کێشەیەکی گەورەتر لە نەوت بەڕێوەیە

ئاو.. کێشە گەورەکەی داھاتووی ھەرێمی کوردستان

شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن 2020.08.29 09:23 PM
4341 جار خوێندراوەتەوە

شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن

نوسه‌ر و توێژه‌ر
چاودێرى سیاسیى
ماسته‌ر له‌ میدیا و سیاسه‌ت

ـ دەمێکە ووتراوە ژینگەی بێ ئاوی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە. لەم ژینگە بێ ئاويیە زۆرترین سەرچاوەی ئاوی شیرین دەکەوێتە چیا و دۆڵەکانی کوردستان. واتە سەرچاوەی ئاوی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا ئاوی چیاکانی کوردستان بووە.
ـ لە کۆنەوە ووتراوە لە نەینەواوە تاکو دەگاتە بەسرا کاتێ خەڵکەکەی نوێژ دەکەن و لە خودا دەپاڕێنەوە کەوا باران و بەفریان بۆ ببارێنێ بۆ ئەوە نیيە لەسەر خاکی خۆیان ببارێت، بەڵکو بۆ ئەوەیە لە چیاکانی کوردستان ببارێ تاکو ئاستی ئاوی دیجلە و فورات زیاد بکات و ئەوانیش بەروبووم و داھاتی باشیان ھەبێت تاکو ژیانیان خۆش بێت.
ـ "شەڕ و ململانێی گەورەی داھاتووی مرۆڤایەتی لەسەر ئاو و کێشەی ئاو دەبێت"، پوتڕس پوتڕس غالی (١٩٢٢_٢٠١٦) سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان.
ـ "یەک بۆشکە نەوت بەرامبەر بە یەک مەتر سێجا ئاو"، ئەوە وتەی سلێمان دێمریلی (١٩٢٤_٢٠١٥) سەرۆکی تورکیا بوو لە کاتی کردنەوەی بەنداوی ئەتاتورک ساڵی ١٩٩٣.
ـ زۆرجار دەوترێ سوریا پارتی کرێکارانی کوردستانی ھاندا بۆ ئەوەی خەباتی چەکداريی دەست پێبکات مەسەلەکە زیاتر لەسەر ململانێی ئاو بوو تاکو تورکیا وا بەئاسانی نەپڕژێتە سەر دروستکردنی بەنداوەکانی لەسەر ھەردوو رووباری فوڕات و دیجلە.
ئاوی کوردستان وەک نەوتەکەی سەودا و مامەڵەی پێوە دەکرێ لە داھاتەکەی کورديی پێ لەناو دەبرێ. بەدڵنیایەوە لە داھاتوودا کێشەی گەورەی کورد بوونی ئاوەکەی دەبێت، چونکە ئاوی کوردستان لەناو جەرگەی حەشیمەتێکی بێ ئاوە. 
نووسینی ئەم بابەتە: ھۆکارەکانی 
گرتنەوەی ئاوی ھەردوو رووباری زێی بچوک و سیروان لە لایەن ئێران و گرتنەوەی ئاوی خابوور و وێستگەی ھەناردەکردنی ئاو بۆ شاری حەسەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە. بەیان و لێدوانە پڕ مەترسیەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و ھەمیشە خوێندنەوە و بایەخی خۆم بۆ مەسەلەی قەیران و بایەخی ئاو بۆ مرۆڤایەتی ھۆکاری نووسینی ئەم بابەتە شیکاریيەن. ھەرچەند مرۆڤ پێشبکەوێ ئەوەندە پێویستی بە ئاو زیاتر دەبێت. ھەر مرۆڤێکی ئێستا بیگریت و بەراووردی بکەی لەگەڵ مرۆڤێکی (٤٠) ساڵ لەمەوبەر بەدڵنیایەوە پێویستی لە ئاو سێ جار بەرامبەر زیادی کردووە. 
رووباری فورات
رووباری فورات یەکە لە دوو رووبارە بەناوبانگەکەی وڵاتی میۆپۆتامیا لە ئاین و ئەفسانە کۆنەکان بەچەندین شێوە ناوی ھاتووە .سەرچاوەی رووباری فورات دەکەوێتە چیا بەرزەکانی تۆرۆس لە باکوری کوردستان (باکوری رۆژھەڵاتی تورکیا) نزیک بە سنوری وڵاتی ئەرمینیا لە دوو لق پێک دێت و پاشان یەک دەگرێت دەیان لق و پۆپی تری دەڕژێتە ناویەوە. لە (٨٨%) بەرھەمەکەی لەناو خاکی تورکیایە، لە (١٢%) لە خاکی سوریاوە دەڕژێتە ناویەوە. کۆی بەرھەمی بەردەوامی ساڵانەی تەواوی لەناو خاکی سوریا پێوانە کراوە خۆی لە سەرووی (٣٢) ملیار مەتر سێجا ئاو دەدات. درێژی رووباری فورات لە سەرچاوەکەیەوە تاکو دەگاتە یەکاوی عەرەب (شط العرب)لە عێراق (٢٩٤٠) کیلۆمەتر دەبێت. (١١٧٦) کیلۆمەتری لە ناو خاکی تورکیایە. (٦١٠) کیلۆمەتری لەناو خاکی سوریایە. (١١٦٠) کیلۆمەتری لە ناو خاکی عێراقە. لە نزیک شاری جەڕابلسی پارێزگای حەلەب دەڕژێتە خاکی سوریا، لە نزیک شاری قائیمیش لە پارێزگای ئەنبار دەڕژێتە خاکی عێراق. لە ناو خاکی سوریا چەند لقێک دەڕژێتە ناو ئاوی فورات لەوانە ھەردوو رووباری خابور و بەلیخ.

دەوڵەتی سوریا پێنج  بەنداوی گەورە و بچوکی لەسەر رووباری فورات دروستکردوە بۆ گلدانەوەی ئاو بەرھەم ھێنانی کارەبا و ئاودێری کردنی زەوی کشتوکال  بەنداوە گەورەکان  (بەعس و تشرین و تەبەقە) لە ھەردوو پارێزگای حەلەب و رەقە توانای گلدانەوەی دەیان ملیار مەتر سێجا ئاویان ھەیە.لەعێراق ھیچ لقێک نارژێتە ناو ئاوی رووباری فورات جگە لە ئاوی بارانی زستان نەبێت. دەوڵەتی عێراق حەوت بەنداوی  لەسەر رووباری فورات دروستکردووە بۆ گلدانەوەی ئاو و بەرھەم ھێنانی کارەبا و ئاودێری کردن. لە بەنداوە دیارەکان (حەدیسە و ھەندیە و رومادی و فەلەوجە و حەبانیە).

رووباری فورات بۆ عێراق واتە شادەماری نیوەی جەستەی مرۆڤێک، چونکە رووباری فورات لە عێراق ئاوی خواردنەوە و کشتوکال بۆ ھەشت پارێزگای ئەم وڵاتە دابین دەکات، کەوا سەرووی (١٢) ملیۆن کەس لەم ھەشت پارێزگایە دەژین. ھەردوو شاری نەجەف و کەربەلا کە شوێن نزرگەی پیرۆزی مەزھەبی شیعەن دەکەونە سەر رێڕەوی ئەم رووبارە. ساڵانە بەملیۆنان کەس روو لەم دوو شارە دەکات. بۆیە نەمانی رووباری فورات واتە مردنی نیوەی جەستەی عێراق. لە کۆنیشەوە فورات بنەما گرنگەکەی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بووە. لە ئێستادا رووباری فورات رۆژ بەرۆژ رێژەی ئاوەکەی لە کەمی دەدات. ساڵی ١٩٨٧ حکومەتی تورکیا و سوریا لەسەر ئەوە رێک کەوتن تورکیا لە یەک چرکەدا (٥٠٠) مەتر سێجا ئاو بەربداتەوە بۆ سوریا، بەڵام حکومەتی سوریی ھەمیشە رەتی دەکردەوە کەوا دەوڵەتی تورکیا لەسەر بەڵێنەکەی خۆی بەردەوام نیيە کەمتر لەو رێژەیە بەردەداتەوە. ساڵی ١٩٨٩ عێراق و سوریا رێککەوتن کەوا ئەو رێژەی دەگاتە ناو خاکی سوریا لە  (٥٨%) بۆ عێراق بێت.

دوای تەواو بوونی بەنداوەکانی پڕۆژەی گاپ رێژەی ئاو بەتایبەت لە وەرزی ھاوین زۆر کەم دەبێتەوە. بەنداوەکانی سەر رووباری فورات ئەوەندە گەورەن وا بەئاسانی تێر نابن. نموونە تەنھا بەنداوی ئەتاتورک سەروی (٥٠) ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، دەتوانێ تەواوی ئاوی رووباری فورات بۆ ماوەی (٥٥٠) رۆژ گلبداتەوە. ئەوەی ماوەتە ئەوەیە رووباری فورات لە ئەنجامی ئاوی بەفر و باران لە چیاکانی کوردستان ھەڵدەقولێ و لە مانگەکانی نیسان و ئایار زۆرترین بەرھەمی ئاوی ھەیە و لە مانگەکانی وەرزی ھاوین و پایز بەرھەمی ئاوی لە کورتی دەدات. لە ناو خاکی سوریا و عێراق رێژەیەکی زۆری دەبێت بە ھەڵم و سودی لێ وەرناگیرێ.
رووباری دیجلە
رووباری دیجلە یەکە لە دوو رووبارە بەناوبانگەکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە شارستانیەتی میزۆپۆتامیا پێک دەھێنن. لە کۆندا شارستانیەتە گەورەکان لە دەم رووبارەکان دامەزراوە. وەک شارستانیەتی فیرعەونیەکان لەسەر رووباری نیل و شارستانیەتی ھیندیەکان لەسەر رووباری سەند و شارستانیەتی چینیەکان لەسەر رووباری زەرد، شارستانیەتی میزۆپۆتامیاش لەسەر ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات بنیادنراوە. رووباری دیجلە لقە سەرەکیيەکەی لە چیاکانی تۆڕۆسی رۆژھەڵات لە باکوری کوردستان (باکوری رۆژھەڵاتی تورکیا) ھەڵدەقولێ لە نزیک شاری زاخۆ دەڕژێتە خاکی باشوری کوردستان (باکوری رۆژئاوای عێراق). رووباری دیجلە لە وڵاتی تورکیا ھەڵدەقوڵێ و لە خاکی عێراق لەگەل رووباری فورات لە نزیک شاری بەسرا یەک دەگرن و یەکاوی عەرەب (شط العرب)پێک دەھێنن و پاشان دەڕژێنە ناو کەنداوی عەرەبی _فارسی.

باکوری کوردستان شوێنی ھەڵقوڵانی ھەردوو رووباری دیجلە و فوراتە

درێژی رووباری دیجلە لەسەرچاوەوە  تاکو ئاو رێژی کۆتایی (١٩٧٠)کیلۆمەترە . (٦٨٠)کیلۆمەتری لەناو خاکی تورکیایە .(١٢٩٠) کیلۆمەتری لەناو خاکی عێراقە .کۆبەرھەمی تەواوی رووباری دیجلە بەھەموو لقەکانیەوە  سەرووی (٥٠)ملیار مەتر سێجا ئاوە لە دۆخی ئاسایی و بەردەوامیدا .لەناو خاکی باشوری کوردستانی عێراق چەندین لقی تری دەڕژێتە ناویەوە کەوا سەرچاوەی ھەلقولانیان دەکەوێتە رۆژھەڵاتی کوردستان (باکوری رۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران). لقەکانی رووباری دیجلە ( فیشخابوور, زابی گەورە لە باکوری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرن , زابی بچوک و سیروان لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرن,ئاوەسپی و خاسە ھەر لەناو باشوری کوردستان سەرچاوە دەگرن) لە عێراقیش رووباری کارۆن لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرآ و دەڕژێتە ناو رووباری دیجلەوە.نزیکەی (٤٠%) ئاوی رووباری دیجلە لە باشوری کوردستان سەرچاوە دەگرآ .چەندین بەنداوی گەورە لە سەر رووباری دیجلە دروستکراون لە تورکیا و عێراق لە ھەموویان گەورەتر بەنداوی ئەلیسۆیە کە لە ساڵی ٢٠١٨ تەواو بووە و دەستی بەگلدانەوەی ئاوی رووباری دیجلە کردووە سەرووی (٢٠)ملیارمەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە ,لەگەل چەندین بەربەستی تر بۆ گلدانەوەی ئاو و بەرھەم ھێنانی کارەبا دروستکراون . ھەروەھا لە ئێران چەند بەنداوێک لەسەر زێی بچوک ولەناوچەی سەردەشت دروستکراوە ,لەگەل بەنداوی ئەدەریان لەسەر رووباری سیروان کەوا رێ رەوی ئاوەکەی گواستۆتەوە بۆ ناوچەی نەوسود . لە عێراق لە کۆنەوە چەندین بەربەست و بەنداو لەسەر رووباری دیجلە دروست کراون لەوانە ( دوکان و نەینەوا و دەربەندیخان و حەمرین و ئەلوەند و دبس و خاسە و دھۆک و سامەڕا و کوت) بەنداوی سەرسار لە سامەڕا توانای گلدانەوەی رێژەیەکی یەکجار زۆری ئاو ھەیە بە ھۆی ئەو نزمایەی کەھەیەتی ئەویش مەترسی لافاو لەسەر شاری بەغدای پایتەخت کەم دەکاتەوە .رووباری دیجلە بەشێوەیەکی ھاوتەریب لقەکانی بەسەر خاکی باشوری کوردستان لەسەرەوە بۆ خوارەوە کشاون و بەرھەمێکی زۆری ئاویان ھەیە . بەلام لە کوردستان کەمترین سوودی لێ بنراوە چ بۆ ئاودێری چ بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا لەبەر ئەوەی بە دۆلی قول رەت دەبن .ئەوەی زیاتر سوودی لێدەبینآ ناوەڕاست و باشوری عێراقن .رووباری دیجلە سەرچاوەی یەکەمی ئاوی سەرزەوی عێراقە . لەگەل رۆژگار و پێویستی زیاتری ئاو بەشی عێراق کەم دەبێتەوە و کێشەی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە دروست دەکات .ئەوەی کۆنتڕۆلی زۆرینەی سەرچاوەی ئاوی ھەردوو رووباری فوڕات و دیجلەی لە ژێر دەستە دەوڵەتی تورکیایە .دواتر ئێران ئەوجا ھەرێمی کوردستان . عێراق لە ناوخودی خۆی خاوەن ھیچ جۆرە سەرچاوەیەکی ئاوی سەرزەوی نیە و رێژەی بارانیش ھەرێمی کوردستانی لێدەربکەی زۆر کەمە .
پڕۆژەی گاپ ئەژدیھای چک کردن
پڕۆژەی گاپ (GAP)کورتکراواوی پڕۆژەی باشوری  رۆژھەڵاتی ئەنادۆلە بەزمانی تورکی (Güneydoğu Anadolu Projesi)، ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئاوی ھەردوو رووباری دیجلە و فورات دروستکراوە، دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا کەمال ئەتاتورک لە ساڵی ١٩٣٦ بڕیاریدا کەوا سوود لە سەرچاوەی ئاویەکان وەربگیرێ بەشێوەیەکی تەندروست ئەوکات زیاتر مەبەست لێی  بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا بوو. ئەوە بوو لە ھەمان ساڵ دەستکرا بە دروستکردنی بەربەستی کیبان.

لەساڵی ١٩٣٨ دەستکرا بە رووپێوکردنی جیۆلۆجی ناوچەکە. لە ساڵی ١٩٥٤بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو دانرا و تورکیای بەسەر (٢٦)حەوزی ئاودابەش کرد. ساڵی ١٩٦١ نووسینگەی نەخشەی فوڕات دامەزرا لە شاری دیاربەکر. لە ساڵی ١٩٦٤ ئەم نووسینگەیە راپۆرتێکی بەرزکردەوە چۆن دەتوانرآ سوود لە ئاوی فوڕات وەربگیرێ بەمەبەستی ئاودێری و بەرھەم ھێنانی وزەی کارەبا. ساڵی ١٩٦٦ لە راپۆرتێکی تر گرنگی و بایەخی فوراتی خوارووی خستە روو. لە ساڵی ١٩٧٧ شێوەی کۆتایی پڕۆژەکە خرایە روو بۆ چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئاوی ھەردوو حەوزی فورات و دیجلە .پڕۆژەکەش ناوی نرا (پڕۆژەی باشوری رۆژھەڵاتی ئەنادۆل). لە ساڵی ١٩٨٦پڕۆژەکە خرایە بەردەمی دەستەی پلاندانانی  دەوڵەت. لە ٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٦ بڕیارێک بە پێی یاسا دەرچوو بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشەی باشوری رۆژھەڵاتی ئەنادۆل. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دەست والا کرا بۆ ئەوەی نەخشە رێگای بنیادنانی ژێرخانی ئابووری ئەم ناوچەیە دەست نیشان بکات و کاری لەسەر بکات، بەسوود وەرگرتن لەسەرچاوە سروشتیەکانی ناوچەکە و ھێزی مرۆیی دەڤەرەکە، بەمەبەستی بووژانەوەی ئابووری ئەو ناوچەیە.

ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە (٢٢) بەنداو و بەربەست (١٤)دانەیان لەسەر رووباری فوڕاتە و (٨)دانەیان لەسەر رووباری دیجلەیە .بەپێی نەخشەکە لە ساڵی ١٩٨٧ دەستکرا بە یەکەم پڕۆژە کە پڕۆژەی  (قەرەکایا)بوو .تاکو ساڵی ٢٠١٠ ھەمووی تەواو بێت ,بەلام دواین بەنداو کە بەنداوی ئەلیسۆ بوو لە ساڵی ٢٠١٨ تەواو بوو,گوژمەی تێچوو بە پێی پلانی نەخشە بۆ کێشراو (٣٢) ملیار دۆلار بوو . بەلام لەدواتر زۆر زیاتر لەم گوژمە پارەی تێچوو .ێندوقی نەختی دراوی جیھانی بۆ گەشەپێدان یارمەتی زۆری تورکیای دا بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژانە . بەپێی ئامارەکان پڕۆژەی گاپ کە پارێزگاکانی (ئادیامان ,باتمان, دیاربەکر, غازی عەنتاب,کیلس , سێرت ,روھا ,ماردین, شەرناخ ) دەگرێتەوە سەرجەم رووبەری (٧٥,٣٥٨)کیلۆمەتر چوارگۆشە دادەپۆشآ .کەوا دەکاتە رێژەی (٩,٧%) رووبەری خاکی تورکیا.لە (٢٠%) سەرجەم زەوی کشتوکالی تورکیا ئاودێری دەکات.کەوا سەروی (٨,٥) ملیۆن ھێکتار زەوی دەکات .ئەمەش خەلکێکی یەکجار زۆر دەخاتە کار و بەرھەمێکی زۆر دەخاتە بازاڕ و وایکردووە تورکیا ببێتە سەبەتەی خۆراکی ناوچەکە .لە ھەمان کاتدا سەرچاوەیەکی گرنگی ھێدرۆئەلەکتریکە ,بەشێوەیەک بەرھەمی ساڵانەی زیاتر لە (٢٧) ملیار میگاوات کارەبایە کە لە (١٩) وێستگەی کارەباوە بەرھەم دێت. تورکیا ئاو بە سامانێکی سروشتی تەواو خۆمالی دەزانآ ,بەپێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ئەو رووبارانەی کە سنوری زیاتر لە وڵاتێک دەبڕن مولکی ھەموو لایەکە و نابآ وڵاتی سەرچاوە مەترسی لەسەر بەشە ئاوی تێڕژاو دروست بکات.

بەنداوی ئەلیسۆ بەشێکە لە پرۆژەی زەبەلاحی گاپ ـ تورکیا

رووباری فورات سنوری سێ ولات دەبڕێ ئەوانیش تورکیا و سوریا و عێراقە . رووباری دیجلەش ھەردوو وڵاتی تورکیا و عێراق . بەلام تورکیا بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ئەم پڕۆژانەی ئەنجامداوە. بەم پڕۆژەیە دەوڵەتی تورکیا کۆنتڕۆلی زۆرینەی سەرچاوەی ئاوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە ژێر کۆنتڕۆلی خۆی. بەشێوەیەک بەنداوەکانی ئەتاتورک و ئەلیسۆ توانای گلدانەوەی ئاوی چەندین ساڵی ھەردوو رووباری فورات و دیجلەیان ھەیە.
عێراق وڵاتی میزۆپۆتامیا تێرەکەی جاران و وڵاتە تینوەکەی ئەمڕۆ
شارستانیەتی میزۆپۆتامیا کە بەیەکێک لە شارستانیەتە ژیاری و کەونارەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت ھۆکاری سەرەکی بنیادنانی ئەم شارستانیەتە ئاوی ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕاتە .بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان بەرلە ھەشت ھەزار ساڵ سەرەتاکانی شارستانیەت لە کەنارەکانی ھەردوو رووباری دیجلە و فورات سەری ھەلداوە و گەشەی کردووە بە شارستانیەتە بەناوبانگەکانی سۆمەری و ئەکەدی و بابلی و ئاشوری و ساسانی و عەباسی گوزەری کردووە . بەھۆی بوونی زەوی بەپیت و تیشکی رۆژ و ئاوی ساف و بێگەردی ھەردوو رووبارەکە شارستانیەت بەدوای شارستانیەتی پێشکەوتوو تر بنیادنراوە . پاشماوەکانی بابل و ئور و سامەڕا و نەینەوا شایەدی ئەو مێژووەن . لەسەردەمی دەوڵەتی عێراق ھەردوو رووبار رۆلی گرنگیان ھەبووە لە بنەمایی ئابووری ئەم وڵاتە.لەگەل گەشەی پیشەسازی و ھۆشیاری مرۆڤ و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان ئاویش زیاتر بایەخی پەیدا کردووە بۆ مرۆڤ . مرۆڤایەتی و ئاو دوانەی یەکن .چونکە ئاو واتە ژیان گەر ئاو نەما واتە ژیانیش نامینآ ,بۆیە شارستانیەتە گەورەکانی مرۆڤایەتی ھەموویان ئاو ھۆکاری سەرەکی بنیادنانیانە . لە ئێستاشدا بە ئاسایی دەبآ بیبینین ئەگەر ھاتوو ھەر بە ھۆی ئاوەوە شارستانیەتی مرۆڤایەتی کۆتایی بێت .عێراق لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی نزیک بە (٤٠)ملیۆن کەسە , سەرچاوەی بەرھەمی ئاویشی ھەر سەرچاوە کۆنەکەیە ,بەلام ئەوەی بۆتە ھۆکاری قەیران و کێشە و تێنوێتی ئەم وڵاتە چەند ھۆکارێکە؟.
١_ زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوانی عێراق و پێویستی زیاتر لەسەر ئاو.
٢_ کەمبوونەوەی رێژەی ھاتووی ئاو لە رووبارەکان بەھۆی دروستکردنی بەنداوی گلدانەوەی ئاو لە ناو خاکی ھەرسآ وڵاتی تورکیا و ئێران و سوریا .
٣_ خراپ ئیدارەدانی سیاسەتی ئا لە عێراق.
٤_ تێکچوونی رەوشی ژینگە و کەش و ھەواو گەرم بوونی زەویی و زیاتر بەھەلم بوونی ئاوی سەرزەوی و کەمبوونەوەی دابارینی بەفر و باران بۆ ئەوەی ئاستی ئاوی سەرزەوی زیاد بکات.
لە ئێستادا عێراق ساڵانە پێویستی بە (٥١)ملیار مەترسێجا ئاوە، لە کاتێکدا لە دۆخی ئاسایدا رێژەی ئاوی ھاتوو بۆ عێراق لەسەرووی (٧٧) ملیار مەتر سێجایە. بەلام لەکاتی وشکە ساڵی ئەم رێژەیە دابەزیوە بۆ (٤٤)ملیار مەتر سێجا. بەپێی سەرچاوەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی ھاوینی ئەم ساڵ (٢٠٢٠) ھەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران رێژەیەکی زۆری ئاویان لەسەر عێراق گرتۆتەوە . تاکو لە (٥٠%) کۆبەرھەمی ھەردوو رووبارەکە ,ئەمەش بۆتە ھۆی ووشک بوونی رووبەرێکی زۆری کشتوکال و بە بیابان بوونی زەوی . ھەرکاتآ یەک ملیار مەتر سێجا ئاو لەسەر عێراق کەمی کرد ئەوە بەدلنیایەوە (٢٦٠) ھەزار دۆنم زەوی لە کار دەکەوێت و ناتوانرآ ھیچی تێدا بەرھەم بێت. لەھەمان کاتدا بەپێی پێشبینیەکانی ستراتیجیەتی ئاو بۆ ساڵی ٢٠٣٥ ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە سەروی (٥٠) ملیۆن کەس .سەرجەم بەنداوەکانی وڵاتانی دەوروبەریش تەواوبێت رێژەی بەرھەمی ئاوی عێراق زۆر کەم دەکات ناگات بە (٥١)ملیار مەتر سێجا ئاو . ھەروەھا بەپێی پێشبینیکردنی سەنتەرەکانی چاودێری سیاسەتی ئاوی ساڵی ٢٠٤٠ عێراق وڵاتێکی بێ رووبار دەبێت ,چونکە ھیچ یەک لە رووبارەکانی دیجلە و فورات ناگەن بە کەنداوی عەرەبی _ فارسی.

کەمبوونەوەی ئاو و بە بیابانبوون بووەتە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر عێراق

لە ئێستادا زیاتر لە (٤٥%) رووبەری زەوی کشتوکالی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون بە بیابان و ئاویان پێنگات . لە ھەمان کاتدا کەمبوونەوەی بەرھەمی ئاوی دیجلە و فورات بۆتە ھۆی ووشک بوونی زۆنگاوەکانی باشوری عێراق ,ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری کردۆتە سەر ئاژەڵدارەکان کەوا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ژیانیان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەلە . ئامار و داتاکان لەسەر کاریگەری کەمبوونەوەی ئاوی  ھەردوو روباری دیجلە و فورات لە ناوەڕاست و باشوری عێراق مەترسیدارن و زۆر کاریگەرن . لەھەموو حالەتێکدا چەند ئاوی دیجلە و فورات کەم دەکات ئەوەندە ئاوی کەنداوی عەرەبی _ فارسی ھەلدەکشآ و خاکە رەشەکەی عێراق شۆراو دەکات و لە کاری دەخات. بۆیە عێراق لە ئێستا و داھاتوو لە قەیرانێکی گەورەی کەمبوونەوەی ئاوە .ھەرکاتێک ئاوی دیجە و فوڕات نەما کەواتە ژیانیش نامینآ لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق,ئەوکات  تاکە سەرچاوە کە عێراق ھانای بۆ ببات و تێنوێتی خۆی پێ بشکێنێ و قڕنەکات لە بێ ئاوی ھەرێمی کوردستانە بتوانآ قوڕگی تەڕ بکاتەوە .بۆیە کوردستان دەبێتە نزیکترین و ئاسانترین شوێن سەرچاوەی ئاوی شیرنی عێراق ,بۆ دەست بەسەرداگرتنیش کورد دەبآ چاوەڕێی ھەموو شتێک بکات ئەگەر لە ئێستاوە بەخۆی نەکەوآ.
رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان بۆ پاراستنی بەشە ئاوی عێراق
بەپێی رێکەوتن و پەیمانە نێو دەوڵەتیەکان ئاو سەرچاوەیەکی سامانی سروشتی گشتی یە ,ئەو رووبارانەی کە سنوری چەند وڵاتێک دەبڕن ئەوە موڵکی ھەموو ئەو وڵاتانەیە . بەلام ئەم رایەش سەرنج و رەخنەی لەسەرە لە لایەن وڵاتانی خاوەن سەرچاوەی ئاوەکە ,بەو پێیەی لە وڵاتی ئەوان سەرچاوە دەگرآ ,ئەگەر ئاو سامانێکی گشتی و سروشتی بێت کەواتە نەوت و گازی شلیش بە ھەمان شێوەیە .ئەمەش بە پشت بەستن بە ماددەی دووەمی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٧٤ بۆ ماف و ئەرک  کە دەلێت (ھەموو وڵاتێک مافی ئازادانەی خۆی ھەیە کەوا بەردەوام سوود لەسەرچاوەی سامانی سروشتی خۆی ببینآ).
بەلام لە چەند لایەکی ترەوە ئاو لەم بۆچوونە بەدەر دەکرێت.بەپێی کۆنگرەی ھیڵسنکی پایتەختی وڵاتی فیڵەندای ساڵی ١٩٦٦کە لە لایەن کۆمەلەی قانونی نێودەوڵەتی بەستراو بەناوی کۆنگرەی ھیڵسنکی و راسپاردەکانی لە بەندی یەکمدا ھاتووە و دەلێت ( ھەموو وڵاتێک کەوا رووبارەکان پێیدا دەڕۆن بۆی ھەیە بەشی خۆی سوود لە ئاوەکەی ببینآ بەمەرجێک دادپەروەربێت و زیان بە بەشی وڵاتانی دوای خۆی نەگەێنێ). چەندین راگەیاندن و بڕیاری گرنگی نێودەوڵەتی ھەیە سەبارەت بە کێشەی ئاو لە نێوان وڵاتان. سەبارەت بە ئاوی عێراق لەگەل تورکیا و ئێران و سوریا چەندین رێکەوتنی نێودەوڵەتی ھەیە .
١_ لە رێکەوتننامەی سیڤەری ساڵی ١٩٢٠ ھاتووە کەوا ھەرسێ وڵاتی تورکیا و عێراق و سوریا وەک یەک سوود لەسەرچاوەکانی ئاو دەبیننن.
٢_ لە ماددەی ١٠٩ی رێکەوتنامەی لۆزانی ١٩٢٣ھاتووە بۆ ھیچ یەک لەو سێ وڵاتەی ھەردوو رووباری فوڕات و دیجلە نیە کەوا رێڕەوی ئاوەکە لابدات یان بەنداوی گلدانەوە دروست بکات بەبێ پرس و رەزامەندی یەکتر.
٣_ساڵی ١٩٤٦ عێراق و تورکیا پڕۆتۆکۆلی یەکەمیان مۆرکرد لەسەر پاراستنی بەشە ئاوی ھەردوو روباری دیجلە و فوڕات.
٤_ ساڵی ١٩٧٨ تێگەیشتنێکی تر لە نێوان تورکیا و عێراق لەسەر ھاوکاری کردنی یەکتر لەسەر ئاو ئەنجامدرا . 
٥_ بەپێی رێکەوتن نامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ نێوان ئێران و عێراق نابآ ئێران مەترسی لەسەر بەشە ئاوی عێراق دروست بکات.
چەندین رێکەوتن و تێگەیشتنی تر ھەیە لە نێوان تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران . بەلام تورکیا ئێستا رایگەیاندووە کەوا ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات ناوخۆین و پەیوەندیان بەھیچ وڵاتێکی ترەوە نیە . عێراق و سوریاش رایان وایە بەپێی راگەیاندنی ھیڵسنکی فوڕات و دیجلە دوو رووباری نێو دەوڵەتین . رای تورکیا لەوە سەرچاوەی گرتووە کەوا پێش جەنگی جیھانی یەکەم سوریا و عێراقیش بەشێک بوونە لە خاکی عوسمانی بۆیە ئەم دوو رووبارە تورکین و نێودەوڵەتی نین . لە ئێستادا عێراق بەدوای چارەیەکی گونجاوی پشت بەستوو بە بڕیار و راسپاردە نێودەوڵەتیەکاندا دەگەڕێت بۆ چارسەسەرکردنی بەشە ئاوی خۆی .
ھەرێمی کوردستان لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدا
ئەگەر لە رابردوو کورد دەیگوت نەوتی کەرکوک لێمان بوو بە بەلا و دەسەلاتدارانی عێراق رووبەری خاکی کوردستانیان بچوک کردەوە و سیاسەتی تەعریبیان پەیڕەو کرد , بەدلنیایەوە ئاو لە نەوت مەترسیدار تر دەبآ لە داھاتوو . چونکە عێراق لە باشور و ناوەڕاست ھیچ شوێنێکی تری نیە پەنای بۆ ببات جگە لە کوردستان . بەپێی سەرچاوەکان لە بیست ساڵی داھاتوو رووباری فورات بەتەواوی وشک دەکات .چونکە ئەو رێژە ئاوەی پێدەگات سالانە ئەوەندە کەمە تەنھا بەشی ئەوە دەکات گەرمای عێراق بیکات بە ھەلم ,ئەگەر لە رابردوو ئاوی فورات ساڵانە (٢٧)ملیار مەتر سێجای بۆ عێراق بوو ,ئێستا کەمبۆتەوە بۆ کەمتر لە (١٤)ملیار مەتر سێجا. لە ساڵی ٢٠٤٠ رێژەکە دەبێت بە کەمتر لە (٣)ملیار مەتر سێجا.

بەنداوی بێخمە، پرۆژەیەکی ستراتیژیی گلدانەوەی ئاو کە بە تەواونەکراوی جێھێڵراوە

رووباری فورات ھیچ لق و پۆپێکی بە خاکی ھەرێمی کوردستاندا رەت نابآ ,بەلام زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی باشوری عێراقی لەسەر نیشتەجێیە ,بۆیە کە ئاو نەما ناچار بە کۆچکردن دەبن .ئاسانترین شوێنیش بۆ ئەوان ھەرێمی کوردستان دەبێت .باشوری عێراق ساڵانە رێژەی باران دابارین لە نێوان (١٠٠_١٢٠) ملیمە . بەلام لە کوردستان لە باشور بۆ باکور لە نێوان (٢٥٠_١٤٠٠) ملیمە . ھەروەھا ھەموو لقەکانی رووباری دیجلە ھاوتەریب بە خاکی کوردستاندا دابەش بوونە .نزیکەی لە (٤٠%) بەرھەمی ئاوی رووبارەکە لە ھەرێمی کوردستانە .بۆیە کوردستان وەک خۆی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی ئاو خۆی دووچاری کێشەی ئاو نابێت بە شێوەیەکی کاریگەر .چونکە بەرکەوتەی تاک تێیدا بەرزە وەک ستانداری جیھانیە . بەلام ناتوانآ لە گێچەل و فشاری عێراق رزگاری ببێت . لە ھەمان کاتدا لە ھەرێم سیاسەتێکی تەندروستی ئیدارەدانی ئاو نیە . نموونە بەنداوێکی وەک بێخمە چەندین ساڵە حزبێکی وەک پارتی بۆتە رێگر لەبەردەم دروستکردنی بەھۆی ھەندێ بەھانەی بێ بنەما . ئەگەر بەنداوی بێخەمە دروست بکرێ سەرچاوەی ئاوی دوا رۆژی عێراق ھەمووی دەکەوێتە دەست ھەرێمی کوردستان.

بەنداوی بێخمە لەسەر زێی بچوکە کە گەورەترین لقی دیجلەیە و ھەتاکو ئێستا لەناو خاکی تورکیاش ھیچ بەنداوێکی لەسەر دروست نەکراوە و بەرھەمی ساڵانەی (١٣) ملیار مەتر سێجا ئاو دەبێت .ھەمیشە ئاو چەکێکی کاریگەر دەبێت ئەگەر کورد بتوانآ بە باشی ئیدارەی بدات نەوەک وەک نەوت . نموونە ساڵی ١٩٩٨_١٩٩٩ وشکە ساڵی بوو حکومەتی ھەرێم _ ئیدارەی سلێمانی بەھۆی ھەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان وایکرد عێراق ناچار بکات بەشە سووتەمەنی ناوچەکە بنێری و لەگەل ئاسانکاری چەندین بابەتی تر . ھەموو پێشبینیەکان ئەوەمان بۆ دەخەنە روو گەورەترین کێشەی عێراق لە بیست ساڵی داھاتوو ئاو دەبێت . لەوانەیە ئابووری ئەم وڵاتەش ھی ئەوە نەبێت ئاوی دەریا بپالێوێ و شیرنی بکات . بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاوی براو لە تورکیا و ئێران چاوی زیاتر دەخاتە سەر کوردستان .لەوانەیە پڕۆسەی تەعریب بە شێوەیەکی تر بێتە کایەوە .بۆیە کێشە گەورەکەی داھاتووی ھەرێمی کوردستان ئاو دەبێت. 
سەرچاوەکان:
١_ www.aljazeera.net/news/reportsandinterviews/٢٠١٧/١١/٢٩/ڕزمە-میاە-تچرب-جنوبی-العراق.
٢_ aawsat.com/home/article/٢٤٧٠٨٩٦/بسبب-سدود-إیرانیە-وترکیە-العراق-یخشی-جفاف-نھریە-التاریخیین.
٣_studies.aljazeera.net/ar/reports/٢٠١٨/٠٥/١٨٠٥٢٨٠٨٠١٢٢٦٨٢.html.
٤_rawabetcenter.com/archives/٨٥٩٢٩.
٥_www.politics-dz.com/القانون-الدولی-للمیاە.
٦_ دکتۆر جەزا تۆفیق تالب .داھاتی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ..ژمارە (٥٠)ی  گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ,سلێمانی , تشرینی دووەمی ٢٠٠٦.. ل١٥_١٦.
_دەمێکە ووتراوە ژینگەی  بێ ئاوی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە .لەم ژینگە بێ ئاویە زۆرترین سەرچاوەی ئاوی شیرین دەکەوێتە چیا و دۆلەکانی کوردستان. واتە سەرچاوەی ئاوی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا ئاوی چیاکانی کوردستان بووە .
_لە کۆنەوە ووتراوە لە نەینەواوە تاکو دەگاتە بەسرا کاتآ خەڵکەکەی نوێژ دەکەن و لەبەر خودا دەپاڕێنەوە کەوا باران و بەفریان بۆ ببارێنێ بۆ ئەوە نیە لەسەر خاکی خۆیان ببارآ ,بەلکو بۆ ئەوەیە لە چیاکانی کوردستان ببارآ تاکو ئاستی ئاوی دیجلە و فورات زیاد بکات و ئەوانیش بەروبووم و داھاتی باشیان ھەبێت تاکو ژیانیان خۆش بێت .
_ شەڕ و ململانێی گەورەی داھاتووی مرۆڤایەتی لەسەر ئاو و کێشەی ئاو دەبێت , پوتڕس پوتڕس غالی(١٩٢٢_٢٠١٦) سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان.
_یەک بۆشکە نەوت بەرامبەر بە یەک مەتر سێجا ئاو ,ئەوە وتەی سلێمان دێمریلی (١٩٢٤_٢٠١٥) سەرۆکی تورکیا بوو لە کاتی کردنەوەی بەنداوی ئەتاتورک ساڵی ١٩٩٣ .
_زۆرجار دەوترێ سوریا پارتی کرێکارانی کوردستانی ھاندا بۆ ئەوەی خەباتی چەکداری دەست پێبکات مەسەلەکە زیاتر لەسەر ململانێی ئاو بوو تاکو تورکیا وا بەئاسانی نەپڕژێتە سەر دروستکردنی بەنداوەکانی لەسەر ھەردوو رووباری فوڕات و دیجلە .
ئاوی کوردستان وەک نەوتەکەی سەودا و مامەلەی پێوە دەکرێ لەداھاتەکەی کوردی پێ لەناو دەبرێ.بەدلنیایەوە لە داھاتوودا کێشەی گەورەی کورد بوونی ئاوەکەی دەبێت.چونکە ئاوی کوردستان لەناو جەرگەی حەشیمەتێکی بێ ئاوە 
نووسینی ئەم بابەتە:ھۆکارەکانی 
گرتنەوەی ئاوی ھەردوو رووباری زێی بچوک و سیروان لە لایەن ئێران و گرتنەوەی ئاوی خابوور و وێستگەی ھەناردەکردنی ئاو بۆ شاری حەسەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە . بەیان و لێدوانە پڕ مەترسیەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و ھەمیشە خوێندنەوە و بایەخی خۆم بۆ مەسەلەی قەیران و بایەخی ئاو بۆ مرۆڤایەتی ھۆکاری نووسینی ئەم بابەتە شیکاریەن . ھەرچەند مرۆڤ پێشبکەوێ ئەوەندە پێویستی بە ئاو زیاتر دەبێت . ھەر مرۆڤێکی ئێستا بیگریت و بەراووردی بکەی لەگەل مرۆڤێکی (٤٠) ساڵ لەمەوبەر بەدلنیایەوە پێویستی لە ئاو سێ جار بەرامبەر زیادی کردوە . 
رووباری فورات
رووباری فورات یەکە لە دوو رووبارە بەناوبانگەکەی وڵاتی میۆپۆتامیا لە ئاین و ئەفسانە کۆنەکان بەچەندین شێوە ناوی ھاتووە .سەرچاوەی رووباری فورات دەکەوێتە چیا بەرزەکانی تۆرۆس لە باکوری کوردستان (باکوری رۆژھەڵاتی تورکیا) نزیک بە سنوری وڵاتی ئەرمینیا لە دوو لق پێک دێت و پاشان یەک دەگرێت دەیان لق و پۆپی تری دەڕژێتە ناویەوە .لە (٨٨%) بەرھەمەکەی لەناو خاکی تورکیایە ,لە (١٢%) لە خاکی سوریاوە دەڕژێتە ناویەوە .کۆی بەرھەمی بەردەوامی ساڵانەی تەواوی لەناو خاکی سوریا پێوانە کراوە خۆی لە سەرووی (٣٢) ملیار مەتر سێجا ئاو دەدات .درێژی رووباری فورات لە سەرچاوەکەیەوە تاکو دەگاتە یەکاوی عەرەب (شگ العرب)لە عێراق (٢٩٤٠) کیلۆمەتر دەبێت .(١١٧٦) کیلۆمەتری لە ناو خاکی تورکیایە .(٦١٠) کیلۆمەتری لەناو خاکی سوریایە . (١١٦٠) کیلۆمەتری لە ناو خاکی عێراقە. لە نزیک شاری جەڕابلسی پارێزگای حەلەب دەڕژێتە خاکی سوریا ,لە نزیک شاری قائیمیش لە پارێزگای ئەنبار دەڕژێتە خاکی عێراق.لە ناو خاکی سوریا چەند لقێک دەڕژێتە ناو ئاوی فورات لەوانە ھەردوو رووباری خابور و بەلیخ. دەوڵەتی سوریا پێنج  بەنداوی گەورە و بچوکی لەسەر رووباری فورات دروستکردوە بۆ گلدانەوەی ئاو بەرھەم ھێنانی کارەبا و ئاودێری کردنی زەوی کشتوکال  بەنداوە گەورەکان  (بەعس و تشرین و تەبەقە) لە ھەردوو پارێزگای حەلەب و رەقە توانای گلدانەوەی دەیان ملیار مەتر سێجا ئاویان ھەیە.لەعێراق ھیچ لقێک نارژێتە ناو ئاوی رووباری فورات جگە لە ئاوی بارانی زستان نەبێت.دەوڵەتی عێراق حەوت بەنداوی  لەسەر رووباری فورات دروستکردووە بۆ گلدانەوەی ئاو و بەرھەم ھێنانی کارەبا و ئاودێری کردن .لە بەنداوە دیارەکان (حەدیسە و ھەندیە و رومادی و فەلەوجە و حەبانیە ). رووباری فورات بۆ عێراق واتە شادەماری نیوەی جەستەی مرۆڤێک ,چونکە رووباری فورات لە عێراق ئاوی خواردنەوە و کشتوکال بۆ ھەشت پارێزگای ئەم وڵاتە دابین دەکات,کەوا سەرووی (١٢) ملیۆن کەس لەم ھەشت پارێزگایە دەژین .ھەردوو شاری نەجەف و کەربەلا کە شوێن نزرگەی پیرۆزی مەزھەبی شیعەن دەکەونە سەر رێڕەوی ئەم رووبارە .سالانە بەملیۆنان کەس روو لەم دوو شارە دەکات . بۆیە نەمانی رووباری فورات واتە مردنی نیوەی جەستەی عێراق .لە کۆنیشەوە فورات بنەما گرنگەکەی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بووە . لە ئێستادا رووباری فورات رۆژ بەرۆژ رێژەی ئاوەکەی لە کەمی دەدات . ساڵی ١٩٨٧ حکومەتی تورکیا و سوریا لەسەر ئەوە رێک کەوتن تورکیا لە یەک چرکەدا (٥٠٠) مەتر سێجا ئاو بەربداتەوە بۆ سوریا .بەلام حکومەتی سوریی ھەمیشە رەتی دەکردەوە کەوا دەوڵەتی تورکیا لەسەر بەلێنەکەی خۆی بەردەوام نیە کەمتر لەو رێژەیە بەردەداتەوە . ساڵی ١٩٨٩ عێراق و سوریا رێک کەوتن کەوا ئەو رێژەی دەگاتە ناو خاکی سوریا لە  (٥٨%) بۆ عێراق بێت .دوای تەواو بوونی بەنداوەکانی پڕۆژەی گاپ رێژەی ئاو بەتایبەت لە وەرزی ھاوین زۆر کەم دەبێتەوە .بەنداوەکانی سەر رووباری فورات ئەوەندە گەورەن وا بەئاسانی تێر نابن .نموونە تەنھا بەنداوی ئەتاتورک سەروی (٥٠) ملیار مەترسێجا ئاودەگرێت .دەتوانآ تەواوی ئاوی رووباری فورات بۆ ماوەی (٥٥٠) رۆژ گلبداتەوە.ئەوەی ماوەتە ئەوەیە رووباری فورات  لە ئەنجامی ئاوی بەفر وباران لە چیاکانی کوردستان ھەلدەقولێ و لە مانگەکانی نیسان و ئایار زۆرترین بەرھەمی ئاوی ھەیە و لە مانگەکانی وەرزی ھاوین و پایز بەرھەمی ئاوی لە کورتی دەدات .لە ناو خاکی سوریا و عێراق رێژەیەکی زۆری دەبێت بەھەلم و سودی لێ وەرناگیرێ.
رووباری دیجلە
رووباری دیجلە یەکە لە دوو رووبارە بەناوبانگەکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە شارستانیەتی میزۆپۆتامیا پێک دەھێنن . لە کۆندا شارستانیەتە گەورەکان لەدەم رووبارەکان دامەزراوە .وەک شارستانیەتی فیرعەونیەکان لەسەر رووباری نیل و شارستانیەتی ھیندیەکان لەسەر رووباری سەند و شارستانیەتی چینیەکان لەسەر رووباری زەرد ,شارستانیەتی میزۆپۆتامیاش لەسەر ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات بنیادنراوە.رووباری دیجلە لقە سەرەکیەکەی لە چیاکانی تۆڕۆسی رۆژھەڵات لە باکوری کوردستان (باکوری رۆژھەڵاتی تورکیا) ھەلدەقولێ ,لە نزیک شاری زاخۆ دەڕژێتە خاکی باشوری کوردستان (باکوری رۆژئاوای عێراق). رووباری دیجلە لە وڵاتی تورکیا ھەلدەقولێ و لە خاکی عێراق لەگەل رووباری فورات لە نزیک شاری بەسرا یەک دەگرن و یەکاوی عەرەب (شگ العرب)پێک دەھێنن و پاشان دەڕژێنە ناو کەنداوی عەرەبی _فارسی .درێژی رووباری دیجلە لەسەرچاوەوە  تاکو ئاو رێژی کۆتایی (١٩٧٠)کیلۆمەترە . (٦٨٠)کیلۆمەتری لەناو خاکی تورکیایە .(١٢٩٠) کیلۆمەتری لەناو خاکی عێراقە .کۆبەرھەمی تەواوی رووباری دیجلە بەھەموو لقەکانیەوە  سەرووی (٥٠)ملیار مەتر سێجا ئاوە لە دۆخی ئاسایی و بەردەوامیدا .لەناو خاکی باشوری کوردستانی عێراق چەندین لقی تری دەڕژێتە ناویەوە کەوا سەرچاوەی ھەلقولانیان دەکەوێتە رۆژھەڵاتی کوردستان (باکوری رۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران). لقەکانی رووباری دیجلە ( فیشخابوور, زابی گەورە لە باکوری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرن , زابی بچوک و سیروان لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرن,ئاوەسپی و خاسە ھەر لەناو باشوری کوردستان سەرچاوە دەگرن) لە عێراقیش رووباری کارۆن لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرآ و دەڕژێتە ناو رووباری دیجلەوە.نزیکەی (٤٠%) ئاوی رووباری دیجلە لە باشوری کوردستان سەرچاوە دەگرآ .چەندین بەنداوی گەورە لە سەر رووباری دیجلە دروستکراون لە تورکیا و عێراق لە ھەموویان گەورەتر بەنداوی ئەلیسۆیە کە لە ساڵی ٢٠١٨ تەواو بووە و دەستی بەگلدانەوەی ئاوی رووباری دیجلە کردووە سەرووی (٢٠)ملیارمەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە ,لەگەل چەندین بەربەستی تر بۆ گلدانەوەی ئاو و بەرھەم ھێنانی کارەبا دروستکراون . ھەروەھا لە ئێران چەند بەنداوێک لەسەر زێی بچوک ولەناوچەی سەردەشت دروستکراوە ,لەگەل بەنداوی ئەدەریان لەسەر رووباری سیروان کەوا رێ رەوی ئاوەکەی گواستۆتەوە بۆ ناوچەی نەوسود . لە عێراق لە کۆنەوە چەندین بەربەست و بەنداو لەسەر رووباری دیجلە دروست کراون لەوانە ( دوکان و نەینەوا و دەربەندیخان و حەمرین و ئەلوەند و دبس و خاسە و دھۆک و سامەڕا و کوت) بەنداوی سەرسار لە سامەڕا توانای گلدانەوەی رێژەیەکی یەکجار زۆری ئاو ھەیە بە ھۆی ئەو نزمایەی کەھەیەتی ئەویش مەترسی لافاو لەسەر شاری بەغدای پایتەخت کەم دەکاتەوە .رووباری دیجلە بەشێوەیەکی ھاوتەریب لقەکانی بەسەر خاکی باشوری کوردستان لەسەرەوە بۆ خوارەوە کشاون و بەرھەمێکی زۆری ئاویان ھەیە . بەلام لە کوردستان کەمترین سوودی لێ بنراوە چ بۆ ئاودێری چ بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا لەبەر ئەوەی بە دۆلی قول رەت دەبن .ئەوەی زیاتر سوودی لێدەبینآ ناوەڕاست و باشوری عێراقن .رووباری دیجلە سەرچاوەی یەکەمی ئاوی سەرزەوی عێراقە . لەگەل رۆژگار و پێویستی زیاتری ئاو بەشی عێراق کەم دەبێتەوە و کێشەی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە دروست دەکات .ئەوەی کۆنتڕۆلی زۆرینەی سەرچاوەی ئاوی ھەردوو رووباری فوڕات و دیجلەی لە ژێر دەستە دەوڵەتی تورکیایە .دواتر ئێران ئەوجا ھەرێمی کوردستان . عێراق لە ناوخودی خۆی خاوەن ھیچ جۆرە سەرچاوەیەکی ئاوی سەرزەوی نیە و رێژەی بارانیش ھەرێمی کوردستانی لێدەربکەی زۆر کەمە .
پڕۆژەی گاپ ئەژدیھای چک کردن
پڕۆژەی گاپ (GAP)کورتکراواوی پڕۆژەی باشوری  رۆژھەڵاتی ئەنادۆلە بەزمانی تورکی (Güneydoğu Anadolu Projesi),ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئاوی ھەردوو رووباری دیجلە و فورات دروستکراوە ,دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا کەمال ئەتاتورک لە ساڵی ١٩٣٦ بڕیاریدا کەوا سوود لە سەرچاوەی ئاویەکان وەربگیرێ بەشێوەیەکی تەندروست ئەوکات زیاتر مەبەست لێی  بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا بوو .ئەوە بوو لە ھەمان ساڵ دەستکرا بە دروستکردنی بەربەستی کیبان. لەساڵی ١٩٣٨ دەستکرا بە رووپێوکردنی جیۆلۆجی ناوچەکە . لە ساڵی ١٩٥٤بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو دانرا و تورکیای بەسەر (٢٦)حەوزی ئاودابەش کرد. ساڵی ١٩٦١ نووسینگەی نەخشەی فوڕات دامەزرا لە شاری دیاربەکر. لە ساڵی ١٩٦٤ ئەم نووسینگەیە راپۆرتێکی بەرزکردەوە چۆن دەتوانرآ سوود لە ئاوی فوڕات وەربگیرآ بەمەبەستی ئاودێری و بەرھەم ھێنانی وزەی کارەبا .ساڵی ١٩٦٦ لە راپۆرتێکی تر گرنگی و بایەخی فوراتی خوارووی خستە روو . لە ساڵی ١٩٧٧ شێوەی کۆتایی پڕۆژەکە خرایە روو بۆ چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئاوی ھەردوو حەوزی فورات و دیجلە .پڕۆژەکەش ناوی نرا (پڕۆژەی باشوری رۆژھەڵاتی ئەنادۆل). لە ساڵی ١٩٨٦پڕۆژەکە خرایە بەردەمی دەستەی پلاندانانی  دەوڵەت. لە ٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٦ بڕیارێک بە پێی یاسا دەرچوو بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشەی باشوری رۆژھەڵاتی ئەنادۆل . ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دەست والا کرا بۆ ئەوەی نەخشە رێگای بنیادنانی ژێرخانی ئابووری ئەم ناوچەیە دەست نیشان بکات و کاری لەسەر بکات ,بەسوود وەرگرتن لەسەرچاوە سروشتیەکانی ناوچەکە و ھێزی مرۆیی دەڤەرەکە ,بەمەبەستی بووژانەوەی ئابووری ئەو ناوچەیە .ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە (٢٢) بەنداو و بەربەست (١٤)دانەیان لەسەر رووباری فوڕاتە و (٨)دانەیان لەسەر رووباری دیجلەیە .بەپێی نەخشەکە لە ساڵی ١٩٨٧ دەستکرا بە یەکەم پڕۆژە کە پڕۆژەی  (قەرەکایا)بوو .تاکو ساڵی ٢٠١٠ ھەمووی تەواو بێت ,بەلام دواین بەنداو کە بەنداوی ئەلیسۆ بوو لە ساڵی ٢٠١٨ تەواو بوو,گوژمەی تێچوو بە پێی پلانی نەخشە بۆ کێشراو (٣٢) ملیار دۆلار بوو . بەلام لەدواتر زۆر زیاتر لەم گوژمە پارەی تێچوو .ێندوقی نەختی دراوی جیھانی بۆ گەشەپێدان یارمەتی زۆری تورکیای دا بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژانە . بەپێی ئامارەکان پڕۆژەی گاپ کە پارێزگاکانی (ئادیامان ,باتمان, دیاربەکر, غازی عەنتاب,کیلس , سێرت ,روھا ,ماردین, شەرناخ ) دەگرێتەوە سەرجەم رووبەری (٧٥,٣٥٨)کیلۆمەتر چوارگۆشە دادەپۆشآ .کەوا دەکاتە رێژەی (٩,٧%) رووبەری خاکی تورکیا.لە (٢٠%) سەرجەم زەوی کشتوکالی تورکیا ئاودێری دەکات.کەوا سەروی (٨,٥) ملیۆن ھێکتار زەوی دەکات .ئەمەش خەلکێکی یەکجار زۆر دەخاتە کار و بەرھەمێکی زۆر دەخاتە بازاڕ و وایکردووە تورکیا ببێتە سەبەتەی خۆراکی ناوچەکە .لە ھەمان کاتدا سەرچاوەیەکی گرنگی ھێدرۆئەلەکتریکە ,بەشێوەیەک بەرھەمی ساڵانەی زیاتر لە (٢٧) ملیار میگاوات کارەبایە کە لە (١٩) وێستگەی کارەباوە بەرھەم دێت. تورکیا ئاو بە سامانێکی سروشتی تەواو خۆمالی دەزانآ ,بەپێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ئەو رووبارانەی کە سنوری زیاتر لە وڵاتێک دەبڕن مولکی ھەموو لایەکە و نابآ وڵاتی سەرچاوە مەترسی لەسەر بەشە ئاوی تێڕژاو دروست بکات . رووباری فورات سنوری سێ ولات دەبڕآ ئەوانیش تورکیا و سوریا و عێراقە . رووباری دیجلەش ھەردوو وڵاتی تورکیا و عێراق . بەلام تورکیا بەبآ گەڕانەوە بۆ یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ئەم پڕۆژانەی ئەنجامداوە .بەم پڕۆژەیە دەوڵەتی تورکیا کۆنتڕۆلی زۆرینەی سەرچاوەی ئاوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە ژێر کۆنتڕۆلی خۆی .بەشێوەیەک بەنداوەکانی ئەتاتورک و ئەلیسۆ توانای گلدانەوەی ئاوی چەندین ساڵی ھەردوو رووباری فورات و دیجلەیان ھەیە.
عیرَاق وڵاتی میزۆپۆتامیا تێرەکەی جاران و وڵاتە تینوەکەی ئەمڕۆ
شارستانیەتی میزۆپۆتامیا کە بەیەکێک لە شارستانیەتە ژیاری و کەونارەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت ھۆکاری سەرەکی بنیادنانی ئەم شارستانیەتە ئاوی ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕاتە .بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان بەرلە ھەشت ھەزار ساڵ سەرەتاکانی شارستانیەت لە کەنارەکانی ھەردوو رووباری دیجلە و فورات سەری ھەلداوە و گەشەی کردووە بە شارستانیەتە بەناوبانگەکانی سۆمەری و ئەکەدی و بابلی و ئاشوری و ساسانی و عەباسی گوزەری کردووە . بەھۆی بوونی زەوی بەپیت و تیشکی رۆژ و ئاوی ساف و بێگەردی ھەردوو رووبارەکە شارستانیەت بەدوای شارستانیەتی پێشکەوتوو تر بنیادنراوە . پاشماوەکانی بابل و ئور و سامەڕا و نەینەوا شایەدی ئەو مێژووەن . لەسەردەمی دەوڵەتی عێراق ھەردوو رووبار رۆلی گرنگیان ھەبووە لە بنەمایی ئابووری ئەم وڵاتە.لەگەل گەشەی پیشەسازی و ھۆشیاری مرۆڤ و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان ئاویش زیاتر بایەخی پەیدا کردووە بۆ مرۆڤ . مرۆڤایەتی و ئاو دوانەی یەکن .چونکە ئاو واتە ژیان گەر ئاو نەما واتە ژیانیش نامینآ ,بۆیە شارستانیەتە گەورەکانی مرۆڤایەتی ھەموویان ئاو ھۆکاری سەرەکی بنیادنانیانە . لە ئێستاشدا بە ئاسایی دەبآ بیبینین ئەگەر ھاتوو ھەر بە ھۆی ئاوەوە شارستانیەتی مرۆڤایەتی کۆتایی بێت .عێراق لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی نزیک بە (٤٠)ملیۆن کەسە , سەرچاوەی بەرھەمی ئاویشی ھەر سەرچاوە کۆنەکەیە ,بەلام ئەوەی بۆتە ھۆکاری قەیران و کێشە و تێنوێتی ئەم وڵاتە چەند ھۆکارێکە؟.
١_ زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوانی عێراق و پێویستی زیاتر لەسەر ئاو.
٢_ کەمبوونەوەی رێژەی ھاتووی ئاو لە رووبارەکان بەھۆی دروستکردنی بەنداوی گلدانەوەی ئاو لە ناو خاکی ھەرسآ وڵاتی تورکیا و ئێران و سوریا .
٣_ خراپ ئیدارەدانی سیاسەتی ئا لە عێراق.
٤_ تێکچوونی رەوشی ژینگە و کەش و ھەواو گەرم بوونی زەویی و زیاتر بەھەلم بوونی ئاوی سەرزەوی و کەمبوونەوەی دابارینی بەفر و باران بۆ ئەوەی ئاستی ئاوی سەرزەوی زیاد بکات.
لە ئێستادا عێراق سالانە پێویستی بە (٥١)ملیار مەترسێجا ئاوە. لە کاتێکدا لە دۆخی ئاسایدا رێژەی ئاوی ھاتوو بۆ عێراق لەسەرووی (٧٧) ملیار مەتر سێجایە .بەلام لەکاتی  وشکە ساڵی ئەم رێژەیە دابەزیوە بۆ (٤٤)ملیار مەتر سێجا. بەپێی سەرچاوەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی ھاوینی ئەم ساڵ (٢٠٢٠)ھەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران رێژەیەکی زۆری ئاویان لەسەر عێراق گرتۆتەوە . تاکو لە (٥٠%) کۆبەرھەمی ھەردوو رووبارەکە ,ئەمەش بۆتە ھۆی ووشک بوونی رووبەرێکی زۆری کشتوکال و بە بیابان بوونی زەوی . ھەرکاتآ یەک ملیار مەتر سێجا ئاو لەسەر عێراق کەمی کرد ئەوە بەدلنیایەوە (٢٦٠) ھەزار دۆنم زەوی لە کار دەکەوێت و ناتوانرآ ھیچی تێدا بەرھەم بێت. لەھەمان کاتدا بەپێی پێشبینیەکانی ستراتیجیەتی ئاو بۆ ساڵی ٢٠٣٥ ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە سەروی (٥٠) ملیۆن کەس .سەرجەم بەنداوەکانی وڵاتانی دەوروبەریش تەواوبێت رێژەی بەرھەمی ئاوی عێراق زۆر کەم دەکات ناگات بە (٥١)ملیار مەتر سێجا ئاو . ھەروەھا بەپێی پێشبینیکردنی سەنتەرەکانی چاودێری سیاسەتی ئاوی ساڵی ٢٠٤٠ عێراق وڵاتێکی بێ رووبار دەبێت ,چونکە ھیچ یەک لە رووبارەکانی دیجلە و فورات ناگەن بە کەنداوی عەرەبی _ فارسی . لە ئێستادا زیاتر لە (٤٥%) رووبەری زەوی کشتوکالی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون بە بیابان و ئاویان پێنگات . لە ھەمان کاتدا کەمبوونەوەی بەرھەمی ئاوی دیجلە و فورات بۆتە ھۆی ووشک بوونی زۆنگاوەکانی باشوری عێراق ,ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری کردۆتە سەر ئاژەڵدارەکان کەوا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ژیانیان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەلە . ئامار و داتاکان لەسەر کاریگەری کەمبوونەوەی ئاوی  ھەردوو روباری دیجلە و فورات لە ناوەڕاست و باشوری عێراق مەترسیدارن و زۆر کاریگەرن . لەھەموو حالەتێکدا چەند ئاوی دیجلە و فورات کەم دەکات ئەوەندە ئاوی کەنداوی عەرەبی _ فارسی ھەلدەکشآ و خاکە رەشەکەی عێراق شۆراو دەکات و لە کاری دەخات . بۆیە عێراق لە ئێستا و داھاتوو لە قەیرانێکی گەورەی کەمبوونەوەی ئاوە .ھەرکاتێک ئاوی دیجە و فوڕات نەما کەواتە ژیانیش نامینآ لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق,ئەوکات  تاکە سەرچاوە کە عێراق ھانای بۆ ببات و تێنوێتی خۆی پێ بشکێنێ و قڕنەکات لە بێ ئاوی ھەرێمی کوردستانە بتوانآ قوڕگی تەڕ بکاتەوە .بۆیە کوردستان دەبێتە نزیکترین و ئاسانترین شوێن سەرچاوەی ئاوی شیرنی عێراق ,بۆ دەست بەسەرداگرتنیش کورد دەبآ چاوەڕێی ھەموو شتێک بکات ئەگەر لە ئێستاوە بەخۆی نەکەوێ.
رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان بۆ پاراستنی بەشە ئاوی عێراق
بەپێی رێکەوتن و پەیمانە نێو دەوڵەتیەکان ئاو سەرچاوەیەکی سامانی سروشتی گشتییە، ئەو رووبارانەی کە سنوری چەند وڵاتێک دەبڕن ئەوە موڵکی ھەموو ئەو وڵاتانەیە بەلام ئەم رایەش سەرنج و رەخنەی لەسەرە لە لایەن وڵاتانی خاوەن سەرچاوەی ئاوەکە، بەو پێیەی لە وڵاتی ئەوان سەرچاوە دەگرێ، ئەگەر ئاو سامانێکی گشتی و سروشتی بێت کەواتە نەوت و گازی شلیش بە ھەمان شێوەیە. ئەمەش بە پشت بەستن بە ماددەی دووەمی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٧٤ بۆ ماف و ئەرک  کە دەلێت (ھەموو وڵاتێک مافی ئازادانەی خۆی ھەیە کەوا بەردەوام سوود لەسەرچاوەی سامانی سروشتی خۆی ببینێ) . بەڵام لە چەند لایەکی ترەوە ئاو لەم بۆچوونە بەدەر دەکرێت. بەپێی کۆنگرەی ھیڵسنکی پایتەختی وڵاتی فیڵەندای ساڵی ١٩٦٦کە لە لایەن کۆمەڵەی قانونی نێودەوڵەتی بەستراو بە ناوی کۆنگرەی ھیڵسنکی و راسپاردەکانی لە بەندی یەکمدا ھاتووە و دەلێت ( ھەموو وڵاتێک کەوا رووبارەکان پێیدا دەڕۆن بۆی ھەیە بەشی خۆی سوود لە ئاوەکەی ببینێ بەمەرجێک دادپەروەربێت و زیان بە بەشی وڵاتانی دوای خۆی نەگەێنێ). چەندین راگەیاندن و بڕیاری گرنگی نێودەوڵەتی ھەیە سەبارەت بە کێشەی ئاو لە نێوان وڵاتان. سەبارەت بە ئاوی عێراق لەگەل تورکیا و ئێران و سوریا چەندین رێکەوتنی نێودەوڵەتی ھەیە .
١_ لە رێکەوتننامەی سیڤەری ساڵی ١٩٢٠ ھاتووە کەوا ھەرسێ وڵاتی تورکیا و عێراق و سوریا وەک یەک سوود لەسەرچاوەکانی ئاو دەبیننن.
٢_ لە ماددەی ١٠٩ی رێکەوتنامەی لۆزانی ١٩٢٣ ھاتووە بۆ ھیچ یەک لەو سێ وڵاتەی ھەردوو رووباری فوڕات و دیجلە نیيە کەوا رێڕەوی ئاوەکە لابدات یان بەنداوی گلدانەوە دروست بکات بەبێ پرس و رەزامەندی یەکتر.
٣_ساڵی ١٩٤٦ عێراق و تورکیا پڕۆتۆکۆلی یەکەمیان مۆرکرد لەسەر پاراستنی بەشە ئاوی ھەردوو روباری دیجلە و فوڕات.
٤_ ساڵی ١٩٧٨ تێگەیشتنێکی تر لە نێوان تورکیا و عێراق لەسەر ھاوکاری کردنی یەکتر لەسەر ئاو ئەنجامدرا . 
٥_ بەپێی رێکەوتن نامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ نێوان ئێران و عێراق نابآ ئێران مەترسی لەسەر بەشە ئاوی عێراق دروست بکات.
چەندین رێکەوتن و تێگەیشتنی تر ھەیە لە نێوان تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران، بەڵام تورکیا ئێستا رایگەیاندووە کەوا ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات ناوخۆین و پەیوەندیان بەھیچ وڵاتێکی ترەوە نیيە، عێراق و سوریاش رایانوایە بەپێی راگەیاندنی ھیڵسنکی فوڕات و دیجلە دوو رووباری نێو دەوڵەتین، رای تورکیا لەوە سەرچاوەی گرتووە کەوا پێش جەنگی جیھانی یەکەم سوریا و عێراقیش بەشێک بوونە لە خاکی عوسمانی بۆیە ئەم دوو رووبارە تورکین و نێودەوڵەتی نین، لە ئێستادا عێراق بە دوای چارەیەکی گونجاوی پشت بەستوو بە بڕیار و راسپاردە نێودەوڵەتیەکاندا دەگەڕێت بۆ چارسەرکردنی بەشە ئاوی خۆی.
ھەرێمی کوردستان لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدا
ئەگەر لە رابردوو کورد دەیگوت نەوتی کەرکوک لێمان بوو بە بەڵا و دەسەڵاتدارانی عێراق رووبەری خاکی کوردستانیان بچوک کردەوە و سیاسەتی تەعریبیان پەیڕەو کرد، بەدڵنیایەوە ئاو لە نەوت مەترسیدار تر دەبآ لە داھاتوو، چونکە عێراق لە باشور و ناوەڕاست ھیچ شوێنێکی تری نیيە پەنای بۆ ببات جگە لە کوردستان.

بەپێی سەرچاوەکان لە بیست ساڵی داھاتوو رووباری فورات بە تەواوی وشک دەکات، چونکە ئەو رێژە ئاوەی پێدەگات ساڵانە ئەوەندە کەمە تەنھا بەشی ئەوە دەکات گەرمای عێراق بیکات بە ھەڵم، ئەگەر لە رابردوو ئاوی فورات ساڵانە (٢٧)ملیار مەتر سێجای بۆ عێراق بوو، ئێستا کەمبۆتەوە بۆ کەمتر لە (١٤)ملیار مەتر سێجا. لە ساڵی ٢٠٤٠ رێژەکە دەبێت بە کەمتر لە (٣)ملیار مەتر سێجا.

رووباری فورات ھیچ لق و پۆپێکی بە خاکی ھەرێمی کوردستاندا رەت نابێ، بەڵام زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی باشوری عێراقی لەسەر نیشتەجێیە بۆیە کە ئاو نەما ناچار بە کۆچکردن دەبن. ئاسانترین شوێنیش بۆ ئەوان ھەرێمی کوردستان دەبێت. باشوری عێراق ساڵانە رێژەی باران دابارین لە نێوان (١٠٠_١٢٠) ملیمە. بەڵام لە کوردستان لە باشور بۆ باکور لە نێوان (٢٥٠_١٤٠٠) ملیمە. ھەروەھا ھەموو لقەکانی رووباری دیجلە ھاوتەریب بە خاکی کوردستاندا دابەش بوونە. نزیکەی لە (٤٠%) بەرھەمی ئاوی رووبارەکە لە ھەرێمی کوردستانە بۆیە کوردستان وەک خۆی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی ئاو خۆی دووچاری کێشەی ئاو نابێت بە شێوەیەکی کاریگەر، چونکە بەرکەوتەی تاک تێیدا بەرزە وەک ستانداری جیھانیە. بەڵام ناتوانێ لە گێچەل و فشاری عێراق رزگاری ببێت.

لە ھەمان کاتدا لە ھەرێم سیاسەتێکی تەندروستی ئیدارەدانی ئاو نیيە. نموونە بەنداوێکی وەک بێخمە چەندین ساڵە حزبێکی وەک پارتی بۆتە رێگر لە بەردەم دروستکردنی بەھۆی ھەندێ بەھانەی بێ بنەما. ئەگەر بەنداوی بێخەمە دروست بکرێ سەرچاوەی ئاوی دوا رۆژی عێراق ھەمووی دەکەوێتە دەست ھەرێمی کوردستان، بەنداوی بێخمە لەسەر زێی بچوکە کە گەورەترین لقی دیجلەیە و ھەتاکو ئێستا لە ناو خاکی تورکیاش ھیچ بەنداوێکی لەسەر دروست نەکراوە و بەرھەمی ساڵانەی (١٣) ملیار مەتر سێجا ئاو دەبێت.

ھەمیشە ئاو چەکێکی کاریگەر دەبێت ئەگەر کورد بتوانێ بە باشی ئیدارەی بدات نەوەک وەک نەوت، نموونە ساڵی ١٩٩٨_١٩٩٩ وشکە ساڵی بوو حکومەتی ھەرێم _ ئیدارەی سلێمانی بەھۆی ھەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان وایکرد عێراق ناچار بکات بەشە سووتەمەنی ناوچەکە بنێری و لەگەڵ ئاسانکاريی چەندین بابەتی تر، ھەموو پێشبینیەکان ئەوەمان بۆ دەخەنەروو گەورەترین کێشەی عێراق لە بیست ساڵی داھاتوو ئاو دەبێت. لەوانەیە ئابوريی ئەم وڵاتەش ھی ئەوە نەبێت ئاوی دەریا بپاڵێوێ و شیرنی بکات. بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاوی براو لە تورکیا و ئێران چاوی زیاتر دەخاتە سەر کوردستان. لەوانەیە پڕۆسەی تەعریب بە شێوەیەکی تر بێتە کایەوە، بۆیە کێشە گەورەکەی داھاتووی ھەرێمی کوردستان ئاو دەبێت. 
سەرچاوەکان:
١_ www.aljazeera.net/news/reportsandinterviews/٢٠١٧/١١/٢٩/ڕزمە-میاە-تچرب-جنوبی-العراق.
٢_ aawsat.com/home/article/٢٤٧٠٨٩٦/بسبب-سدود-إیرانیە-وترکیە-العراق-یخشی-جفاف-نھریە-التاریخیین.
٣_studies.aljazeera.net/ar/reports/٢٠١٨/٠٥/١٨٠٥٢٨٠٨٠١٢٢٦٨٢.html.
٤_rawabetcenter.com/archives/٨٥٩٢٩.
٥_www.politics-dz.com/القانون-الدولی-للمیاە.
٦_ دکتۆر جەزا تۆفیق تالب .داھاتی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ..ژمارە (٥٠)ی  گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ,سلێمانی , تشرینی دووەمی ٢٠٠٦.. ل١٥_١٦.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ