ڕۆڵی ئێران چییه‌ ؟

ڕێكەوتنی شنگال.. بە مردوویی لە دایكبوو

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر 2020.10.27 01:57 PM
766 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر

نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

یٔەو رێككەوتنەی پارتی لەگەڵ مستەفا كازمیی كردی، میراتی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بوو. فریا نەكەوت یٔیمزای بكات. یٔەو یٔیمزایەی یٔێستای كازمیش لە ڕەنگی سەر كاغەز زیاتر، هیچی دیكەی لێ‌ شین نابێت.
چەند هۆكارێكی سەرەكی هەیە رێگرن لەبەردەم جێبەجێبوونی رێككەوتنەكە. یەكەمیان؛ ژمارەیەكی زۆر دانیشتوانی شیعەی عەرەب و توركمان و كورد لە تەلەعفەرو سەنتەری شنگال و ناوچەكە هەن. تاكە دەریچەیەك بۆ یٔەو شیعانە لەكاتی تەنگانەدا كە بتوانن وەك كۆریدۆرێك (ممر) بەكاریبێنن بەرەو سوریا لەڕێی شنگالەوەیە. چونكە ترسیان هەیە یٔەزموون رەشەكوژیی تیرۆرخوازانی داعش دوبارە ببێتەوە. بۆیە نایانەوێ‌ شنگال بەدەست هێزێكەوە بێت، لە توركیا یان سوننەكانەوە نزیك بێت. رەنگە هێزەكەی نزیك پەكەكە لەو ناوچەیە بەدیلێكی باش بێت لەیٔێستادا.
دووەم؛ هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دەروازەكانی یٔەلبوكەمال و وەلید لە دۆخێكی زۆر خراپدان، هێزەكانی یٔەمریكا رێگریان لێدەكەن لە هاتن و چونیان بەرەو سوریا. بەردەوام لە یٔاسمانەوە هێرشیان دەكەنەسەر. بۆیە نایانەوێ‌ شنگال وەك دەریچە لەدەست بدەن و لەژێر ركێف و نفوزی خۆیان نەبێت.
یٔێستا یٔەو هێزانەی نزیك لە پەكەكە بەناوی (یەبەشە) بەڕەسمیی مۆڵەتی كاركردنیان لە عێراق هەیە، لە شنگال و دەوروبەری نزیكەی دوو هەزار چەكداریان لەسەر بودجەی حەشدی شەعبی هەیەو موچە وەردەگرن. پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ بەغدا هەیە. یٔاسان نییە یٔەو هێزانە رێبدەن هێزێكی دیكە بێتە شنگال بەشداربێت لە یٔیدارەدان و بڕیاردانی شارەكە.

یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال متمانه‌پێكراوترین هێزن لای ئێزدییه‌كان


سێیەم؛ شنگال، لە دوای رووداوەكانی ریفراندۆم، بووە بەجێ پێیەكی زۆر گرنگ بۆ یٔێران. دەتوانێت لەوێوە كاریگەری لەسەر ناوچەكە "موسڵ و دەوروبەری" دروستبكات. دەشێت هەموو كات بۆ مەبەستی جیاواز بەكاربهێنرێت.
لە یٔێستادا زۆر زەحمەتە یٔێران رێگا بەهاتنی هێزی دیكەی نزیك لەتوركیا بدات، نەخاسمە جەندرمەی تورك لەشاخی بەعشیقە بوونیان هەیە كە زۆر دورنییە لە شنگال و دەوروبەری، بۆیە بونی هێزی نزیك لە یٔێران لە شنگال، وەك بەدیلی بەعشیقەیە.
لەپاڵ یٔەم هۆكارانە، یٔێزدییەكان لە هێزە كوردییەكان ناڕازین، نەخاسمە لەكاتی هاتنی تیرۆرخوازانی داعش لە 2014 خەڵكی ناوچەكەیان وەك سنگی رووت بۆ خەنجەری داعش بەجێهێشت و بەهۆیەوە هەزارانیان لێ‌ شەهید بوو هەزارانیشیان لێ كەوتنە دەست داعش و تا یٔێستا چارەنوسیان دیارنییە.
هەریەكێك لەم هۆكارانە بگریت، بۆمان دەردەكەوێت یٔەو رێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا زۆر زەحمەتە سەربگرێت.
شێوەی داڕشتنی رێككەوتنەكەو مەرجەكانیشی لەرێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ناچێت، بەڵكو لەرێككەوتنی نێوان یٔەنكەرە و بەغدا دەچێت لەسەر پرسی بوونی پەكەكە لەناوچەكە.
بۆ زانین، دۆخی شنگال لە دوای یٔەو رووداوانەی ناوچەكە لە سەردەستی تیرۆرخوازانی دەوڵەتی یٔیسلامیی (داعش) گۆڕانی گەورەی بەسەرداهات، تەنها گۆڕانی سیاسی نەبوو، بەڵكو گۆڕانێكی گەورەی دیمۆگرافیشی بەدوایخۆیدا هێناوە.

ئێزدییه‌كان تێكه‌ڵ به‌ ئایدۆلۆژیای ئۆجالان و په‌كه‌كه‌ بوون


دوای لەناوبردنی داعش، جارێكی دیكە پێشمەرگە یٔەو ناوچانەی بەجێهێشت و هێزە عیراقییەكان ناوچەكەیان كۆنترۆڵكرد. هاتنی هێزی عیراقی گۆڕانێكی گەورە و نوێی بەدوایخۆیدا هێنا. یٔەویش هێزە سیاسییەكانی پێشوو بەهۆی رووداوەكانی مەرگەساتی تیرۆرخوازانی داعش نفوزو جەماوەریان لەدەستدا، لەبەرامبەردا هێزێكی نوێی سیاسی كە گوایە نزیكن لە پەكەكە بەهۆی یٔەو رووداوانەوە گەشەیانكرد. یٔێستا خاوەنی جەماوەرێكی زۆرن و هێزێكی گەورەی چەكداریان هەیەو پەیوەندیشیان لەگەڵ حەشدی شەعبی و دەسەڵاتدارانی عیراق باشە.
گۆڕانی دیموگرافی ناوچەكەش یٔەوەبوو، لە دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، شەپۆلی گەڕانەوە دەستی پێكرد، بەڵام تەنها كوردانی یٔێزدی و عەرەب و كوردی شیعە گەڕانەوە. هیچ عەرەبێك یان كوردێكی سوننە نەگەڕاونەتەوەو رێگا نادرێت بگەڕێنەوە، یٔەمە لە كاتێكدا پێش رووداوەكان سەنتەری قەزای شنگال زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەكەی موسڵمان بوون بە عەرەب و كوردەوە. یٔێزدییەكان كەمینە بوون، بەڵام یٔێستا هیچ موسڵمانێكی لێ‌ نییە و رێنادرێت بگەڕێنەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ