ ساڵى 1929 رێكه‌وتنێك كرا له نێوان بریتانیا له جیاتى سودان و میصر له لایه‌ك نوێنه‌ره‌كه‌ى بریتانیا ته‌واوى مافى ئاوى رووبار‌ى نیلى دایه میصر .له‌گه‌ل به‌شێكى كه‌م بۆ سودان كه خۆى له چوار ملیار مه‌ترسێجا ده‌بینیه‌وه.
7_ ساڵى 1934 رێكه‌وتن له نێوان بریتانیا له جیاتى ته‌نزانیا و به‌لجیكا له جیاتى رواندا و بۆڕه‌ندى هه‌ر له باره‌ى ئاوى نیل .
8_ ساڵى 1953 رێكه‌وتن له نێوان وڵاتى میصر و بریتانیا له جیاتى ئۆغه‌ندا له‌باره‌ى عه‌مبارى ئۆین له ده‌روازه‌ى ده‌ریاچه‌ى ڤیكتۆریا .
9_ ساڵى 1959 رێكه‌وتنى نێوان سودان و میصر له‌سه‌ر (84) ملیار مه‌ترسێجا ئاو (55,5)ملیار بۆ میصر و (18,5)بۆ سودان .
10_ ساڵى 1999 پێشنیارى رێكه‌وتنێكى هه‌ماهه‌نگى میصر و نۆ وڵاته‌كه‌ى ئه‌وكاتى حه‌وزى نیل كرا بۆ رێكخستنى به‌شه ئاو ,به‌لام وه‌ك خۆى نه‌ڕۆیشت و هه‌ر وڵاته‌ى به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ سوود له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى نیل ببینێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى وڵاته‌كانى خۆیان .
به‌ربه‌ستى نه‌هزه
به‌ربه‌ستى بووژانه‌وه (النهضه) به‌زمانى ئه‌مهه‌رى (ታላቁ የኢትዮጵያ ሕዳሴ ግድብ) كه‌زمانى سه‌ره‌كى ئاوخاوتنى گه‌لى ئه‌سوبیایه , ئه‌م به‌ربه‌سته له سه‌ر رووبار‌ى نیلى شینه .ئه‌م لقه‌ى رووبار‌ى نیل زۆرینه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى رووبار‌ى نیلى گه‌وره پێك ده‌هێنێ . ئه‌سوبیا ئه‌و وڵاته‌ى تاكو ئێستا كه‌مترین سوودى له ئاوى رووبار‌ى نیل بینیوه .ئه‌سوبیا وڵاتێكى گه‌وره‌ى ناوه‌ڕاستى رۆژهه‌ڵاتى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقایه رووبه‌ره‌كه‌ى (1104300)كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و ژماره‌ى دانیشتوانى سه‌رووى (105)ملیۆن كه‌سه.زۆرینه‌ش له ژێر هێلى هه‌ژاریدان , له (85%)ئاوى رووبار‌ى نیل له به‌رزایه‌كانى ئه‌سوبیا هه‌لده‌قولێ به‌تایبه‌ت نیلى شین كه سه‌رچاوه‌كه‌ى له ده‌ریاچه‌ى (تانا), ئه‌سوبیا له ده‌ساڵێ رابردوو گه‌شه‌یه‌كى ئابوورى زۆر گه‌وره به خۆیه‌وه ده‌بینێ ,به‌شێوه‌یه‌ك زۆرجار ناوى به چینى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا دێت . چونكه له هه‌موو روێكه‌وه گه‌شه‌ى ئابوورى ده‌ستى پێكردووه .ئه‌سوبیا وڵاتێكه و سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاوى شیرنى هه‌یه .وه‌ك گوترا زۆرینه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى نیل له‌م وڵاته‌یه . بۆیه چه‌ند جارێك حكومه‌تى ئه‌سوبیا بیرى له به‌كارهێ،انى ئاوى رووبار‌ى نیل كردۆته‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى وڵاته‌كه‌ى خۆى كه مافى ته‌واوى به‌سه‌ردا هه‌بێت . به‌لام به‌هۆى ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ى كه له پێشه‌وه باسمان لێوه كرد ,له‌گه‌ل لاوازى ده‌وڵه‌تى ئه‌سوبیا له رووى سیاسى و سه‌ربازى و دیبلۆماسى نه‌یده‌توانى راسته‌وخۆ ده‌ست بۆ ئه‌م دۆسیه ببات ئه‌گه‌رچى چه‌ند جارێك هه‌ولى داوه ئه‌م به‌ربه‌سته دروست بكات .
ساڵى (1956_1964) ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رێگاى نووسنگه‌ى كارگێڕى ده‌ره‌وه (States Bureau of Reclamation) رووپێویه‌كى ته‌واوى رووبار‌ى نیلى شینیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌ربه‌ستێكى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن .له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاریه‌ى كه یه‌كێتى سۆڤیه‌ت پێشكه‌شى وڵاتى میصرى كرد بۆ دروستكردنى به‌ربه‌ستى بالا(سد العالى),رووپێوكردنه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌سوبیا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ رێكه‌وتنى میصر له‌سه‌ر ئاوى نیلى ساڵى 1929. هه‌وله‌كانى ئه‌سوبیا به‌رده‌وام بوو بۆ چۆنیه‌تى دروستكردنى به‌ربه‌ست له‌سه‌ر رووبار‌ى نیل ,تاكو له ساڵى (2009_2010) رووپێویكردنه‌كه ته‌واو بوو .
له 31/3/2011 دواى یه‌ك رۆژ له راگه‌یاندنى بڕیارى دروستكردنى به‌ربه‌سته‌كه ,یه‌كسه‌ر پڕۆژه‌كه درایه كۆمپانیاى (سالینى كۆسترۆتۆرى) ئیتاڵى واته به‌جێبه‌جێكردنى راسته‌وخۆ نه‌وه‌ك به كێبڕكێ و كه‌مكردنه‌وه .گوژمه‌ى پڕۆژه‌كه (4,8) ملیار دۆلاره و چاودێران پێیان وایه تاكو ته‌واو ده‌بێت ده‌گاته نزیكى هه‌شت ملیار دۆلار .هه‌موو گوژمه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى ئه‌سوبیه و سندوقى دراوى نێو ده‌وڵه‌تى هیچ جۆره هاوكاریه‌كى نه‌كردووه .به‌ربه‌سته‌كه یه‌كه‌م جار كۆمپانیاكه ناوى نا (ئیكس )دواتر حكومه‌تى ئه‌سوبیا ناوه‌كه‌ى گۆڕى به (به‌ربه‌ستى هه‌زاره‌ى گه‌وره) ,دواتر هه‌ر زوو ناوه‌كه‌ى كرا به (النهچه الاپوبیه) زۆرجار حداسه‌شى پێده‌لێن. به‌ربه‌سته‌كه ده‌كه‌وێته سنورى باكورى رۆژئاواى ئه‌سوبیا له ویلایه‌تى (به‌نى شه‌نگۆل قومز_ Benishangul-Gumuz) له دوورى (20_40) كیلۆمه‌تر دوور له سنورى باشورى رۆژهه‌ڵاتى كۆمارى سودانى عه‌ره‌بى یه. ئه‌م به‌ربه‌سته وه‌ك ده‌گوترێ تواناى گلدانه‌وه‌ى (16)ملیار مه‌ترسێجا ئاوى هه‌یه .به‌لام به‌رپرسانى ئه‌سوبیا ده‌لێن تواناى گلدانه‌وه‌ى (63) ملیار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه.له توانایدا هه‌یه (5250) میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێ .
ئه‌م به‌ربه‌سته یه‌كه‌مى كیشوه‌رى ئه‌فریقایه و ده‌یه‌مى جیهانه له گه‌وره‌یى و به‌رهه‌م هێنانى كاهرۆئاوى .(16) وێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با كار پێده‌كات به تواناى هه‌ریه‌كه‌ى (350)میگاوات .به‌م شێوه‌یه ئه‌سوبیا ده‌توانێ پێویستى كاره‌باى وڵاته‌كه‌ى خۆى پڕبكاته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ش بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.جگه له به‌رهه‌م هێنانى ماسى به‌ربه‌سته‌كه به‌رزیه‌كه‌ى (170)مه‌تره و پانیه‌كه‌ى (1800) مه‌تره . ئه‌م به‌ربه‌سته زه‌ویه‌كى زۆرى كشتوكالى ده‌خاته ژێر ئاو ,هه‌روه‌ها به‌هۆى په‌نگدانه‌وه‌ى له ناوچه شاخاویه‌كان چه‌ندین كانى كانزایش ده‌خاته ژێر ئاو .به‌ربه‌سته‌كه زیاتر بۆ به‌رهه‌م هێنانى كاره‌بایه به رێگایه‌كى پاك . به‌لام له توانایدا هه‌یه ئاودێرى (900) هه‌زار دۆنم زویش بكات له پێشى به‌ربه‌سته‌كه .جگه له‌وه‌ى كه ئاوى ژێر زه‌وى ناوچه‌كه زیاد ده‌كات. ئه‌م به‌ربه‌سته بۆ حكومه‌تى ئه‌سوبیا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه .چونكه به‌شێكه له‌و پڕۆژه گه‌شه‌كردنه‌ى كه وڵاته‌كه ده‌ستى داوه‌تێ .هه‌روه‌ها له پلانى ده‌وڵه‌تى ئه‌سوبیادایه كه‌وا چه‌ند به‌ربه‌ستێكى تریش له‌سه‌ر رووباره‌كانى ناوخۆى دروست بكات كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوى رووبار‌ى نیل پێك ده‌هێنن.به‌ربه‌سته‌كان نه‌خشه و پیلانیان ته‌واو كراوه . له‌سه‌ر ئه‌م رووباره زانیارى زۆر وورد هه‌یه له لایه‌نى باش و خراپى . به‌لام ئه‌م به‌ربه‌سته كاریگه‌رى زۆر له‌سه‌ر وڵاتى میصر به پله‌ى یه‌كه‌م و ئه‌وجا وڵاتى سودان به‌پله‌ى دووه‌م داده‌نێ .چونكه بۆ میصر واته ژیان و مردن رووبار‌ى نیل . ئه‌م به‌ربه‌سته كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌شه ئاوى میصر و سودان .چونكه جگه له‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆر له‌م ئاوه گڵده‌درێته‌وه رێژه‌یه‌كى زۆرى لێده‌بێت به‌هه‌لم .له 8ى حوزه‌یرانى 2020 ده‌ستكراوه به گلدانه‌وه‌ى ئاو بۆ پشتى به‌ربه‌سته‌كه .ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ راپۆرت باس له خراپى بنیاد نان و شوێنى بنیادنانى به‌ربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن ,به‌لام له هه‌ر حاله‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌ربه‌سته‌كه هه‌ره‌سیش بهێنێ هیچ زیانێكى ئه‌وتۆى مرۆیى و كشتوكالى بۆ سه‌ر خاكى ئه‌سوبیا نیه .به‌لام كاره‌سات بۆ هه‌ردوو وڵاتى سودان و میصر دروست ده‌كات .
كاریگه‌رى له‌سه‌ر میصر و سودان
هه‌ردوو حكومه‌تى میصر و سودان له چه‌ندین رێگاوه ده‌ستیان به گفتوگۆ و دانوستاندن كردووه .هه‌م له رێگاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌م له رێگاى یه‌كێـتى ئه‌فه‌ریقا . به‌لام تاكو ئێستا گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه‌دا نیه كه وڵاتى میصر و سودان ده‌یانه‌وێ .ئه‌وانه له بنه‌ڕه‌تدا دژى دروستكردنى به‌ربه‌سته‌كه‌ن .بۆیه هه‌ولى زۆردرا دروستنه‌كرێ .له ئێستاشدا راگه‌یاندنى میصرى پڕوپاگه‌نده‌ى زۆر له‌سه‌ر خراپى به‌ربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن .به‌لام حكومه‌تى ئه‌سوبیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كارى خۆى .چه‌ند جارێك وورده هه‌ڕه‌شه‌ى تێكه‌وتووه ,به‌لام میصر تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه رێگا له كاره‌كانى ئه‌سوبیا بگرێت .له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ریكه بابه‌ته‌كه تێكه‌ل به كێشه‌ى سیاسى لیبیا ده‌بێت ,ده‌وڵه‌تێكى وه‌كو توركیا ده‌یه‌وێ خۆى له ئه‌سوبیا نزیك بكاته‌وه و پشتیوانى بكات.
هه‌روه‌ها ئیسرائیلیش به‌هه‌مان شێوه جۆرێك هاوكارى هه‌یه بۆ ئه‌سوبیا . بۆیه میصر له‌م بابه‌ته له سوچێك وه‌ستاوه شتێكى ئه‌وتۆى له‌ده‌ست نایه‌ت ,ته‌نها چاوه‌ڕوانى رۆژگار ده‌كات ئایا چى به‌سه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه ژیاریه ده‌هێنرێت . ئه‌گه‌ر ئاوى نیل نه‌ما كه‌واته میصریش نه‌ما .بۆیه میصر ئێستا تاكه چاره‌ى رێكه‌وتنێكه ده‌بێ ئه‌سوبیا ره‌زامه‌ند بكات جا به‌هیمه‌ت یان به‌قیمه‌ت .كاریگه‌رى به‌ربه‌ستى نه‌هزه له‌سه‌ر میصر كاریگه‌ره ,چونكه زیان به رێژه‌یه‌كى زۆرى زه‌وى كشتوكالى ده‌گه‌ێنێ به شێوه‌یه‌ك له (45%) زه‌ویه‌كشتوكالیه‌كان له‌ناو ده‌چن ,هه‌روه‌ها به‌رهه‌مى كارۆئاوى میصر كه‌مده‌كاته‌وه , له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى ماسیش ده‌بێ كه سامانێكى به‌نرخى میصریه‌كانه له رووبار‌ى نیل ,جگه له‌كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌شه ئاوى میصر كه رۆژ به رۆژ به‌هۆى زۆر بوونى ژماره‌ى دانیشتوان و گه‌شه‌ى پیشه‌سازى میصر زیاتر پێویستى به ئاوى رووبار‌ى نیله .له میصر له كۆنه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ هه‌میشه چه‌ندین سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى چاودێرى و توێژینه‌وه هه‌یه بۆ ئاو به‌گشتى و بۆ رووبار‌ى نیل به‌تایبه‌تى . له ئێستادا وڵاتى میصر له هه‌لمه‌تێكى گه‌وره‌ى دیبلۆماسیدایه , بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئه‌سوبیا دروست بكات تاكو ئه‌وه‌نده قوڕگى نیل نه‌گرێ و میصر زیاتر دووچارى كه‌م ئاوى نه‌كات .میصر و نیل وه‌ك ماسى و ئاون چۆن ماسى بێ ئاو ناژى میصریش به‌هه‌مان شێوه بێ نیل ناژى ,جا نازانین ماسیه‌كه‌ى دایكى دونیا تاكه‌ى ئاوه‌كه‌ى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بژى .
1_ http://hrc-sudan.sd/wp-content/uploads/2016/12/Mohamed-mostafa_Water-Agrement.pdf
2_http://mubasher.aljazeera.net/opinion
3_ ar.wikipedia.org/wiki/سد_النهضة.
4_ حه‌سه‌نێن تۆفیق ئیبراهیم : گیروگرفتى ئاو له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا,له بلاوكراوه‌كانى سه‌نته‌رى ستراتیجى كوردستان .سلێمانى ,2003.
5_www.marefa.org/النيل_الأزرق.
6_mawdoo3.com/أهمية_نهر_النيل_قديماً_وحديثاً.