مامۆستای زانكۆ
دكتۆرا له مێژووی هاوچه‌رخ
پسپۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد ـ توركیا
له ئه‌گه‌ری جێگیربوونی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكه‌وتنی خۆجێی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له پارێزگای دهۆك و ده‌ستبه‌رداربوونی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان، یه‌كگرتووی ئیسلامی نیوه باری سیاسی و كاركردنی سیاسی خۆی له شانۆی سیاسی باشووری كوردستان راستده‌كاته‌وه.
راستكردنه‌وه‌ی سیاسی به مانای هه‌وڵی خۆساغكردنه‌وه له كاری سیاسی‌دا له نێوان به‌شداری كابینه‌ی حكومی و حكومه‌تی خۆجێی و ئۆپۆزیسیۆنبوون، چونكه تۆ له به‌شداری كابینه‌ی حكومیدا، كه وه‌زاره‌ته‌كان و شوێنی بڕیار و كاركردنه ئۆپۆزیسیۆن بیت و به‌شدار نه‌بیت، به‌ڵام له خواره‌وه و له حكومه‌تی خۆجێیدا به‌شدار بیت، كه تاڕاده‌یه‌ك په‌راوێزیه و ده‌سه‌ڵات و رۆڵ و كاریگه‌ریش دیاریكراوه و بگره رێگریشی زیاتره، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌ت و زۆرینه‌ی كابینه‌ی حكومی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی لای پارتێكی سیاسی تر بێت، ئه‌وا هیچ مانایه‌ك بۆ كاركردنی سیاسی ته‌ندروست نامێنێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌م به‌شداربوونه خۆجێییه سیحری بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆنبوونی یه‌كگرتووی ئیسلامی تاڕاده‌یه‌كی زۆر بهتاڵكردبۆوه و روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی خه‌ڵكی ده‌كرده‌وه.
دیاره ئه‌و به‌شدارییه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ئیستحقاقی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانه‌وه هه‌یه و یه‌كگرتوو مافی خۆیه‌تی و به‌شێكیشی ره‌نگه په‌یوه‌ندی به دۆخی ناوخۆیی ئه‌و حزبه‌وه هه‌بێ و ئێمه ئاگاداری نه‌بین، به‌ڵام گه‌ر یه‌كگرتوو بیه‌وێت رۆڵی گه‌وره‌تر بگێڕێت و جێی ئومێدی زیاتری ئه‌ندام و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ریش بێت، ده‌بێ ورده ورده هه‌وڵبدات رێساكانی كاری سیاسی باشتر جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی به‌شداری حكومی و ئۆپۆزیسیۆنبووندا، ته‌نانه‌ت ده‌بێ لێره به‌دواوه و له داهاتوودا له ئه‌گه‌ری به‌شداری حكومیشدا به مانای وشه به‌شدار بێت، كه ئه‌مه مه‌حاڵه لای عه‌قڵیه‌تی حكومڕانی كورد وه‌كخۆی جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام گه‌ر وانه‌بێت ئه‌زمونی سه‌رنه‌كه‌وتووی رابردوو دووباره ده‌كاته‌وه.
هاوكات راستكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی باره سیاسیه‌كه‌ی تری یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی كوردستانیشیان داوای كردووه بریتیه له كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش، چونكه ئه‌وه‌ی تائێستا راست ده‌بێته‌وه نیوه‌ی باره‌كه‌یه نه‌ك هه‌مووی.
ئه‌ڵبه‌ت پێشتریش وتوومه یه‌كگرتوو یه‌ك له‌و حزبه سیاسیانه‌یه، كه كادیری ناوه‌ندی زۆره و توانای ئیداره‌دانی ململانێ و نه‌فه‌س درێژیان له كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له رابردوودا به‌هه‌ندێ هۆكاره‌وه به‌شێك له توانا مرۆییه‌كانی ئه‌و كادیره ناوه‌ند و سه‌ركردایه‌تیانه‌یان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له توانایاندا هه‌یه دروستی‌یان بكه‌نه‌وه.
بۆیه ئه‌سته‌مه بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی، كه له‌م كابینه‌دا به‌شدار نییه و خۆی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن راگه‌یاندووه، بتوانێ تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دێته پیشێ و بیه‌وێ قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بكات له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هاوسۆزو پشتیوانی بن، تا كه‌موكورتی و باری لاسه‌نگی سیاسی خۆت ته‌واو رێك نه‌كه‌یته‌وه، كه له‌م قۆناغه‌ی ئۆپۆزیسیۆنبوونی یه‌كگرتوودا خاڵی لاوازی یه‌كگرتووی به‌شدارییانه له به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته خۆجێییه‌كاندا، كه جگه له زیان سودێكی ئه‌وتۆ به ئایندهی كاری سیاسی ئه‌م حزبه ناگه‌یه‌نێت له رووی چه‌مكی به‌شداری سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنبوونه‌وه ده‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بوێرانه‌تر بیانتوانیایه له‌گه‌ڵ نه‌چوونه حكومه‌ت بڕیاری كشانه‌وه له حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش بده‌ن، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیش راسته ناكرێ بۆ پۆست و دوو پۆست و خاتری كادیر و دوو كادیر ته‌واوی رۆڵ و ئومێدی حزبه‌كه‌ت بكه‌یته تۆزی به‌ر بای ره‌شه‌بای شه‌قامی سیاسی و كاری سیاسی له كوردستان، ده‌بێ ئیدی یا له حكومه‌ت بی به‌هه‌موویه‌وه یا له ده‌ره‌وه بیت، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیارتدا ئۆپۆزیسیۆن بیت، به‌تایبه‌ت به‌شداری له حكومه‌تێكدا، كه له‌به‌ر دزی‌و فزی‌و گه‌نده‌ڵی نه‌ك موچه و شایسته‌ی بژێوی‌و ئه‌رك و ماندووبوونی فه‌رمانبه‌رانی به‌ره‌وا نابینێت و پێی نادرێ، به‌ڵكو هێنده چاوچنۆكیشه ته‌ماعی كردۆته موچه‌ی موچه‌خۆران و هه‌موو چاكسازیهكهیان له كه‌مكردنه‌وه و لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كورت كردۆته‌وه.