شێخ باز كه‌ریم به‌رزنجى، یه‌كێكه له بازرگانه گه‌وره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له ئێستادا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى كار گروپه، له دواى لادانى ئاشتى هه‌ورامیش له پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، ناوبراو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه راوێژى پێده‌كرێت و هاتۆته پێشه‌وه.
ئه‌و بازرگانه له ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كان له دایك بووه، ده‌رچووى كۆلێژى ته‌كنیكییه و پسپۆڕی له بوارى نه‌وت نییه، تاوه‌كو رووخانى صدام حسێن كارى بازرگانى له چوارچێوه‌ى به‌ڵێنداریه‌تى و پڕۆژه‌ى بچووك ده‌كرد و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كى كه‌م بوو.
شێخ باز خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره‌و باوكى له جه‌نگى جیهانى دووه‌م له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان وه‌كو سه‌رباز كارى كردووه، چۆته وڵاتانى ( هیندستان و قوبڕس و فه‌ڵه‌ستین) ، دواى ئه‌وه باوكى سه‌ر پشك ده‌كرێت له لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه بچێته ئه‌و وڵاته ره‌گه‌زنامه‌ى وه‌رگرێت، بڕیارده‌دات له عێراق بمێنێته‌وه، دواتر وه‌ك كارمه‌ندى كۆمپانیاى نه‌وت له عێراق كار ده‌كات.
شێخ باز كریم، به‌ر له‌رووخانى سه‌دام جارێك له به‌غدا گیراوه نزیك بووه له سێداره‌بدرێت، تاوه‌كو ساڵى 2003 بازرگانى بچووكى ده‌كرد، كاره‌كانى له چوارچێوه‌ى به‌ڵێنده‌رایه‌تى بوو، ئه‌وه‌بوو له ساڵى 2007 كێڵگه‌ى نه‌وتى خورمه‌ڵه‌ى وه‌رگرت و دواتریش بووه خاوه‌نى یه‌كێك له گه‌وره‌ترین باڵاوتگه‌كانى عێراق به ناوى "كار"، دواتریش به پاره‌ى خۆى بۆڕى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى له كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌رى جیهان راكێشا، له‌و كاته‌وه بووه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازرگانه‌كان، به‌مه‌ش ده‌ستى له به‌شێك له كاره‌كانى پێشووترى هه‌ڵگرت.
دواى گرێبه‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى رۆزن نه‌فت له ساڵى 2017، له ئێستادا بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له 60% خاوه‌نداریه‌ته‌كه‌ى كۆمپانیاى رۆزنه‌فتى رووسیه‌و له 40% هى كۆمپانیاى كارى شێخ بازه، به‌ڵام به‌شێكى زۆرى له فه‌رمانبه‌ره‌كانى رۆزنه‌فتیش سه‌ر به كۆمپانیاى كارن.
شێخ باز كریم له دواى ئاشتى هه‌ورامى، یه‌كێكه له شاره‌زاكانى نه‌وتى كوردستان
شێخ باز له به‌صره‌و به‌غداو نه‌جه‌فیش بازرگانى جیاواز ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانى باشوور‌و ناوه‌ڕاستى عێراقى له لایه‌ن برایه‌كیه‌وه به ناوى "شێخ مه‌حمود" به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئێستا كێشه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق هه‌یه (تێوه‌گلاوه به پرسى گه‌نده‌ڵى)، به‌غدا 625 ملیۆن دۆلارى ناوبراو قه‌رزاره.
ئه‌و بازرگانه جگه له‌وه‌ى خاوه‌نداریه‌تى كێڵگه‌ى نه‌وتى خورمه‌ڵه‌و باڵاوتگه‌ى كار ده‌كات، له هه‌مانكاتیشدا له رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه كاره‌باى موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سونه نشین له دواى شه‌رى داعشه‌وه دابینده‌كات، ڕۆژانه‌ش به‌شێك له نه‌وتى كه‌ركوك له لایه‌ن پاڵاوتگه‌ى ناوبراوه‌و ده‌پاڵێورێت.
له‌سه‌ره‌تادا ناوبراو له‌سه‌ر باڵى نێچیرڤان بارزانى حساب بوو، به كه‌سێكى نزیكى ئه‌و داده‌نرا، هه‌نووكه‌ش به یه‌ك دوورى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى مامه‌ڵه ده‌كات.
به ته‌واوى ڕوون نییه ته‌واوى پڕۆژه‌كانى كار گروپ و شێخ باز، به رێژه‌ى سه‌دا چه‌ندى هى پارتییه و سه‌دا چه‌ندى هى خۆیه‌تى، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان زۆرجار كێشه‌ى پاره‌ى هه‌بووه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى به تایبه‌ت له ساڵى 2015 دا، ئه‌وكات ماوه‌یه‌ك عاجزى له نێوانیان روویداوه له‌سه‌ر هه‌ندێ پاره‌ى ناوبراو له هالك بانكى توركى.
شێخ باز ناوه ناوه رووبه‌رووى فشارى زۆرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بێته‌وه، به هه‌مان شێوه له دواى ریفراندۆمیش له لایه‌ن به‌غدا كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروستكراو مه‌ترسى گه‌وره كه‌وته سه‌ر پڕۆژه‌كانى. به‌ر له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێمیش وا بڵاوكرایه‌وه كه‌وا ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، له راستیدا ئه‌و بابه‌ته ئه‌سڵى نه‌بوو، به‌ڵكو كێشه‌ى بۆ دروستكرابوو.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پشتگیرى شێخ باز ده‌كه‌ن له رێگه‌ى باڵوێزخانه‌كه‌یان له عێراق، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانانه‌ى كێشه‌ى ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و عێراق، چونكه ئه‌وان پێیانوایه خزمه‌تێكى زۆرى به كه‌رتى نه‌وت و گاز‌و كاره‌با كردووه.
شێخ باز یه‌كێك له‌و ناوانه‌ى كه ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا، بكرێته وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، به‌و پێیه‌ى له دواى ئاشتى هه‌ورامى هیچ كه‌س وه‌كو ئه‌و شاره‌زایى نییه له ورده‌كارییه‌كانى پڕۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ربۆیه‌ش له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو و ئه‌مڕۆش به‌شداربوو وه‌ك شاندى دانوستانكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، وه‌كو راوێژكارى نا فه‌رمى حكومه‌ت.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پشتگیرى شێخ باز ده‌كه‌ن له رێگه‌ى باڵوێزخانه‌كه‌یان له عێراق
ئاشتى هه‌ورامى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى پێشووترو ستافى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كه سه‌رووكاریان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو، نێوانى ناخۆش بوو، له كابینه‌ى رابردووش ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان دابنیشێت، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كى بڕیبوو، به پێچه‌وانه شێخ باز باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشووى دارایى هه‌بوو.