كارتى حه‌شد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا

ئه‌مریكا و حه‌شد.. بۆچی ناكرێنه‌ ئامانجى گورزی سەربازیی ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.10.08 10:46 PM
749 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هێمن سه‌عید فه‌ره‌ج

لە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی ئەلموهەندیس، هێرشی مووشەكی بەشێوەیەكی بەردەوام لەلایەن میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران دەكرێتە سەر پێگە سەربازی و دیبلۆماسییەكانی ئەمەریكا لە عێراق، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیار و سەرسوڕمانە، ئەمەریكا هیچ وەڵامێكی سەربازی نیە بۆسەر ئەو هێزانە، هەرچەندە بەروونی دەزانێت كێ هێرشەكان ئەنجام دەدات و لە كوێوە هێرشەكان ئەنجام دەدرێت، لە كاتێكدا ئیسرائیل بەردەوام خەریكی مووشەكبارانكردنی پێگەكانی ئەو میلیشیایانەیە لە سنورەكانی عیراق و سوریا.
كاتێك ئەمەریكا سولەیمانی و موهەندیسی كردە ئامانجی مووشەكەكانی، 11 بنكەی سەربازی هەبوو لە عیراق، لەگەڵ 6 هەزار سەربازی ئەمەریكی بڵاوەیان كردبوو بە عیراقدا، بۆچی ئەمەریكا ئەو كاتە ترسی نەبوو لە هێرشكردنە سەر بنكە سەربازی و دیبلۆماسییەكانی؟! نەك هەر مەترسی نەبوو، بەڵكو هێرشیكردە سەر چەند پێگەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی لە بەغداد و ناوچەكەكانی دیكە. لەكاتێكدا ئێستا لەو 11 بنكە تەنها 2 بنكەی ماوە، یەكێكیان بنكەی عەین ئەلئەسەد و ئەوی دیكەیان بنكەی هەولێرە، سەربازەكانیشی كەمیكردووە بۆ 3 هەزار سەرباز. كەچی بەناوی مەترسی سەر بنكەكانی، وتی باڵیۆزخانەكەی دەكشێنێتەوە، هەرچەندە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق بە قەبارەی دوو ئەوەندە و نیوی هەموو باڵیۆزخانەكانی دیكەی ئەمەریكا لە جیهان درووستكراوە و سیستەمی بەرگری چەكی ساروخی و بایەلۆجی و كیمیاوی هەیە، گەورەترین و رووبەریشی هەیە كە بە درێژایی رووباری دیجلە شۆڕ دەبێتەوە و بە هێزێكی مارێنزی تۆكمە پارێزراوە.

حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی عێراق


راستيەکەى ئەوەیە؛ ئەمەریكا زۆر بە ئاسانی دەتوانێت هێرش بكاتە سەر بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عیراق، بەڵام تەوقیتی ئەنجامدانی كارەكە گونجاو نیە بۆ ئیدارەكەی ترەمپ بەهۆی نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، چونكە:
1- ئەگەر ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر حەشدی شەعبی، بەهۆی ئەوەی حەشدی شەعبی لەناوچڕی دانیشتوانی عیراقيدان، پێشبینی مەترسی گیانی و ماددی هاوڵاتیانی زۆری لێدەكرێت، ئەوەش كاردانەوەی زۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و بەزیان بۆ ئیدارەكەی ترەمپ دەشكێتەوە.
2- لەوانەیە بەهۆی ئەو هێرشانەوە سەربازی ئەمەریكی زۆر ببنە قوربانی، ئەوكاتەش كاردانەوەی نەرێنی درووست دەبێت بۆ سەر ئیدارەكەی ترەمپ و لەزیانی بەكار دەهێنرێت لە كەمپەینی هەڵبژاردنەكاندا.
3- لەوانەیە بیەوێت بەھۆی حەشدەوە وەک بیانویەک، درێژە بەململانێكانی لەگەڵ ئێران بدات، تا بەوهۆیەوە هەرچی سزای ئابووری و سیاسی و سەربازیی هەیە بیسەپێنێت بەسەر ئێراندا.

ئێستا نزیكه‌ی 3 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌


4- بەرپرسیارێتی خستنە ئەستۆی حكومەتی عیراقی، ئەركی پاراستنی شوێنە دیبلۆماسییەكان لەئەستۆی حكومەتی عیراقیدایە، هەرچەندە ئەمەریكا سور دەزانێت حكومەتی عیراقی ناتوانیت بەربگرێت لەو هێرشانە، بەڵام حكومەتی عیراقی ناچار كردووە فشار بكاتە سەر میلیشیا شیعەكان، ئەوەش بووە بەهۆی درزخستنە نێو شیعەكان.
ئێران لە ئێستادا لەهەمووكات زیاتر دەیەوێت گورز لە هێزەكانی ئەمریكا بوەشێنێت لە عیراق تا وابكات ترەمپ دەرنەچێتەوە، هەربۆیە داوای لە میلیشیا شیعەكان كردووە تۆڵە لە هێزەكانی ئەمەریكا بكەنەوە لە عیراق، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەق وتی "ئێران وەڵامی داوەتەوە بە ئەمەریكا، ئێستا كاتی ئەوەهاتووە عیراقییەكان وەڵامی ئەمەریكییەكان بدەنەوە لە پای كوشتنی سولەیمانی و موهەندیس. سەرەرای ئەوانەش بۆچونێك هەیە دەڵێت بایدن و ئێران لەژێرەوە خەریكی دانوستانن تا بگەن بەرێكەوتن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ