هۆشداریى ده‌داته‌ جوله‌كه‌كان بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن

تره‌مپ.. بۆچی بە جولەکەکان دەڵێت ئێوە قەرزاری منن ؟

هه‌ڵـۆ ساڵـح 2020.09.22 01:31 AM
1201 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ڵـۆ ساڵـح

نوسه‌ر و توێژه‌ر
به‌كالۆریۆس له‌ دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان

دۆناڵد ترەمپ بە جولەکەکانی ئەمریکاى ڕاگەیاندووە، کە وڵاتی جولەکەکانی خۆشەوێت کە ئیسرائیلە. دۆناڵد ترەمپ جولەکەکانی هانداوە کە پێویستە خۆشەویستی و دڵسۆزێکی دوو-لایەنیان هەبێت لە نێوان ئیسرائیلی وڵاتی ڕەسەن و ئەمریکای وڵاتی نیشتەجێبوو.
ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی بە جولەکەکان وتوە کە ئەو لە سەروبەندی هەڵبژاردنەوەیدایە وەک سەروەکی ئەمریکا و پێویستە تەواوی جولەکان پشتیوانی لێبکەن. جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە تەواوی جولەکەکانی ئەمریکا دەنگی پێبدەن، چونکە بەڕاستی ئەوان قەرزاری دۆناڵد ترەمپن. هۆشداری ئەوەشیدا "ئەگەر دەنگ بە من نەدەن ئەوا ئیسرائیل دەکەوێتە کێشەیەکی گەورەوە".
دۆناڵد ترەمپ چەند کۆتەیشنێکی گرنگی دەربڕی بۆ جولەکەکان کە پێک هاتوون لە مانە. " چیتان پێدەکرێت لە [هەڵبژاردنەکەی مانگی یانزە] بۆمی بکەن، ئەگەرنا ئیسرائیل دەکەوێتە کێشەی گەورەوە"، "ئەمە کاتێکی گرنگە لە ژیانی ئێوەی جولەکە، ئەگەر ئاسایش و ئارامیتان دەوێت دەنگم پێبدەن". ئێوە ژمارەتان زۆرە لەسەر خاکی ئەمریکا و لەنێوان ٥ ملیۆن بۆ ٨ ملیۆن دانیشتوو دەبن.

'ئەگەر دەنگ بە من نەدەن ئەوا ئیسرائیل دەکەوێتە کێشەیەکی گەورەوە'.

ترەمپ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " با لە بیرم نەچێت، ڕاپرسیەکی هەڵبژاردنی پێشوتانم دۆزیوەتەوە بە تەواوەتی توشی شۆکتان کردم، دەزانن کە سەدا ۲٥٪ دەنگتان بە من داوە، چەند خەمبارکەرە. لە کاتێکدا زاواکەم و کچەکەم کە شوی بە جولەکەیەک کردوە و ئێستا منداڵێکی خوێن جولەکەیان بووە. بۆ دەنگم پێ نادەن؟. دڵنیابن ئەگەر جۆن بایدن زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت دەکەونە کێشەوە. "لەبیر مەکەن، دەنگدان بە من واتا دەنگدانە بە خاکی ڕەسەنی خۆتان، دڵسۆزی نواندنە بۆ خاکی ئیسرائیل".

تره‌مپ: دەوڵەتێکی تر لەسەر ڕێگایە بۆ ئاسایکردنەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل

دۆناڵد ترەمپ ناوبانگێکی گەورەی بەوە پەیداکردوە کە سەرۆکێکی پرۆ-ئیسرائیلیە، دۆناڵد ترەمپ بە نهێنی ئەوەی بە سەروەکی ڕێخراوی جولەکەکانی ئەمریکا (ستیڤن گرین بێرگ و ماکلۆم هۆیلین) وتووە، کە چی ماوە بۆ ئیسرائیل نەیکات؟. دانم ناوە بە زەوی "بەرزایەکانی جۆلاندا" وەک خاکێکی خاوەن سەروەری ئیسرائیلی، باڵوێزخانەی ئەمریکام گواستەوە بۆ جۆرسەلیم، پلانێکی ئاشتی جاڕداوە کە دەوڵەتی فەلەستینی دەکاتە قسەی گیرفان و بێ-واتا، چەندین دەوڵەتی عەرەبی سوونیم لەگەڵ ئاشتکردنەوە کە دیاترینیان ئیمارات و بەحرێن بوون، و بێگومان دەوڵەتێکی تر لەسەر ڕێگایە بۆ ئاسایکردنەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەوە سوپاریزێکی گەورەی تر بەڕێوەیە.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ نێردراوێکی خودایە بۆ پارستنی ئیسرائیل لە کۆماری ئیسرائیل ئێران". چی ماوە دۆناڵد ترەمپ بۆ پارستی خاکی جولەکە و ئاسوودەی خەڵکی جولەکە نەیکات، بۆ دەنگی پێنادەن؟.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ