بۆرما یان میانمار، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى رۆژئاواى ئاسیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له چین و هیندستان و به‌نگلادیش، به وڵاتێكى فره نه‌ته‌وه و ئاین ده‌ناسرێت كه زۆرینه‌ى دانیشتووانى بووزین، پاشان هیندۆس و مسوڵمان و كریستانه‌كان.
سه‌ربه‌خۆیی و گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازییه‌وه
دواى سه‌ربه‌خۆ بوونى و رزگاربوونى له ده‌ست به‌ریتانیا ساڵى 1948، له ساڵى 1962 تا ئێسته ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی حوكمی میانمار ده‌كات.
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى كه ئه‌نجوومه‌نى شۆڕ‌شیان پێك هێنابوو، ناویان له خۆیان نابوو ئه‌نجوومه‌نى ده‌وڵه‌ت بۆ ئاشتى و گه‌شه‌پێدان دواى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات دژی هه‌موو ده‌نگێكی ئۆپۆزسیۆن وه‌ستانه‌وه.
نی ون سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له یه‌ك كاتدا به‌رپرسیاریه‌تى پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری به ده‌سته‌وه بوو، له ساڵى 1962 تا 1988 ده‌سه‌ڵاتى میانماری به‌ده‌سته‌وه بوو، كۆنتڕۆڵى ته‌واوى ژیانى میانماری كردبوو.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه مانگی ئه‌یلوولی ساڵى 1962 ده‌سه‌ڵاتى به كوده‌تا گرته ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانیان ره‌ت كرده‌وه و زۆرێك له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ساڵى 1990، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به به‌شداری چه‌ندان حزب به‌ڕێوه چوو، حزبی رابیته‌ى نیشتمانى دیموكرات كه تاكه حزبی سه‌ره‌كیى ئۆپۆزسیۆن بوو و زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی ئاماده نه‌بوو ده‌سه‌ڵات بدات به حزبی رابیته‌ى نیشتمانى و رایان گه‌یاند تا ده‌ستووری نوێ له وڵات په‌سند نه‌كرێت، ده‌سه‌ڵات ناده‌ن به‌هیچ حزبێك، پاشان هه‌موو هه‌وڵه‌كان خرانه گه‌ڕ بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووری نوێی وڵات كه تا ساڵى 1993 به‌رده‌وامی هه‌بوو.
هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاكسازییه‌كان له 2010وه تا ئێسته
له مانگی ئایاری 2008 راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستووره نوێیه‌كه ئه‌نجام درا و ناوى وڵات له بۆرما گۆڕا بۆ یه‌كێتیى میانمار یان كۆماری یه‌كێتیى میانمار. به‌پێى ده‌ستووره نوێیه‌كه ساڵى 2010 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌نجام درا و حزبی یه‌كڕیزی و گه‌شه‌پێدانى كه به‌ره‌ى سه‌ربازی پشتگیر ده‌كرد به به‌ده‌ستهێنانى 80%ى ده‌نگه‌كان براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو كه 77%ى خه‌ڵكى میانمار به‌شداری ده‌نگدانه‌كه بوون.
چاودێرانى هه‌ڵبژاردنه‌كه رایان وابوو هه‌ڵبژاردنه‌كه به گشتى باش بوو، به‌ڵام وڵاتانى رۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایان گه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كه ساخته‌ی زۆری تێدا كراوه و دانیان به ئه‌نجامه‌كه‌ى نه‌نا، هاوكات هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌ره‌ی سه‌ربازییان تۆمه‌تبار كرد كه ساخته‌كاری زۆر و به‌رفراوانیان ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حكوومه‌ت پێك هێنرا.
حكوومه‌ت ده‌ستبه‌كار بوو و ده‌ستی كرد به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و چاكسازی سیاسی به‌ره‌و چه‌سپاندنى دیموكراسی لیبڕاڵی و ئابووری تێكه‌ڵاو و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانى.
حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان
میانمار دابه‌شى سه‌ر 14 یه‌كه‌ی ئیداری گه‌وره ده‌بێته‌وه كه خۆى له حه‌وت ویلایه‌ت ده‌بینێته‌وه. بۆرمییه‌كان زۆرینه‌ى دانیشتووان پێك ده‌هێنن، به‌ڵام پێكهاته كه‌مینه‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌دا زۆرینه‌ن كه خودی ویلایه‌ته‌كانیش له‌ناو خۆیاندا دابه‌شى سه‌ر چه‌ندان یه‌كه‌ی ئیداری بچووك ده‌بنه‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى ئیداری ئه‌نجوومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پێك هاتوون له ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی، ده‌سه‌ڵاتى سڤیل و پۆلیسی ناوچه‌كه.
بنكه سه‌ربازییه‌كان
هێزی سه‌ربازی میانمار (بۆرما) به گشتى ده‌گاته 400 هه‌زار سه‌رباز كه خۆی ده‌بینێته‌وه له سوپای وشكانى، ده‌ریایی و ئاسمانى كه 90%ی وه‌ك خۆبه‌خش له ریزی سوپادان. هێزه‌كانى پۆلیسی وڵات ژماره‌یان ده‌گاته 50 هه‌زار پۆلیس كه به‌شدارن له ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌به‌ردنى یه‌كه ئیدارییه‌كان.
دیارترین یه‌كه‌ى سه‌ربازی میانمار ناسراوه به (تاتمانداو) كه تۆمه‌تباره به به‌رپرسیاریه‌تى سه‌ره‌كى له هه‌موو ئه‌و كرده‌وه‌گه‌له سه‌ربازییانه‌ى له وڵات ئه‌نجام ده‌درێت دژ به پێكهاته‌كان به گشتى و مسوڵمانه رۆهینگییه‌كان به تایبه‌ت كه تاوانى دژ به مافه‌كانى مرۆڤیان ئه‌نجام داوه.
ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی له میانمار پێوه‌ندییه‌كى مێژوویی و به‌تینى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و به‌شی زۆری چه‌ك و جبه‌خانه‌ى سوپاى میانمار له لایه‌ن ئیسرائیل دابین ده‌كرێت، ساڵى 2015 جه‌نه‌ڕاڵ مین ئونگ هلینگ سه‌ردانى ته‌ل ئه‌بیبی پایته‌ختى ئیسرائیلى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانى سوپای ئیسرائیل و سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئیسرائیلیش كۆ بووه‌ته‌وه.
هاوكات پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزیش له نێوان میانمار و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له ماوه‌ى هه‌شت ساڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتیدا، باراك ئۆباما سه‌رۆكى پێشووی ئه‌مه‌ریكا سێ جار له 2010، 2014 و 2016 سه‌ردانى میانماری كردووه و له‌گه‌ڵ ئونگ سان چو راوێژكاری میانكار كۆ بووه‌ته‌وه. له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیش ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانى له‌سه‌ر میانمار هه‌ڵگرت و له جێیدا هاوپه‌یمانی ستراتیجییان به‌ست.
ده‌سه‌ڵاته‌كانى سوپا
به‌پێى ده‌ستووری 2008، ده‌سه‌ڵاتى سوپا له میانمار ده‌سه‌ڵاتێكى به‌رفراوانى هه‌یه و سه‌ربه‌خۆیه و ناچێته ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ت. ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكى به‌رفراوانی به‌سه‌ر حكوومه‌ت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوی به‌سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگری و كاروباری ناوخۆ و كاروباری سنوور هه‌یه.
ده‌ستووری 2008، سێ پۆستى وه‌زاری داوه‌ته سوپا له‌وانه وه‌زاره‌تى به‌رگری، وه‌زاره‌تى كاروباری ناوخۆ و وه‌زاره‌تى كاروباری سنوور. جگه له‌مه‌ش سوپا 25 كورسیی مسۆگه‌ری له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌پێى ده‌ستوور مافی ڤیتۆی هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ر ههموارێكى ده‌ستوور و ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه هه‌ر كاتێك دۆخى ناهه‌موار رابگه‌یه‌نێت.
سوپای میانمار له باشووری رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا به دووه‌م چالاكترین هێزی شه‌ڕكه‌ر دوای هێزی میلی ڤێتنامی دێت كه به توندی به‌گژی به‌رهه‌ڵستكاره ناوخۆیییهكانیدا ده‌چنه‌وه و له‌مه‌شدا شاره‌زایی باشیان هه‌یه.
ئابڕووچوونهكانى سوپا
ئه‌گه‌رچی سوپای میانمار شارهزایییهكانى باشی له شه‌ڕدا هه‌یه، به‌ڵام تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانى چه‌ندان كرده‌وه‌گه‌لى دژ به مافه‌كانى مرۆڤ، به‌مه‌ش ئابڕووی له‌كه‌دار بووه له ماوه‌ى 1962 تا 2011.
میانمار له 1852 تا 1948 به‌ریتانییه‌كان حوكمیان كردووه، پاشان له 30ى ئاداری 2011 تا ئێسته حكوومه‌تێكى مه‌ده‌نى میانمار به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام زۆرینه‌ى ئه‌ندامى ئه‌و حكوومه‌ته پله‌داره سه‌ربازییه كۆنه‌كانن كه له ساڵى 1962ه‌وه به كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست. له یه‌كی نیسانى 2016 ئونگ سان چو راوێژكاری میانمار ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست و هه‌ندێك چاكسازی سیاسی دیاریكراوى ئه‌نجام داوه.
ئه‌گه‌رچى جه‌نه‌ڕاڵ سی كه به جه‌نه‌ڕاڵی چاكسازی ناوى ده‌كردووه، به قۆناغی جیاواز به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی سوپای به مه‌ده‌نییه‌كان داوه، هێشتا ده‌سه‌ڵاتى ره‌ها لاى سوپایه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كۆمه‌ڵكوژی كه‌مینه‌ى مسوڵمانى رۆهینگی بكه‌ن، به‌ڵام سو چی راوێژكاری وڵات ئه‌گه‌رچی پێشتر دژی ئه‌و توندوتیژییه‌ى سوپا بوو ئێسته بێ ده‌نگه و تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ى له ریزی كرده‌وه‌گه‌لى سوپا وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له 25ى ئابی 2017سوپای میانمار كردهوهگهلێكى سه‌ربازی رێكخراوی دژ به مسوڵمانه روهینگهكان له ویلایه‌تى ئاراكان ده‌ست پێ كرد و رێكخراوه‌كانى مافه‌كانى مرۆڤ زۆر به توندی دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه و داواى راگرتنىان كرد. كرده‌وه‌گه‌لى ئه‌و جاره‌ی سوپا دژى مسوڵمانانى رۆهینگییه‌كان له كاتێكدایه ساڵى 2012 به‌هه‌مان جۆر كرده‌وه‌گه‌لێكی تر‌ى ئه‌نجام داوه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران له رۆهینگییه‌كان كوژران.
ئه‌وه‌ى سوپا دژ به مسوڵمانانی رۆهینگی كردى له 2017، درێژكراوه‌ی هه‌مان ئامانجه كه دواى جه‌نگی جیهانى دووه‌م و وه‌رگرتنى سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا ساڵى 1948 دژى مسوڵمانانى كه‌مینه‌ی بۆرما و كهمایهتییهكانى تری ئه‌و وڵاته ده‌ستى پێ كرد.
مێژووى ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تى له بۆرما (میانمار)
شاری باگان كه شارێكى شوێنه‌وارییه ده‌كرێته پایته‌ختى مه‌مله‌كه‌تى باگان، 1057 مه‌لیك ئاناوراتها یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تى میانماری یه‌كگرتوو داده‌مه‌زرێت كه پایته‌خته‌كه‌ى باگان و بووزییهت وه‌ك ئاینى ده‌وڵه‌ت ده‌ناسێنێت.
1531 خانه‌واده‌ى تاونگو جارێكى تر وڵات بنیاد ده‌نێته‌وه و ناوی ده‌نێت بۆرما.
1885 تا 1886 بۆرما ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى داگیركاری به‌ریتانیا.
ساڵى 1942 ژاپۆنییه‌كان رانگۆنی پایته‌خت داگیر ده‌كه‌ن و ئیداره‌ى به‌ریتانییه‌كان له‌وێ هه‌ڵدێن، پاشان ساڵى 1945 ژاپۆنییه‌كان دوای شكانیان له جه‌نگی جیهانى دووه‌م له‌سه‌ر ده‌ستى هاوپه‌یمانان كه 150 هه‌زار كوژراو له‌و شه‌ڕه‌ی رانگۆن ده‌كوژرێن و جارێكى تر به‌ریتانییه‌كان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست.
دواتر ساڵى 1948 بۆرما سه‌ربه‌خۆیی خۆى به‌ده‌ست ده‌هێنێت. ساڵى 1962 ئه‌نجوومه‌نى سوپا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست دواى كوده‌تاكردن و ده‌سه‌ڵاتى تاك حزبی داده‌مه‌زرێنن.
ساڵى 1990 به‌ره‌ی نیشتمانى دیمو‌كراتى ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌ى ره‌ها به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام سوپا دان به ئه‌نجامه‌كه‌یدا نانێت. ساڵى 2011 سوپا به ناوى ده‌سه‌ڵاتى سڤیل له هه‌ڵبژاردندا ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ساڵى 2015 جارێكى تر به‌ره‌ی نیشتمانى دیمو‌كراتى ئۆپۆزسیۆن زۆرینه به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه و حكوومه‌ت پێك ده‌هێنن، به‌ڵام هێشتا به پێى ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی له میانمار حوكم ده‌كات.
فه‌رمان سادق