
ئه‌ردۆغان ته‌واوی تواناكانی خۆی و ده‌وڵه‌تی خستوه‌ته‌كار بۆ ڕێگرتن له سه‌ركه‌وتنی كه‌مال كلیچدارئۆغلۆ به‌سه‌ریدا له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه، چونكه پێیوایه خولی دووه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی دێت مادام هه‌موو تواناكانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سته‌وه‌یه: بودجه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگریی و دادگا و 90% له میدیای حكومه‌تی و تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
زۆرینه‌ی ڕاپرسییه‌كان ده‌ڵێن، كلیچدار له خولی یه‌كه‌م سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رنا له خولی دووه‌م هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت به جیاوازی لانیكه‌م 5% و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن 10%.
ئه‌ردۆغان له‌رێی گوتاره نه‌ته‌وه‌یی و دینی و تائیفییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیه‌كانیشه‌وه، دۆخه‌كه‌ی زیاتر گه‌رمكردووه بۆ گه‌ره‌نتی ده‌نگی لایه‌نگر و پشتیوانانی، ئه‌گه‌رچی كلیچدارئۆغلۆ هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری په‌نابردنی ئه‌ردۆغان بۆ ته‌زویركردنی هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی و ده‌نگی ئه‌و له‌ڕێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه تاوه‌كو ده‌نگده‌ران ده‌نگی پێنه‌ده‌ن له دوا خوله‌كه‌كاندا.
ئه‌ردۆغان له هه‌موو بانگه‌شه‌كانیدا، كلیچدار و هاوپه‌یمانی میلله‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات به خیانه‌تی نیشتیمانی و گه‌له‌كۆمه له‌گه‌ڵ دوژمنانی ده‌ره‌كی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ تیرۆر (مه‌به‌ستی هه‌ده‌په‌ی كوردیه)، چونكه ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت هه‌ده‌په درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه.
ئه‌ردۆغان له یه‌كێك له بانگه‌شه‌كانیدا وتی:"كلیچدارئۆغلۆ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان فه‌رمان له شاخی قه‌ندیله‌وه وه‌رده‌گرن به‌ڵام ئێمه فه‌رمان له خوداوه وه‌رده‌گرین".
له كاتێكی تری بانگه‌شه‌كانیدا ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی دینی نییه و ئاڵای نییه (مه‌به‌ستی ئاڵای توركیایه) و بانگی نییه، پشتیوانی كه‌مال ده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان به‌م تۆمه‌تانه‌وه نه‌وه‌ستا، هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد به تۆمه‌تێكی قورس كاتێك وتی: "ئه‌ی كه‌مال، ئێمه ده‌زانین تۆ له لایه‌نگری هاوڕه‌گه‌زخوازانی هه‌روه‌ك حیزبه‌كانی: باش، داهاتوو، هه‌ده‌په و دیموكراتی و پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، ئه‌م حیزبانه هه‌موویان پشتیوانانی هاوڕه‌گه‌بازین".
وتیشی:"گه‌له‌كه‌م (مه‌به‌ستی خۆیه‌تی) ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی كه‌سێك ناكات ببێته سه‌رۆك كۆمار به پشتیوانی قه‌ندیل (په‌كه‌كه)".
ئه‌م شێوازه‌ی ئه‌ردۆغان شۆڕبووه‌ته‌وه بۆ وه‌زیر و ڕاوێژكار و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌شی، بۆڵنت تۆران جێگری سه‌رۆكی ئاكه‌په ڕایگه‌یاند: چاره‌نووس و قه‌ده‌ره‌ی ئه‌ردۆغان چاره‌نووس و قه‌ده‌ری توركیایه.
هه‌روه‌ك محه‌مه‌د ئاوگوم ڕاوێژكاری تایبه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت:" هه‌رگۆڕانێك له ده‌سه‌ڵاتی توركیا واته كارێكی مه‌ترسیدار بۆ به ئامانجگرتنی سه‌ربه‌خۆیی توركیا".
هه‌رچی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووه بینالى یڵدرم پێیوایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره هاوشێوه‌ی"جه‌نگی سه‌ربه‌خۆییه دژی داگیركه‌ران".
وتیشی:"خه‌باتی ئه‌ردۆغان و هاوڕێكانی دژی ئه‌وانی هه‌وڵده‌ده‌ن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن و په‌كه‌كه‌ی تیرۆریستی بكه‌ن، خه‌باتێكه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌میشه‌یی توركیا ده‌دات".
قسه‌كانی سوله‌یمان سۆیلۆ زۆرترین كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له شه‌قامی سیاسی و جه‌ماوه‌ری توركیا كاتێك وتی: "چۆن ڕازی ده‌بن وڵات ڕاده‌ستی كلیچدار ئۆغلۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنین، ئه‌وانه دێن كه پشتیوانی هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌كه‌ن".
سۆیلۆ ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی ئایار هاوشێوه‌ی كوده‌تایه‌كی سیاسیه دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان.
سه‌لیم ئۆغلۆ په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په، سنوری هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌زاند و وتی:" گوێی هه‌ر كه‌سێك ده‌بڕین بیر له‌وه بكاته‌وه ئازاری ئه‌ردۆغان بدات".
زه‌كه‌ریا ئۆغلۆ سه‌رۆكی هوداپار (حزبێكی ئیسلامی كوردییه و هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغانه) له وتاری بانگه‌شه‌ی بۆ لایه‌نگرانی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كه‌مال كلیچدار به زۆرینه‌یه‌كی ساده بردیه‌وه، ئه‌وا خۆتان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكه‌ن".
هه‌روه‌ك (إسماعیل هونارلیجا) رێبه‌ری یه‌كێك له ڕه‌وته دینیه دیاره‌كانى توركیاش بۆ شوێنكه‌وتووانی دووپاتیكرده‌وه:"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات به دڵی ئێمه نه‌بێت، پێویسته هه‌مووتان له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیداین".
هه‌روه‌ها گروپه چه‌كداره ئۆپۆزیسۆنه‌كانی سوریاش بانگه‌وازیان كردووه ده‌نگ به ئه‌ردۆغان بدرێت، ئاماده‌یشیان ده‌ربڕی به‌رگری لێبكه‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆرانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان.
لێره‌دایه، كه هه‌ندێك پێیانوایه هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د پاساوی خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌سه‌د داوای ڕاگرتنی سه‌رجه‌م پشتیوانییه‌كان بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا ده‌كات، به‌ڵام وادیاره ئه‌ردۆغان پێویستی به‌و گروپانه ده‌بێت له قۆناغه‌كانی داهاتوودا و ڕووداووگه‌لی سه‌یر و مه‌ترسیداریش به‌ڕێگه‌ون.
ئه‌و په‌یام و هۆشداریانه‌ی ئه‌ردۆغان و دوروبه‌ره‌كه‌ی، به ڕوون و ڕاشكاوی ده‌یسه‌لمێنێ كه ڕه‌شه‌باكه پێچه‌وانه‌ی ڕۆیشتنی كه‌شتیه‌كه هه‌ڵیكردووه بۆیه خۆی ده‌كێشتی به به‌رده‌ڵانی كه‌ناره‌كاندا، ئه‌وه‌ش دیاره ئه‌م شێوازه‌ی بانگه‌شه ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر 30%ی ده‌نگده‌ران ده‌كات كه لایه‌نگر و شوێنكه‌وتووانی ئه‌ردۆغانن، ڕاپرسییه‌كانیش پێشبینی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ئه‌م رێژه‌یه‌ش داده‌به‌زێ.
ئه‌ردۆغان پێیوایه، زیاتر ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه و وتاری توند و زیاده‌ڕه‌ویی له بانگه‌شه‌كاندا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ناو خه‌نده‌قی وه‌فاداری ده‌هێڵێته‌وه بۆی، دوای ئه‌وه‌ی بۆ 20 ساڵ خزمه‌تیكردن، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵاوسان ڕێژه‌ی 200% زیادی كردووه و نرخه‌كانیش له 300% بۆ 400% به‌رزبوونه‌ته‌وه و بێ كاربیش گه‌یشتوه‌ته 20%.
ئه‌ردۆغان به‌مشێوازه بانگه‌شانه‌ی ده‌یه‌وێ هاوڵاتیان بیر له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو چێژوه‌ربگرن له‌و فڕۆكه و درۆن و ئۆتۆمبێلی كاره‌بای و زرێپۆش و كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر كه نمایشیان ده‌كات و ده‌ڵیت: دروستكراوی ناوخۆی نیشتیمانی توركیان.
ئۆپۆزیسیۆن، گومانی له هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌یه، ده‌ڵێن ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام خه‌ریكی درۆكردنه و ئه‌وه‌ی باسی ده‌كات خه‌یاڵ پڵاوییه، ئه‌مه جگه له‌و سكانداڵه گه‌نده‌ڵیه مه‌ترسیدارانه‌ی كه كلیچدارئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردن و دادگاییكردنی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات تێوه‌گلان تێیدا.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیش پێده‌چێت گرنگترین هۆكار ئه‌گه‌ر تاكه هۆكاریش نه‌بێت، وا بكات له ئه‌ردۆغان كه هه‌موو تواناكان به‌كاربهێنی بۆ رێگرتن له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا ئه‌گه‌رنا ئه‌و ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناكات به دانپێدانانی خۆی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆ مه‌ترسیدارانه‌ی به خه‌یاڵدا بێت كه ڕه‌نگه دووچاری توركیا ببێته‌وه له دۆخێك‌دا نه‌یه‌وێ دۆڕان قبوڵ بكات.
وه‌رگێڕانی دانا ساڵح / سه‌رنوسه‌ری پۆله‌تیك
نوسینی حسني محلي / پسپۆری كاروباریی توركیا و توێژه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان