چەکی کڵاشینکۆف یا AK 47، بەناوی داههێنەرە ڕوسییەکەی کلاشینکۆف بەناوبانگە.
میخائیل کڵاشینکۆف لەساڵی 1919 لەخێزانێکی قەڕەباڵغ لەدایک بووە و لە گوندی کۆریا لە باشوری ڕوسیا دەژیا، لە ساڵی 1941 لە دەورانی جەنگی جیهانی دووەم شۆفێری تانک بوو کە بەسەختی بریندار دەبێت، کوالێتی بێوێنەی چەکە ئەڵمانییەکان گاریگەریی زۆری کردە سەری، لەو کاتەدا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدا بووە کە بیرۆکەی سەرەتای چەکەکەی دانا.
شەش ساڵ دواتر بە پشتگیریی بەرپرسانی سەربازیی و حکومەتیی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی AK 47 لە کارگەی چەک دروستکردنی ( ئیژماژ ) لەشاری ئیج وێکس دەستیپێکرد.
لەو کاتەوە تا ئێستە زیاتر لە 100 ملیۆن دانە کڵاشینکۆف بەرهەم هێنراوە، دروست کراوە.
کڵاشینکۆف، هۆکاری سەرکەوتنی چهكى کڵاشینکۆف بە سادەیی ئەو دەزانێت، مەبەستی سادەیی لە بەکارهێنانی.
میخائیل کڵاشینکۆف دهڵێت، هەمیشە بۆچوونی من ئەم ڕستە بووە "هەرچییەک ئاڵۆزە بێ سوودە، شتە سوود بەخشەکان سادەن).
بەناوبانگی و سەرکەوتووی چهكى کڵاشینکۆف وایکرد زۆر كۆمپانیای چهك و وڵات هەستن بە دروستکردنی نایاسایی و دروستکردنی مۆدێلی چاولێکەرانە ( تهقلید ).
داهێنەرە ڕوسییەکە ڕۆژێک لە دیداری لەگەڵ هۆگۆ چافێز بە ئاماژە بەمە وتی :هەندێک لە وڵاتان بێ مۆڵەتی یاسایی کڵاشینکۆف دروست دەکەن و ئەم کارە دزییە و تەواو نایاساییە.
فڕۆشتنی نایاسایی و بەکارهێنانی کڵاشینکۆف له لایهن تیرۆرستانهوه هەمیشە بابەتێکی ئاڵۆز بووە، میخائیل کڵاشینکۆف چەندجار بە دەربڕینی ناڕەزایی لەم بابەتە بەرپرسیارێتی ئەمەی نەخستووەتە سەر خۆی بەڵکو خستویەتییە سەر سیاسهتمەداران.
ئەو دەیوت کوالێتی بێوێنەیی ئەم چەکە وایکردووە زۆرێک حەسودی پێببەن بەتایبەت ئەمریکا، هەروەها دەیوت لە دەورانی جەنگی ڤێتنام سەربازانێکی ئەمریکیم بینی کە M16 کەی خۆیان فڕێدەدایە سەر زەوی و تا کڵاشکۆفەکانی ڤیەت کۆنگەکان بەکاربێنن، ئەوانی دوای چەند ساڵێک لە عێراقیش ئەم کارەیان کرد، ئێمە بینیمان لە کەشوهەوای خراپدا M16 ڕێک یا تەواو کار ناکات.
میخائیل کڵاشینکۆف، کە زۆرترین مەدالیای ڕێزلێنان و شانازیی بە سینەی خۆیەوە بینی هەرگیز سودی مادیی نەویست لە فڕۆشتنی ملیۆێنان کڵاشینکۆف، تەواوی مافی مادی و مەعنەوی فڕۆشتنی کڵاشینکۆف بە ناوی دەوڵهتی ڕوسیاوەیە.
ڕاپۆڕتی کەناڵی BBC فارسی
و: جیهاد مەلا محمود