ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌رگای فیتنه‌ كرایه‌وه‌

دیوی شاراوه‌ی ڕووداوه‌كان.. ململانێى ده‌سه‌ڵات له دامێنى گردی زه‌رگه‌ته‌دا

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.11.03 12:59 PM
1896 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

د.محه‌مه‌د عه‌لی
به‌رپرسی پێشووی ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆران

ئێوە ئەمە بوون
یەک: دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا، گروپێک بەڕێبەرایەتی کوڕەکانی ناوبراو لەبری ململانێ، کەوتنە دژایەتییەکی سەرسەخستی عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عه‌لی.
دوو: چیا و نما دەبێ وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە: ئایا تۆمەت و تەشھیر بۆ ھەردوو کەسی ناوبراو و بڕیاری دەڕپەڕاندنیان، ڕاسپاردەی باوکیان بووە؟
سێ: لە نەخۆشکەوتنی نەوشیروان مستەفاوە، گروپی ھەستانەوە ناوبەناو کۆبونەوەمان دەکرد لەسەر دۆخی گۆڕان. ئەندامانی گروپەکە: زمناکۆ جەلال، عه‌لی حەمە ساڵح، ئارام شێخ محمد، یوسف محمد، وشیار عبداللە، عەدنان عوسمان و محه‌مه‌د عه‌لی.
چوار: بەیانیەکەی ڕۆژی پێنجشەم، ٢٠١٧/٥/١٨(یەک ڕۆژ پێش وەفاتی نەوشیروان مستەفا)، وشیار عبداللە ئاگاداری کردین کۆبونەوەیەکی زۆر تایبەت و داخراو لە ماڵی ڕزگاری حاجی کائیل لە یەکێک لە شوقەکانی پاک ستی ئەنجام دەدەین.
پێنج: کۆبونەوەکە بەئامادەبونی حەمە تۆفیق، عەدنان عوسمان، وشیار عبداللە، ڕزگاری حاجی کائیل، یوسف محمد، بەیاری ملازم عمر و بەندە بەڕێوەچوو.
شەش: ئەم کۆبونەوەیە لەسەر ڕاسپاردەی حەمە تۆفیق و وشیار عبداللە بوو. لە لایەن ڕێکخەرانی کۆبونەکەوە، تەکبیری چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیعلام و نیەتی موئامەرەیەکی چنراو لە ئارادا بوو.
حەوت: ئێوارەی ھەمان ڕۆژو دوای کۆبونەوەکە، حەمە تۆفیقمان گەیاندەوە ماڵی نەوشیروان مستەفا و ناوبراو بۆ ڕۆژی دوایی، وەفاتی کرد.

گۆران خراپترین قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی سیاسی خۆی به‌ڕێده‌كات

ھەشت: لە پرسەکەوە، جموجوڵەکانی ئەندامانی گروپی ھەستانەوە، جگە لە زمناکۆ جەلال و ئارامی شێخ محمد و بەندە، بە سەرکردایەتی و ئاگاداری نما و چیا و حەمە تەوفیق و ژمارەیەک گەنج و بەتەمەنی تر دەستیپێکرد. بەپیلان و پلانێکی زۆر نائەخلاقی و بەئاشکرا کەوتنە دژایەتی عوسمانی حاجی محمود و قادری حاجی علی.
نۆ: لە ڕۆژی سێیەمی پرسەکە، حەمە تەوفیق داوای لێکردم، بۆ بەردەوامی کۆبونەوەکەی ڕۆژی ٢٠١٧/٥/١٨، کۆبونەوەیەکی تر ڕێکبخەین. بەتەلەفون پەیوەندیم بەوشیار عبداللەوە کرد و وتم: خۆت سەروکاری ئەو کۆبونەوانە بکە و پێم باش نیە من بیکەم.
دە: لەگەرمەی پرسەو سەرەخۆشیدا، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بیریان لای موڵک و پارە بوو، گردەکەیان خستە سەرناوی خۆیان و وردە وردە کارکرا بۆ گواستنەوەی کەی ئێن ئێن بۆ سەر کۆمپانیای وشە و دروستکردنی ماڵی نەوشیروان مستەفا وەکو پێگە و بنکەیەکی سیاسی نەوەک شوێنێکی کۆمەڵایەتی.
یازدە: ئەو ئەندامانەی سەرەوەی گروپی ھەستانەوە کە ئاماژەیان پێکرا، بونە دەمڕاست و جێبەجێکاری بەرنامە قێزەونەکەی حەمە تەوفیق و نما و چیا (دژایەتی و دەڕپەڕاندنی ھەرکەسێک مل نەدا بۆ مانەوەی موڵک و ماڵ و سەروەتی مەعنەوی نەوشیروان مستەفا بۆ کوڕەکانی-تەوریسی دارایی و سیاسیی).
دوازدە: یەکەم کاریان گواستنەوەی خاڵی کوڕەکان (شۆڕش علی) لە ژووری پەیجوریەوە بۆ بەرپرسی ئیداری و دارایی کەی ئێن ئێن. لەسەر ئەم بابەتە ھەرایەک و گرژیەکی زۆر دروستبو، کار گەیشتە ئەوەی گروپی ھەستانەوە بە ئامادەبونی ھەمو ئەندامەکانی، شەوی ٢٠١٧/٦/٢٢ لە شوقەکەکەی یوسف محمد لە پاک ستی کۆبوینەوە. بەرگریکردنی یوسف محمد، علی حەمە ساڵح، عەدنان عوسمان و وشیار عبداللە لە پلانی حەمە تەوفیق و نما و چیا بۆ تەوریسی دارایی و سیاسی، دژایەتی و تۆمەت (نەوەک ململانێی شەریفانە) دژ بە قادری حاجی علی و عوسمانی حاجی محمود زۆر ئاشکراو ڕون بوو.
سێزدە: کۆبونەوەکە بەگرژی کۆتایی ھات و ئەوەش دوا کۆبونەوە بوو. لەڤایبەر گروپێکمان ھەبو، دوای ئەو بەروارە ئەویش نەما.
چواردە: دوای گواستنەوەی ھەمو ماڵ و موڵکی کۆمپانیای وشە، گواستنەوەی کەی ئێن ئێن بۆ کۆمپانیای وشەی کوڕەکان، چەندین کادری باشی ئیعلامی بەناوی تازەکردنەوەی کەی ئین ئێنەوە دەرکران، بەتایبەت ئەوانەی دژی تەوریس بون، یان "تۆمەتی" نزیکایەتیان لە قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود بخرایەتە پاڵ.

مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رگای فیتنه‌ی به‌سه‌ر گۆراندا كرده‌وه‌

 

پازدە: لە گەرمەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ڕێکخەری نوێ و خانەی ڕاپەڕاندن، گروپەکەی حەمە تەوفیق و کوڕەکان فراوانتر بوو. کەوتنە دژایەتیەکی زۆر ناشرین و نائەخلاقی بۆ ھەرکەسێک کە لە خۆیان نەبێت. دەیان تۆمەتی قێزەونیان بڵاوکردەوە، بەئاشکرا یوسف محمد و گروپی تەرویس ئەیانوت گرنگ نییە گۆڕان چەند کورسی ئەهێنێ، گرنگ ئەوەیە ببێت بە حیزب و لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندابێت.
شازدە: ھەمو ئەو ناوانەی سەرەوە و حاشیەکانی تری کوڕەکان، پشتگیری سەید عومه‌ریان کرد بۆ ڕێکخەری گشتی. ھۆکارەکە ئەوەنەبوو کە سەید بەتوانایە و دەتوانێت سەرکەتوانە ئیدارەی بزوتنەوەکە بکات، بەڵکو لەبەرئەوەی پەسەندی کوڕەکان بوو، ھاوکات دەشیتوانی ببێت بەوەصیەکی باشی کۆمپانیای وشە.
حەڤدە: سەڕەڕای ئەو دژایەتیە، عوسمانی حاجی محمود ٤٥ دەنگی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بەدەست ھێنا و سەید عمر ٣٨ دەنگ.
ھەژدە: دواتر لە یەکێک لە کۆبونەوەکانی جڤات، داردەستی کوڕەکان، وشیار عومه‌ر، وتی "کاک نەوشیروان بەخۆمی وتووە کە سەید عومه‌ر بۆ ڕێکخەری گۆڕان باشە چونکە بزوتنەوەکە نافرۆشێت". واتە ھەرکەسێکی تر ببێت بەڕێکخەر، بزوتنەوەکە دەفرۆشێت تەبعەن بە خودی وشیار عمر خۆیشەوە.
نۆزدە: ڕوداوەکانی دواتر سەلماندیان کە کێ بزوتنەوەکەی فرۆشت بە دوو مشت لە پۆست و ئیمتیازاتی حکومەت. دۆخی بزوتنەوەکەش بەجۆرێکە، کەس بەغیلی پێنابات.
بیست: دژایەتی و دوژمنایەتی بۆ کەسانێک نەک لەبەرئەوەی بۆ گۆڕان خراپن، بەڵکو نەدەبونە گوێڕایەڵی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، بەردەوام بوو.

 

زوو له‌ گرده‌كه‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ و ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع بوون

بیست و یەک: لە مانگی حەوتی ٢٠١٨، بەبێ ئاگاداری ئۆرگانە فەرمیەکانی گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح، یوسف محمد و مستەفای سەید قادر کەوتنە دانوستان (ڕاستتر تەسلمیکردنی گۆڕان بە پارتی). یەکەم ھەنگاویشیان ھەمواری یاسای دژە تیرۆرو ھەڵپەساردنی سەرۆکایەتی ھەرێم بە خواستی پارتی و دواتریش بردنی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ بەغداد بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.
بیست و دوو: بەئامادەبونی چەند کەسێک، یوسف محمد وتوبوی "عوسمان و قادرو جەماعەتەکەیان چیان کردوە بۆ گۆڕان و بۆ ناڕۆن" دوای ماوەیەکی تر وتوبوی "ئینقلابی سپیمان کرد و دەرمانپەڕاندن". ئێستەش دوای ئەوەی نەبوو بە وەزیر لە کابینەکەی کازمی، لە بەغداوە خۆی و وشیار عبداللە خۆیان لێکردوینەتە ئۆشۆ و ناڕازی عەیارە بیست و چوار، گوایە نیگەرانن لە دۆخی بزوتنەوەکە!
بیست و سێ: بۆ سەلماندنی ھەمو ئەوانەی ناوم ھێنان، وتارەکان، نوسین، چاوپێکەوتنەکان و کۆنوسی کۆبونەوەکان باشترین بەڵگەن، هەموی ماوە و ناتوانن نکوڵی لێبکەن.
بیست و چوار: دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق و پەلاماردانی گردەکە، شەھیدبونی گەنجێک و گولـله‌ بارانکردنی وێنەکەی نەوشیروان مستەفا، کوڕە بچوکە (بلیمەت و بەئەدەبەکەی) ناوبراو لە دانیشتێکدا وتوبوی " ھیچ نییە کێشەی شەخسی قادری حاجی علی و شێخ جەعفەرە". دارودەستەکەشیان هاندابوو ئەو دیعایەیەیان بڵاودەکردەوە.
بیست و پێنج: ژمارەیەک ئەندامی جڤات، سەید عمر، حەمە تۆفیق، وشیار عبداللە، ساماڵ سەردار، وشیار عمر، علی حەمە ساڵح، یوسف محمد، عدنان عوسمان، ئاکۆ حەمەکەریم، مستەفای سەید قادر، جەلال جەوھەر، جەمال محمد ....ھتد ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان ھەبو لە تەسلیمکردنی گردەکە و کەی ئێن ئێن و تاڕادەیەکی زۆریش دارایی بە کۆمپانیای وشەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا.
بیست و شەش: ئەو ناوانەو ژمارەیەکی تریش بونە ئەندازیاری وێرانکردنی گۆڕان و لەباربردنی خەونی خەڵک و تەوریسی دارایی و سیاسی و میدیایی. ھاوکات بونە داھێنەری ناشرینترین و نامەدەنیترین مۆدێلی دژایەتی بۆ بەرامبەرەکانیان. ئێستەش لەسەروبەندی نەخۆشکەوتنی قادری حاجی علی، زۆرینەیان زۆر چەواشەکارانە خۆیان وەک ئۆشۆو کەسانی خەمخۆری بزوتنەوەکەو خەڵک و دڵسۆزو ھاوڕێی عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی علی و ھاوڕێکانی نیشان ئەدەن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ