خانه‌واده‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی له كورده‌كانی قه‌فقازن
كورته‌یه‌كی مێژوویى.. ده‌رباره‌ی كوردستانی سور و قه‌فقازیا
ماڵپه‌ری پۆله‌تیك
2020.09.30 09:09 PM
2125 جار خوێندراوەتەوە
ره‌مه‌زان كه‌ریم
پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابمه‌زرێنینه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی لێیان داگیر كردووین، ئه‌وه‌ش به ده‌ست دێنین، به پشت به‌ستن به‌و گۆڕانكارییانه‌ی دوایی كه به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵا تی ناوه‌ڕاست و جیهاندا هاتوون، شان به شانی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆمان، له كاتی ئێستادا ئه‌وه به‌دی ده‌هێنن، پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به شێوه‌یه‌كی گشتی و كۆمه‌ڵگای كوردی له شاره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كه بیر بكه‌نه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی وه‌ك ئه‌ڵێن چوار پارچه‌ی كوردستان، كه له راستیدا پێنج پارچه‌یه و له ناویشیاندا كوردستانی سوور. پێویسته ده‌ست به‌كاربین له پێناوی دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی كوردستانی سوور و ناوی لێبنێین (كوردستانی قه‌فقازیا)، من له‌م بواره‌دا ماوه‌یه‌كی زۆره له په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستانی سوور به‌ڕێز (وه‌كیل موستهفایف)، له‌و باوهڕشدام ئه‌مجاره، كه جاری سێیه‌م و كۆتاییه، كوردستان له قه‌فقازیا دروست ده‌كه‌ین و هه‌موو پارچه‌كانی تریش یه‌ك ده‌خه‌ین و به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی كورد به دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره به‌دی دێنین، ئێمه ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆكی كوردستانی قه‌فقازیا (وه‌كیل موستهفایف)مان گه‌یاندۆته سه‌رۆكی روسیا (میدفیدف) و كۆپییه‌كی نامه‌كه‌مان بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا ناردووه، له نامه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا ئه‌وه نووسراوه كه كۆمه‌ڵه‌ی (مینسك) چاره‌سه‌ری قه‌یرانی (كاراباخ) ناكات، به‌ڵكو دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له چوارچێوه‌ی سنووره كۆنه‌كه‌ی خۆیدا چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ده‌كات.
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی كوردستانی سوور و قه‌فقازیا
*ده‌وڵه‌تی كوردی شهدادییهكان- له قه‌فقاز:
له قۆناغی رووخانی خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بیدا 951ز، پله و پایه‌ی والی ویلایه‌تی ئه‌رمینیا به پایته‌خته‌كه‌ی (دوین)ه‌وه، له ده‌ستپێكی ساڵی 967ز ورده ورده به‌هێز بوو، هه‌روه‌ها شهدادییهكان فه‌رمان ره‌وایی ناوچه‌ی ئاران و (گه‌نجه)ی پایته‌ختیان كردووه، كه پێشتر له ژێر ئیداره‌ی والی عه‌ره‌بی ویلایه‌تی ئه‌رمینیادا بوو، كه دوای داگیركاری سه‌لجوقییه‌كان بۆ قه‌فقاز بوون به شوێن كهوتووانیان، له ساڵی 1072ز بوون به پاشكۆی پاشایه‌تی (بهغراتیت) ئانیسییهكان، پێكه‌وه ئیماره‌تی ئانیسییهیان له ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا دروست كرد، له ژێر فه‌رمان ره‌وایی سالارییهكان (گه‌نجه) بوو به پایته‌ختی نه‌وه‌ی كوردی شه‌دادی، له ماوه‌ی فه‌رمانداری (فەزلون 1030-895)ز، (گه‌نجه) به‌هێزتر بوو، لێره‌دا شهدادییهكان قه‌ڵایان دروست كرد، له‌گه‌ڵ كۆشك و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی قافڵهكانی (خان) و ده‌ستیان كرد به سه‌كی دراو و له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا قه‌ڵای نوێ و تۆكمه‌یان دامه‌زراند، له ساڵی 1063ز دا ده‌روازه رازاوه‌كانی (گه‌نجه) دروست كران، به گۆڕانی (گه‌نجه) بۆ ناوه‌ندێكی به‌هێز و گه‌وره، رووبهرهكهیشی فراوان بوه‌وه و گه‌ڕه‌كی بازرگانی و پیشه‌سازی نوێی تیا دروست كرا، ئاوریشم و پیشه‌سازی ئاوریشم سه‌رنجی نه‌ك ته‌نیا كڕیاری ناوخۆیی به‌ڵكو بیانیشی راده‌كێشا، وه‌كو ئاشكرایه فه‌رمانداری كورد (سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی)، كه دژی سهلیبییهكان به‌رگری له جیهانی ئیسلامی ده‌كرد، به ره‌گه‌ز سه‌ر به هۆزی (رهواد)ییه‌كان بوو.
(بهادین شداد) سكرتێری تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی مه‌زن له كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: (باوكی سه‌ڵاحه‌دین له دوین له دایك بووه)، هه‌روه‌ها (ابن الاسیر) كه یه‌كێك بووه له هاوچه‌رخه‌كانی (سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی) له باره‌ی پێگه‌ی جوگرافی (دوین)ه‌وه ئه‌ڵێ: (باو و باپیرانی سه‌ڵاحه‌دین له دوینه‌وه، كه كه‌وتۆته ئازه‌ربیجانه‌وه، كۆچیان كردووه بۆ عیراق بۆ لای (مجاهدی به‌هرۆزی)، كه دواتر باوكی (سه‌ڵاحه‌دین)یان وه‌كو به‌رپرسی قه‌ڵای تكریت ده‌ست نیشان كردووه.
له راستیدا باوكی (سه‌ڵاحه‌دین) له (دوین) له دایك بووه و ئه‌یوبییه‌كان و شهدادییهكانیش له نه‌وه‌ی روادییه‌كان بوون، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات باوه‌ڕ به بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكایه‌تی له نێوانیاندا بكه‌ین. وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد، كه شهدادییهكان له ره‌چه‌ڵه‌كدا سه‌ر به (دوین) بوون، وه‌كو زانراویشه دایكی شاعیری گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵات (نیزامی گه‌نجه‌وی)، كه هه‌موو ژیانی له (گه‌نجه) به‌سه‌ر بردووه، به ره‌چه‌ڵه‌ك سه‌ر به نه‌وه‌ی ره‌وادی بووه، (نیزامی گه‌نجه‌وی)یش له پێشه‌كی داستانی (له‌یل و مه‌جنون)ه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه دایكی كچی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بووه.
فه‌رمان ره‌وایی شهدادییهكان كه نزیكه‌ی هه‌موو قه‌فقازیای گرتبۆوه بۆ ماوه‌ی 113 ساڵ به‌رده‌وام بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا شهدادییهكان فه‌رمانڕه‌وای (ئاران، نهخیتشڤان، گه‌نجه، بارد، دوبه‌یل و بهیلكان) بوون.
ناوچه‌ی یان هه‌رێمی كوردستانی ناسراو به (كوردستانی سوور)، به زمانی ئازه‌ریش (قزل كوردستان) بریتییه له یه‌كه‌یه‌كی ئیداری له چوارچێوه‌ی ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تیدا، له ساڵی 1923ز دامه‌زراوه تا ساڵی 1929ز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كانی كورد بوون، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستانی نه‌یتوانی حوكمی زاتی بۆ خۆی دابڕێژی.
دابه‌شبوونی ئیداری:
ناوه‌ندی یه‌كه‌ی ئیداری- شاری لاچین بوو (تا ساڵی 1923ز له رووی ئیدارییه‌وه- گوند بوو- له ساڵی 1926ز ناوی لێ‌نرا (ئابادهلیار)، دابه‌شی سه‌ر شه‌ش به‌رێوبه‌رایه‌تی كرابوو: قه‌ره‌قشلاق، كالباجار، قوباتلنی، قوتورلی، كورد-گه‌نجی، و مراد هانلی. سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی كوردستانی سوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی نه‌ده‌وترا هه‌رێم، له شوشه بوو.
دانیشتوان:
له ساڵی 1926زدا، 51,2 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمه‌كه‌دا ژیاون، كه 73% كورد بوون و 26% ئازه‌ری بوون، ژماره‌ی كورده‌كانی ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ت 41,2 هه‌زار كه‌س بوون و رێژه‌ی 1,8% ی دانیشتوانی كۆماره‌كه‌یان پێك ده‌هێنا، كه زۆربه‌یان له نێو ئاپۆرای رۆشنبیری ئازهربایجانیدا توانه‌وه و ئه‌وه‌ش روون نییه كه ئاخۆ ئه‌مه له ئه‌نجامی لێكچوونی رۆشنبیری و شێوازی ژیانیانه‌وه بووه، یاخود ناچار كراون. وه‌ك ئه‌زانین كه ته‌نیا 17% واته؛ 14,2 هه‌زار كه‌س له‌و كوردانه‌ی له ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تدا ژیاون زمانی كوردی‌یان به زمانی دایكی خۆیان داناوه.
هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ران پێیان وایه هۆی نه‌زانینی كورد بۆ خودی زمانه‌كه‌یان، بۆ ئه‌و بارودۆخه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه یاسا و بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ره‌وای ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌تی به‌سه‌ر كوردهكانیدا سه‌پاندبوو، به رێگه‌خۆشكردن و نالهباركردنی بارودۆخه‌كه بۆ فێربوونی زمانی كوردی.
پیته كوردییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1924ز، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كۆماری ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تییه‌وه دانران، به‌ڵام هه‌ر له شوێنی خۆیاندا مانه‌وه، (جۆزیه) پرۆفیسۆری پێشوو له زانكۆی ئازه‌ربیجان له هه‌ڵوێستێكیدا دژی شۆڕشی ساڵی 1930دا، له په‌یمانگای ئازه‌ربیجانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی، له گفتوگۆیه‌كیدا له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه: ئینگلیزه‌كان زۆر خزمه‌تی كوردی عیراقیان كردووه (ئه‌مه‌ش كوردانی توركیا به‌لای خۆیدا راده‌كێشی) له پاڵ ئه‌م درۆ و دهلهسانهدا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت شێوێنرا و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ خوێندنگه‌یه‌ك به زمانی كوردی له ئازه‌ربیجاندا بوونی نه‌بوو.
مێژوو:
هه‌رێمی كوردستانی سوور له ساڵی 1930
ئه‌وه‌ی پهیوهنداربێ به‌م ناوچه‌یه‌وه، ناوی كوردستان له ساڵی 1921ز دا به‌كارهاتووه، (ساڵێك پێش دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان) له 16ی ته‌موزی 1923ز هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری لیژنه‌ی ناوه‌ندی ته‌نفیزی/ ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی (كیرۆف) دامه‌زرێنرا. خوێندنگه و شانۆی كوردی سه‌ریان هه‌ڵدا، هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئایاری 1923 بۆ 8ی ئابی 1930 به‌رده‌وام بوو، كه ناوه‌نده‌كه‌ی شاری (لاچین) بوو، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كانی (موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك)ی سه‌رۆكی توركیا و ئه‌و رێككه‌وتنه نهێنییه‌ی له‌گه‌ڵ ستالین و باگیرۆفدا هه‌یبوو، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر كوردستانی سووردا بگیرێت.
له ئه‌رشیفی توركیدا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌رچاو ده‌كه‌ون، تیایاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه دامه‌زارندنی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن كورده‌كانی سۆڤیه‌ته‌وه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندنی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاراراتی ساڵی 1930ز. كۆماری ئارارات له باكووری رۆژهه‌ڵاتی توركیاوه بۆ ناوچه‌ی ئاگری ئێستا بڵاوببۆوه (ئاگری ناوی توركی ئاراراته، كه توركه‌كان ئه‌م ناوه‌یان لێناوه). (ئیحسان نووری) سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاراراتی ده‌كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سكه‌ری بوو، هه‌روه‌ها توانیان هێزی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جه‌لالییه‌كان (ئیبراهیم حسكی) له تیلۆ بۆ خۆیان رابكێشن و وه‌كو سهركردهیهكیش دیاری‌یان كرد، به‌م جۆره‌ش بناغه‌یه‌كیان داڕشت بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له داهاتوودا، له‌و ناوچه‌یه‌شدا كه راپه‌ڕینه‌كه‌ی تیا به‌رپابوو، یاسای توند و تۆكمه دژی دزی و تاڵانی ده‌ركران، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (سمكۆ شكاك) له ئێران رێكخست، پاشان كۆماری سه‌ربه‌خۆی ئارارات له ساڵی 1927زدا راگه‌یه‌نرا، له كاتی راپه‌ڕینه‌كانی كورد له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیادا، له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1927ز، گوندێكی نزیكی ئارارات وه‌كو پایته‌ختی كاتی كوردستان ده‌ست نیشان كرا.
كۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون بانگه‌وازێكیان ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هاوكاری و یارمه‌تی، نامه‌یان بۆ كوردانی ئێران و سووریا ده‌نارد، به‌ڵام پێش گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان، له ساڵی 1930ز دا كۆماری ئارارات ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا واته؛ رووداوه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان یه‌ك به‌وی تره‌وه كاریگه‌ره.
له ساڵی 1937ز دا ده‌ستكرا به راگواستنی كوردانی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا بۆ كۆماره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و كازاخستان، له ساڵی 1944ز یشدا كورده‌كانی جۆرجیا له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان و میسهخهتییهكان بۆ هه‌مان شوێن راگوێزران.
له 27ی ئازاری ساڵی 1991زدا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی كورد (یه‌كبوون) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی سۆڤیه‌تییه‌وه مۆڵه‌تی پێدرا و تۆماركرا و به شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه: كێشه‌ی كوردستانی قه‌فقازیا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چاره‌سه‌ر كراوه و پێویسته دووباره به رێگای ده‌ستووری دابمه‌زرێنرێته‌وه، دوای ئه‌وه (وه‌كیل موستهفایف) سه‌ردانی (لاچین)ی پایته‌ختی كرد، له 9ی حوزه‌یرانی ساڵی 1992ز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان رێكخرا له‌لایه‌ن ئه‌و كوردانه‌ی به چه‌ندین پاس له یه‌ریڤانه‌وه هاتبوون، له‌و كۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌دا و به ئاماده‌بوونی (وه‌كیل موستهفایف) نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد، بڕیاردرا به (دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی)، لەبەیاننامەی کۆتایدا هاتووە:بەپشت بەستن بە بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 41/91 له رێككه‌وتی 4ی كانوونی یه‌كه‌می 1986ز.
بڕیاری 42/93 له رێككه‌وتی 7ی كانوونی یه‌كه‌می 1987ز.
ماده‌ی 73-76 له یاسای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هەروەها مێژووی رابردووی گه‌لی كورد و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له چاره‌نووسی داهاتوویدا.
پێداگیری له‌سه‌ر به‌رپابوونی یه‌كسانی مێژوویی کرایەوە.
كۆبوونه‌وه‌كانی دامه‌زراندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد و سه‌رجه‌م رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه- سیاسییه‌كانی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، رایده‌گه‌ێنێ:
دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و ناوهندهكهیشی شاری لاچینی پایته‌ختی كۆنی كوردستان ده‌بێت.
تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ده‌وڵه‌ته‌كه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ دیاركردنی نوێنه‌ری گه‌لی كوردستان له 19ی ته‌مووزی 1992ز.
سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان/ وه‌كیل موستهفایف
9ی حوزه‌یرانی 1992 شاری لاچین
به كۆی ده‌نگ به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی، ده‌نگی له‌سه‌ردرا و به هه‌ردوو زمانی كوردی و روسی چاپ كرا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه بانگهێشت كرابوون، هه‌واڵه‌كه‌یان له سه‌رتاپای جیهاندا بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام نه‌توانرا پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه بكری له‌به‌ر چه‌ندین هۆی جیاواز، یه‌كه‌م: ناته‌بایی و نایه‌كگرتوویی نێوان كورده‌كان. دووه‌م: هه‌ر یه‌ك له ئێران و توركیا رۆڵێكی نه‌رێنی گه‌وره‌یان گێڕا، به تایبه‌ت توركیا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چه‌ند هۆكارێكی تر.
دواتر (موستهفایف) بوو به په‌نابه‌رێكی سیاسی له ئیتاڵیا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه به دوور و درێژی كتێبێكی نووسیووه به ناونیشانی (مێژووی كوردستانی قه‌فقازیا)، كه له‌م لینكه‌دا http://pukmedia.com/russi به زمانی رووسی هه‌یه.
جێی به‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 1988ز تا ساڵی 1995ز و ساڵه‌كانی دواتریش، به هه‌زاران كورد ناچار كران كۆماره‌كانی قه‌فقازیا (جۆرجیا، ئه‌رمینیا، ئازه‌ربیجان) به‌جێ بهێڵن و بۆ روسیا و كازاخستان و ئه‌وروپا و وڵاتانی تر بگوێزنه‌وه.
له 1991-1992 و تا ئه‌مڕۆش، پارتی كرێكارانی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران دروست كردووه و دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها دروستبوونی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به تایبه‌ت دوای ساڵی 2003ز.
به درێژایی سه‌دان ساڵ له هه‌موو كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كۆمه‌ڵگای كوردی توانیویه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری له بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، جگه له كورده‌كانی توركمانستان و ئازه‌ربیجان، چونكه به‌شێكی زۆر له‌و كوردانه به شێوه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ داڕێژراو، له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئهسڕانهوه و ئهتوێنرانهوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه ده‌بینین كورده‌كانی ئه‌رمینیا و كازاخستان له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پێشكه‌وتووترن.
تیشکێک بۆ سەر كوردستانی قه‌فقازیا
ره‌مه‌زان كه‌ریم
21/2/2013

هه‌رێمی كوردستانی سوور له‌ساڵی 1930