له‌م قۆناغه‌دا چى بكات ؟

یه‌كێتی.. جێهێشتنی دوو قۆناغ و گه‌یشتن به‌ قۆناغى نوێ

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.10.15 11:30 AM
1498 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

محه‌مه‌د ناوه‌ندى
‎مێژوی ژیانی سیاسی وچەكداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دروست بونیەوە دابەشی 3 قۆناغ دەبێت: 
ـ 1975 ـ 1991 قۆناغی هەڵكشان وسەركەوتن و پێشەنگ بون.
ـ 1992 ـ 2019 ‎قۆناغی پاشەكشەی هێواش و بەرگریی و مانەوە.

ـ 2020 ـ ...... قۆناغی نوێبوونه‌وه‌: كه‌ ئێستا سه‌ره‌تاكانی ده‌ستیپێكردووه‌

قۆناغی یه‌كه‌م:
‎لە دوای كەوتنی شۆرشی ئەیلول و بەماوەیەكی كورت سەركردایەتی یەكێتی  موژدەی شۆڕشی نوێیان بەگەلی كوردستان بەخشی وقۆناغێكی نوێی خەباتی سیاسی ودواترشۆڕشی چەكداری ڕاگەیاندوو بەردەوامیان بەمانەوەوبەرەنگاری دا، ئەوێ ڕۆژێ ڕەتكردنەوەی شكستی شۆڕش و هەڵسانەوە بەتەنها لەشۆڕەسوارانی یەكێتی چاوەڕێ دەكراو هەرزوو مەفرەزە چەكدارەكانیان  ناردەوە شاخ ولەبن كەڵەك وتاشە بەردەكانی كوردستان چەكی پاشماوەی ئەیلولیان دەرهێنانەوەوسەرلەنوێ بانگی خەبات بۆئازادیان ڕاگەیاند.

یه‌كێتی پاش شكستی شۆرشی ئه‌یلول خه‌باتی چه‌كداریی ده‌ستپێكرده‌وه‌

 

قۆناغی دوای شكست بۆ یەكێتیی سەروەریە و بۆتەهەوێنی بەرەنگاری وبەردەوامی وسەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی شۆڕشی چەكداری بوولەدوای ئەودا  حیزبەكان هاتنەوە ناوكایەكە  یەكێتی لەدروست بونیەوە وڵامی پرسێكی پێویست وگرینگی ناوهەناوی كۆمەڵانی خەڵكی دایەوە بەوەی حێزبێك یان پارتێكی پێشڕەوجێگای متمانەی خەڵك بێت وهەرزوو سەدان لاوی كورد ڕویان كردەشاخ وبەهێزترین هێزی پێشمەرگەی لێ دروست كرد، تاكە هێز لە ( ١٩٧٥ - ١٩٩٢)جێگای زۆرترین باوەڕومتمانەی خەڵكی كوردستان  تاڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان دەكرێ بەقۆناغی هەڵكشان وسەركەوتن ناوبنرێ بۆ یەكێتی.

قۆناغی دووه‌م:
ئه‌م ‎قۆناغه‌ لە ( ١٩٩٢ - ٢٠١٩) بەقۆناغی پاشەكشێ دەكرێ ناوبنرێت، لەپاش ئەوهەموو ساڵانەی خەبات ودەیان هەزارشەهیدوو بونی ڕێبەرێكی مەزنی وەك خوالێخۆش بوو مام جلال حیزبەكە بەهێواشی پاشەكشەی كردوەو دەیان هەنگاو كشایەوەدواوە وگرفتی گەورە بەرۆكی گرت، پاشەكشە لە ناوەندی دەستەڵاتی دەوڵەت وپەرلەمان وكورتهێنانی دەنگ وكورسی پەرلەمانی پێویستی بەلەسەروەستان وگفتووگۆیەكی زانستیانەهەیە، ترازان وهەڵوەرانی دەیان وسەدان وهەزاران ئەندامی حیزب پێویستی بەدیراسەو لێكۆڵینەوەی وردە ، ئەوەی كڕۆكی مانەوەی یەكێتی وبەهێزیەتی مێژوو كاریزمایی مام و باوەڕبەخۆبوون وپەرۆشی خەڵكە لەبون ومانەوەی ئەوحیزبەی بۆتە پەناگەو پشتیوانی هەموو دیموكراسی خوازوئازادی خوازان بۆیەنەشكاوە وتەنها پاشەكشەی كردووە سەدان وهەزاران تێكۆشەری كارلەسەر قۆناغی سێ یەمی  ( نوێبونەوە) دەكەن وهەموولا كۆكن لەسەر گرنگیدان بەوقۆناغەو درێژەدان بەسیاسەتی حەكیمانەی مامی مەزن وەك سەرچاوەی ئیلهامی نوێبونەوەوڕۆیشتن لەسەرنەخشە ڕێگایەكی  سیاسی نوێی قۆناغی نوێبونەوە بەفۆڕمێكی تازەتر  بەئامانجی بەرەوپێشتر چوون وبوژانەوەوگەشەسەندنی زیاتر.
‎سەرەتاكانی قۆناغی نوێبونەوە بەسەركەوتوویی دەركەوتوون و ئێستا یەكێتی پێ ی ناوەتە قۆناغی هەڵسانەوەو دووبارە بەخشینەوەی هیوا بە ئەندام ولایەنگرانی خۆی چیتر ئەو پرسیارە پێویستی بەگەڕان نیە بۆ وڵامێك دەستت بكەوێت (ئایا یەكێتی چی دەكات دوای كۆنگرە )  قۆناغی پەیامی ڕون بۆ خەڵكی كوردستان ئەوەیە بەڕاشكاوی یەكێتی بڵێت هیواكانتان دێنە دی وئێمە بۆقۆناغی سێ یەمی تەواوكردنی مێژوو گەڕانیەوەوبەهێزەوە هاتینەوە مەیدان. 

‎قۆناغی سێ یەم:
‎ئەو قۆناغە لەدوای كۆنگرە بەقۆناغی نوێبونەوە هەژماردەكرێت، پەیامی سەرەتای كردارەباشەكان بەڕونی دیاركەوتووەلە كرانەوە بەڕوی خەڵك وواڵا بوونی دەرگاكانی حیزب لەبەردەم هەمووان بۆبەشداری لەنوێبونەوەو سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی ناوی ماڵی یەكێتی.

ئێستا یه‌كێتی ده‌یه‌وێ به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه‌ و نوێبوونه‌وه‌ بڕوات

 

‎ماوەتەوە یەكێتی لەناو حكومەت هەنگاوی جیاوازتر بنێت، مەبدەئی شەراكەت سەرلەنوێ پێناسە بكاتەوەو كار لەسەر ئەوپەیامانە بكات لەهەڵبژاردن بەڵێنی بەخەڵكی كوردستانی داوە، لەڕێكخستنەكان گیانی تازە بەبەر ئۆرگان وناوەندە ڕێكخراوەیەكاندا بكاتەوەمامەڵەی لەگەڵ جەماوەر بگۆڕێت وڕاستیەكان ڕون بكاتەوە بەڕاشكاوی سیاسەتی خۆی لەهەر خۆپیشاندان وگردبونەوەیەك ڕابگەیەنێت  وسیاسەتی شەرمنانەی نەبێ لەكاتێكداشەریكی ئەو دەستەڵاتەیە، بگەڕێتەوە ناو ناوەندەكانی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگاكان كارلەسەر ئەوە بكات زۆرترین ئەندام ولایەنگر بەسیاسەتی دروست بۆخۆی ڕابكێشێ بێ ئەوەی بەهیچ جۆرێك دەست بخاتەكارەكانیان، لەناو پیاوانی ئاینی مینبەرێكی نوێی دۆستایەتی وپشتیوانی بڕەخسێنێ وەك سەردەمی مام بەسەرچاوەی پێشاندانی ڕێگای ڕاستی پێكەوەژیان وئاشتەوایی كۆمەڵگا مامەڵەیان لەگەڵ بكات ، ژنان ئەوهێزەی دەتوانن ئاماری هەمووهەڵبژاردنەكان بگۆڕن ئاشتیان بكاتەوە لەگەڵ حیزب، بگەڕێتەوە ناوخانووە قوڕەكان و هەستی ئەوەیان لادروست بكاتەوە ئەو حیزبە هی ئەوانە، كاسبكارانی شارئاشت بكاتەوەو دەست لەبازار بكێشێتەوە بۆ كاسبكاران وبەرپرسەگەندەڵ ومشەخۆرەكان بكاتەوە هاوڵاتی وبازار بۆ خەڵك جێ بهێڵێ تەنها چاودێری پاراستن وسەلامەتی كەرامەت وسەروەتی خەڵك بكات، ‎ئەوكات نوێبونەوە لەگووتار دەرباز دەبێت ودەچێتە قۆناغی ڕەفتارو یەكێتیەكی نوێ لەدایك دەبێتەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ