ئاسۆ عهبدولـلهتیف
شێر کاتێک هاتە ناو بێشەڵانی، ئاژەڵانی ماڵی و گوند و بێدەنگی هەڵبژارد، ئیتر سیحر و سەودای جارانی نامێنێت و نەڕەی وەک جاران نابیسترێت.
مستەفا کازمی، کاتێک خاوەنی هێزو کاریزما و سیحریی خۆی بوو لەو دورەوە، کە نەفی ئەم هەرێمەی بە تەواوی بکردایە و ڕازی نەبووایە بێتە کوردستان و نادادیی و گەندەڵیەکانی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن هەڵگرتایە لە قابلەمەیەکی گەرمدا.
بەڵام کاتێک بەو شێوە فەرمی و پرۆتۆکۆلییە و بە پێکەنینی ساختەوە دێتە هەرێم و دەبێتە شەریک شعوریی حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی و دانیشتن و موبارەکەی سەرۆک و مەرجەع و ئەحزابی کوردستانی قبوڵە و داوەتی وەلیمەیی لەسەر خوانی سەرکردەکانی کورد نۆش دەکات، ئیدی سیحر و جادوەکەی بەتاڵ دەبێتەوە و لەگەڵ کورد هاوتا ئەبنەوە بەیەک و دێنە ڕیزەوە و دەبنەوە یەک ریتم و ئاواز.
بێگومان خەڵک ئەوەیان لە کازمی نەدەویست، بەڵکو یاخیبوون و توڕەبوون و ڕوکرژکردنیان لەم شێرە تازەیە دەویست، حیساب و کیتابی مەرزەکانیان لە کازمی دەویست، ڕوونکاریی جەدوای میزانیە و سەرف و داهاتی ناوخۆییان لە کازمی دەویست، جوڵەی نوێ و خەشن و ڕەقی دەوڵەتییان لە کازمی دەویست دژی پارتی و یەکێتی و ڕایانکێشێتە بەرەیەک بۆ لێپرسینەوەو دادگاییکردن.
ئێ، بەڵام زیرەکانە پارتی و یەکێتی و سەرکردایەتی کورد، ئەو بەڕەیان لە ژێرپێی کازمی دەرهێناو بە هێواشی کردیانە هاوئاواز و هاوپەیمانی خۆیان و سایلێنتی ئەو نەڕە و دەنگە دەنگە بەرزەیان کرد، تا چیتر وەک جاران کازمی توانستی پیشەسازیکردنی نەبێت بە دەنگی خەڵکی کوردستانەوە.
لە شەقامی عێراقی و بەرەی ناڕازیی و شۆڤێنیزمی عەرەبیشدا کازمی خۆی دوچاری ئیحراجییەکی گەورە و کوشندە کردەوە بەوەی ئیعتیرافێکی شاهانەی بەم هەرێمە کرد، کە هیچ سەرکردەیەکی پێش خۆی نەیکردوە.
تێگەیشتی کە شەرت نییە هەموو جوڵەیەکی دیبلۆماسی لە قازانجت بێت ئاغای کازمی.