ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر نانسى پێلوسى ته‌مه‌ن (80) ساڵیان بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ دوو ساڵى تر هه‌ڵبژارده‌وه، كه پێشبینى ده‌كرێت له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى (جۆ بایدن)دا به‌هێزترین سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه بێت.
پێلوسى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكادا (2020) دژایه‌تى خۆیى بۆ دۆنالد ترامپى كاندیدى كۆماریه‌كان ڕاگه‌یاند، له دوو ساڵى رابردووش ركابه‌رایه‌تیه‌كى به‌هێز له نێوانیاندا هه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆكارێك بۆ شكستى ترامپ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
نانسى به به‌هێزترین و سه‌رسه‌خترین ژنه سیاسه‌تمه‌دار له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، چه‌ندین جار سه‌رسه‌ختانه ڕووبه‌ڕووى ترامپ وه‌ستایه‌وه و دژى سیاسه‌ت و جوڵه‌كانى سه‌رۆك بوو له‌سه‌ر زۆربه‌ى پرسه‌كان، هه‌میشه ناڕه‌زایه‌تى له هه‌ڵسوكه‌وت سیاسه‌ته‌كانى ده‌گرت.
ته‌نانه‌ت به زه‌برى هێز چه‌كوشه‌كه‌ى ده‌دا به مێزه‌كه‌ى به‌رده‌میدا، بۆ دادگایكردنى دۆناڵد ترامپ، هه‌روه‌ك پێشوتریش به‌رهه‌ڵستى هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كرد به سه‌رۆكایه‌تى جۆرج بۆش بۆ سه‌ر عێراق.
نانسى پێلوسى له ساڵى 1940 دا له شارى بالتیمۆر له خێزانێكى ئه‌مه‌ریكى ــ ئیتاڵى له دایكبوه و خوێندنیشى هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردوه. بۆ درێژده‌دان به خوێندنى زانكۆیش ڕووى له واشنتۆنى پایته‌خت كردوه.
ئه‌و، رێگایه‌كى دوورودرێژى بڕیوه تا گه‌یشتۆته ئاستێكى به‌رز و كه‌سایه‌تیه‌كى دیار و به‌هێز، ئێستاش به‌شدارى بڕیاره چاره‌نووسازه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و هه‌میشه له پرسه گرنگه‌كاندا ڕاشكاوانه بیروڕاى خۆى ده‌ربڕیوه و زۆربه‌ى جاریش به‌رهه‌ڵستى بڕیاره‌كانى كردوه.
پێلوسى كچى سیناتۆرێكى به‌هێزى دیموكراته‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، كه تۆماس جۆنیۆر ــ ه. هه‌ر له منداڵیه‌وه تێكه‌ڵاوى كاروبارى ئیدارى و سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌ى بووه، به شێوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نى 12 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مجار ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كۆنگره‌ى حیزبى دیموكراته‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كردوه، پاشان به‌شدارى له ڕێوره‌سمى سه‌رۆكایه‌تى جۆن ئێف كه‌نه‌دى كردوه.
ساڵى 1976 بووه به سه‌رۆكى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كانى جیرى براون ــ كاندیدى دیموكراته‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا.
له دواى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له ساڵى 1981یشدا، پێلوسى بۆته به‌رپرسى حیزیى دیموكراته‌كان له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا و باوكیشى هه‌میشه هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ر و هاوكارى بووه، دواتریش خۆى هه‌ڵبژاردوه له ساڵى 1987 و بۆته ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا.
به‌هۆى كار‌و چالاكیه دیاره‌كانى له‌ساڵى 2001 بو به دوه‌م كه‌سایه‌تى حیزبى دیموكراته‌كانى ئه‌مه‌ریكا. ساڵى دواتریش سه‌رۆكایه‌تى حیزبى له‌كۆنگرێس ده‌سته‌به‌ر كرد. هه‌ر له‌رێگه‌ى هه‌وڵه‌كانى نانسى ه‌وه دیموكراته‌كان بونه‌وه پێشه‌نگ و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكایان بۆ ساڵى 2020 مسۆگه‌ر كرده‌وه.
نانسى هه‌رچه‌ند له ساڵى 2010 دا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به‌رامبه‌ر به كۆماریه‌كان دۆڕاند به‌ڵام ساڵى 2019 جارێكى تر بوه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌كه. لێره‌شه‌وه ڕووبه‌رووى بڕیاره‌كانى ترامپ ده‌بوه‌وه. بۆیه نانسى به سه‌رسه‌خترین و به‌هێزترین ژن داده‌نرێت له بوارى سیاسه‌تدا.
پێلوسى یه‌كه‌م ژنه، كه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكاى كردبێت له مێژووى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و به‌ڕه‌خنه و هه‌ڵوێسته تونده‌كانى دژى سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌تى دۆناڵد ترامپ ناسراوه، به شێوه‌یه‌ك چه‌ند جارێك سه‌رسه‌ختانه ڕووبه‌رووى بۆته‌وه و هه‌وڵیداوه له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا دوورى بخاته‌وه.
دواین هه‌ڵوێستیشى دڕاندنى وتارى ساڵانه‌ى ترامپ بوو دواى ئه‌وه‌ى ترامپ ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد له ناو ئه‌مه‌ریكا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى هه‌بوو.
نانسى پێلوسى له چه‌ندین بۆنه و رێكه‌وتدا، به توندى ئیدانه‌ى ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته‌كانى توركیا كردووه به‌رامبه‌ر به كورد و له لێدوانه‌كانیدا باسى له‌وه كردووه كه: ئه‌وه‌ى ئێستا توركیا ده‌رهه‌ق به كورده‌كان ده‌یكات، هیچى كه‌متر نییه له جینۆسایدى ئه‌رمه‌نیه‌كان.
بۆیه هه‌ڵبژاردنى جۆ بایدن و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى نانسى پێلوسى له شه‌قامى كوردیدا پێشوازیه‌كى گه‌رمى لێكرا و زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى پێیانوایه له‌مه به‌دواوه گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا دێته ئاراوه به‌رامبه‌ر به دۆزى كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان.