موهه‌ندیسی ڕووداوه‌كان كێیه‌ ؟

8ی ته‌موز.. گەمەیەکی ناو خێزانی شێخە قادرییەکانی سلێمانی و یەکێتییه‌ یان لایەنی فراوانتری هه‌یه‌؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.07.21 04:20 PM
3090 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

هیوا خۆشناو
ئایا بە تەنیا ئەوەیە شێخێک، شێخێکی دیکەی ئامۆزای لابردوە؟
-ئایا ئەو کۆدەتایە بە تەنیا گەمەیەکی ناو خێزانی شێخە قادریەکانی سلێمانی و یەکێتیە، یان لایەنی فراوانتری هەیە؟
-دەستی ئێران لە پشت ئەو کۆدەتایە چەند ڕاستە؟
-ئایا تورکیا و ئەردۆغان میعماری سەرەکی ئەو کۆدەتایەن؟ ئەگەر وایە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدێک کە شەو و ڕۆژ لە مێدیاکانی په‌که‌که‌ داکۆکی لە گەرێلاکان، کامپی مەخموور و ڕۆژئاوا دەکات وە دوژمنێکی سەر سەختی تورکیایە،، چ دەکات لەنێو ئەو هەموو کۆدەتاچیە مورتەزەقەی ئەردۆغان؟
- بەرهەم ساڵح لەناو پانیک دایە.
-پێشتر دەزگای پاراستن باسی دەستی لاهووری دەکرد لە کوشتنی ق.سلێمانی دا،، ئێستا باس لە پیلانی کوشتنی مەزڵووم عەبدی دەکرێ بەدەستی په‌که‌که‌؟ ئایا پیلانی ئاییندەیان چیە بۆ ئەوەی دوای دابەشکرنی بنەماڵەی شێخەکانی قادری، دەیانهەوێ لە نێوان پکک و ڕۆژئاوادا چ فیتنەیەک بنێنەوە؟؟
-ئەردۆغان لە دیاربەکر،، باسی پرۆسەی ئاشتی کردەوە و گوتی: پکک بەڵایەکە بەسەر باکووری عێراق،، لەلایەکی دیکە وەفدێکی ناردە قەندیل!!
- هەرچیەک دەبێ با ببێ،، ئەوەی سلێمانی ئەگەر ڕێگای لێ نەگیرێ، هەنگاوی دیکەی بەدوادا دێت و پێموابێ نۆرەی نێچیرڤان دێ.
- لە کوردستاندا جوڵاندنی بەردەکات دەست پێدەکات و هەندێک بەرد لە جێگای خۆیان دەلەقێندرێن. بەردە بچوکەکان لادەبرێن و بەردە گەورەکانیش گاسنگەکانی گاجووتەکان تێکدەشکێنن.
- دوای ١٤-٧ واتە کۆبونەوەی ناتۆ، ئەمریکا بڕیاریدا سەنگەر لە ڕۆژهەڵات بگوازێتەوە. بەڵام ئەو تەحلیلە بەس نیە. جگە لەوە ئەمریکا لەسەر سنووری چین و ئێران وە لە نزیک ڕوسیا کارێک بۆ هاوپەیمانە بە کێشەکەی " تورکیا " دەدۆزێتەوە.
-بە بەگچی کردنی تورکیا لە کابوول، بەتەنیا یەک مانای نیە،، بەڵکو دەیانهەوێ لەسەر سنووری چین – ئێران و نزیک ڕوسیا ئیمپراتۆریەتێک بۆ گاڵیبان-ئەردۆغان و ئیخوانیە جیهادیەکانی سوریا ساز بکەن.
-ئەردۆغان دوای ئەوەی لە سوریا فڕۆکەیەکی ڕوسی خستە خوارەوە،، ناچارما چەکی س٤٠٠ بکڕی، خۆی لە ناتۆ دوورکاتەوە و ببێتە هەڕەشە لەسەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ و ئەمریکا،، بۆ بۆ ڕازیکردنی پوتین.
-ئێستاش بۆ ڕازیکردنی بایدن،، ناچارە خۆی بخاتە ناو مەترسیدارترین یاری لە ئەڤغانستان .

 

لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی دوو ئامۆزا ناكۆكه‌كه‌

 

- تورکیا چیتر هاوپەیمانی ناتۆ نیە،، بەڵکو بەکارهێنەری ناتۆیە. هێرش بۆ سەر خۆرئاوا خەتی سورە، دەبێ تەیب ئەردۆغان هەوڵ بدات لەگەڵ کورد خۆی ئاشت بکاتەوە،، بەڵام بۆی هەیە لە کوردستانی عێراقدا هێرشی سەر پکک بکات. "چاو لە نەخشەی بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریاک " جاک سۆلیڤان" بکە ساڵی ٢٠١٦ لەسەر سیاسەتی ئەمریکا دەربارەی کورد و تورکیا چی دەڵێ.
-چوونی تەیب بۆ دیاربەکر لەو چوارچێوەیە بوو و وەفدێکیشیان چوە قەندیل.
-دووبارەی دەکەمەوە دەبێ خەباتێکی چڕی لۆبی لەسەر بیرۆکراسی ئەمریکا و ناتۆ دەستپێبکات کە پێیان وایە پکک وەسیلەیەکە بۆ هێشتنەوەی تورکیا لەناو ناتۆ دا.
- تورکیا:
- بۆ تورکیا پەیوەندیەکانی لاهوور لەگەڵ په‌که‌که‌ و شاهین جیلۆ لە ڕوانگەی ستراتیژیەوە مەترسیدارن.
- تورکیا پیلانی B بۆ ئیخوانەکان داناوە چ لە سوریا و چ لە عێراق کە هاوتەریبە لەگەڵ بزووتنەوەی کوردایەتی – تورکمەنە مورتەزەقەکان و بەشێک لە عەرەبی سونەی ڕادیکاڵ.
- کێشەکانی لاهوور و ئاستەنگی لە بەرانبەر ئەو گایەی کە دەیهەوێ کوردستانی عێراق جووت بکات و شوێنی بەردەکان بگۆڕێ. - ئەو بەڕێزانەی تورکی دەزانن دەتوانن تەماشای ڕۆژنامەی حووریەت بکەن و بابەتەکەی خەندە فورات لەسەر لاهوور بخوێننەوە. تورکیا ڕوداوی کوشتنی جێگری باڵیۆزیش دەخاتە ئەستۆی لاهوور.

https://www.hurriyet.com.tr/yazarlar/hande-firat/ankara-kyb-esbaskani-lahur-seyh-cengi-talabani-oyunlarinin-farkinda-41727231?fbclid=IwAR2e0LlmsByqKV_07-FLCIhPsQTyaQVcFwTbQ2-olhu5cYF3_uiDXYRgbkc

- لە ئەگەری کشانەوەیەکی نسبی ئەمریکا لە ناوچەکە،، کوردستانێکی مەرکەزی و بەدامەزراوەیی "یەک هێزی پێشمەرگە" پارلمانێکی کارا پێویستە. دامەزراوەیی، دیموکراسی ڕوکەشانە و مافی مرۆڤ ئێدۆلۆژی شەڕی هەژموونگەرایی و جیۆسیاسی ئەمریکان،، هەرکەس ئەمانە نەکات،، ناتوانێ ببێتە پارتنەری ئەمریکا.
- بەڵام ئەو کاتە هاوپەیمانەکەی ئاک-پارتی "پدک" چی دەکات؟ چ لە ڕاپەریوانی هەولێر و بادینان دەکات،، چ لە کەڵەگایەکی وەک شێخ جەنگی دەکات کە ڕۆژانە ماسوڵکەکانی نیشانی بارزانیەکان دەدات و جەماوەری یەکێتی لەگەڵ دایە؟
-بۆیە دەتوانین بڵێین ئەندازیاری سەرەکی ئەو یارییەی سلێمانی ئێران نیە، بەڵکو تورکیا-ماڵی بارزانیە بەدەستی پیاوەکانیان لەناو یەکێتی بەتایبەتی قەباد و مەلا بەختیار.
- شێخ جەعفەریش چەتەیەکە وەک بەگچی ماڵی بارزانی بەکار هاتوە.
-شاناز "حەسوودی ژنانە" فێرست لایدیەکەی سلێمانییە..

لاهور شێخ جه‌نگی باس لە ڕۆڵی عوسمانی و ئەردۆغان دەکات نه‌ك ئێران له‌ ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌موز

ئێران:
-ناسیۆنالیستەکانی کورد،، وەکو هەرجار بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە،، دەیخەنە ئەستۆی شیعەی فەقیر و ئێران.
-ڕاستە لاهوور پیاوێکی پەرفێکت نیە بۆ ئێران،، بەڵام قەت باوەڕناکەم ئێرانیەکان ئەوەندە بێ ئەقڵ بن ڕۆڵی موهەندیسیان گێڕابێ. بۆ ئەوان هەرکەسێک دێتە سەر کورسیەکەی بابانیەکان گرینگ نییە،، ناچارە حیساب بۆ ئێران بکات.
-لاهوور  دوو لێدوانی داوە: لە هەردووکیاندا بەتەنیا باس لە ڕۆڵی عوسمانی و ئەردۆغان دەکات. ئەگەر ئێران دەوری هەبوایە باسی دەکرد و داوای یارمەتی لە ئەمریکا دەکرد.
ئەمریکا و بریتانیا:
-باوەڕناکەم لەو یارییەدا ڕۆڵی میعمارییان بینیبێ. بەڵام ئەوان چاو لە ڕەفتارەکانی تەیب ئەردۆغان دەقوچێنن "بۆ ڕازیکردنی لە مانەوەی لەناو ناتۆدا و شەڕی بە وەکالەت دژ بە چین-ڕوسیا و ئێران" وە ڕازین لە کوردستانی عێراقدا ڕۆڵێکی دیاریکراوی هەبێ.
-هاوکات هەردوکیان ئەزانن کە ماڵی بارزانی لە هەموویان باشتر و گونجاوترن بۆ هێزە نێودەوڵەتیەکان و هەستیاریەکانی ئەوان ڕەچاودەکەن و ڕێگا بەماڵی بارزان دەدەن ئاستەنگیەکانی بەردەم خۆیان تا ڕادەیەک ڕاماڵن. هەڵوێستی بریتانیا و ئەمریکا بۆیە لە سەر گیراوانی بادینان لاوازە و لەوانەشە ئاگاداری پیلانەکەی "ئەردۆغان – بارزانی -قوباد و مەلا بەختیار" بوبن بەڵام موهەندیسایەتیان نەکردوە.
-بەکورتی ئەمریکا و بریتانیا کاریان بە کێشەی لاهوور و بافیڵ نیە بۆ ئەوان گرینگە لە ژێر کۆنترۆڵ دابن جا کێ دەبێتە كوێخای سلێمانی کێشە نیە،، بەڵام ئەگەر لاهوور هەڵسێتە سەرپێ و شەقام بجولێنێ،، دێنە سەر خەتیونێوبژیوانی دەکەن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ