ده‌رباره‌ی نهێنی په‌یوه‌ندیی پاكستان به‌ تاڵیبانه‌وه‌

عیمران خان.. ئه‌و په‌شتونیه‌ی تاڵیبانی گه‌ڕانده‌وه‌ كابول

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.08.22 01:40 PM
1599 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

عیمران خانی پاکستان سێ ساڵە خەریکی چییە بۆ تاڵیبان؟ 
لە وڵامی پرسیارێکدا لە کەناڵی کوردسات سەبارەت بە ھاتنەوەی تاڵیبان، کاک مەلا بەختیار وتی "پاکستان لە ترسی گواستنەوەی ئاگرەکە بۆ وڵاتی خۆی تەبیعیە مەراعەتی دۆخە بکات".
بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک توێژینەوە و شیکاری خۆم، دەمەوێ لێرەدا ڕۆڵی پاکستان، بە تایبەت عومران خان ی سەرۆک وەزیران ڕونکەمەوە لە ھاتنەوەی دەسەڵاتی تاڵیبان، ئەمەی پاکستان کردی ترسی گواستنەوەی ئاگر نەبوو، بەڵکو ھەڵکردنی ئاگرەکە بوو و گوازتێوە بۆ ئەفغانستان. 
پاکستان لە 18ی ئابی 2018 سەرۆک وەزیرانێکی نوێ (عیمران خان )ی ھەڵبژاد، بۆیە باسەکانی پێش ئەو بەروارە جێدەھێڵم و لە ھاتنە سەر دەسەڵاتی عومران خانەوە دەست پێدەکەم.
عیمران خان یەکەم سەرۆک وەزیرانی پەختونە (پەشتون) لە پاکستان دەسەڵات بگرێت بە دەست، پەختون (پەشتو) زۆرینەی دانیشتوانی ئەفغانستانن (40%) وە تاڵیبان لە ئەتنک گروپی پەختون پێکھاتوە. ھەرێمی پەختونخوای پاکستان کە دانشتۆکەی 35 ملوێن کەسە، ھەر لە حەفتاکانەوە بووە بە سەنتەری بەرھەمھێنانی گروپە ڕادیکاڵیە ئیسلامێکان لە جیھان بە گروپی تاڵیبان و گروپە کوردێکانی وەکو ئەنسار و تەنانەت بزوتنەوەی ئیسلامیشەوە. ڕادیکاڵە کوردەکان لە پەختونخوای پاکستان گەشەیان بە بیروباوڕی جیھادی داوە نەک ئەفغانستان. 

عیمران خان، یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌شتونه‌ له‌ مێژووی پاكستاندا

وەک کەسێکی پەشتون، عومران خان دەسەڵاتی خۆی وەک سەرۆک وەزیران بەکارھێنا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ قەتەر و تورکیا بۆ گەڕانەوەی تاڵیبان. ھەندێ جموجوڵی عومران خان لە ماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتدارێتی کە بووە ھۆکاری ڕێککەوتنەکان و بەھێزکردنی تاڵیبان. 
١ـ تەنھا دوو مانگ دوای دەستبەکاربونی وەکو سەرۆک وەزیران، لە 25ی 10ی 2018، حکومەتە نوێیەکەی پاکستان مەلا برادەری لە زیندانی پاکستان ئازاد کرد و چوو بۆ قەتەر تا سەرپەرشتی باڵی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان بکات. 
٢ـ دوو مانگ دوای ئازادکردنی مەلا برادەر، لە 21ی 1ی 2019 عومران خان سەردانی قەتەری کرد و ئەم سەردانە بوو بە دەستپێکێک بۆ پلان و کۆششی ھێنانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، تاڵیبان سەرپشک کران بەوەی لە قەتەرەوە خۆ ڕێکخستنەوەی سیاسی و لە پاکستانەوە خۆڕێکخستنەوەی سەربازیی و لۆجستی ئەنجام بدەن. 
٣ـ سێ ھەفتە پێش سەردانەکەی قەتەر، عومران خان لە 4ی 1ی 2019 لەگەڵ ئۆردوغان لە تورکیا کۆبۆوە و باسی دروستکردنی ئیمپراتۆری ئیسلامیان کرد لە ناوچەکە. 
٤ـ شوباتی 2019 گفتگۆکانی تاڵیبان / پاکستان/ ئەمەریکا / قەتەر لە دۆحا دەستی پێکرد.

كۆبوونه‌وه‌ی عیمران خان و وه‌فدی تاڵیبان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا براده‌ر

٥ـ 22ی 7ی 2019, عومران خان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن و لەگەڵ سەرۆکی ئەوکاتە ترەمپ دا کۆبۆوە و یەکەم خاڵی گفتگۆیان باسی ڕەوشی ئەفغانستان و گفتگۆکانی دۆحا بوو، بۆ ڕۆژی دوایی عومران خان لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا بە ئاشکرا دانی بەوەدا نا کە حکومەتی ئەفغانستان بێ تاڵیبان سەرکەوتو نییە و بەشداری تاڵیبان دەبێت بە مایەی ئارامی بۆ ناوچەکە. عومران خان بیانوی ئەوەی دەھێنایەوە کە حکومەتەکەی ئەشرەف غانی دۆستی ھیندوستانە. 
٦ـ 23ی 9ی 2019 لە میانەی کۆبونەوەکانی یو ئێن لە نیویۆرک، عومران خان بەجیا لەگەڵ ترەمپ و پاشان ئۆردوغان کۆبۆوە و لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی یەکەم خاڵ باسی ڕەوشی ئەفغانستان بوو. 
٧ـ ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٠، دوو ڕۆژ پێش واژوکردنی ڕێککەتنی ئەمەریکا و تاڵیبان، عومران خان گەیشتە قەتەر و چەند کۆبونەوەی نھێنی و ئاشکرای ئەنجامدا. 
٨ـ ٢٩ی ٢ی ٢٠٢٠ ڕێککەوتنی بەینی ئەمەریکا و تاڵیبان لە دۆحا واژۆکرا، وەزیری دەرەوەی پاکستان شامەحمود قورەیشی ئامادەی مەراسیمەکە بوو. 

ئه‌ردۆغان و عیمران خان دوو دۆستی به‌هێزی یه‌كترن

٩ـ ١٣ی ٢ی ٢٠٢٠ ئۆردوغان سەردانی پاکستانی کرد و دەربارەی تاڵیبان و پرۆژەی ئیمپراتۆری ئیسلامی لە ناوچەکە گفتگۆکرا. 
١٠ـ لە مەودای ئەم سێ ساڵە دا عومران خان حەوت جار سەردانی سعودیە و دوو جار سەردانی ئێران و سێ جار سەردانی چینی کردوە بۆ دڵنیایدان کە تاڵیبان بە فۆرمێکی نوێوە دەگەڕێتەوە ئەفغانستان و زیانی بۆیان نابێت. 
١١ـ ١٩ی ٢٠ی ٢٠٢٠ عومران خان سەردانی ئەفغانستانی کردو، ئەم سەردانە وەکو پەیامی پشتیوانی پاکستان بۆ تاڵیبان لێکدەدرێتەوە و دوا بە دوای ئەم سەردانە تاڵیبان بە ھێزبوونی بەخۆیەوە دەبینی و پەیوەندێکانی حکومەتەکەی ئەشرەف غانی و عومران خان بەرەو خراپی دەڕۆی.
ئەم خاڵانەی خوارەوە ھۆکاربوون کە ئەفغانستان بە گومانەوە لە حکومەتەکەی عومران خان بڕوانێت:
* لە مزگەوتەکانی پاکستان منداڵ و گەنجیان ھاندەدا بۆ جیھاد و ڕەوانەی ئەفغانستان دەکران. 
* ئەو گەنجانەی لە ئەفغانستان خواستی جیھاد و تێکەڵبوون بە تاڵیبانیان ھەبوو، لە پاکستان ڕاھێنیانیان پێدەکرا. 
* عومران خان لە وتارێکی نێو پەرلەماندا، ئوسامە بن لادنی بە شەھید ناوبرد. 
* ھەندێ لە بریندارەکانی تاڵیبان، لە نەخۆشخانەکانی شارەکانی کوەیتە و پیشاوەری پاکستان چارەسەریان بۆ دەکرا. وەزیری ناوخۆی پاکستان شێخ ڕەشید ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکی جیۆ نویز دانی بە ڕاستی ئەم بابەتە دانا. 

چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له‌ ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان ـ 2021.8.14

* چەند جارێک وەفدی باڵای تاڵیبان بە سەرۆکایەتی مەلا برادەر سەردانی پاکستانیان کردوە و لەگەڵ عومران خان کۆبونەتەوە و ڕێکخستنەکانی تاڵیبانیان لە پاکستان بەسەرکردۆتەوە. 
* مەراسیمی گەورەی ناشتنی کوژراوەکانی تاڵیبان بە ئامادەبوونی ھەزاران لایەنگیر و ئاڵای تاڵیبانەوە لە پاکستان. 
* ئیسمائیل خان، یەکێک لە گەورە جەنراڵەکانی ھەرێمی ھیراتی ئەفغانستان، لە کاتی ھێرشێکی تاڵیبان دا وتی ئەمە شەڕی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان نییە بەڵکو شەڕی پاکستان و ئەفغانە بەڵام تاڵیبان شەڕەکەیان بۆ دەکات. 
* چەندین خۆپیشاندانی گەورەی ئەفغانیانی دەرەوەی وڵات دژی دەستێوەردانی پاکستان و یارمەتی دانی ئاشکرای تاڵیبان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە ھەموو تاکێکی ئەفغانی تاڵیبان بە پرۆژەی پاکستان دەزانن.
لە ئەنجامدا، دوای سێ ساڵ دەستبەکاربوونی عومران خان، لە ئابی ٢٠١٨ بۆ ئابی ٢٠٢١، تاڵیبان گەڕانەوە پایتەختی کابول و جیاوازێکەی تاڵیبانی ئێستا و تاڵیبانی پێش ٢٠٠١ ئەوەیە، تاڵیبانی ئێستا وڵاتە دراوسێکەی په‌شتون دەیبات بەڕێوە کە ئەوان وەکو تاکێک لە خۆیان لێی دەڕوانن. 
گۆران ڕەحیم


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ