دوای خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری عیراق، كه زۆرینه‌ی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی گرته‌وه، نزیك بوو كه ئه‌م خۆپیشاندانانه كۆتایی به حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بهێنێت، چونكه هه‌ریه‌كه له هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و و موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ده‌نگیان خسته پاڵ ده‌نگی خۆپیشانده‌ران و داوای ڕۆشتنی حكومه‌تیان ده‌كرد، به‌ڵام به هاتنی قاسمی سوله‌یمانی ئه‌و ده‌نگانه كۆتاییان پێهات و به‌وه ڕازی بوون كه چاكسازی وزاری ئه‌نجام بدرێت،به‌مه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بوو به باسێكی له‌بیر كرا‌و.
به‌ڵام ماوه‌ی دووڕۆژه خۆپیشاندانی توند شاره‌كانی باشووری گرتۆته‌وه، به تایبه‌ت له ناسریه و نه‌جه‌ف، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف و سوتاندیان، دوای ئه‌م ڕووداوانه‌ش دووباره ڕۆشتنی حكومه‌ت بووه به باسێكی گه‌رم، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا موقته‌دا سه‌در گه‌ڕایه‌وه سه‌ر بۆچوونی یه‌كه‌م و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست له‌كارنه‌كێشێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی عیراق. سه‌در به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ حكومه‌تی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت ڕژانی خوێنی هاوڵاتیانه‌وه‌یه، چونكه ئه‌وپێی وایه ته‌نها ته‌نها به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌و خوێنه ده‌وه‌ستێت. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م جاره‌ی سه‌در توندتره له هه‌ڕه‌شه‌كانی پێشووتری، چونكه ئه‌م جاره باس له لایه‌نگرانی ده‌كات، كه فه‌رمانێك نهخهزرا نا حه‌مرا نامێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "تاكو ئێستا فه‌رمانی به لایه‌نگرانی خۆی نه‌كردووه بچنه ناو خۆپیشانده‌ران، ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمان بكات نه خه‌زرا نه حه‌مرا نامێنێت". باس كردنی خه‌زرا له لایه‌ن سه‌دره‌وه ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه، كه له به‌رده‌وامی خۆپیشانده‌ران له‌وه‌یه فه‌رمان به لایه‌نگرانی بكات هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ناوچه‌ی خه‌زرا (ناوچه‌ی سه‌وز، كه باره‌گای حكومه‌تی لێیه).
ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی شاره‌كانی عێراق، جارێكی دیكه باری عادل عه‌بدولمه‌هدی خوار كرده‌وه، چونكه ته‌نها له شاری زیقار 16 خۆپیشانده‌ر له یه‌ك ڕۆژدا كوژران، له شاری نه‌جه‌فیش كه شارێكی پیرۆزی شیعه‌كانه ئێستا باس له شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌كرێت، كه ئه‌مه پاڵ به مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه‌وه ده‌نێت، هه‌ڵوێست له دژی حكومه‌ت بگرێته به‌ر، چونكه هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی ئه‌م شه‌ڕه‌ی كه ناوی لێنراوه خۆپیشاندان.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی بالای شیعه‌كانی عیراق، رۆژى هه‌ینی داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، كه متمانه له حكومه‌تی عیراق وه‌ربگرنه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگریش بكه‌ن له‌و قه‌یران و مه‌ترسیانه‌ی كه ئێستا ڕووبه‌ڕووی وڵات بۆته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سیستانی دوای ئه‌وه هات كه شاری نه‌جه‌ف توندترین خۆپیشاندانی به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه‌شمان له یاد بچێت كه هه‌ڵوێستی سیستانی له هه‌وڵوێستی سه‌رجه‌م سیاسیه‌كانی دیكه گرنگتره، چونكه هه‌رچه‌نده خاوه‌ن پۆستێكی سیاسی نییه، به‌ڵام هه‌میشه كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌بووه، به‌م هه‌ڵوێسته‌شی ته‌واو باری عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ق كرد، كه زه‌حمه‌ته كه‌سایه‌تیه‌ك یان لایه‌نێك بتوانێت فریای بكه‌وێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ئایا ئه‌مجاره‌ش عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ جاری چواره‌م وره‌قه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له گیرفانی ده‌رده‌هێنێت؟ ئایا قاسمی سوله‌یمانی ( كه ئێستا خۆی كێشه‌ی ناوخۆیی له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه) ده‌بێته‌وه فریاد ڕه‌سی؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بیستین، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.