لە نوێترین كتێبیدا فهیلهسوفی ئهمریكی نعۆم چۆمسكی باسی شهری داعش و رۆڵی قاسم سولهیمانی له پاراستنی ههولێر و بهغدا دهكات، دهشڵێت ههمیشه ئهمریكا خیانهتی له كورد كردووه، كورتهی ئهم بابهتانهی ناو كتێبهكهی بهم شێوهیه:
ـ قاسم سولێمانی خاوەنی رێز وپێگەیەكی زۆر بوو، وەك رەمزێكی دینیی تەماشا دەكرا، نەك لە ئێران بەڵكو لە دەرەوەی ئێرانیش، تەنانەت شارەزاكانی بواری ئێران لە ناو سیاسەتی ئەمەریكی ئاگاداری ئەوە بوون كە قاسم سولێمانی لای عێراقییەكان و كوردەكان كەسێكی ناپەسەند نەبوو، بەڵكو بە چاوی شێكێنەری داعش تەماشایان دەكرد و خۆشەویست بوو.
ـ عێراقییەكان دەیانزانی سوپای وڵاتەكەیان بەو هەموو چەكە و ڕاهێنانی ئەمەریكا بەو سوپایە بەڵام بەرگەی نەگرت لە بەردەم داعش .
ـ قاسم سولێمانی هەردوو پایتەختی رزگار كرد، ئەو هەولێری پایتەختی كوردەكان و بەغدا و هەموو عێراقی دەرباز كرد، نەیهێشت داعش بیانگرێت، بەتایبەت هەولێر و بەغدای پاراست.
ـ ڕیگان بەهۆی رقی لە ئێران ئەو كۆمەڵكوژییەی لە كوردەكان كرا لە شەڕی عێراق و ئێران، بێدەنگ بوو لێی و خستیە پاڵ ئێران.
ـ بە درێژایی مێژووی نوێی ئەمەریكا لە هەفتاكانەوە تا پرۆژەی خۆبەڕێوەبردنی كوردەكان لە سوریا، ئەمەریكا غەدری لە كورد كردووە و هەموو كات شكستی سیاسی پێ هێناون.
محهمهد نوری ـ رۆژنامهنووس