قسه‌كردن و شیكارى له‌سه‌ر كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى قوڕسه‌و ئاسان نییه، چونكه رووداوه ناوخۆییه‌كانى ئه‌و حزبه به خوله‌ك و كاتژمێر گۆڕانكاریان به‌سه‌ر دادێت، به‌رده‌وامیش كۆبوونه‌وه‌و گفتووگۆ له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا روون و ئاشكرایه، خه‌ریكه دواخستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى ده‌بێته ناچارى، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كۆمه‌ڵێك هۆكار، یه‌كێك له‌وانه بوونى سێ كاندیده بۆ سكرتێرى ئه‌و حزبه كه ئه‌وانیش بریتین له ( به‌رهه‌م ساڵح و باڤڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى)، كه ده‌وترێت ئه‌و دوانه‌ى كۆتایى خۆ كاندیدكردنیان بۆ پۆستى سكرتێر، وه‌كو كارتێك به‌كارده‌هێنن، تاوه‌كو لانیكه‌م ببنه كه‌سى دووه‌م له دواى به‌رهه‌م ساڵح.
نه‌وه‌كانى مام جه‌لال و شێخ جه‌نگى و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یان شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ببنه سكرتێرى ئه‌و حزبه، یاخود كه‌سى دووه‌مى حزب به‌بێ ركابه‌ر، له دژى هه‌موو ته‌سكیه‌و دانانێكى بێ هه‌ڵبژاردنن بۆ پۆستى سكرتێر( به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌ى ده‌وێت). شاناز‌و مه‌لا به‌ختیاریش جگه له‌وه‌ى ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ره‌وه‌ى هه‌یكه‌لى حزب بن، هه‌موو شتێكیش ده‌كه‌ن، تاوه‌كو به‌رهه‌م ساڵح نه‌بێته سكرتێر.
لیژنه‌یه‌ك له لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى كه پێكهاتوون له ( ئه‌رسه‌لان بایز، ره‌فعه‌ت عبدوڵا، دلێرى سه‌ید مه‌جید، عیماد ئه‌حمه‌د ) پێكهێنراوه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م باڵه‌كانى نێو یه‌كێتیى كۆببنه‌وه‌و بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌یكه‌رى حزب و گه‌یشتن به ته‌وافوق له‌سه‌ر پۆستى سكرتێر‌و جێگر.
ئێستا یه‌كێتیى له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردایه، یه‌كێكیان دواخستنى كۆنگره‌یه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك تاوه‌كو رێككه‌وتن ده‌كرێت و ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنگره ته‌واوده‌بن، دوومیان دووباره دواخستنى كۆنگره‌یه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ‌و دواى ئاساسیبوونه‌وه‌ى بارودۆخى عێراق، كه ئه‌وه‌ى دووه‌میان ئه‌گه‌رى زیاترى هه‌یه.
بیانوى دۆڕ‌انى باڵێكى یه‌كێتیى له كۆنفراسى كۆمیته‌كان بۆ دواخستنى كۆنگره راست نییه، چونكه ئه‌ندامانى ده‌رچووى كۆمیته‌كان یه‌ك له‌سه‌ر چوارى ئه‌ندامانى كۆنفراسى مه‌ڵبه‌نده‌كان پێكده‌هێنن، جگه له‌وه‌ش ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌چنه‌وه ناو كێبڕكێى كۆنفراسى مه‌ڵبه‌نده‌كان، زۆرینه‌یان بۆ كۆنگره سه‌رناكه‌ون. بۆ نموونه له پارێزگاى هه‌ولێر ته‌نها 45 كه‌س ده‌چێته كۆنگره، به‌پێى پێشبینییه‌كانیش له‌سه‌دا 20 بۆ 25 ى ئه‌ندامانى كۆمیته ده‌توانن بچنه كۆنگره، ئه‌م نموونه‌یه بۆ هه‌موو پارێزگاكان راسته.
كێشه‌یه‌كى دیكه‌ى دواخستنى كۆنگره په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، تاوه‌كو ئێستا باڵه‌كان نازانن ژماره‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره‌یان چه‌نده بۆئه‌وه‌ى بچنه نێو دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌ر باڵه‌و به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى داواكارییه‌كانى بچه‌سپێنێت.
ره‌نگه گه‌یشتنى باڵى ماڵى مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سول به ته‌وافوق ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى كۆنگره زیاد بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێك له سیناریۆیه‌كان ( له كۆی ئه‌و سیناریۆیانه‌ى ده‌خرێنه ڕوو) ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ساڵح بكرێته سكرتێرى گشتیى، باڤڵ تاڵه‌بانى و شاڵاویش بكرێنه جێگرى سكرتێر. باڤڵ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ى قبوڵ نییه، ئه‌گه‌ر پۆستى سكرتێرى نه‌درێتێ ده‌یه‌وێ به‌بێ ده‌نگدان به ته‌نها بكرێته جێگرى سكرتێر، لاهوریش هه‌مان شتى ده‌وێت، به‌ڵام ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵیش ئه‌مه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ماڵى مام جه‌لال هه‌مان پۆستیان پێبدرێت.
ئه‌م سیناریۆیه‌ى باسده‌كرێت، كه شاڵاو باڤڵ بكرێنه جێگرى سكرتێر، به‌ربه‌ستى دیكه‌ى له‌به‌رده‌مه یه‌كێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ش لاهور شێخ جه‌نگییه، ناوبراو قبوڵى نییه، چونكه ئه‌و له‌م كۆنگره‌یه له ناو باڵه‌كانى یه‌كێتیى له هه‌مووان تۆكمه‌تره‌و به باشترین شێوه خۆى ئاماده‌كردووه، له دواى ئه‌ویش كۆسره‌ت ره‌سوڵ و گروپى كه‌ركووكییه‌كانه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆیه سه‌ره‌وه رێكبكه‌ون و جۆرێك له هاوسه‌نگى له نێوان ماڵى مام جه‌لال و كۆسره‌ت بێته‌دى، هه‌رچه‌نده باس له ژماره‌ى دیكه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو 101 كه‌س هه‌ڵبژێردرێن له‌و رێژه‌یه‌ك به‌شێكیان ببنه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌شێكى دیكه مه‌كته‌بى سیاسى، به‌شه زۆره‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نێكى راوێژكارى به‌سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ دروستبكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاوت ده‌كرێن.
له هه‌موو ئه‌و سیناريۆیانه‌ى ده‌خرێنه‌روو، پێویسته كوتله‌كانى دیكه رازیبكرێن، له‌وانه‌ش گروپى كه‌ركووكییه‌كان و باڵى جافه‌كان و هه‌ریه‌ك له (حاكم قادر‌و شێخ جه‌عفه‌رو مه‌حمود سه‌نگاوى و ئه‌رسه‌لان بایزو عیماد ئه‌حمه‌د و سه‌عدى پیره‌و چه‌ندین كه‌سى دیكه)، چونكه ئه‌مانه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵیان نییه ئاوت بكرێن، كارى زۆریشیان كردووه‌و، ناوه ناوه‌ش هه‌ڕه‌شه ده‌نێرن، بۆیه كه‌س ناتوانێت وا به ئاسانى وه‌ده‌ریان بنێت و ده‌سه‌ڵاتیان كه‌مبكاته‌وه.