مەندەلی، شارۆچکەیەکی پشتگوێخراو

جیاوازيی ئێمە و ئەوان.. مەندەلی و سۆمار وەک نمونە

عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت 2020.09.03 05:10 PM
1282 جار خوێندراوەتەوە

عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت

مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان
پسپۆری ژینگه‌ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

ناوچەی سۆماری ئێران کە ھاوسنورە لە گەڵ شارۆچکەی مەندلی یەکێکە لەو شارانەی کە وێران کرابوو ھاوشێوەی مەندلی وخراپتریش بە ھۆی شەڕی ھەشت ساڵەی عیراق وئێرانەوە. ودانیشتووانی ئەو ناوچەیە بە ناچاری زەوی وزارو شارۆچکەکەی خۆیانیان بەجێ ھێشت بە مەبەستی دەربازبوون لەو شەڕە کە زیانی زۆری بەر ناوچە سنورییەکان کەوت.
ناوچەی سۆمار  سەر بە شاری (گەیلان غەرب)ە نزیکەی (٩٠ کم) دوورە لە قەسر شیرینەوەو پێکھاتووە لە دوو شارۆچکە کە ئەوانیش (سۆمەر ونەفتشەر) و(١٣) لادێ. دوای (٤٠) ساڵ لەو وێرانکارییە ئێستا حکومەتی ئێران گەورەترین خەڵاتی پێشکەش بەو ناچەیە کرد لە نێو (پرۆژەی ئاوی گەرمەسێر لە دەرەوەی ئاوەزێڵی سیروان) بە مەبەستی گەڕانەوەی دانیشتووانی.

بەنداوی سۆمار

سەرەتا بە ھەڵماڵینی مینەکان لە نێو زەوییە کشتوکاڵیەکاندا دەستی پێکرد. دواتر بە دروستکردنی بەنداو ومەرزی نێودەوڵەتی بۆ بونیاتنانی ژێرخانێکی کشتوکاڵی وئابوری, وخزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەو گەشەپێدانی ئابوری وڵات. ھەروەھا کۆمپانیای نەوتی لەو سنورە خستە کارەوە.

بەنداوی سۆمار یا بەنداوی (شەرەف شاە)  لە دێی شەرەف شاە بونیاتنراوە لە سەر زێی (کەنگیر)ی نێودەوڵەتی کە دەگاتە شارۆچکەی مەندەلی. بونیاتنانی ئەم بەنداوە ھۆکارێکە بۆ لە دەستدانی ڕوبارێکی نێودەوڵەتی تر کە مافی تەواو خەڵکی عیراقی تێدایە.

بوژانەوەی کشتوکاڵ لە ناوچەکانی سۆمار

 

ئەو بەنداوە توانای گلدانەوە (١٣١ ملیۆن م٣) ئاوی ھەیە کە توانای ئاودێری کردنی (٣٥٠٠-٥٠٠٠) ھیکتار زەوی کشتوکاڵی ھەیە لەگەل دروستکردنی تۆڕێکی پێشکەوتوو بۆ دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی ھەموو ئەو ناوچانە. ھەروەھا لە ڕێی ئەم بەنداوەوە بڕی (٣) میگا وات لە کارەبا بەرھەمدەھێنرێت. تەنانەت بونیاتنانی ئەم بەنداوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ژینگەی ئەو ناوچەیە وپێشبینی دەکرێت ببێتە ناوچەیەکی گەشتوگوزاری گرنگ.  
لە بەرانبەردا شارۆچکەی مەندلی کە ھەممان گرفتی سۆماری ھەیە، ماوە (٤٠) سڕڵە وێران بووەو ھیچ خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆی پێشکەش نەکراوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وێرانتر دەبێت.

باخ و ناوچە کشتوکاڵییەکانی مەندەلی بەرەو وێرانبوونی تەواو دەڕوات

 

دوای ساڵی ٢٠٠٣ ماوەیەک لە ژێر چەتری حزبە کوردستانیەکان بوو و دواتر لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە کۆنترۆڵ کرا. نە حکومەتی بەعس نە حکومەتی کوردی و نە حکومەتی ناوەند خزمەتی ئەو شارۆچکەیەیانە نەکرد کە خاوەن زوییەکی کشتوکاڵی فراوان وبە پیتە و ھەزاران دۆنم لە باغ ودارستانی جۆراجۆری تێدایە و تا ئێستا پاشماوەی بۆمبەکانی شەڕی ئێران وعیراقی تێدا ماوەتەوە.

جوتیارانی سنوری مەندەلی داھاتوویەکی خراپ چاوەڕێیان دەکات

 

حکومەتی ناوەند تەنھا بەنداوێکی بچووکی لە سەر دۆڵی (حەڕران) لە سەر (روباری کەنگیر) دروست کرد کە توانای گلدانەوە تەنھا (٣ ملیۆن م٣)ە !!!. ئەو بەنداوە بچووکە تەمەنی (٣) ساڵی تێنەپەڕاند وپەکی کەوت بەھۆی پربوونەوەی بە قوڕو لیتە. 
ئەی لادێیەکانی ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە وێران کرانە.. ئایە حکومەتی ھەرێم چی بۆ ئەوان کردووە؟! لادێیەکان لە ھەر وڵاتێکدا بە سەرچاوەی سەرەکی ئابوری وڵات دادەنرێن بە داخەوە زۆربەی ھەرە زۆری لای خۆمان چوڵ وخامۆشن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ