چاره‌نووسی عادل عه‌بدولمه‌هدیی

عێراق.. كێ ده‌بێته‌ به‌رانه‌ سه‌ربراوه‌كه‌ ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2019.11.30 10:48 AM
200 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

د. إسماعیل ناميق 
من لە 2 ى ئۆکتۆبەر رام وابوو کە حکومەتەکەى عادل عه‌بدولمه‌هدیی ئەڕوخێ وهەڵبژاردنى پێشوەخت ئەکرێ، هەنووکەش رام وایە، بەڵام نوسینى ئایەتى (  يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِينَ ) لە سەرەتاى نامەى دەست لەکارکێشانەوەکەیدا، دەلالەتى تایبەتى خۆى هەیە.
چونکە لە چیرۆکى پێغەمبەر ئیبراهیم و ئیسماعیلى کوڕیدا، ئیسماعیل ئەم قسەیەى بە باوکى ووت: " باوکى خۆشەویستم ئەوە بکە کە فەرمانت پێکراوە ( واتە سەرم ببڕە ) ئەگەر خودا گەرەکى بێت من لە ئارامگران ئەبم ". 
ئەوە بوو دواتر خودا بەرانێکى باشى نارد بۆ پێغەمبەر ئیبراهیم و ئیسماعیل رزگارى بوو.

بۆیە بەپێى دەلالەتى مێژویى ئەم ئایەتە بێت، رەنگە عادل عه‌بدولمه‌هدیی سەرنەبڕدرێت و بمێنێتەوە، جا لەم کابینەیە بێت، یان راسپاردنى بۆ کابینەى نوێ، لە حاڵەتى روودانى گریمانەیەکى وادا دەبێت کێ بەرانە سەربڕداروەکە بێت ؟ وەزیرەکان ؟ سەرۆکى کۆمار و سەرۆکایەتى پەرلەمان ؟ پرۆسەى سیاسیى بەگشتى ؟ راگەیاندنى بارى نائاسایى ؟ یان هەموو ئەو بەرانانەى لە دواى ساڵى 2003 بە پارەى دزى و گەندەڵى قەڵەو بوون وبەردەوام قۆچ دەوەشێنن ؟

رۆژی راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ـ ئۆكتۆبه‌ری 2018

من نازانم لەم هاوکێشەیەدا کێ ئیبراهیمە ؟ کێ ئیسماعیلە ؟ وە کێ دەبێتە بەرانەکە ؟ بەڵام ئەوەى پێشبینى دەکرێت دۆخێکى قورستر و سەختر لەوەى لوبنان بەرۆکى عێراق بگرێت. 
چارەسەرى دۆخێکى وه‌ها ئەگەر دروست ببێـت، تەنها بەوە دەبێـت ئەم پەرلەمانە ساختەیە هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێـت، بۆ دروستکردنى پەرلەمانێکى راستەقینە و خاوەن ویست و بڕیار.

ئەوەى پێشبینى دەکرێت دۆخێکى قورستر و سەختر لەوەى لوبنان بەرۆکى عێراق بگرێت


بۆستى 2ى ئوكتوبهرم:
" ئەم پەرلەمانەى عێراق گوزارشت لە ویستی خەڵکى عێراق ناکات و پەرلەمانتارانیش نوێنەرایەتى دەنگدەران ناکەن، لەبەرئەوەى بەرهەمى هەڵبژاردنێکى پڕ ساختە و فێڵ و گزییە، بەرپرسیارى سەرەکی ئەو ساختەکردنەش کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانە و بەرپرسیارى دووەمیش دەسەڵاتى دادوەرییە کە خۆى دزییەوە لە راستکردنەوەى هەڵە وگزیبەکان، بۆیە بەپێى هەموو پێوەرێک دەبێت ئەم خۆپیشاندانە ببێتە هۆى روخاندنى کابینەکەى عەبدولمەهدیى و هەڵوەشاندنەوەى ئەم پەرلەمانە، مەگەر هاوکێشە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان رایەک یان هەڵوێستێکى تر بسەپێنن".


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ