هه‌رچه‌نده داعش له ڕووی ئیقلیمی شكستی هێنا و چیتر نه‌یتوانی له‌و پنته جوگرافیایه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر داگرتبوو له عێراق و سوریا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردوو ده‌ریانخست ئه‌و رێكخراوه له ڕووی ئایدیۆلۆژیا و فیكر و دارایی و سه‌ربازیشه‌وه له‌خۆ سازكردنه‌وه دایه و شانه نوستهكانی لێره و له‌وێ چالاكی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چه‌ندین هۆكار و فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ن كه وایكردووه ئه‌و ڕێكخراوه به زیندووی بمێنێته‌وه و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت و چۆنی بوێت، بگه‌رێته‌وه بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ و كرده‌وه‌ی خۆكوژی و تیرۆریستیش ئه‌نجام بدات، كه گرنگترینیان:
جگه له ڕووی فیكریی، یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت به‌رامبه‌ر داعش، ئه‌ویش قه‌باره‌ی داراییه‌كه‌یه‌تی كه وایكردوه دووباره بتوانێت خۆی كۆبكاته‌وه.
ساڵی 2018 ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) له ڕاپۆرتێكیدا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی هه‌واڵگریی و شاره‌زایانی بواری رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر ڕایگه‌یاند: پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر داڕمانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، كه‌چی خاوه‌نی برێكی یه‌كجار زۆری پاره‌ن و به‌نزیكه‌ی (400) ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت. به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه له رێگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و خستنه ناو پرۆژه‌ی جۆراجۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به ناوی كۆمپانیای جیاجیا كاری پێكراوه.
ئامانجیش له‌وه گره‌نتی كردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشه له داهاتوودا، به‌و پێیه‌ی خاڵی به‌هێزی هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌ر بزوتنه‌وه و رێكخراوێك مه‌سه‌له‌ی داراییه‌كه‌یه‌تی.
هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو پێمان ده‌ڵێن: داعش توانیویه‌تی جارێكی تر پارچه‌كانی كۆبكاته‌وه و خۆی بگونجێنێت له گه‌ڵ فشاره‌كانی سه‌ری پاش شكسته سه‌ربازیه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها توانیویه‌تی سه‌ركردایه‌تی نوێ دروست بكاته‌وه. بۆیه سه‌ره‌تای دروستبوونه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یه‌تی و هه‌وڵی چڕیش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی تۆره جاڵجاڵۆكهیهكهی به‌تایبه‌تی له ئه‌فریقیا و ئاسیا، په‌لبهاوێژێت و بۆ جیهانی بسه‌لمێنێت كه داعش هێشتا نه‌ك هه‌ر زیندووه، به‌ڵكو مه‌ترسیه‌كی جیدیشه بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتان.
خۆ پڕچه‌ككردنه‌وه و سازادنهوه و ته‌نانه‌ت توانای په‌لاماردان، ئاماژه‌ی زه‌قن له‌سه‌ر باشی بواری دارایی بزوتنه‌وه‌كه و كڕین و ئاماده‌كردنی پێداویستیه‌كانی سه‌ربازیی.
فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هێزی داعش ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نییه ههیكلی نوێی داڕشتوه و په‌لامار و هێرش ده‌كات، له‌وه گرنگتر ئه‌و پرسیاره‌یه: ئایا بۆچی داعش ده‌توانێت دوباره خۆی دروست بكاته‌وه؟
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه: ئایا له ڕووی فیكری و بیره توندڕه‌وییه لاواز بوون؟ ئایا توانراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و ئایدیا توندڕه‌وییه بكه‌ن و بنبڕی بكه‌ن؟
هه‌موومان ده‌زانین هیچ ڕێكخراوێك له‌ناو ناچێت ئه‌گه‌ر فیكر و ئایدیۆلۆژیایه‌كه‌ی له‌ناو نه‌چێت، داعش‌یش زۆر به به‌باشی كار ده‌كات له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئه‌و فیكره‌یه.
هۆكاریش زۆرن بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و بیره، كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و له وڵاتانی وه‌كو عێراق و سوریاش به‌تایبه‌تی، كه بوونه‌ته كوانوی كێشه و ململانێكان و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پایه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و داڕمانی ئابوریی وڵات و شكستی نوخبه‌ی سیاسی له ئیداره‌دانی وڵات و نه‌هێنانه ده‌ری وڵات له گێژاوی ململانێیه مه‌زهه‌بی و نهژادییهكان، هه‌موویان هۆكار گه‌لێكی به‌هێزن بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیره توندڕه‌ویه..
بە داخەوە تائێستا ڕووبەڕووبونەوەیەکى فیکریى و ڕێکخراوەیى ئاڕاستەى ڕێکخراوەکە نەکراوە، تائێستا دامەزراوە ئاینیە گەورهکان نەیانتوانیووە ستراتیژیەتێکى تەواو بۆ رووبەرووبونەوەى ئەو رێکخراوە توندڕەوە پێشکەش بکەن. چونکە شکستپێهێنانى سەربازیى پێویستە هاوکات بێت لەگەڵ شکستى فیکریان، بۆئەوەى گرەنتى نەگەڕانەوەیان هەبێت دووبارە.
بۆیە دامەزراوە ئاینییەکان بە تایبەت لە بەردەم ئاڵنگاریەکى یەکجار سەختدان، کە بریتیە لە ڕووبەروبونەوەى فیکریى و ئایدیۆلۆژى ئەو ڕێکخراوە هەرە توندڕەوەییە. بە تایبەتى پاش گێڕانەوە و کۆنتڕۆڵکردنەوەى سەرجەم خاکەکانى ناوچەکانى لەژێر دەستیان دابوو.
بۆ ڕووبەڕوبونەوەى ئەو فیکر و ئایدیۆلۆژەیەتەش پێویستە نەخشە ڕێگایەک و بەرنامەیەکى تۆکمە هەبێت بۆ شکست پێهێناینان لە چوارچێوەیەکى فراوان و لە سەرجەم روکن و کەلەبەرەکانى ئەو ڕێکخراوە کاریان لەناودا دەکات. وەک لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەى فیکر و دروشمە مەزنەکانیان، ئاشکراکردنى سەرجەم کارە قێزەوەن و تاوانکاریەکانیان، قایم کردن و پاراستنى کۆمەڵگەکان. چەسپاندنى بیروباوەڕى خۆشەویستنى نیشتمان. پارێزگاریکردن لە خاک و دەوڵەت.