ماتیس چی كرد و ئه‌وان چی ده‌كه‌ن ؟

به‌رپرسیارێتی.. له‌ نێوان ژه‌نراڵ ماتیس و مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانى دا

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.08.24 11:20 AM
1164 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

د.ئارام ڕه‌فعه‌ت

چەند پرسیار و خۆزگەیەک بۆ مەسرور و قوباد وەزیرەکانی هەرێم
بەر لە پرسیار و خۆزگەکەم...
ـ ئەم پیاوە مەزنە "جیم ماتیس"ە. ژەنەڕاڵ ماتیس لە ٢٠١٧، لە سەردەمی دۆنالد ترەمپدا بووە ٢٦ەمین وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ـ لە ٢٠ی ١٢ی ٢٠١٨ ترەمپ بڕیاری دا هێزەکانی لە رۆژاڤا بکێشێتەوە و کورد بۆ هێرشی تورکەکان بەجێ بێڵێت، ژەنەڕاڵ ماتیس هەمان رۆژ وەک نارەزاییەک بەرامبەر بەو بڕیارەی ترەمپ و وەک ئیلتیزامێکی ئەخلاقی بەرامبەر رۆژاڤا  ئیستیقالەی دا.

جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا 2017 ـ 2018

ـ ئەوەی ئەمریکای کردۆتە زلهێزی جیهان ئابوری و بەرگرییە، موئەسەسەی بەرگریی ئەمریکا لوتکەی هەرەمەی بەرگری جیهانە، ژەنەڕاڵ ماتیس لەسەر ئەو لوتکەیە وەستابوو، ئەو هیچ مەجبوور نەبوو لە پێناو گەلێکی بچکۆلەی بێ چارەنوس و بێ دەوڵەتدا لەو لوتکەیە بێتە خوار، بەتایبەت کە بڕیارەکەی هی ترەمپ بوو و هی ئەو نەبوو. 
پرسیارەکانم بۆ جەنابی سەرەرک وەزیران و جێگرەکەی و وەزیرەکانی هەرێم. 
ـ ماتیس لە پێناو گەلێکی بێگانەی بێ دەسەڵاتدا کە ٧٠٠٠ کیلۆمەتر لە ئەمریکا دوورە دەسبەرداری پۆستەکەی بوو، ئایا ئێوە هەر بۆ جارێکیش، تەنها بۆ دەقەیەکیش بیرتان لەوە کردۆتەوە لە پێناو گەلی خۆتاندا دەسبەرداری پۆستەکانتان بن؟
ـ قەت بیرتان لەو مێژووە پرشانگدارە کردۆتەوە کە ژەنەڕاڵ ماتیس بەهۆی هەڵوێستە مەزنەکەیەوە (ئیستیقالەکەیەوە) بۆ خۆی نوسییەوە تۆمار کرد؟ ئایا دەزانن لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونییەوە ژەنەڕاڵ ماتیس هۆکاری بەهێزبوون و بووژانەوەی ئەو هەرێمە بچکۆلە بێگانەیە (رۆژاڤا) بوو و لە پێناو ئەوەی مێژوو ئەو کارەسات و نەهامەتییەی کە لە سەرێکانی و گرێ سپی دیتیمان لەسەر ئەو تۆمار نەکات وازیهێنا؟ 

مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی خاوه‌ن شكسته‌كانى ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم


ـ ئایا دەزانن ئێوە لە یەکەم رۆژی دەسبەکاربوونتانەوە فەشەلتان هێناوە و هۆکاری برسێتی و هەژاری و بێ هیوایی و داڕمانی کۆمەڵایەتی ئەم گەلە بەدبەختەن و ئەو هەرێمەتان هێناوەتە ئاستانەی داڕمان و لەناوچوون و مەیدانی تەراتێنی مورتەزیقەکانی میت و ئیتیلاعات و کازمی؟
ـ  ئەگەر نایزانن... دەڵێم خۆزگە چارەكێکی ژەنەراڵ ماتیس هۆش و شعورتان دەبوو.
ـ ئەگەر دەیزانن... دەڵێم خۆزگە چارەكێکی ماتیس شکۆ و شەهامەت و هەستی بەرپرسیارێتیتان دەبوو و ئیستیقالەتان دەدا.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ