له 1 ى مانگى تشرینى یه‌كه‌می ڕابرده‌وه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵكى شاره‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى باشورى عێراق له هه‌ڵكشانێكى به‌رده‌وامدایه، به جۆرێك زیاتر له 400 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له 14 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
ئه‌مه پێشهاتێكى نوێیه له مێژووى نوێى عێراقدا كه هه‌ندێك ناوه‌ند به ڕاپه‌ڕینێكى جه‌ماوه‌ریى فراوان ناوى ده‌به‌ن كه گه‌نجان و لاوانى وڵات به نێر و مێ وه به‌شدارن و كه ته‌مه‌نیان له نێوان (15 - 30) ساڵه كه ڕووبه‌ڕووى حكومه‌تێك بوونه‌ته‌وه كه هێز و توندوتیژیى به‌كارهێناوه بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان هه‌ر له غازى فرمێسك ڕێژ تاوه‌كو گولله له لایه‌ن تاقم و میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه، له كاتێكدا لاوه‌كان به سنگى ڕووت و ئاڵاى عێراقه و به ئاشتیانه داواى مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن.
هۆكارى خۆپیشاندانه‌كان
گه‌نده‌ڵیى: ئه‌و په‌تا كوشنده و سامناكه‌ى كه مه‌ترسى له تیرۆر زیاتره و زیانى گه‌وره‌ى به گه‌لانى تازه پێگه‌یشتووى جیهان گه‌یاندووه، له پێش هه‌موویانه‌وه گه‌لانى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوین، هه‌ر بۆیه دروشمى خۆپیشانده‌ران هه‌ر له تونس و لیبیا و جه‌زائیر و میسر و یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنانه‌وه تاوه‌كو عێراق له ناوبردن و بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵییه و به فاكته‌رى سه‌ره‌كى هه‌موو قه‌یران و نه‌گبه‌تیه‌كانى وڵاته‌كانیانى ده‌زانن.
ڕێكه‌وت نییه كه ڕێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له دوا ڕاپۆرتى ساڵانه‌یدا گه‌نده‌ڵى سیاسى به ئاڵنگاریى سه‌ره‌كى به‌رده‌م گه‌لانى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوین و باكورى ئه‌فریقاش بزانێت.
ڕێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له دوا ڕاپۆرتى ساڵانه‌یدا گه‌نده‌ڵى سیاسى به ئاڵنگاریى سه‌ره‌كى به‌رده‌م گه‌لانى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوین و باكورى ئه‌فریقاش بزانێت
هه‌ر ڕێكه‌وت نییه به‌شى زۆرى ئه‌وانه‌ى ئێستا له عێراق و ته‌نانه‌ت لوبنانیش خۆپیشاندان ده‌كه‌ن گه‌نج و لاوانن چونكه ئه‌وان زیاتر هه‌ستیارن و هه‌ست به‌و زوڵم و ناهه‌قیه گه‌وره ده‌كه‌ن كه لێیان ده‌كرێت له لایه‌ن تاقم و توێژێكى كه‌مه‌وه كه هیچ شتێك به لایه‌نه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكى وڵات ته‌نانه‌ت له برسیشا بمرن به‌ڵام ئه‌مان سامان و داهاته‌كه‌یان زیاد بكات و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بن به شێوه‌یه‌ك ئێستا و ئاینده‌یان وێران بكرێت له لایه‌ن ئه‌و تاقمه بێ ڕه‌وشت و داماڵراو له مۆراڵانه.
خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته عێراق چۆن بێ ده‌نگ بن ئیتر له كاتێكدا وڵاته‌كه‌یان له ریزى پێشه‌وه‌ى وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بێت به‌ڵام گه‌له‌كه‌ى داماو و بێكار و بێ خزمه‌تگوزارى بێت له سایه‌ى كاربه‌ده‌ستى گه‌نده‌ڵدا، به‌ڵام له لیستى وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كاندا له لیستێكدا بێت كه له پێش وڵاتانى لیبیا‌و سودان یه‌مه‌ن و سوریا و سۆماله‌و بێت.
ئه‌ى شرۆڤه‌و وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیاره چییه كه له وڵاتێكدا ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌بێت كه له ساڵى 2004 وه دامه‌زرابێت و گه‌نده‌ڵى هه‌بێت ؟ هه‌ر وه‌زاره‌تێك پشكنه‌رێكى گشتى به ده‌زگایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵدا بێت و كه‌چى كه‌س سڵ نه‌كاته‌وه‌و گه‌نده‌ڵى هه‌ر هه‌بێت ؟ دیوانى چاودێرى دارایى جگه له ده‌زگاى دادوه‌رى و په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێراو هه‌بێت گه‌نده‌ڵى هه‌ر گه‌شه بكات ؟
ده‌بێت له ئاوا دۆخێك‌دا خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته له هه‌موو ده‌زگاكان به گومان بێت ده‌بێت بپرسین ده‌بێت ماڵێك نه‌مابێت له‌م وڵاته‌دا گه‌نده‌ڵێكى تێدا نه‌بێت ؟
ئه‌گه‌ر سێكته‌رى كاره‌با به نمونه بهێنینه‌وه له عێراقدا له دواى 16 ساڵ دواى خه‌رجكردنى ده‌یان ملیار دۆلار تا ئێستا نه‌یانتوانیووه كاره‌باى هه‌میشه‌یى بۆ عێراق دابین بكه‌ن.
ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى
فاكته‌رێكى دى خۆپیشاندانه‌كان كه له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانى شاره‌كانى عێراقدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه وڵاتانى ئیقلیمییه له كاروبارى ناوخۆى عێراقدا به تایبه‌تى ئێران، كه كاردانه‌وه‌ىتوندى خۆپیشانده‌رانى لێكه‌وتۆته‌وه و كه په‌لامارى سیمبول ڕابه‌ر و ته‌نانه‌ت كونسڵگه‌رییه‌كانیش بدرێت له كاتێكدا باس له په‌یوه‌ندى تائیفى نێوان ئێران و ئه‌و شارانه ده‌كرا له پێشوودا .
فاكته‌رێكى دى خۆپیشاندانه‌كان كه له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانى شاره‌كانى عێراقدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه وڵاتانى ئیقلیمییه له كاروبارى ناوخۆى عێراقدا
عێراق 134 ملیار دۆلار قه‌رزداره به گوێره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تی، كورتهێنانى دارایى 100 ملیار دۆلار، عێراق پێویستى به 400 ملیار دۆلاره بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له دواى 2003 وه وێرانكراوه .
عێراق بودجه ته‌شغیلى به‌كاربه‌رى 44 ملیار دۆلاره ته‌نها بۆ بیرۆكراسیه‌ت و موچه‌ى 8 ملیۆن كارمه‌ند، له كاتێكدا 35% كۆمه‌ڵگاى عێراق هه‌ژارن، 6 ملیۆن هه‌تیوى تێدایه، 2 ملیۆن بێوه‌ژن، 8 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار، پێویستى به‌بنیاتنانى 15 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه، 7% ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن.
له‌وانه‌ش سامناكتر عادل عه‌بدولمه‌هدى به به‌هاى 187 ملیار دۆلار واژۆى گرێبه‌ستى بۆ 6 هه‌زار پرۆژه له گه‌ڵ وڵاتى چین له دوا سه‌ردانیدا كردووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ڕه‌سید و ده‌ستمایه‌ى له به‌رده‌ستدا بێت.