باره‌گای بارزانی، له دوو قۆناغی مێژوویدا پێگه‌ی به‌هێز ده‌كرێت و وه‌ك ناوه‌ندی یه‌كه‌می بڕیار خۆی ده‌رده‌خات، یه‌كه‌میان دوای رێككه‌وتنامه‌ی ئازار، دووه‌میشیان دوای شكستی ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دێت، كه به‌هۆیانه‌وه مه‌سعود بارزانی پۆسته حكومییه‌كه‌ی له ده‌ستدا، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو.
له هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی نه‌گۆڕدراوه، نه‌مانی رۆڵی حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیه له بڕیاره گرنگ و كاریگه‌ره‌كاندا، زیاتر كاری به‌رپرسه حزبیه‌كان هه‌ندێك كاری رۆتین و ته‌شریفاتیه.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا له باره‌گای بارزانی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانی، مه‌سعود و ئیدریس بارزانی پێگه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له‌م باره‌گایه‌ی ئێستادا باوك دانیشتووه و ورده ورده پێگه‌ی كوڕه‌كانیشی له‌ناو جومگه‌كانی حكومڕانیدا به‌هێزتر ده‌كات.
ئاوڕێك له رابردوو
به‌پێی بیروه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی یاداشته‌كانی قۆناغی خه‌باتی چه‌كداریان نوسیوه‌ته‌وه، دوای رێككەوتننامەی 11ی ئازار، خانەوادەی بارزانی دەسەڵاتی خۆیان لەناو هەموو دەزگاكانی پارتی و شۆڕش دهچەسپێنن، هەنگاوی یەكەم گەشەپێدانی بارەگای بارزانی بوو. كە بە دەسەڵاتترین دەزگای شۆرش دەناسرا و سەرپەرشتی هەموو كاروباری پێشمەرگە، سیاسی، راگەیاندن و دارایی و پەیوەندییەكانی دەكرد.
هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئیدریس بارزانی وەك لێپرسراوی مەكتەبی عەسكەریی و مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی دەزگای پاراستن رۆڵ ده‌گێڕن.
دروستكردنی ئەم دەزگایانە و خستنەژێر ركێفی ماڵی بارزانیەوە، هیچ مانایەكی بۆ حیزب و دەزگاكانی مەكتەبی سیاسی یان كۆمیتەی ناوەندی ناهێڵنه‌وه.
چونكە كارە گرنگەكان لەو شوێنانە بوون كە لەژێر دەسەڵاتی خانەوادەی بارزانیدا بوون، ئەگەر هەر كارێكی تریش هەبوایە لە دەرەوەی ئەو دەزگایانە ئەوە بێ رەزامەندی ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی نەئەچوو بەڕێوە.
بەتایبەت دەزگای پاراستن، پەلی بۆ ناو هەموو جومگەكانی پارتی و دەرەوەی پارتی كێشا بوو، كە پەیوەندییان بە پارتی و شۆڕشەوە هەبوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ دەزگایەكی حزیبی یان پێشمەرگایەتی یان كۆمەڵایەتی نەبوو كە پاراستن نوێنەری تێدا نەبێ، حكومەتێك بوون لە ناو حكومەتێكدا. بەهۆی ئەم كارانە رۆژ بە رۆژ قورسایی و سەنگی سیاسی و رۆڵی پارتی وەك حزب كەم دەبوەوە.
ئەندامێكی ئاسایی پاراستن چەندەها جار رۆڵی لە كادیرێكی بەرزی پارتی زیاتر هەبوو، مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندیان بە كاروباری لاوەكیەوە خەریك كردبوو.
مەسعود بارزانی لەو بارەوە نوسیەتی، لە ئایاری 1966دا بارەگای بارزانی پێكەوەنرا و ئیدریسی برام بەرپرسی ئەو دەزگایە بوو، كارەكە وا رێكخرا كە من زیاتر یارمەتیدەر بم، ئەم بارودۆخە تا 1967 بەردەوام بوو، من تێگەیشتم پێویستمان بە دەزگایەكی ئاسایش و هەواڵگری هەیە بۆ شۆڕش كاری پێكەوەنانی ئەم دەزگایە بە من سپێرا.
ئه‌م ره‌وشه بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌باره حزب و ركابه‌ره سیاسیه‌كانیان لاوازن تا چه‌نده له حكومه‌ت و حكومڕانیشدا خراپ بن ترسی له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیان نیيه
ئێستا ره‌وشی پارتی چۆنه؟
حاڵی حازر، باره‌گای بارزانی چالاكترین ناوه‌ندی سیاسی پارتی و تاڕاده‌یه‌كیش هه‌رێمی كوردستانه، له كاتێكدا بارزانی باوك له‌م باره‌گایه پێشوازی له میوانه‌كانی ده‌كات و ره‌نگڕێژی سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی رۆڵیان رۆژ له دوای رۆژ لاوازتر ده‌بێت.
له ساڵی 2020دا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌ك یان دووجار كۆبوه‌ته‌وه، _به‌پێی ماڵپه‌ری فه‌رمی ئه‌و حزبه_فیگه‌ره دیاره‌كانی ناو مه‌كته‌بی سیاسی به ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌ون، له نمونه‌ی فازڵ میرانی.
هه‌موو بچوكبونهوهیهكی حزب، واته به‌هێزبوون و جێگیربوونی پێگه‌ی بنه‌ماڵه، كاتێك پارتی وه‌ك حزب قورسایی نامێنێت ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه فیگه‌ره‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌ن، ئێستا ئه‌وه‌ی زیاتر ناوی ده‌هێنرێت ئه‌ندامه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین نه‌ك كادیر و به‌رپرسه حزبیه‌كان. له‌سه‌روی ههرهمهكهوه مه‌سعود بارزانی دانیشتووه و له دوای خۆشی كوڕه‌كانی دێن.
لاوازی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی پارتی به ڕاده‌یه‌كه، له دواین سه‌ردانیاندا بۆ به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری، یه‌كێك له كاره‌كانیان ئاماده‌كاریی بووه بۆ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، ئه‌مه به‌پێی ماڵپه‌ری ده‌نگی ئه‌مریكا.
جێگیربوونی حكومی بنه‌ماڵه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رابردو و ئێستاشدا ئه‌زمونكراوه، له وڵاتانی كه‌نداو هێز و ده‌سه‌ڵات لای بنه‌ماڵه‌كانن ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕدرێت وه‌زیر و حكومه‌ته‌كانن، هه‌میشه له سیسته‌می پاشایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یدا حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی كارتۆنی دروست ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی شكستیان بخرێته ئه‌ستۆ.
له ئه‌رده‌ن كه پارتی په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، حكومی بنه‌ماڵه هه‌یه، له سوریاش به هه‌ماشێوه، له‌مجۆره حكومدارییهدا ئه‌وه‌ی گرنگه مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه، ناو ماڵی خۆت ئارام و سه‌قامگیر بێت گرنگ نیه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت چی رووده‌دات، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ر دیمه‌شق و لازقیه‌یان به ده‌سته‌وه مابوو، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون ده‌سه‌ڵات بهجێبهێڵن.
ئه‌م ره‌وشه بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له باره، حزب و ركابه‌ره سیاسیه‌كانیان لاوازن، تا چه‌نده له حكومه‌ت و حكومڕانیشدا خراپ بن، ترسی له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیان نیه، پشتیوانیه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیان هه‌یه توركیا به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌یانپارێزێت، هه‌روه‌ك چۆن ئازه‌ربایجان و قوبرس و ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كان له سوریا ده‌پارێزێت.