كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌رگای له‌سه‌ر چیرۆكێكی تازه بۆ ریفۆرم و ئیصلاح له‌ناو كادران و لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه كردۆته‌وه‌و دیسان ریفۆرم و ناوگۆڕین و كێشمه‌كێشی ئهمیندارو ئه‌وانی دیكه و پرسی جیاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بانگه‌واز بۆته‌وه رۆژه‌ڤێكی گه‌رم.
ره‌نگه ئیتر دواخستنی ته‌له‌بی ئیسلاح و خواستی گۆرانكاری جددی و نه‌هێنانه پێشه‌وه‌ی وزه‌ی گه‌نج و گوتاری كلاسیكیانه بۆ سیاسه‌ت و بانگه‌واز، ئینتیحاری سیاسی بێت بۆ ئه‌م پارته ئیسلامیه، مۆدێلی نوێی كاركردن و نه‌خشه‌رێگای سیاسی و دیدی نوێ و ته‌ته‌ڵه‌كردنی كادران به‌ته‌واوی كاتی هاتوه، به‌جۆرێك كۆنگره‌ی ئاینده ده‌بێت به تۆپزیی ئه‌م پرسانه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌خته ده‌ستكاریی روانگه‌ی كلاسیكیانهی ئه‌مینداری گشتی بكرێت، له كه‌وانه‌یه‌كدا "هه‌موو كێشه‌كان نابێت به عه‌لاگه‌ی ئه‌مینداره‌وه هه‌ڵبواسرێت" ئه‌وه‌ش راسته‌و باوه‌رم وایه ئه‌م حیزبه هێشتا ئیلهام له ئهمیندارهكهیهوه وه‌رده‌گرێت و بریاردان به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك كۆكراوه‌ته‌وه له یه‌ك كهسداو ئه‌و كه‌سه‌ش به‌و ئاسانییه كه قوڵاییه‌كی فیكریی و رێكخراوه‌یی و ئیخوانی و كاریزماتیكی هه‌یه، ده‌ستبه‌رداریی كایه‌ی سیاسی و كورسیه‌كه‌ی نابێت، به‌تایبه‌تی پرسی جیاكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز له سیاسه‌ت كه یه‌كێكه له نه‌شته‌رگه‌ریه سه‌خته‌كان و وه‌ك له بێژنگدانی ئاو وایه ئاسان نییه، ئه‌مه‌ش سروشتی ته‌واوی حیزبه رۆژههڵاتیهكانهو به ئاسانی مرۆڤ ناتوانێت هاتوچۆی تێدابكات و ده‌ستكاری و چاكسازیی جومگه هه‌ستیاره‌كانی بكات به‌بێ لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه، له دامێنی ههرهمهكهشدا كه‌سانی هه‌لپه‌رست و حیزبكوژو گه‌نده‌ڵ به‌و ده‌سه‌ڵات و ته‌مه‌نه زۆره‌ی خۆیانه‌وه ماونه‌ته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێكار‌و یاسا‌و دیسپلین و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی حیزبی، ئه‌مانیش هێنده‌ی تر بازنه‌كه‌ی ده‌وری ئهمینداریان توندتر‌و تۆختر كردۆته‌وه و رێگاكه سه‌ختر ده‌كه‌ن بۆ گۆرانكاریی و شه‌فافیه‌ت و ریفۆرم، بۆیه پێش ئه‌میندار پێویسته كۆنگره ده‌ستكاری ئه‌م هێڵه‌ی پێشه‌وه‌و ئه‌م بازنه حیزبكوژه بكات، ئه‌م خڵته‌و پڵتهیه لابه‌رێت، هه‌ڵه‌یه له جوڵه‌ی یه‌كه‌م دهستبهریت بۆ جوڵاندنی مه‌لیك و لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه، سه‌ره‌تا دامێنهكه ده‌بێت پاك بكه‌نه‌وه له‌و كه‌سانه و چیتر به‌سه‌ری پیرۆزیان سوێندی ته‌نزیمی و رێكخراوه‌یی و پاكیزه‌یی نه‌خۆن!
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان حیزبێكی ئاینی ئایدۆلۆژیی مه‌زهه‌بگه‌رای نهرمرهوی هێمنه، له سه‌روه‌ختی ئیعلانی ئه‌م حیزبه‌وه له ساڵی 1994 تا ئێستا، تاكه پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌م حیزبه‌ی بكه‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی عاتیفه‌و موجامه‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی، ئه‌وه‌یه حیزبێكی ئیجبارییه بۆ كوردستان، به‌ده‌ره‌جه‌ی ئیرشاد‌و په‌روه‌رده‌و زه‌روره‌تی فیكریی و سیاسی و مرۆیی، هه‌م له بواری په‌روه‌رده‌و ئیسڵاح، هه‌م له بواری ئیتیكی سیاسی و مۆدێل و زیهنیه‌تی حیزبایه‌تی، ناكرێت گروپێكی ده‌سترۆشتووی خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌ڵاو حه‌ره‌ج بۆ سه‌ر ئه‌م حیزبه، ئه‌م توراس و سه‌رمایه ره‌مزیه له ئیجبارییهوه بۆ خه‌ڵكی بگۆڕن به ئیخیتیاری و شكۆی حیزب بكه‌ن به قوربانی پۆست و ئیمتیاز‌و خوێندنی راقی مناڵ و كۆشكی شاهانه‌ی كه‌س و كاریان؟
ئێستا كه یه‌كگرتوو به‌ته‌واوی هێزی جه‌ماوه‌ریی و بیر‌و ئایدۆلۆژیی و رێكخراوه‌یی خۆیه‌وه خه‌ریكی ریسك و ده‌ستكاریكردنی ریشه‌یی و په‌یره‌وی ناوخۆیی كلاسیكیانهی خۆیه‌تی، گرنگه به جورئه‌ته‌وه ده‌ستبخاته سه‌ر برینه گهورهكهو گوێ به هیچ كاردانه‌وه‌و خاترجهمییهكی ئه‌و تایپه نه‌دات كه قوڕكی حیزبیان توند گرتوه‌و ئۆباڵهكهشیان خستۆته سه‌ر گه‌ردنی ئه‌میندار و لای ئه‌میندار قسه‌یه‌ك و له بازنه و ئوسرهكانیشدا قسه‌یه‌ك، ئه‌گه‌رچی هه‌ر بۆخۆی باسكردنی ئه‌م جۆره له برین و كێشه‌و بێشه له حیزب‌دا هه‌نگاوی ئه‌رێنیه به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگا راسته‌كه، ئه‌و رێگایه‌ی چیتر نابێت ئه‌كته‌ره كۆنه‌كان به‌ته‌نها پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی بن تیایدا، ئه‌وانه‌ی زه‌مه‌نێكه له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا هه‌م وه‌ك كاروانچی و هه‌م وه‌ك رێبهرو سه‌ركاری ره‌ها، هاوكارو پشتیوان بوون و ره‌نگه ئیتر كاتی هاتبێت یه‌كگرتوو به عهینهكهوه رێنه‌كات، چاوی گه‌نج و بیری تیژوو سیاسه‌تی هاوسه‌نگ به‌بێ عه‌ینه‌ك گه‌شه پێبدات تاوه‌كو بتوانێت گوتاری سیاسی خۆی بگونجێنێت و ژینگه‌ی سیاسی خۆشی بپارێزێت.
ره‌نگه ئیتر كاتی هاتبێت یه‌كگرتوو به عهینهكهوه رێنه‌كات چاوی گه‌نج و بیری تیژ و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ به‌بێ عه‌ینه‌ك گه‌شه پێبدات
خاڵێكی دیكه‌ی كاركردن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كایه‌ی سیاسی و حیزبی له كایه‌ی بانگه‌وازو ده‌عوه‌و ئیرشاد پێویستی به كاراكردنی رۆڵی دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان و میدیا‌و سۆسیالمیدیای ئه‌م حیزبه هه‌یه، له بری چهقداكوتین و وه‌ستان له‌ناو مه‌نزومه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعی و كلاسیكیه‌كاندا هێنانه پێشه‌وه‌ی كاراكتهرو گه‌نجی سیاسی و مه‌ده‌نی و لیبراڵ و نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت سیكولار‌و ئایدۆلۆژیای دیكه گرنگه بكرێته ئه‌مری واقیع و جێگای بێته‌وه، ئه‌مه ته‌جاوزی رابردووه‌و ریفۆرمه له هه‌یكه‌لی كاری رێكخراوه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی پیاوانی ئۆردوگانشین چیتر بوه‌ستن و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان راگرن تا یه‌كگرتوو به فۆرمێكی تره‌وه له كۆنگره بێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه ده‌ریچه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یه‌كگرتووه‌كه‌یان وه‌ك هاوكێشه‌یه‌كی ئیجباریی بمێنێته‌وه‌و كۆمه‌ڵگا قبوڵی بكات و دوچاری ئیحراجی گه‌وره نه‌بێته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
دواجار كێشه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌یه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته بۆ په‌روه‌رده‌و ده‌عوه دروست بووه، حوكمرانیكردن و موشاره‌كه‌ی سیاسی پێویستی به‌ڤێرژنی نوێ و روئیا‌و روانگه‌ی دیكه هه‌یه كه یه‌كگرتوو ده‌بێت له‌مه‌ودوا ته‌وزیفی بكات و ترسی له ره‌خنه‌و نارهزایهتیهكانیش نه‌بێت، نه‌ك سیاسه‌ت به سه‌رئێشه‌و ترس بۆ سه‌ر یه‌كگرتوو هه‌ژمار بكه‌ن و بیانه‌وێت به ته‌ده‌روج ده‌عوه‌و بانگه‌واز له سیاسه‌ت جیابكه‌نه‌وه، كه له‌راستیدا ئه‌م تهدهروجه دوورخستنه‌وه‌ی ره‌مزه دیار‌و گه‌نجه‌كانی یه‌كگرتووه له كایه‌ی ده‌سه‌ڵات و رێك گه‌رانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفرو چوارگۆشه‌ی سه‌ره‌تا و مانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له‌م دۆخه پاسیڤه‌ی ئێستادا.