وا له كۆتایى دوو مانگ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه پان و به‌رینه‌كانى خه‌ڵكى عێراق كه به دروشمى هاتوومه‌ته سه‌رشه‌قام و مافى خۆمم ده‌وێت نزیك ده‌بینه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ تروسكاییه‌ك له ئاسۆه‌وه دیاربێت بۆ كۆتایى هاتن به‌و بار‌و دۆخه له به‌ر نه‌مانى متمانه‌ى خه‌ڵكى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق به‌و تاقم و ده‌سته تائیفى و میلیشیاویانه‌ى كه ئه‌وه‌ى له توانایاندا بێت كردوویانه بۆ به فیڕۆدانى سامان و داهاتى وڵات و به‌كارهێنانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان و حزب و میلیشیاته‌كانیان.
ئه‌وه‌ى جاران و ساڵانى پێشوو ڕه‌وته تائیفیه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا بۆ خه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵك و به‌لاڕێدا بردنیان بۆ مه‌به‌سته نه‌گریسه‌كانى خۆیان، ئه‌وا ئێستا یه‌ك قروشى قه‌ڵب ناكات , ئێستا ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌رگى تائیفیه‌ت و ئتنیكى له به‌ر خۆى داماڵى، هه‌موو هه‌وڵ و به‌ڵێن و كۆبوونه‌وه‌و ڕیفۆرمه‌كانى ده‌سته‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان كه له ڕوخساردا چاكسازییه‌و له ناوه‌ڕۆكدا به گه‌نده‌ڵیه‌كى ڕێكخراوه ده‌زانن .
ئێستا وه‌كو ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ و میدیاكان تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى كه هه‌رچه‌نده زوو زوو تۆڕى ئه‌نته‌رنێتیشیان لێ ده‌بڕن چالاكوانانى مه‌ده‌نى باسى ده‌كه‌ن گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان بووه‌ته تابلۆیه‌كى مه‌زن له هه‌موو پارێزگاكانى عێراقدا له‌سه‌ر هاوپشتى و یه‌كگرتوویى هه‌موو چین و توێژه‌كانى گه‌ل له به‌رامبه‌ر تاقمێكى دزو گه‌نده‌ڵ كه وه‌كو خۆپیشانده‌ره‌كان خۆیان ده‌ڵێن، ئێستا ناڕه‌زایه‌تیه‌كان گۆڕاوه بۆ شۆڕشى تشرین و بووه‌ته مۆدیلێكى نوێ ى خه‌بات بۆ یه‌كسانى و داد په‌روه‌رى و به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و دژى پاشكۆیه‌تى و وابه‌سته‌یى بۆ وڵاتانى تر.
سه‌ركرده‌كانى ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه كه ناوه‌ڕۆك و دروشمى نیشتمانى مه‌زنیان هه‌ڵگرتووه و قوربانیان بۆ داوه و ئاماده نین سازشى له‌سه‌ر بكه‌ن
له ئاوا بارودۆخێكدا چ بكرێت چاره‌سه‌ر چییه ؟
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت یان كوشت و بڕى خۆپیشانده‌ران وه‌كو ئه‌وه‌ى تا ئێستا باس له كوژرانى 850 كه‌س ده‌كرێت و هه‌زارانى تر بریندارن، هه‌ڵبژاردنى پێشووه‌خته له ژێر چاودێرى نێوه نه‌ته‌وه‌یى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هه‌موو حزب و تاقمه تائیفى تێوه گلاو ه‌كان به گه‌نده‌ڵى و دادگاییى كردنیان و گێڕانه‌وه‌ى ماڵى گشتى بۆ گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت .
هه‌رچه‌نده تا ئێستا سه‌ركرده‌كانى ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه كه ناوه‌ڕۆك و دروشمى نیشتمانى مه‌زنیان هه‌ڵگرتووه‌و قوربانیان بۆ داوه‌و ئاماده نین سازشى له سه‌ربكه‌ن، ئیتر له به‌ر دۆخى ئه‌منى بێت كه واش ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌ستى میلیشیاكان نه‌كه‌ون، به‌ڵام پێویسته نامه‌و به‌ڵێن و مه‌سجى جدى و جێ متمانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق بنێرن به كورد‌و توركمان و كریستیان و شیعه‌و سوونه كه ئه‌م بزاڤه بزاڤێكى نیشتمانى یه كار بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كات له پێناو یه‌كسانى و داد په‌روه‌ر ى حكومه‌تێكى ڕه‌شید كه هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى هاونیشتمانانى عێراق دابین بكات دوور له ئینیماى تائیفى و نه‌ته‌وایه‌تى، تاوه‌كو ئه‌وانیش ببنه پاڵپشتى ئه‌و بزاڤه .
له كۆتاییدا
1. هه‌ر چه‌ند عبدولمه‌هدى بڕیاری دا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ناوبراو كۆتایى به گرژى و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بهێنێت، به‌ڵكو وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێداوه ئه‌وه‌ى ئێستا بووه‌ته خوازیارى سه‌ره‌كى هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان ئه‌وه‌یه گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى له سیستمى به‌ڕێوه‌بردن و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌س و تاقم و حزبانه‌ى كه به دۆسیه زه‌به‌لاحه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه‌گلاون له كار‌و چالاكى سیاسى له عێراقدا.
2. كێ ئه‌و ئازایه‌تیه‌ى به‌رده‌كه‌وێت له عێراقدا به‌ر له ڕشتنى زیاترى خوێنى خه‌ڵك بگرێت و زه‌مینه ساز بكات بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات و به كه‌مترین زیان ئاشتى و ئارامى بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات، چونكه هه‌مووان دانیان به‌وه دا ناوه كه گه‌نده‌ڵى هه‌یه نادادپه‌روه‌رى هه‌یه پێشێلكارى گه‌وره به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانى عێراق له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه‌ى كراوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ى میلیشیاو تاقمه چه‌كداره‌كان به ئاشكرا‌و له سه‌ر شاشه‌ى تیڤیه‌كانه‌وه داواى لێبوردن و به‌خشینیان له خه‌ڵكى وڵات كرد به‌ڵام زۆر دره‌نگ بوو.